Yes
Yes to an Independent Kurdistan
نعم لاستقلال كردستان
بەلێ بۆ کوردستا?
06/10/2024
دەنگمان بۆ لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستانە
26/09/2024
دەنگ دەدەین بەلیستی جەنابی سەرۆک بارزانی
25/08/2022
شانازی دەکەین کە ئێوە ڕابەر و مەرجەع و سەرۆکمانن
08/07/2022
مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم ڕاپرسیە بۆ زانینی ژمارەی دروستی دەرچوانی دانەمەزراوە، لەدوای ئەنجامدانی ئەم ڕاپرسیە دەرەنجامەکانی دەخرێتە بەردەم لایەنی پەیوەندار بۆ ئەوەی مەترسی بێکاری و دەرچوونی ئەو لەشکرەی گەنجان ساڵانە لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەردەچن بەهێند سەیربکرێت و بیر لە دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بکرێتەوە ئیتر بە ڕەخساندنی دەرفەتی کاربێت یان بە دامەزراندنیان.
تکایە ئەم ڕاپرسیە بۆ ئەو هاوڕی و خزم و دۆستانت بنێرە کە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانن و تا ئێستا بێکارن یان دانەمەزراون.
https://tinyurl.com/krgsurvey
18/06/2022
23/05/2020
https://www.youtube.com/watch?v=BoWH3fmLYjg
وتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتاری بەرێز مەسرور بارزانی
12/05/2018
ئەوەی دەنگی نەداوە با زوو بچێت دەنگ بدات،
خۆی تەواوی ئەندامانی خێزانی لەگەڵ خۆی ببات ...
ئەوەی دەنگی داوە با دۆست و جیران و خزمانی ئاگاداربکاتەوە بچێتە دەنگدان ....
مەوەستن و دۆم بەدانیشتن ماڵی وێرانە !
ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە بەدەنگەکەت دەتوانی تۆڵە لە خیانەتکاران و جاشەکان بکەیەوە کە بەیانی شانزەی ئۆکتۆبەر ھەموو کوردێکی بەشەرفیان گریاند ، فرمێسکەکانی ئەو رۆژەتان لەبیربێت .
دەنگت بۆ لیستەکەی سەرۆک بارزانی بێ بەژمارە ١٨٤ ، ئەو لیستەی حەشد و سوپای داگیرکەری عێراقی تێکشکاند ...
ئەگەر ھەر کێشەیەکیش ھەبێ لە ئامێرەکانی دەنگدان ، سارد مەبنەوە چاوڕێ بە تا دەنگەکانتان بەڕێکی دەدەن ، ئەگەر زەحمەتیش بکێشن تەنھا ئەمڕۆیە .
#نیازحاجی
15/08/2017
بۆ نموونە شاسوار کەبابچی
15/08/2017
NETANYAHU TO CONGRESSMEN: KURDS SHOULD HAVE A STATE
نتنياهو لأعضاء في الكونغرس: ندعم استقلال "إقليم كردستان" عن العراق
Prime Minister Benjamin Netanyahu told a delegation of 33 Republican congressmen last week that he is in favor of an independent Kurdish state in parts of Iraq.
Netanyahu expressed his “positive attitude” toward a Kurdish state in the Kurdish areas of Iraq, saying the Kurds are a “brave, pro-Western people who share our values.”
نقلت الصحيفة"جيروزاليم بوست الإسرائيلية" عن نتنياهو قوله خلال لقاء جمعه مع وفد مكون من 33 عضواً في الكونغرس الأميركي الأسبوع الماضي قوله إنّه يؤيد إقامة "دولة كردية مستقلة" في أجزاء من العراق.
واعرب نتانياهو عن "موقفه الايجابى" تجاه دولة كردية فى المناطق الكردية فى العراق قائلا ان الاكراد "شعب شجاع ومؤيد للغرب يتشاطرون قيمنا".
11/08/2017
کۆنترۆلکردنی میدیا لەلایەن کەمینەیەکی بازرگان و چاوچنۆکدا وولات بەرەو لەناوچوون و داڕمان ئەبات چون ئەمان هەموو عناصرەکانی وولات وەک کاڵا سەیر ئەکەن و بیری مامەڵە پێکردنیان دەکەنەوە بەمەبەستی بەدەستهێنانی دوو سەنتی زیاتر کۆکردنەوەی سامانێکی زیاتر بەبێ گوێدان مەبادیئی ئەخلاقی و ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی جا گرنگ نیە ئەو زانیاریی و بابەتەی مامەڵەی پێوە دەکات هەرچیەک بێت و تا چرادەیەک هەستیار و مەترسیداربێت.
ئەوەتا شاسوار و ستافەکەی کاری ئیعلامی بۆ فرۆشتنی زانیاری و بڵاوکردنەوە و پەخشکردنی ئەجێندای ئێران لە نێوخۆدا ئەنجام ئەدەن و کەمپین و ئیڤێنت بە نیابەتی ئێران لەدژی سەربەخۆیی کوردستان لەهەرێم سازئەکەن و ترس و دڵەراوکی لەنێو هاولاتیان بلاو دەکەنەوە و داوای سازشکردنیا لێدەکەن لەماف و ئازادییەکانیان.
من پێموایە لەم وولاتەدا نە شتێک هەیە بەنێوی میدیای ئازاد وە نە شاسواریش بونەوەر و بزنس مانێکی هێندە بەریئ و پاکە تا بێت ئاوا بە سادەو ئاسانی میلۆنان دۆلار لە گواستنەوەی هەواڵ و راستیەکان بۆ هاووڵاتیان لەچەند کەناڵێکی خەبەری ئاسمانیدا سەرف بکات ئەگەر سێبەرێک نەبێت و نەیجوڵێنێت ، روونتر بڵێین گواستنەوە و گەیاندنی هەواڵ و زانیاری بۆ بازرگانێک چی ئەهەمیەتێک و بایەخێکی هەیە ؟! لەکاتێکدا خۆی خەریکی قۆلبرینی هاولاتیان و ردنی پارەکانیانە بەنێوی فرۆشتنی پشک و قسەی هیچ.
ئومێدەوارم بەم زووانە سەربەخۆیی کوردستان ببینم و دادگایی هەموو ئەو خائینانەش ببینم کە ئەمرۆ دژی خەون و ویست و ماف و ئازادییەکانی میللەتەکەیان وەستاونەتەوە.
31/07/2017
" میدیای ئاراستەکراو و ئیرهابی فیکری "
کاریگەریەکانی دەزگا و دامەزراوە میدیاییەکان بەرادەیەک هەستیارە کە دەکرێت بۆ کۆنترۆلکردنی عەقلی بەشێک یا زۆرجار تەواوی جەماوەر یان کۆمەڵگا بەکاربهێندرێت و رەئی دروست بکات و ئاراستە بکات و چۆنی بیەوێت شەقام بجولێنێت و کۆنترۆل بکات و وەهم دروست بکات و حەلال بکات و حەرام بکات و رەوایەتی بدات و خۆی بخزێنێتە نێو گشت کایەکانی زیان و قولایی کۆمەڵگا هەروەها رووداو دروست بکات و خەلک تەحریز بکات و چەواشەبکات، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دەکرێت کەناڵ و مینبەرێکی نایابیش بێت بۆ نەیاران و وولاتانی خەصم تاسوود لە بەکارهێنانی وەربگرن بۆ جێبەجێکردبی پرۆگرام و ئەجێنداکانی.
دەکرێت بڵێین رەگ و ریشەی ئیرهابی فیکری و میدیای ئاراستەکراو لەهەرێمەکەماندا مێژوویێکی دووری نیە، ئەم پرسە هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدان و دەرکەوتنی میدیای سێبەر لەنێو دوو کەوانەدا "میدیای بەنێو ئازاد ئازاد" چەکەرەی کرد و لەدوای دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان رەگی داکوتاو گەشەی کرد وا خەریکە ئەمرۆ بەشێوەیەکی ناسروشتی تەشەنەبکات و پەلوپۆ بهاوێت و ئاسایشی نەتەوەییمان بەتەواوەتی بخاتە مەترسیەوە.
دوژمنان و نەیاری کوردستان هەمیشە لەهەوڵی ئەنجامدانی تاوانی رێکخراون لەنێو خۆی کوردستاندا، بەهەمان شێوەش دەمێکە خەریکی ئامادەکاری و بەرنامە رێژین بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی گشتگیری درێژخایەنی فرە ئامانج و فرە رەهەندی وەک ئیرهابی فیکری لەرێگەی کۆمەڵێک کەناڵی دەزگایەکی راگەیاندنی بەنێو سەربەخۆی کوردی سەر بەئیتیلاعات و بەکارهێنانیان وەک ناوەندێکی پەخش و بلاوکراوەی ئەجێندای ئێران لەهەرێمی کوردستاندا.
ئێرانیەکان زۆر ژیرانە سوودیان لەچەکی راگەیاندن وەک کەرستەیەکی پەیوەندیکردنەوە وەرگروتووە بۆ گەیاندنی پەیامەکەیان بە هاوڵاتیانی کورد لەهەرێمی کوردستان لەرێگەی بەکرێگیراوانەوە.
جۆرەکانی پەیوەندی ( پەیوەندی کەسی ، پەیوەندیکردن بە گروپی بچوک ، پەیوەندی بەکۆمەڵ ، پەیوەندی جەماوەری )
ئێران بۆ پەیوەندیکردن و گەیاندنی پەیام ئەجێندای خۆی سوودی لەم هۆکارەکانی
پەیوەندیکردن وەرگرتووە کەلەهەرێمدا بوونیان هەیە.
پێکهاتەکانی چونیەتی ئەنجامدانی پەیوەندی بە جەماوەر:
1. نێرەر ( کێ یە ) : ئێن ئارتی، لڤین ، ئاوێنە، ستاندەرد، کەی ئێن ئێن، پەیام
2. پەیامەکە ( چیدەڵێت ) : ریفراندۆم بۆ بەرژەوەندی حیزبی و کەسی بەکاردێت،
ئێستا گونجاو نیە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، وولاتانی دراوسێ دەروازە سنووریەکانمان لەسەر دادەخەن و تووسی قەیرانی دارایی قوڵ دەبین.....
3. بەچی وەسیلەیەک : راگەیاندنی بینراو بیستراو خوێندراو کۆرو کۆبونەوە و بلاوکردنەوەی ئیشاعە لەنێو خەڵکدا.
4. پەیامەکە بۆ كێ یە( ئاراستەی کێ کراوە ): ئەو جەماوەرەی پەیامەکە وەردەگرێت تایبەتمەندییەکانی لەرووی کۆمەلایەتی و ئابوری و کلتوریەوە چۆنە ؟یاخود تایبەتمەندییە دیمۆگرافی و سلوکی و سروشتی ژیانیان چۆنە ؟
5. بە چی کاریگەرییەک پەیامەکە دەگەیەندرێت : مەبەست لەمە بەچی کاریگەرییەک جەماوەر دەکەیتە ئامانج و ئیستیجابەی جەماوەر لەگەل پەیامەکە چۆن چۆنی دەبێت ئایا قبولە یان پاڵپشتی راستەوخۆیە یان رەتکردنەوەو دژ وەستانە ؟ دەژگاکانی راگەیاندن لەسەر بنەمای زانستە دەرونی و سایکۆلۆجیەکان جەماوەر دەکەنە ئامانج.
لێرەدا دوژمنان و نەیارانی کورد بە بڵاوکردنەوەی ئیشاعە و ترس و دڵەراوکێ لەنێوان هاوولاتیانی هەرێم گەرەکیانە شکست بە هەولەکان بۆ سەربەخۆیی هەرێم بهێنن ئەمان ژیرانە مخاوفەکانی خەلکی کوردستانیان وەک چەکێک لەدژیان بەکارهێناوەتەوە. بۆنموونە ترسی برسیەتی و گرانبوونی بازار و داخستنی دەروازە سنوورییەکان.
من پێموایە میدیای بەرامبەر کە میدیای ئاراستەکراوە بە بەرنامە رێژی کاری لەسەر دەرونی تاکی کورد و بیرکردنەوەی بینەر و بیسەرو هاولاتیانی کوردستان کردووە، لە گۆشە نیگاوی مخاوفەکانیان موخاتەبەی عەقلی تاکی کوردی کردووە . سەرەتا هەلسا بە ناشرینکردنی رەمزەکان دوایی هەلسا بە بیرێزیکردن بە پیرۆزییەکان دواتر هەلسا بەسوکایەتی کردن بە پێشمەرگەو شەهید و ماڵباتی شەهیدان، مەبەستمە بلێم سەرەتا شتێکیان نەهێست بەناوی هێلی سوورو پیرۆزی و ئەمنی قەومی گەر بیەوێ هێرشی بکاتە سەر و بێرێزی بەرامبەر بکات، دواتر بەچری کاریان لەسەر لاوازکردنی ئینتیمای نیشتمانی و نەتەوەییەکانی تاکی کورد کرد هەلسان بە پارچەکردنی گەلی کورد لەسەر بنەمای مەزهەب و شارچێتی و بیروبۆچون ودیالێکت و ئایدیای جیاواز هتد. ئێستا کە لە قۆناغی دروێنەی بەرهەمی ئیرهابی فیکریدان لەزهنیەتی تاکی کورد زۆر وێنای مەترسیداریان خوڵقاندووە کە لە کلتووری کوردا کوفر و مەمنوعاتە بونموونە حەلالکردنی خیانەت، شانازیکردن بە خیانەت، هاندانی خەلک بۆ خیانەت، لەخۆگرتن و دالدەدانی سیخور و بەکرێگئراوانی کارەساتی گەروەتر هاندانی هاونیشتمانیانە بەرۆژی رووناک و لەکەناڵە راگەیاندنەکان و بەجلی کوردی بۆ رەتکردنەوەی سەربەخۆیی و ئازادی و رزگاری نەتەوەیی و مانەوە لەگەڵ عێراقدا.
29/07/2017
Mr. Masrour Barzani
Chancellor of the Kurdistan Region Security Council
Let me explain, the biggest problem is lack of trust, not between Kurds and Arabs, but between Arabs him selves.
the Shiites and Sunnis. put Kurdistan aside do you tell me that Iraq the united country ? do you think that Shiites and Sunnis are in good terms ? absolutely not. unfortunately we are paying the price for other peoples mistakes.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Azadi
Irbil
55555