Kurd Digital

Kurd Digital

Share

دەبێت هەموو کارێک لەپێناو بەرژەوەندی مرۆڤەکاندابێت جونکە مرۆڤایتی لەسەرووی هەموو کار و کردەوەیەکە پەیجێکی گشتی هەمەرەنگ و بەسوود

06/05/2026

🙏🏻

29/04/2026

🖍️دكتۆر عەتیە ..بەوشێوەیە قسان ناكرێت..

🔴با بەم چیرۆكە دەستپێبكەم:

دكتۆر مەجدی یاقوب كەیەكێكە لە پزیشكە بەناوبانگەكانی جێهان لە ئاستی نەشتەرگەری دڵ .
لەیاداشتەكانیدا دەگێڕێتەوە ودەنوسێت:رۆژێك ژنێك بەگریانەوە هاتە لام ،هاواری دەكرد دەیوت منداڵەكەم لەدەستدەدەم،دكتۆرەكان دەڵێن مەترسی لەسەر ژیانی هەیە،گریانێك دەگریا كەلەناخییەوە دەكوڵا،سەیری ئەنجام و پشكنینەكانم كرد،پێمووت:من نەشتەرگەری بۆدەكەم وپشت بەخوا سەركەوتوودەبێت ، بەڵام بەمەرجێك، یەكسەر وتی چیمان هەیە پێشكەشت بێت،خانوو وپارە وهەموو سامانەكەمان.
پێموت:نەخێر،نوكتەیەكت بۆدەكەم، دەبێت پێبكەنی ،تۆش نوكتەیەكم بۆ بكەیت.حەپەسا، وتی دكتۆر كەی كاتی ئەوەیە؟وتم ئەوە مەرجی منە،رازیت باشە ،رازی نیت ئامادەنیم.
یەكسەر چاوی سڕی ووتی باشە.دەستمانكرد بەگێڕانەوەی نوكتە.ئەو مەرجەم بۆیە دانا ،تا بەدڵخۆشییەوە چاوەڕێی سەركەوتنی نەشتەرگەرییەكە بكات،هەم لەوێدا فرمێسكم كرد بەخۆشی وهەمیش دوای نەشتەرگەرییەكە شوكر دڵخۆشبوو.

🔵پەیامی پزیشكیی بەر لەهەرشتێك پەیامێكی مرۆڤدۆستانەیە.
پەیامێكە بۆ رزگاركردنی مرۆڤ وگەڕانەوەی ئارامی و حەوانەی جەستەیە.
بەڵام سەیرم لیدێت كە دكتۆرێك پاش ئەو هەموو ئەزمون وتەمەنە،بێ سڵەمینەوە و(بێ شەرمانە )دڵڕەقانە ،قسەی توندی بەبەرامبەرەكەی دەووت.(با تامردن جلی رەش بێت)،ئاخر ئەوەقسەی دكتۆرێكە كە چارەنوسی مرۆڤێك لەنێوان ژیان ومەرگدا دەچێتە بەردەمی.

🔵مردن، كات و ساتی نییە،كەسیش نازانێت كەچۆن وبەچی وكەی دەمرێت.بەڵام ناشكرێت دكتۆرێك وابێ رێزی بكات و هیچ بەهایەك بۆ كەسەكەی بەرامبەری دانەنێت كە ئازاری قوڵی مەرگی ئازیزێكی پێگەیشتوە.
تێناگەم چۆن ماف بەخۆی دەدا ،پاش مردنەكەش وا رەق وتوندبەرامبەر كەسێك بدوێت كە رەشپۆشە.
مرۆڤ بەر لەهەر پلە وبڕوانامە وئاستێك بریتییە لە رێز وسۆز وئاكار.

27/04/2026

بـە تـەمـەنتریـن ئـافـرەتـی روانـدز ژیـانئاوایـی کــرد

ئـەمـڕۆ (خەجیجە یوسف فریاد) لە تەمەنی 107 ساڵی ژیانئاوایی کرد، ئەو یەکێک بوو لە بە تەمەنترین ئافرەتی شاری رواندز و دۆڵی ئاکۆیان، ئەو ئافرەتە مەزنە خاوەنی 3 کوڕ و 4 کچ و 55 نەوە و 136 نەوەی نەوە بوو .
تا چوار رۆژ بەر لە ئێستاش، ئافرەتێکی لەسەرخۆ و تەندروست باش بوو، زۆربەی رووداوەکانی ڕابردووی لە بیرمابوو و لە گێڕانەوەیاندا مرۆڤ حەزی بیستنی زیاتری لێ دەکرد، لەوە زیاتر تەمەن مەودای نەدا بەردەوامی بە ژیان بدات....
خوداوەند لێی خۆشبێت و تەمەن درێژی بۆ ئەو مرۆڤە جوانانەی کە ئەو بەخشینی بەم شارە و نیشتمانە .

23/04/2026

ئەمە ڕەوایە توخوا 🤷🏻‍♂️

23/04/2026

ئیبراهیم تاتلیسەس؛ هەموو پارە و میراتم بۆ دەوڵەتە هیچی بۆ منداڵەکانم نییە

ئیبراهیم تاتلیسەس دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە ڕایگەیاند؛ سوپڕایزێکی شۆککەر ئاشکرا کرد و بە هەمووانی ڕاگەیاند تەواوی میراتەکەی بۆ دەوڵەتە

تاتلیسەس لە لێدوانەکانیدا وتی: "هیچ کەسێک یەک فلسیشی دەست ناکەوێت، وەسیەتم کردووە هەموو شتێک بۆ دەوڵەت بێت"، هەروەها وتیشی کە سەروەتەکەی بە هەوڵی خۆی کۆکردووەتەوە و لە باوکییەوە بۆی نەماوەتەوە، بۆیە پێی وایە مافی تەواوی خۆیەتی چۆنی بوێت ئاوا مامەڵەی پێوە بکات.
ئەم لێدوانانەش مشتومڕێکی فراوانی لێکەوتەوە، بەتایبەتی بەهۆی ناکۆکییە پێشووەکانی نێوان خۆی و منداڵەکانی (ئەحمەد تاتلیسەس و دیلان چیتاک تاتلیسەس)، کە پێشتر کێشەکانیان گەیشتبووە دادگا، ئەمەش وایکرد جارێکی تر تیشک بخرێتەوە سەر گرژییەکانی ناو خێزانەکەی، بەتایبەتی دوای ئەوەی کە کەسیان لە نەخۆشخانە سەردانیان نەکرد

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نەشتەرگەری دەرهێنانی زراوی بۆ کرا و لە بەشی چاودێری چڕ چارەسەری وەرگرت

22/04/2026
22/04/2026

.

20/04/2026

زۆربەداخەوە (محمد شانەدەری) و هاوژینەکەی بەناوی (مومن) لە قەزای پیرمام لەلایەن کوڕەکەیانەوە پێکەوە کوژراون

ئەم کەسە دوو مانگ پێش ئێستا دایک و باوکی خۆی کوشتووە و تەرمەکانی لەمالەوە شاردووتەوە دوای ئەوەی بەیانی ئەمرۆ هاوڕێیەکی خۆیشی کوشتووە ڕووداوەکە ئاشکرابووە

18/04/2026

تەزرە دەبارێت، ئاگاداربن، برۆنە کۆمێنت 👇

16/04/2026
15/04/2026

ئێمەش یاوەری بەرشەین 🤣😂

Want your public figure to be the top-listed Public Figure in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Address


Irbil
44001