Erbil SC
لاپەڕەی فهرمى یانهى ههولێر
الصــــفحة الرسمية لنادي اربيل
تێلگرام :https://t.me/erbilsc1 @erbilscofficial
04/06/2026
نوێنەری باڵوێزی کۆماری بولگاریا سەردانی یانەی هەولێری کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، "ڤاسێل ڤاسیلڤ" نوێنەری باڵوێزی کۆماری بولگاریا سەردانی بارەگای یانەی هەولێری کرد و لەلایەن دکتۆر سەفین یاسین، سەرۆکی یانەکەمان، لەگەڵ جێگر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بە گەرمی پێشوازی لێکرا..
لە ماوەی ئەم سەردانەدا، گفتوگۆ لەسەر چەندین پرۆژەی هاوبەشی وەرزشی و گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لەنێوان یانەی هەولێر و لایەنی بولگاری کرا. گرنگترین بابەتەکان بریتی بوون لە رێکخستنی کەمپی مەشقی تایبەت بۆ تیپە جیاوازەکانی یانە رێکخستنی کەمپێکی مەشقی تایبەت بەتیپی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقی یانەکەمان لەیەکێک لە وڵاتەکانی ،بولگاریا،تورکیا،ئیسپانیا.
دامەزراندنی ئەکادیمیای تۆپی پێی بولگاریا لە هەولێر، هەروەها جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی هاوبەشی وەرزشی یارمەتیدەری گەشەکردنی تۆپی پێ.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لایەن جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکان و گواستنەوەی ئەزموون و شارەزایی نێوان یەکدی کردەوە، بە ئامانجی دروستکردنی هەل و دەرفەتی نوێ بۆ گەنجان و پەرەپێدانی وەرزش لە هەولێر و هەرێمی کوردستان دواتریش سەرۆکی یانەکەمان قەڵغانی رێزلێنان و درێسی یانەی هەولێری پێشکەشکرد.
03/06/2026
ئاگاداری ..
دەستەی کارگێری یانەکەمان ئاگاداری سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن و میدیاکارە بەڕێزەکان دەکاتەوە,کە تاکاتێکی نادیار سەردانیگردن و چالاکی راگەیاندن بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە لەناو بارەگای یانەکەمان, هەروەها بڕیادرا بەهیچ شێوەیەک ئەندامانی دەستەی کارگێری لێدوان بۆهیچ کەنال و دەزگایەکی راگەیاندن نەدەن تاکاتێکی نادیار.
داوا لەجەماوەری خۆشەویستی یانەی هەولێر دەکەین ئارامبگرن بەڵێنتان پێدەدەین کە ئێمە بەباشترین شێوە وزۆر دڵسۆزانە و ماندوو نەناسانە لەهەوڵداین بۆنوێکردنەوەی ئەو گرێبەستانەی کەپێویستن و لەسەر هێڵین بۆگواستنەوەی چەند ئەستێرەیەکی دیار و ناسراو بۆ یانەکەمان , بۆیە خۆتان بەدووربگرن لەبابەتی هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان ئێمە لەپەیجی فەرمی یانەکەمان لەکاتی پێویست و گونجاو هەموو گۆرانکاری و نوێکردنەوەکان بەئێوەی خۆشەویست رادەگەینین.
یانەی وەرزشی هەولێر
٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦
دیمەنی چرکەساتی کۆتایی وەرز و سەرەتای گەڕانەوەیەکی بەهێزتر ⏳
02/06/2026
وێنەی بردنەوەی ئەوڕۆی کۆتا گەڕی وەرز...
وەرزێکی جیاواز و لەبیرنەکراو بە ٧٩ خاڵ کۆتاییمان بەکاروانی وەرزی ئەوساڵی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق هێنا و پلەی سێیەم پشکی ئیمپڕاتۆرەکەی ئاسیا بوو.
لێرەوە سوپاس لۆ هەموو لایەک...
سوپاسێکی تایبەت بۆ جەنابی سەرۆکی حکومەت رێزدار"مەسڕور بارزانی" و نوسینگەی جەنابیان دەکەین بۆ پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامیان.
سوپاس بۆ پارێزگاری هەولێر کاک ئومێد خۆشناو سەرۆکی فەخری یانەکەمان، زۆر سوپاس بۆ دکتۆر پشتیوان سادق و دکتۆر زانا مەلا خالید و هەموو بەرپرسە حزبی و حکومی و یەکە ئیداریایەکانی پایتەخت.
سوپاس لۆ هاندەرانی ئیمپڕاتۆر شورەی پۆڵاینی قەڵای زەرد و یاریزانی ژمارە یەک بوون هەر لەسەرەتای وەرز تاکوو ئەوڕۆ.
زۆر سوپاسی برایان دەکەین لە هیزە ئەمنیەکان،ئاسایش،زێرەڤانی،پۆلیسی هەولیر، برایانی پۆلیسی هاتوچۆ،بەرگری شارستانی.
سوپاس بۆ وەزارەتی تەندروستی و بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر.
یانەی وەرزشی هەولێر
٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦
02/06/2026
کۆتایی یاریی 💛
We promise to come back stronger💪
02/06/2026
کۆتایی گێمی یەکەم
02/06/2026
سوپاسنامە..
بەناوی سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی دەستەی کارگێری یانەکەمان سوپاسێکی تایبەتی کۆمپانیای فڵای ئەربیل بۆفرۆکەوانی دەکەین، کە بەبڕی ٣٠٠٠٠٠٠٠ سی ملیۆن دیینار هاوکاری یانەکەمانی کرد.
دووبارە سوپاس
02/06/2026
پێکهاتەی یاری
02/06/2026
dressing room ERBIL SC💛
02/06/2026
بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی سێیەم لەخولی ئەستێرەکانی عێڕاق ئەمرۆ یانەکەمان ڤیستیڤال و ئاهەنگێکی گەورە بەر لەیارییەکە و دوای یارییەکەی بەرانبەر ئەمانەی بەغدا بەئامادەبوونی چەند هونەرمەندێکی شاری هەولێر سازدەکات .
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
60 Meter Street
Irbil
44001