Prime Jobs
بەدوای دەرفەتی کاری نوێ دا دەگەرێی؟
08/09/2025
هەلی کار بۆ پاسەوانی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
مووچەی مانگانە: 3,139 $
هەلی کاری تازە بۆ پۆستی (پاسەوان) لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر! پێشکەشکردنی داواکاری لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت.
ئەم لینکەی خوارەوە بکەرەوە بۆ زانیاری لەسەر کارەکە و چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری.
https://tinyurl.com/3uwnn4xa
هەلی کار لە کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر
بە مووچەی مانگانە: 2516 $
جۆری کار: Executive Assistant & IT Support Officer
لینکی کارەکە
LinkedIn This link will take you to a page that’s not on LinkedIn
02/03/2025
هەلی کار لە تۆڕی میدیایی رووداو بۆ مۆشن دیزاینەری پێشکەوتوو
سیڤییەکانتان بنێرن بۆ
[email protected]
05/11/2024
دێسکی وەرزشیی رووداو پێویستی بە دوو پرۆدیوسەرە
سیڤییەکانتان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن
[email protected]
24/10/2024
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە دەڵێت، پێویستیان بە سێ چێشتلێنه‌رە لە هه‌ر سێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاماده‌کردنی خواردنی حاجیان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2025 له سعودیه.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە راگەیاند: "پێویستمان بە سێ چێشتلێنه‌ر لە هەرسێ پارێزگاکانی هه‌ولێر، دهۆک و سلێمانی دەبێت بۆ سه‌رپه‌رشتیکردن و چاودێری ئاماده‌کردنی خواردنی حاجیان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2025 له سعودیه."
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەڵێت، ئەوەی داواکاریی پێشکەش دەکات دەبێت ئەو مەرجانەی تێدابێت:
1- داواکار شاره‌زایه‌کی ته‌واوی هه‌بێت له چۆنیه‌تی ئاماده‌کردنی خواردن و ئاماده‌بێت له به‌رامبه‌ر لیژنه شاره‌زایی خۆی بسه‌لمێنێت و له کاره‌که‌ی به‌رده‌وام بێت.
2- داواکار ته‌ندروستیی باش بێت و توانای کارکردنی هه‌بێت.
3- داواکار ده‌بێت خاوه‌ن ناوبانگێکی باش بێت و خوره‌وشتی به‌رز بێت.
4- داواکار پابه‌ند بێت به سه‌رجه‌م رێنماییه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره له سعودیه.
5- داواکار له تاقیکردنه‌وه‌ی تیۆری به‌رامبه‌ر لیژنه دەربچێت.
6- داواکار ته‌مه‌نی له 20 ساڵ که‌متر نه‌بێت و له 55 ساڵ زیاتر نه‌بێت.
7- گوژمه‌یه‌ک پاره له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره دابنێت وه‌کوو بارمته تاوه‌کو کۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی حه‌ج.
8-داواکار به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌کان و دوو وێنه‌ی که‌سی له‌کاتی پێشکه‌شکردن له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
9- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره ته‌یها ڤیزای حه‌ج و شوێنی مانه‌وه و خواردن بۆ داواکار دابین ده‌کات.
10-داواکار سه‌رجه‌م تێچووی حه‌ج بدات.
11- دوای دانانی ناوی داواکار بۆی نییه به هیچ شێوه‌یه‌ک پاشگه‌زببێته‌وه به پێچه‌وانه‌وه تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
12- رۆژی چاوپێکه‌وتن له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره دیاری ده‌کرێت و سه‌رجه‌م داواکاره‌کان که مه‌رجه‌کان ده‌یانگرێته‌وه ئاگادار ده‌کرێنه‌وه.
13- داواکار زمانی عه‌ره‌بی به باشی بزانێت.
14- پابه‌ند بێت به کاتی ده‌وام له عه‌ره‌بستانی سعوودیه که پێویسته بۆ ماوه‌ی 24 کاژێر یه‌کێک له چێشتلێنه‌ره‌کان له شوێنی کارکردنی ئاماده‌بێت.
15- پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو چێشتلێنه‌ره‌کان رۆژانه سه‌رنج و تێبینییه‌کانی حاجیان وه‌ربگرن و ئه‌وه‌ی گونجاوه کاری له‌سه‌ر بکه‌ن.
لە بارەی کاتی وەرگرتنی داواکارییەکان گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە گوتی: "ماوه‌ی پێشکه‌شکردن له 27/10/2024 ده‌ستپێده‌کات و له 10/11/2024 کۆتایی دێت، پێویستە بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی پێشکه‌شکردن سه‌ردانی به‌شی کاروباری یاسایی و گرێبه‌سته‌کان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی کوردستان بکەن."
30/09/2024
هەلی کار
دێسکی تەندروستیی رووداو پێویستی بە پێشکەشکاری هەواڵە تەندروستییەکانە.
سیڤییەکانتان بنێرن بۆ👇
21/09/2024
job vacancy in Alen Factory
Alen Factory is looking for the best skills and capabilities
Position: 𝑬𝙧𝒃𝙞𝒍 𝑺𝙖𝒍𝙚𝒔 𝑴𝙖𝒏𝙖𝒈𝙚𝒓
If you are interested in this position, send your CV to the email below with the job title ( Erbil Sales Manager):
[email protected]
نحن نبحث دائمًا عن أفضل المهارات والقدرات
تتطلع مجموعه معامل ئالين لتوظيف
مدير مبيعات اربيل
يرجى ارسال السيرة الذاتية على البريد الالكتروني ادناه
[email protected]
20/09/2024
بابەتێکی گرنگ بۆ داواکارانی کار
لە ماوەی ٢٠ رۆژی رابردووی مانگی سێپتەمبەر ، چەندین هەلی کارمان بلاوکردەوە لە هەولێر و سلێمانی و بەغدا ، لە میانەی سەیرکردنی سەدان سیڤی و چەندین چاوپێکەوتن لە رێگەی تەلەفۆن و ڕووبەڕوو ، چەندین تێبینیم بۆ دروست بوو لەسەر ئەو کاندیدانەی کە سیڤیەکانیان پێشکەش بە هەلی کارەکان دەکەن کە ئەم چەند خاڵەی خوارەوە کۆی تێبینییەکانە و هیوادارم سوودی لێ وەربگرن :
١- زۆرێک لە کەسەکان کە سیڤیەکانیان پێشکەش کردبوو بیریان لەوە نەکردبوو کە ئایا کارەکە بۆیان گونجاوە یان نا ، بۆ ئەوان تەنها ئەوەیە کە پێشکەشی کارێک بکەن و هیوایەک بە خۆیان بدەن کە تەلەفۆنێکیان بۆ دەکرێت یان بۆ چاوپێکەوتنێک بانگ دەکرێن.
٢- زۆرێک لەوانەی کە بانگی چاوپێکەوتن کرابوون هیچ زانیارییەکیان لەسەر کۆمپانیا و وەسفی کارەکە نەبوو ، هیچ هەولێکیان نەدابوو کە نیو سەعاتێک تەرخان بکەن تاوەکو زانیاری لەسەر کارەکە و کۆمپانیاکە وەربگرن کە چاوەرێی ئەوە دەکەن تیایدا کاربکەن.
٣- ئەو پۆستانەی کە بلاومان کردبووەوە ئاستی بەرپرسیاریەتی ( کارمەندی ئاسایی ) بوو (Officer level ) بەلام چەندین کاندید کە بەرپرسیاریەتی بەڕێوەبەریان هەبوو سیڤیەکانیان پێشکەش کردبوو ، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یان وەسفی کارەکەیان نەخوێندۆتەوە یان هیچ هەلێکی کاریان دەست ناکەوێت بۆیە ناچارن کە پلەیەکی نزمتر ڕازی بن .
٤- چەندین کاندید تەنها لەبەر ئەوەی پێشتر لە بواری نەوت و گاز ئیشیان کردووە و مووچەی بەرزیان وەرگرتووە لە ئێستادا ئامادەنین بە مووچەی کەمتر کاربکەن لە کاتێکدا باری دارایی و کارکردنی کۆمپانیاکان گۆڕاوە .
٥- چەندین کاندید کە تەلەفۆنیان بۆ کرابوو بۆ ئەوەی ئامادەی چاوپێکەوتن بن ، نەهاتن بۆ چاوپێکەوتن لە کاتی دیاریکراو و بە هیچ شێوەیەک بە تەلەفۆن یان نامەیەک ئاگاداریان نەکردینەوە کە ئامادەی چاوپێکەوتن نابن لە کاتێکدا کاتیان بۆ تەرخان کرابوو .
٦- چەندین کاندید بۆ ماوەی ساڵێک یان شەش مانگ بەبێ کار لە مالەوە دانیشتوون بەلام هیچ هەوڵیان نەداوە کە شارەزاییەکی نوێ فێرببن ، زمانێک فێرببن یان بەرەو پێشی ببەن .
٧- چەندین کاندید هیچ زانیارییەکیان نەبوو لەسەر پلاتفۆرمەکانی بڵاوکردنەوەی کار ، بەلکو تەنها لە رێگەی گروپەکانی واتس‌اپ و تێلیگرام ئاگاداری هەلی کارەکانن.
٨- زۆرێک لەوانە هەندێک خالیان لە سیڤیەکانیان نوسیوە ، بەلام هیچ زانیارییەکیان نەبوو لەسەری ، هەندێک خال کاری رۆژانەبوو کە ئاماژەیان پێدابوو ، بەلام لە واقیعدا ئەو کارەیان نەکردبوو ، ئەمەش مانای ئەوەیە کە خۆیان سیڤیەکانیان دروست نەکردووە .
کاروان سەعید
بەرێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان
06/09/2024
بەشی کارگێڕیی رووداو پێویستی بە کارمەندی پرسگەیە؛ خوازیاران دەتوانن سیڤییەکانیان بنێرن بۆ ئەو ئیمەیڵە
لەبیری مەکەن، دوا وادە رۆژی 10-09-2024ـە
14/07/2024
باخچە و قوتابخانە و ئامادەیی تیشکی گەشە
کۆمەڵێک هەلی کار ڕادەگەیەنێت بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران.
مەرجەكانی پێشکەش كردن:
- بەلایەنی کەم هەڵگری بڕوانامە بەکالۆریۆس بێت.
- ئاستی زمانی ئینگلیزی زۆر باشبێت.
- شارەزایی لەشێوازی وانە وتنەوە هەبێت.
- لەهيچ دام ودەزگايەكی حكومی دامەزراو نەبێت.
- شارەزای لەبەکارهێنانی تەکنەلۆژیا هەبێت.
- مامۆستای ئەو بابەتانەی کە وانەکەیان بەزمانی کوردیە لە ئەگەری زانینی زمانی ئینگلیزی و عەرەبی هەلی وەرگرتنیان زیاتر دەبێت.
- ئەو بەڕێزانەی کە داواکاری بۆ ئامادەیی پێشکەش دەکەن، پێویستە ئەزموونی کارکردنیان لە 3 ساڵ کەمتر نەبێت.
دوا كات بو ناردنی سيڤييەكانتان ڕێکەوتی 20/7/2024 دەبێت.
بۆ پێشکەشکردنی (CV) سیڤی، کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە و فۆڕمەکە پڕبکەوە.
https://forms.gle/Bu4evFs5XeEgcxSu5
ناونیشان: هەولێر شەقامی کۆرنیش - گەڕەکی 5ی حەسارۆک.
26/05/2024
Job Vacancy at Rudaw
Rudaw Media Network is looking for a professional, experienced video editor/designer to join our dynamic team in Erbil, Iraqi Kurdistan Region.
As a leading media production company, we require candidates with a strong background in multimedia journalism.
Ideal candidates must be proficient in English, able to design and edit videos in a timely manner, and work well under pressure.
Interested candidates are invited to submit their CVs to [email protected]
19/04/2024
ھەلی کار بۆ گرافیک دیزاینەر لە کۆمپانیای دیڵ
کۆمپانیای دیڵ بە دوای دیزاینەرێکدا دەگەڕێت و دەیەوێت ببێتە یەکێک لە ئەندامانی تیمی کۆمپانیایەکەیان.
ئەرک و بەرپرسیاریەتی: ئامادەکردنی دیزاینی رۆژانەی بابەتی چاپەمەنی لە کەتەلۆک و کارت و ستیکەر، لەبەرچاوگرتنی براندینگی ئەو ئیشانەی پێی دەسپێردرێن.
لێهاتووییەکان: دەبێت بیرۆکەی داهێنەرانە بێت و شارەزایی تەواوی لە بەرنامەکانی Adobe Illustrator - Adobe InDesign. هەبێت.
شوێنی کار: ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیای دیڵ، شەقامی 100 مەتری بەرامبەر فڕۆکەخانە.
پێشکەشکردن: پۆرتفۆیلۆ یان نموونەی کارەکان لەگەڵ سیڤی دەنێردرێن بۆ؛ [email protected]
فرص عمل لشریکە دیل
نحن نبحث عن مصمم ليصبح عضوًا في عائلة ديل.
الواجبات والمسؤوليات: إعداد التصميمات اليومية للمواد المطبوعة في الكتالوجات والبطاقات والملصقات مع مراعاة العلامة التجارية للعمل المكلف به.
المهارات: يجب أن يكون لديك أفكار إبداعية ومعرفة شاملة بتطبيقات Adobe Illustrator - Adobe InDesign. يملك.
مكان العمل : مكتب ديل الرئيسي شارع 100 متر مقابل المطار .
التقديم: سيتم إرسال المحافظ أو أمثلة العمل مع السيرة الذاتية إلى؛ [email protected]
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Empire Business Towers, Erbil
Irbil
44001
Opening Hours
| Monday | 09:00 - 17:00 |
| Tuesday | 09:00 - 17:00 |
| Wednesday | 09:00 - 17:00 |
| Thursday | 09:00 - 17:00 |
| Saturday | 09:00 - 17:00 |
| Sunday | 09:00 - 17:00 |