Everythink_Erbil
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Everythink_Erbil, Artist, Irbil.
20/06/2023
قه‌ڵاى هه‌ولێر یه‌كێكه له پێگه شارستانیه به‌رچاوه‌كانى هه‌ولێر ، كه خاوه‌نى ئه‌و شێوازه ته‌لارسازى و كاره‌كته‌رێكى بیناسازی گرنگه به درێژایی 6000 هه‌زار ساڵ زیاتر تا ئه‌مڕۆكه ژیانى تێدا به‌رده‌وامه ، بۆیه ده‌كرێت بیكه‌ین به یه‌كێك له كۆنترین شوێنى نیشته‌جێبوون له ئاستى جیهان .
به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان ئاماژه بۆ هه‌بوونى سۆمه‌ری و ئه‌كه‌دى و بابلى و ئاشوری و فارسه‌كان و یۆنانى و ئیسلامى و عوسمانى ده‌كات له ماوه‌ى رابوردووى ته‌مه‌نى ..
به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان قه‌ڵا ده‌كه‌وێته تڕۆپكى گردێكى 28-32مه‌ترى به‌رز له‌ئاستى رووى زه‌وى ، شارۆچكه‌یه‌كى شێوه هێلكه‌ییه ، نیوه‌تیره‌كه‌ى له‌باره‌ى درێژیه‌وه 430مه‌تره ، له‌باره‌ى كورتییه‌وه 340مه‌تره ، .
پێكهاته شارستانیه‌كه‌ى پێك هاتووه له تۆرێكى ئاڵۆز و كۆڵانى ته‌نگه به‌ر و باریكى پیاده‌ڕۆ ، هه‌روه‌ها خانووى كه‌له‌پوری تێدا به‌رجه‌سته‌یه كه خاوه‌نى حه‌وشه‌ى كراوه‌ن ..
له‌نێو قه‌ڵاتى هه‌ولێر دیوه‌خانه‌كان و ته‌كیه‌كان و خانووى كه‌له‌پوری و باڵه‌خانه گشتییه‌كان و حه‌مام و مزگه‌وت و خانووى گه‌وره تێدا بوونى هه‌یه .بێجگه له‌وه‌ش خاوه‌نى 3 گه‌ڕه‌كى فراوانه ، ئه‌وانیش سه‌راى و ته‌كیه و تۆپخانه ..
دیواری شوراكه‌ى یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ره ناوازه‌كانى قه‌ڵات ، كه له رووى توند و تۆڵییه‌وه ئێجگار پته‌وه ، ئه‌م دیواره‌ى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ڵات به شێوه‌یه‌كى بازنه‌یی به‌ده‌ورى قه‌ڵاتدا خولاوه‌ته‌وه، كه دیمه‌نێكى جوان و ناوازه‌یان به‌خشیه به قه‌ڵات ..
له كۆندا خاوه‌نى دوو ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كى بووه ، ئه‌میش ده‌روازه‌ى گه‌وره‌ى باشور و ده‌روازه‌ى گه‌وره‌ى باكور ، كه له پێشوودا هه‌ریه‌ك له‌و ده‌روازانه خاوه‌نى ده‌رگاى تایبه‌تى بووە.
❤️
06/06/2023
03/06/2023
گەلی عەلی بەگ یەکێکە لە تاڤگەکانی باشووری کوردستان. ناوچەیەکی گەشت و گوزاریییە و چەندین سەردانکەر لە شارەکانی ترەوە بەتایبەت باشووری عێراقەوەسەردانی دەکەن، ئەم ھاوینە ھەوارە ١٠٦کم لە ناوەڕاستی شاری ھەولێرەوە دوورە، وە بە یەکێک لە ھاوینە ھەوارە سەرنج ڕاکێشەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەژمێردرێت. دەکەوێتە نێوان چیای کۆڕەک و چیای برادۆست بە درێژایی ١٢کم، شوێنەکە بەبەرزی ٨٠٠م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بڵندە، وە پلەی گەرمای دەگاتە (٣١)پلەی سیلیزی لە ھاویندا، وە (-١٠) لە زستاندا. لەم شوێنە دا دوو ڕووبار بەیەک دەگەن، یەکیان لە دۆڵی ئالانە سەر بە ناحیەی خەلیفان کە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ پێک دەھێنێ، لەگەڵ ئەویتریان کە لە شاری ڕەواندز ھەڵدەقوڵێ کە ئاوی بێخاڵە، زێی گەورە پێک دەھێنن. سەرەڕای تاڤگە گەورەکە چەندان تاڤگەی بچووکی تری تێدایە. ئەم شوێنە بە سروشتی شاخاویەکەی و دار‌و بارە جۆراو جۆرەکەی، بۆتە شوێنی گەشت و گوزار کە خەڵکی زۆر ڕووی تێدەکەن لەوەرزی ھاویندا بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێڕاق.
❤ #🌊 #📲
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Culinary Team
Attire
Website
Address
Irbil