Hasar Partners

Hasar Partners

Share

بەیەکەوە بەرەنگاری گۆڕانی کەشوهەوا دەبینەوە

https://forms.office.com/r/mmiE354qVW

Photos from Hasar Partners's post 03/06/2026

"کارسازی سەوز (Green Business) یان کارسازیی بەردەوام، بریتییە لەو جۆرە کار و بازرگانییانەی کە لە هەموو قۆناغەکانی کارەکەیاندا ڕەچاوی پاراستنی ژینگە دەکەن. واتە تەنها ئامانجیان قازانجی دارایی نییە، بەڵکو دەیانەوێت کەمترین زیان بە سروشت بگەیەنن و سوودی بۆ کۆمەڵگە هەبێت.

بۆچی کارسازی سەوز گرنگە؟ 🌍 بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا: یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان. ♻️ کەمکردنەوەی پاشماوە: سوود لە دووبارە بەکارهێنانەوە (Recycle) وەردەگرێت. 💡 داهێنان: ڕێگەی نوێ دەدۆزێتەوە بۆ ژیانێکی تەندروستتر. 📈 ئابوورییەکی بەردەوام: داهاتووی جیهان بەرەو ئابووری سەوز دەچێت و هەلی کاری نوێ دەڕەخسێنێت.
چەند نموونەیەکی کارسازی سەوز:
1️⃣ پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزە لە خۆر و با.
2️⃣ پڕۆژەی دووبارە بەکارهێنانەوە و گۆڕینی پاشماوە بۆ کەلوپەلی بەسوود.
3️⃣ بەرهەمهێنانی جانتا و قاپ و قاچاخی دۆستی ژینگە (جێگرەوەی پلاستیک).
4️⃣ کشتوکاڵی ئۆرگانی و بێ بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی.
#هسار #گریین #کارسازی

Photos from Hasar Partners's post 01/06/2026

🌳 نەمامێک دەچێنین و نەوەیەک پێدەگەیەنین...

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە لە 1/6/2026، بەهەرەوەزی دەستمانکرد بە هەڵمەتێکی دارچاندن لە قەزای دەشتی هەولێر (بنەسڵاوە - گەڕەکی قەڵای نوێ) ئەمەش بە بەشداریی دڵسۆزانەی خەڵکی ناوچەکە و بە چاوگەشەیی و دەستە بچووکەکانی منداڵە خۆشەویستەکانمان.
ئامانجی ئێمە تەنیا چاندنی دار نییە، بەڵکو چاندنی تۆوی خۆشەویستیی ژینگە و نیشتمانە لە دڵی ئەم نەوەیەدا، بۆ ئەوەی پاراستنی سروشت بکەنە کاری لەپێشینەی ژیانیان.

دەستی هەموو لایەک خۆش بێت کە هاوکار و بەشداربوون. 💚✨
#ژینگەپارێزی #بنەسڵاوە

26/05/2026

ڕێکخراوی هەسار گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی قوربانتان ئاڕاستە دەکات. هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمووان.
جەژنی قوربان کاتی قوربانیکردن، بەخشین و هاوسۆزییە. بەڵام وەک هەمیشە، ئەرکی ئێمەیە کە لەم بۆنە گەورانەشدا بەرپرسیارێتی خۆمان بەرامبەر زەوی و کەشوهەوای وڵاتەکەمان لەبیر نەکەین. زیادبوونی پاشماوەکان، بەکارهێنانی بێشوماری کیسی نایلۆن و فڕێدانی نادروستی پاشماوەی قوربانییەکان، بارگرانییەکی قورس دەخەنە سەر سروشت و دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگەکەمان و تێکچوونی کەشوهەوا.

Photos from Hasar Partners's post 24/05/2026

وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ داڕشتنی چوارچێوەیەکی ستراتیژی نوێ و بەستنەوەی گەنجان بە کەرتی ژینگە و داهێنان، ڕێکخراوی هەسار بە هاوبەشی لەگەڵ یونیسێف و بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، دووەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ڕێکخستنی کارەکانی پڕۆژەی ئیکەیر (EYCARE)ی لە شاری هەولێر ئەنجام دا.
ئەم کۆبوونەوەیە کە بە پاڵپشتی دارایی حکوومەتی هۆڵەندا بەڕێوەچوو، پلاتفۆرمێکی گرنگ بوو بۆ کۆکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە: 🔹 کەرتی حکومی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان. 🔹 کەرتی تایبەت و بانکەکان. 🔹 نوێنەرانی ئاکادیمی و زانکۆکان. 🔹 گەنجانی داهێنەر و پسپۆڕانی بواری ژینگە.
ئامانجی سەرەکی ئێمە لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە، خستنەڕووی مۆدێلێکی یەکگرتووە کە تێیدا پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان، ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و ڕەخساندنی دەرفەتی کار (کارسازیی سەوز) بەیەکەوە گرێ دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە کە گەنجان تەنها بەشداربوو نین، بەڵکو وەک سەرکردە و بڕیارەدەدەر لە ناوەندە ژینگەییەکاندا ڕۆڵ دەگێڕن.
هەماهەنگی نێوان کەرتی حکومی، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کەرتی تایبەت، کلیلی سەرکەوتنی ئەم پڕۆژە نیشتمانییەیە. ئێمە لە ڕێکخراوی هەسار بەردەوامین لە کارکردن بۆ ئەوەی ژینگەیەکی لەبار بۆ گەنجان بڕەخسێنین تا ببنە خاوەن دەستپێشخەری لە پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکاندا.

Photos from Hasar Partners's post 20/05/2026

جێگەی شانازییەکی گەورە بوو بۆمان کە پێشوازیمان کرد لە جێگری نوێنەری یونیسێف لە عێراق و تیمی ئۆفیسی مەیدانیی یونیسێف لە هەولێر لە ڕێکخراوی هەسار، وەک بەشێک لە هاوبەشییە بەردەوامەکانمان.
لە میانی سەردانەکەدا، ئەو گەنجانەی کە لەلایەن هەسارەوە ڕاهێنراون - لەوانەش لە بوارەکانی گۆڕانی کۆمەڵایەتی و ڕەفتاری (SBC)، چالاکییە پەیوەندیدارەکان بە ئاو، و کارسازیی سەوز - بەهرە و ئەزموون و دەستپێشخەرییە کاریگەرەکانی خۆیان خستە ڕوو.
ئێمە سوپاس و پێزانینی قووڵمان هەیە بۆ پاڵپشتیی بەردەوام و پابەندبوونی هەموو هاوبەشەکانمان لە پێناو بەهێزکردنی گەنجان و پتەوکردنی دەستپێشخەرییەکان

Photos from Hasar Partners's post 18/05/2026

شانازی دەکەین بە خستنەڕووی سەرکەوتنەکانی "دەسپێشخەری سەرکردە سەوزەکان" (Green Leaders Initiative)، کە لەلایەن گروپێکی بەپەرۆش لەو گەنجانەوە دەستیپێکردووە کە پێشتر لە ڕێگەی پڕۆژەی (EYCARE)ـەوە ڕاهێنانی گۆڕینی ڕەفتاری کۆمەڵایەتی (Social Behavior Change) یان وەرگرتبوو.
ئەم دەسپێشخەرییە بە هەماهەنگی تۆڕی گەنجانی کوردستان و هەسار و یونسێف ئەنجامدرا، کە گەنجانی کۆکردەوە لە ڕێگەی زنجیرەیەک وێبینار و پانێڵی گفتوگۆی ئۆنلاین کە جەختیان لەسەر کارسازیی سەوز و بەردەوامی (Sustainability) دەکردەوە.
✨ دەستکەوتە سەرەکییەکان:
🎓 ٧٤٣ بەشداربوو بە سەرکەوتوویی پڕۆگرامەکەیان تەواو کرد و بڕوانامە وەردەگرن.
📊 ئەم دەستکەوتە لە ئامانجە سەرەکییەکانی پڕۆگرامەکە تێپەڕی.
👥 ١,٨٥٦ کەس بە شێوەیەکی چالاکانە لە تۆڕی دەستپێشخەریەکەدا بەشداربوون.
ئەم دەسپێشخەرییە نموونەیەکی بەهێزی سەرکردایەتی گەنجانە بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری واتادار بەرەو داهاتوویەکی سەوزتر.





#گەنجان
ژینگە
داهاتووی_سەوز
بەردەوامی

Photos from Hasar Partners's post 13/05/2026

تۆ وەک گەنجێکی دانیشتووی هەرێمی کوردستان، چۆن دەڕوانیتە داهاتوو؟
لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (یو-ڕیپۆرت)، دەتوانیت زۆر بە ڕاشکاوی ڕای خۆت بڵێیت دەربارەی:
💧
🚀 دەرفەت بۆ گەنجان: چۆن زەمینەیەکی باشتر بۆ گەشەکردنی گەنجان بڕەخسێنرێت؟
⚠️ گرفت و ئاستەنگەکان: ئەو ڕێگرییانە چین کە ناهێڵن بگەیت بە خەونەکانت؟
بۆچی بەشداری بکەم؟ 🧐
وەڵامە ڕاستگۆیانەکانی تۆ دەبنە بنەمایەک بۆ ئەوەی ڕێکخراوی هەسار و یونیسێف ئەو پڕۆژانە دروست بکەن کە بەڕاستی گەنجان پێویستیانە، نەک ئەوەی تەنها لەسەر کاغەز بێت.
چۆن دەست پێ بکەم؟ زۆر سادەیە: 👇
بچن بۆ پەیجی (یو-ڕیپۆرت) کە لێرە تاگ کراوە ( https://www.facebook.com/ureport )
نامە بۆ پەیجی (یو-ڕیپۆرت)بنێرە. دواترئەم هەنگاوەنە جێبەجێ بکە👇
1️⃣ کلیک لەسەر دوگمەی "Start" بکە.
2️⃣ وشەی "Hasar" بنووسە و بینێرە.
3️⃣ بە ئاسانی وەڵامی چەند پرسیارێکی کەم بدەوە.
4️⃣ ئەنجامی گشتیی ڕاپرسییەکە و ڕای گەنجانی تریش ببینە.
⏱️ تەنها چەند خولەکێکی کەم لە کاتت دەبات.
🔒 دڵنیابە وەڵامەکانت بە پارێزراوی و بە نهێنی دەمێننەوە.
🔥 دەنگی تۆ دەتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات!
📲 QR کۆدەکە سکان بکە و با پێکەوە داهاتوو بنەخشێنین.
#کوردستان #هەولێر #گەنجان #داهاتوو #ژینگە

Photos from Hasar Partners's post 05/05/2026

خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی پڕۆگرامی ڕاهێنانی ٥ ڕۆژە کە بۆ گەنجان و نوێنەرانی دامودەزگا حکومییەکان ڕێکخرابوو. ئامانجی سەرەکی ئەم دەسپێشخەرییە، پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێیە لە سەرکردەکان لە کەرتی ئاودا.
ئامانجی ڕاهێنانەکە بریتی بوو لە دامەزراندن و بەشداریکردنی گەنجان و نوێنەرانی حکومەت لە ناوەندێک بە ناوی "ناوەندی ئاو" (Water Hub). ئەم ناوەندە تایبەت دەبێت بە چاودێریکردن و بەڕێوەبردنی داتاکانی کەرتی ئاو و بەڕێوەبردنی یەکگرتووی سەرچاوەکانی ئاو (IWRM)، لەگەڵ بابەتە گرنگەکانی تری پەیوەست بە ئاو.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن دەستپێشخەری زەوی جێبەجێ کرا بە هەماهەنگی ڕێکخراوی هەسار، بە هاوبەشی لەگەڵ یونیسێف و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ.

We are pleased to announce the successful conclusion of the 5-day training program organized for youth and government representatives. The primary objective of this initiative is to foster a new generation of leaders within the water sector.
The training aimed to establish and involve both youth and government officials in a center called the 'Water Hub'. This hub is dedicated to monitoring and managing water sector data and Integrated Water Resources Management (IWRM), along with other critical water-related topics.
This project was implemented by ZaWI initiative in collaboration with HASAR Organization, in partnership with UNICEF, and in coordination with the General Directorate of Water and Sewage.

Photos from Hasar Partners's post 22/04/2026

ساتەکانی مەراسیمی کۆتایی پڕۆژەی پەرەپێدانی توانای گەنجان و دابەشکردنی خەڵاتی دارایی 🌱📸.
سوپاس بۆ هاوبەشیی ڕێکخراوی هەسار یونیسێف و زانکۆی نۆڵج بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم ڕاهێنانە.

Photos from Hasar Partners's post 22/04/2026

ساتەکانی مەراسیمی کۆتایی پڕۆژەی پەرەپێدانی توانای گەنجان و دابەشکردنی خەڵاتی دارایی 🌱📸.
کە بە هاوبەشیی ڕێکخراوی هەسار یونیسێف و زانکۆی نۆڵج جێبەجێ کرا .

Want your organization to be the top-listed Non Profit Organization in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Telephone

Address


120m
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 18:00
Tuesday 09:00 - 18:00
Wednesday 09:00 - 18:00
Thursday 09:00 - 18:00
Saturday 09:00 - 12:00
Sunday 09:00 - 18:00