Kurd 99
سەکۆیەکی میدیایی هاوسەنگ و دەروازەیەک بۆ هەواڵ و زانیاری. www.k99press.com
23/05/2026
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دەستیکردووە بە حیجزکردنی سەرجەم پارە گواستراوەکان و نەگواستراوەکانی سەر بە کۆمپانیای کۆڕەک و دەڵێت: لە ئێستادا کۆمپانیای کۆڕەک خاوەنی سەروەت، سامان و خانووبەرەی پێویست نییە تاوەکو بتوانێت ئەو پابەندبوونە داراییانە جێبەجێ بکات کە لێی داواکراوە..
23/05/2026
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت، بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
سەرۆکی حکومەت لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، وێڕای گفتوگرکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، تاوتوێ دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
22/05/2026
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ئاگاداریی سەرجەم قوتابیان و بەخێوکارانیان دەکاتەوە، کە لە ئێستاوە دەتوانن ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بە شێوازی ئەلیکترۆنی وەربگرنەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 22ـی 5ـی 2026، وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، سەرجەم قوتابیانی قوتابخانە حکومییەکان لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتییەوە تاوەکو پۆلی یانزەی ئامادەیی (پۆلە ناکۆتاکان)، دەتوانن لە ڕێگەی سیستم و ئەپڵیکەیشنی دیجیتاڵیی (ئی-هەڵسەنگاندن)ـەوە بە شێوازێکی خێرا تەماشای ئەنجام و نمرەکانی وەرزی دووەمی خۆیان بکەن.
کاردانەوەی مناڵێک بۆ دایکی دوای گەڕانەوەی بینایی بۆ چاوەکانی بەهۆی نەشتەرگەریەوە..
پۆلیسی دارستانی گەرمیان ئەم بێچوە ئاسکانەیان گەڕاندەوە ناو سروشت.
ئەم بێچوانە لەلایەن ڕاوچیەکانەوە ڕاوکرابوون.
بزانە موسڵمانانی (نایجیریا) مردوەکانیان لە کوێ ئەنێژن!!
تایەت بە kurd99
20/05/2026
بارهەڵگرێک لە دەربەندیخان کۆنترۆڵی لەدەستداو خۆی کرد بەوێسگەیەکی سوتەمەنیدا
19/05/2026
چالاکوان مامۆستا (عوسمان گوڵپی) بە شەش مانگ زیندانیکردن سزادرا..
19/05/2026
کەمێک پێش ئێستا بەهۆی بایەکی بەهێزەوە یەکێک لەڕیکلام و فلێکسەکانی یاریگای سەیدسادق دەکەوێتە خوارەوە جامی سەیارەیەکی نیسان بەخراپی دەشکێنێت.
فۆتۆ: ئاسۆ خالید
بۆجی بەرهەمی پاقلەی ئەمساڵ باش نەبوو؟
حاجی فاتیح حاجی عەبدولکەریم شارەزای کشتوکاڵیی
وەڵامی پرسیارەکانی kurd99 دەداتەوە..
18/05/2026
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Sharazur, As Sulaymaniah
Halabja
SHARAZUR