Kanyaw Engineering

Kanyaw Engineering

Share

Design, Construction, Bookstore, Training, Jobs Oppotunity

كانياوى ئەندازیاران هەڵدەستێ بە کردنەوەی خولی پڕاکتیک و ئۆنڵاین و وێبنار لە بوارەکانی (( ئەندازیاری شارستانی - ئەندازیاری تەلارسازی - ئەندازیاری ڕووپێوی - ئەندازیاری ڕێگاوبان ))
هەموو خولەکانمان لەسەر درووشمی
((ئەندازیاری شارەزا ، زۆرترین فێربوون ، باشترین کوالیتی ، گونجاوترین نرخ ))
کەوا هەموو کەسێک دەتوانێ بەشداری بکات لە خولەکانماندا
((هه‌ر مامۆستایه‌ك بیه‌وێت خول بڵێته‌وه‌ نامه‌ بۆ په‌یج بنێرێت))

18/06/2026

ئەم ئاوە پاکە، کە بێ کارەبا دەچێتە ناوچەکانی خوارەوە خۆی و زنجیرەیەک سەوزایی بێوێنە دروست دەکات:
​هەموو ناوچەکانی (هەریر، شەقڵاوە، خەبات، بجیل و ئاکرێ) و دەوروبەری بەتەواوی دەبنە یەک پارچە باخچە و ڕەز و میوەی هەمەجۆر.
​دارستانە بازنەییەکانی دەوروبەری هەولێر دروست دەبێت، لەگەل پشتێنەی روباری ئاوی لە چواردەوری هەولێر کە کەشوهەوای شارەکە دەگۆڕێت و دەیکاتە ناوچەیەکی فێنک و دڵگیر نزمبونەوەیپلەی گەرمایتەواوی هەولێر ٨ تا ١٠ پلە و زیادبوونیبارانی ناوخۆیی.
​ئەم سەوزاییە فراوانە، جگە لە دیمەنە جوانەکە، دەبێتە گەورەترین بنکەی بەرهەمهێنانی میوە و بەرهەمی سروشتی، کە کوالێتییەکەی لە ئاستی جیهانیدا دەبێت بۆ هەناردەکردن.

12/06/2026

کامیان باشترە ؟ بۆ ؟

بەیانی هەینیە سەلاوات لە بیر نەکەن 💙💙
‏‏ .• °``°•.¸.•°``°•. 
     ( םבםב )          
   `•. .ﷺ. ¸.•`     
     ؍`•.♡.•`؍
✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِکْْ ؏َـلََے سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلََﮯ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ  ✿�‏ ‏💜💜 12/06/2026

💙‏💙بەیانی هەینیە سەلاوات لە بیر نەکەن
💜✿آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِکْْ ؏َـلََے سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلََﮯ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ✿💜

بەیانی هەینیە سەلاوات لە بیر نەکەن 💙💙 ‏‏ .• °``°•.¸.•°``°•.       ( םבםב )              `•. .ﷺ. ¸.•`           ؍`•.♡.•`؍ ✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِکْْ ؏َـلََے سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلََﮯ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ  ✿�‏ ‏💜💜

06/06/2026

📡 جیاوازی نێوان تێکدانی سیگناڵ (Jamming) و ساختەکردنی سیگناڵ (Spoofing) چییە؟
​لە دنیای ئەمڕۆدا، سیستمی مانگە دەستکردەکان (GNSS) وەک GPS و Galileo بوونەتە بڕبڕەی پشتی زۆرێک لە سێکتەرەکان. بەڵام تەنها بەدەستهێنانی سیگناڵی "FIX" بەس نییە؛ پێویستە لە مەترسییە شاراوەکان تێبگەین. ئەم ئینفۆگرافیکە زۆر بە جوانی دوو مەترسی سەرەکی ڕوون دەکاتەوە:
​🚩 ١. Jamming (تێکدانی سیگناڵ):
ئەمە کاتێک ڕوودەدات کە ئامێرێک لەسەر زەویەوە ژاوەژاوێکی بەهێز لەسەر هەمان فریکوێنسی جی-پی-ئێس بڵاو دەکاتەوە.
​چۆنیەتی: وەک هاوارکردن لە تەنیشت کەسێک وایە تا نەتوانێت گوێی لە کەسێکی تر بێت.
​ئەنجام: ئامێرەکەت سیگناڵ ون دەکات (وەک ئەم کارمەندە غەمبارە لە لای چەپ)، کارەکەت دەوەستێت. بەڵام لایەنی ئەرێنی ئەوەیە کە دەزانیت کێشەیەک هەیە.
​🚩 ٢. Spoofing (ساختەکردنی سیگناڵ):
ئەمە زۆر زیرەکانەتر و مەترسیدارترە! ساختەکەر سیگناڵێکی دەستکرد بەرهەم دێنێت کە زۆر لە سیگناڵی ڕاستەقینە دەچێت، بەڵام کات و شوێنی چەواشەکارانەی تێدایە.
​چۆنیەتی: وەک پێدانی زانیاری هەڵە و چەواشەکار وایە کە بە زمانێکی پاراو دەوترێت.
​ئەنجام: ئامێرەکەت خەڵەتێندرێت و فێکس دەبێتەوە (کارمەندەکە دڵخۆشە لە لای ڕاست)، بەڵام شوێنێکی هەڵەت پێدەدات بێ ئەوەی پێی بزانیت. ئەمە دەبێتە هۆی هەڵەی کوشندە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا.
​💬 💬 ئەندازیاران و ڕووپێوان:
تا ئێستا لە پڕۆژەکانتاندا تووشی بازدانی سەیر و نادیاری شوێن بوون؟ چۆن دڵنیا دەبنەوە لە ڕاستی سیگناڵەکانتان؟

04/06/2026

ئایا لەمانە باشتر هەیە؟

ئەوەی خشت و بلۆکەکە لەخوارووی عێراق زۆر ئەکرێ،
وەک شتێکی سەتحی لەسەر وافڵ و یوبوت و کۆبیاکس و هاوشێوەکانیان.

فەلسەفەی ئیشەکەیان ئەوەیە کە ئەو قاڵبە دائەنێی لەسەقفەکە لەشوێنێک کە پێویستت پێی نەبێ و تەئسیر نەکاتە سەر سەقفەکە.

لە وافڵ قاڵبەکان دەرئەکەی دوایی، لە یوبوت و کۆبیاکس و هاوشێوەکانیان قاڵبەکە ئەمێنێتەوە لەناو سەقفەکە.

تەبعەن ئەمانە کۆنکریتی کەمتریان ئەوێ، شیشی کەمتریان ئەوێ، دیفلێکشن کەم ئەکەنەوە، لە هەمووی موهیمتر سپانە.

سپان زیائەکەن، تا 14 مەتر ئەڕوا، دکتۆرێکی خۆتان تا 17مەتر کردبووی.

پرسگەکەی زانکۆی سلێمانی سەقفەکەی وافڵە، لە بینای تیجارییا لە مزگەوت کورە لە ماڵان شتێکی چاکە بکرێ.

هەر وافڵ لێرە ئەکرێ؟
نا، کۆبیاکس و یوبوتیش لێرە کراوە و ئەکرێ.
ئەم دووانە دە ساڵ لەمەوپێش لێرە کران، ئێستەش دیزاینەری زیرەک ئەتوانێ دیزاینی بکا.

02/06/2026

ئۆڤەرلاپ
(تێهەڵکێشی دوو شیش) و کۆپلەر

1) زۆرجار ئەڵێین و بیستوومانە کە با ئۆڤەرلاپ 40 ئەوەندە و 50 ئەوەندەی تیرەی شیشەکە بێت.

- خۆی لە ئەسڵا ئۆڤەرلاپ ئەبێ بە حسابات بە دەقیقی بیدۆزینەوە (حساباتەکەی بۆ دواتر)، کەواتە ئەو قسەیەی سەرەوە کە ئەڵێین ئۆڤەرلاپ 40-50 ئەوەندەی تیرەی شیشەکە بێ قسەیەکی گشتییە و وا بڵاوبۆتەوە.

2) لە ئۆڤەرلاپ مەرج نییە شیشەکان کەپس ببن بەیەکەوە، کۆد ACI-318 سێکشنی 25.5.1.3 ئەڵێ ئەگەر جسر و سەقفت هەبوو ئەتوانیت ئۆڤەرلاپەکان مەسافەیەک هەبێ لە نێوانیان.

● مەسافەی نێوان شیشەکانیش ئەبێ بچوکترینی ئەم دووانە بێت:

- 15سم
- یەک لەسەر پێنجی درێژی ئۆڤەرلاپەکە.

لەم دوو مەرجە کامیان بچوکتر بوو، مەسافەی نێوان شیشەکان ئەوەنەیە.

3) جاری وا هەیە ئێمە کۆپلەر بەکارئەهێنین، کۆد ئەڵێ بۆ شیشی 36 ملم و زیاتر نابێ ئۆڤەرلاپ بەکاربێنی، بچۆ بە کۆپلەر بیکە.

4) هەدەف لە کۆپلەر ئەوەیە کە ئەو چڕبوونەوەیە و ئەو کۆبوونەوەیەی شیش نەهێڵین، چونکە ئۆڤەرلاپ قەرەباڵغی شیش دروست ئەکات.

5) لە ڤێرژنی 2019 کۆد کۆپلەری کردبوو بە 2 کڵاسەوە ناویان نابوو Class I و Class II.

● پێشتر مواسەفاتەکەی ئەوەبوو کە 1.25ی یـڵـدی شیشەکەت باتێ، جۆری یەکەم بۆ ئەوە بوو کە بزانیت شیشەکە تووشی یـڵـد نابێ و جۆری دووەم کە بزانیت شیشەکە تووشی یـڵـد ئەبێ.

بەڵام ئەمساڵ 2025 ئەمەیان لابرد و کردیان بە 3 پۆلەوە.
-Class L
- Class G
- Class S

01/06/2026

پرسیارێکی ڕووپێوی
ئەگەر لە پڕۆژەیەک بووی تەنها ئامێری ڵیڤڵت لا بوو بەبێ gps و total ڕێگایەکی ٢٠٠مەتری هەبوو تەنها دوو پۆینتت هەبوو لە ستەیشنی ٠ لە سایدی left و right

چۆن ئیستیقامەی ڕێگاکە دیاری دەکەی؟

01/06/2026

شەقامی 200 مەتری دەبێتە سەنتەری نوێی بازرگانی و نیشتەجێبوون لە دەوری پشتێنەی سەوزایی. هێلی ترام و شەمەندەفەری تێدایە و بەناوەندی شاری هەولێری دەبەستێتەوە.
پلانەکە بۆ ساڵی 2050 تەواو دەکرێت.

31/05/2026

کاریگەری دروستکردنی شەقامی180مەتری و 200 مەتری لەدەوری پشتێنەی سەوزایی هەولێر و هێڵی ترام و شەمەندەفەر لەسەر گەشەی بازاڕی خانووبەرە تا ساڵی 2050

توێژینەوەی ژمارە/4
بەووردکاری

---

پێشەکی توێژینەوە:

شاری هەولێر لە ماوەی دوو دەیەی داهاتوودا بە شێوەیەکی خێرا گەشە دەکات. بەپێی پلانی ئاوەدانکردنەوەی شار، دروستکردنی دوو شەقامێ بازنەیی تر دەکرێت ناویان لێ بنێین 180مەتری و 200 مەتری لە دەوری پشتێنەی سەوزایی و هەروەها جێبەجێکردنی سیستەمی ترام و شەمەندەفەر، دەتوانێت گۆڕانکارییەکی گەورە لە جوڵەی خانووبەرە و نرخی زەوی و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە نوێیەکان دروست بکات.

---

یەکەم: گرنگی شەقامی 180مەتری و 200 مەتری چییە بۆ شاری هەولێر؟

1- چارەسەری قەیرانی جەنجاڵی وقەرەباڵغی هاتووچۆ.

بەستنەوەی ناوچە نوێیەکان بە یەکتر.

زیادکردنی خێرایی گواستنەوەی کاڵا و خزمەتگوزاری.

2- دروستبوونی ناوەندی بازرگانی و ئابووری نوێ .

زۆربەی شارە گەورەکانی جیهان لە دەوری شەقامە بازنەییەکان ناوچەی بازرگانی و پیشەسازیان گەشە کردووە.

3- فراوانبوونی سنووری شار

شەقامی180 مەتری و 200 مەتری دەتوانێت ناوچەی ئاوەدانبوونی هەولێر بەرەو دەرەوە فراوان بکات و زەوییە دوورەکان بگۆڕێت بۆ ناوچەی نیشتەجێبوون وگەشتیاری وپیشەسازی گەورە..

---

دووەم: کاریگەری لەسەر نرخی زەوی

لە قۆناغی یەکەم

زیادبوونی داواکاری بۆ زەوییەکانی نزیک شەقام.

چاوەڕوانی بۆ وەبەرهێنانی گەورە.

هەڵکشانی نرخی زەوی.

لە قۆناغی دووەم

دروستبوونی پرۆژەی نیشتەجێبوون.

دروستبوونی مۆڵ و بازاڕە بازرگانییەکان.

هاتنی وەبەرهێنەران.

لە قۆناغی سێیەم

دروستبوونی شارۆچکەی نوێ لە دەوری شەقامەکە.

---

سێیەم: کاریگەری ترام لەسەر خانووبەرە چییە؟

ترام یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی موڵک لە جیهان.

سوودەکانی

گەیشتن بە ناوەندی شار بە خێرایی.

کەمبوونەوەی خەرجی هاتووچۆ.

زیادبوونی داواکاری بۆ موڵک لە نزیک وێستگەکان.

ئەزموونی جیهانی

دوبەی

ئەنقەرە

ئیستانبوڵ

ڤیەننا

لە هەموویاندا نرخی موڵک لە دەوری وێستگەکانی ترام بەرز بووەتەوە.

---

چوارەم: کاریگەری شەمەندەفەر

1- بەستنەوەی هەولێر بە شارەکانی تر

سلێمانی

دهۆک

کەرکوک

بەغدا

2- زیادکردنی هاتنی گەشتیاری لەناوەڕاست وخواروی عێراق و وڵاتانی جیهان.

هاتنی گەشتیاران.

زیادبوونی داواکاری بۆ هوتێل و موڵکی بازرگانی.

3- گەشەی ناوچەکانی دەوری وێستگەکان

هەر شوێنێک وێستگەی شەمەندەفەر تێدا دروست بکرێت، بە زوویی دەبێتە ناوەندێکی بازرگانی.

---

پێنجەم: هەولێری 2050

ئەگەر ئەم پرۆژانە جێبەجێ بکرێن:

هەولێر دەبێتە گەورەترین ناوەندی ئابووری لەعێراق.

سنووری شار بۆ چەند هێندەی ئێستا فراوان دەبێت.
هەولێرێکی تر لە دەوری پشتێنەی سەوزایی دروست دەبن.

ناوچەکانی نزیک ترام و شەمەندەفەر بە نرخترین ناوچەکانی خانووبەرە دەبن.

هەولێر لە شێوەی "شاری چەند ناوەندەیی" (Polycentric City) نزیک دەبێتەوە.

---

ئەنجامی توێژینەوەکە:

شەقامی180 مەتری و 200 مەتری، ترام و شەمەندەفەر تەنها پرۆژەی هاتووچۆ نین، بەڵکو ئامرازێکی ستراتیژین بۆ گۆڕینی نەخشەی ئابووری و خانووبەرەی هەولێر. چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی 2026-2050دا ناوچەکانی دەوری ئەم پرۆژانە گەورەترین گەشەی نرخی زەوی و موڵک بەخۆیانەوە ببینن و هەولێر بگۆڕن بۆ یەکێک لە شارە سەرەکییەکانی ناوچەکە.

Want your business to be the top-listed Engineering Company in ERBIL ?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Address


Erbil
Erbil