Floret Group

Floret Group

Share

بۆ دروستکردنی لۆگۆ براندینگ و دیزاینی سۆشیال میدیا

Photos from Floret Group's post 19/08/2026

دیزاینی لۆگۆ و براندینگ بۆ "تۆباکۆ سیتی".

​لەم پڕۆژەیەدا کارمان لەسەر دروستکردنی گەڵای تۆباکۆ کردووە وەکو تەعبیرکردن لە ناوەکەیان وە بە شێوازێکی مۆدێرن پێناسی جۆری کارەکەیان بکات و ڕاستەوخۆ لە یادی بینەردا بمێنێتەوە.

​فۆنت و ڕەنگەکانیش بە شێوازێکی دیار و گونجاو هەڵبژێردراون تا سیمایەکی سەرنجڕاکێش بە براندەکە ببەخشن.

#لۆگۆ #دیزاین

Photos from Floret Group's post 19/08/2026

دیزاینی لۆگۆ و براندینگ بۆ "نووسینگەی ڕێگای ژیان".

​بیرۆکەی بنەڕەتی لۆگۆکە کارکردن بوو لەسەر ئایکۆن و هێما بۆ تەعبیرکردن لە کاری سەرەکی نووسینگەکە کە ئاڵوگۆڕی دراوە, دروستکردنی ئایکۆنێکی سادە و مۆدێرن کە وا دەکات بینەر لە یەکەم تێڕوانیندا ئاشنا بێت بە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دراو.

​هەروەها هەڵبژاردنی فۆنت و ڕەنگەکان بە شێوازێک بووە کە ڕاستەوخۆ متمانە و نوێگەری بە براندەکە دەبەخشن و بەتەواوی لەگەڵ کارەکەیاندا دەگونجێن.

#لۆگۆ #دیزاین

Photos from Floret Group's post 28/07/2026

پڕۆژەی دیزاینی لۆگۆ و براندینگی "Yar Gold"

​لۆگۆی براندی Yar Gold ڕەنگدانەوەی بەها و ڕەسەنایەتی کارەکانمانە. دیزاینی ئەم لۆگۆیە لەسەر بنەمای پیتی Y داڕێژراوە، بە شێوازێکی ئەندازەیی هاوسەنگ کە چەندین پیتی Y لە ناوەندێکدا بەیەک دەگەن و شێوەی ئەڵماس و گوڵێکی زێڕینی درەوشاوە دروست دەکەن، کە بە تەواوی ئاماژەیە بۆ وردکاری و جوانی لە پیشەی زێڕینگەراییدا.

#لۆگۆ #دیزاین

Photos from Floret Group's post 22/07/2026

دیزاینی ناسنامەی بینراوی مۆدێرن بۆ "Safa Khoshnaw" بۆ ئاڵوگۆڕی دراو.
‎ ‎ ‎ ‎
​لەم پڕۆژەیەدا، لۆگۆکەمان بە شێوازێکی داهێنەرانە بۆ بواری ئاڵوگۆڕی دراو داڕێژراوە، کە تێیدا هێما و ئاڕاستەکانی ئاڵوگۆڕ بە شێوازێکی هونەری لەگەڵ پیتەکاندا تێکەڵ کراون تاوەکو تەعبیر لە چالاکی و کارەکەیان بکەن.
‎ ‎ ‎ ‎ ‎ ‎ ‎
​کە ڕەنگدانەوەی دیدگای کارەکەیانە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی متمانەپێکراو و پیشەگەرانە.
‎ ‎ ‎ ‎ ‎ ‎ ‎ ‎
​بۆ بەدیهێنانی ناسنامەیەکی بینراوی سەرنجڕاکێش بۆ براندەکەت، پەیوەندیمان پێوە بکە.
‎ ‎ ‎ ‎
#لۆگۆ

Photos from Floret Group's post 20/07/2026

دیزاینی ناسنامەی بینراوی مۆدێرن بۆ "میران گرووپ"

لەم پڕۆژەیەدا، لۆگۆکەیان بە شێوازێکی ئەکادیمی و داهێنەرانە بۆ بواری دیکۆراتی نێوماڵ داڕێژراوە، کە تێیدا هەردوو پیتی (M) و (G) بە شێوازێکی هونەری تێکەڵ کراون تاوەکو گوزارشت لە ڕێکوپێکی، جوانی و مۆدێرنبوونی کارەکەیان بکەن.

​کە ڕەنگدانەوەی دیدگای کارەکەیانە لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و دیکۆراتی ناوازە.

بۆ بەدیهێنانی ناسنامەیەکی بینراوی سەرنجڕاکێش بۆ براندەکەت، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت.

#لۆگۆ

Photos from Floret Group's post 18/07/2026

"پرۆژەی ناسنامەی بینراوی براندی "ماڵی خانەدان

لە پڕۆسەی داڕشتنی ئەم ناسنامەیەدا، ئامانجمان گەیشتن بوو بە هاوسەنگییەکی ورد لە نێوان ڕەسەنایەتی و ستایلی مۆدێرندا.

سەرجەم توخمە بینراوەکانی براند، لە لۆگۆ و پالێتی ڕەنگەکانەوە تا تایپۆگرافی و شێوازی پاکێجینگ، بە ستراتیژییەکی ورد و یەکگرتوو داڕێژراون؛ بۆ ئەوەی هەر بەشێک بەشدار بێت لە گەیاندنی پەیام و بەهاکانی براندەکە.

ناسنامەیەک کە ڕەسەنایەتیی براندەکە دەپارێزێت، لە هەمان کاتدا بە شێوازێکی مۆدێرن و پیشەیی خۆی دەناسێنێت.

#لۆگۆ #گرافیک #دیزاین

Category

Website

Address


Chamchamal

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Floret Group posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Subscribe

We will notify you when anything happens in Chamchamal.