Neaz Rashid

Neaz Rashid

Dela

18/05/2026

بۆ ئاگاداری

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەمەبەستی بەشداری و هەماهەنگی کردن لەگەڵ هاوڵاتییانی بەڕێزو چاودێریکردنێکی کاراتر بۆ دیاردەی دزێو، سەرپێچییەکانی هاتووچۆ، هەرکێشەو گرفتێکی سەرشەقام و ڕێگاوبانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچە گەشتیارییەکان، بۆ ئەم مەبەستانە دەتوانن هاوکارمان بن بە ناردنی سەرنج و وێنە و ڤیدیۆکانتان.

​پەیام: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین کە هەر شوفێرێک دەبینن سەرپێچی ڕێنماییەکانی هاتوچۆی ئەنجامدا، ڤیدیۆی سەرپێچییەکە تۆمار بکەن و بۆمان بنێرن.

​ئامانجمان: کەمکردنەوەی سەرپێچییەکان و پاراستنی سەلامەتی گشتییە لە ڕێگای هاوکاری هاووڵاتییانەوە.

​ڕێگاکانی پەیوەندیکردن : ​دەتوانیت بەبەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکانی ( ڤایبەر + واتساب ) ڤیدیۆ و زانیارییەکان لەڕێگەی ئەم ژمارەیەوە بنێرن 07716727777
تێبینی /
١- ئەو سەرپێچیانەی کە تۆمار دەکرێن هیچ وتەو کردارێکی نەشیاوی لەگەڵدا نەبێت
٢- بەهەموو شێوەیەك ناو ناونیشانی کەسەکە پارێزراو دەبێت لامان.

05/04/2026
Photos from Neaz Rashid's post 26/02/2026

ئەمریکا🇺🇸
بە داخەوە زانای گەورەی جیهانی" دکتۆر جەلال ساڵحی" لە وڵاتی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

ژیاننامەی دکتۆر جەلال ساڵحی:
جەلال ساڵحی، زانا گه‌وره‌كه‌ی جیهان

یەكیێكە لە زانا ناودار و گەورەكانی جیهان.
ناوی "جەلال كوڕی حاجی تۆفیقی ئاغا فەتحوڵایە"
لە بنەماڵەیەكی بەناوبانگی شاری سلێمانییە.

خانەوادەكەیان لەسەردەمی بابانەكانەوە تا ئێستا،
لە سلێمانییدا پێگەی تایبەت و بەرچاویان هەبووە.
دارا تۆفیقی برایشی سیاسییەكی لێهاتوو بوو،
لە شۆڕشی ئەیلوولدا پلەی بەرزی هەبوو.

دكتۆر جەلال ساڵی 1925 لە سلێمانی لەدایكبووە.
قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی،
لە سلێمانی و هەولێر و كەركووك تەواو كردووە.

ساڵی 1945 حكومەتی پاشایی ئەوكاتی عێراق،
بۆ خوێندنی بەكالۆریۆس ناردوویەتی بۆ لەندەن،
ماستەر و دكتۆرای لە زانكۆی كالیفۆرنیا تەواو كردووە.

لە كۆمپانیای (جەنەراڵ مۆتۆرز) دەستبەكار بووە.
لە ئەمریكا شۆڕشێكی زانستیی گەورەی بەرپا كرد.
توانیی باتری كارەبایی بۆ ئۆتۆمبێل دابهێنێت.
یەكەم كەسبوو ئۆتۆمبێلی كارەبایی دروستكرد.

ئۆتۆمبێلی هەموو جیهان لە رێگەی زانستەكەی ئەوەوە.
گۆڕانكاریی بەسەرداهات بۆ هایبرید و ئەلەكتریك.
ئەم زانا گەوەرەیە چەندین خەڵاتی پێ بەخشراوە.

كۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆڕ جۆرێك فێڵێان لێكردووە،
واژۆیان پێكردووە هەموو داهێنانە زانستییەكانی خۆی،
بەناوی كۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆڕەوە بڵاوبكاتەوە.

لە بواری ئاسانسۆر و تەلەفۆنات و زۆر زانستی تر،
چەندین داهێنانی پێشكەش بە مرۆڤایەتیی كردووە.
بەڵام تا ئێستا هەر یەكە لە حكومەتی هەرێم و عێراق،
هیچ ڕێزلینانێكیان بەو زانایە نەبەخشیوە.

رۆحی ئارام بیت بەداخەوە

19/02/2026

فەرەنسا هەواڵیکی سەیروسەمەرە

خاوەنی ئۆتۆمبێلێکی گرانبەهایە و بێ ماڵە

رووداوێکی سەیر و سەمەرە لە فەرەنسا پۆلیسی تووشى شۆک کردووە، شۆفێرێکی بێ ماڵ و حاڵ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری فێراری لێدەخوڕێت و هاوکاری کۆمەڵایەتی وەردەگرێت.

پۆلیسی هاتووچۆی ناوچەی فوکلوزی فەرەنسا، ئۆتۆمبێلێکی فێرارییان راگرت کە بە خێراییەکی زۆرەوە (نزیکەی 250 کم/کاتژمێر) دەڕۆێشت، سەیرەکە لەوەدابوو کاتێک پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ شۆفێرەکە کرد، بۆیان دەرکەوت ئەو کەسە هیچ کارێکی نییە، بێ ماڵ و حاڵە و هیچ داهاتێکی دیاریکراوی نییە، هەرچەندە جلوبەرگی زۆر گرانبەهای لەبەردا بووە.

سەرەتا شۆفێرەکە وتی ئۆتۆمبێلەکە هی دایکییەتی، بەڵام دەرکەوت ئۆتۆمبێلەکە هی کۆمپانیایەکی خانووبەرەیە کە خۆی و دایک و براکانی بەڕێوەی دەبەن، لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کرد کە ئەم خێزانە پلانێکی تۆکمەیان داڕشتووە بۆ ئەوەی پارەی حکوومەتی فەرەنسا بخۆن و باج نەدەن، ئەمەش بە شاراوە هێشتنەوەی هەموو داهاتەکان و قازانجی کارە خانووبەرەییەکانیان.

لە کاتێکدا ئەو خێزانە ژیانێکی زۆر گرانبەها و شاهانەیان هەبووە، گەشتیان کردووە و شتومەکی گرانبەهایان کڕیوە، بەڵام لەسەر کاغەز و لای دەوڵەت ئەوان وەک بێکار و هەژار خۆیان ناساندووە، ئەمەش ڕێگەی پێداون کە یارمەتی دارایی مانگانە لە ڕێگەی دەزگای"CAF"وەربگرن.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرای کردووە کە ئەم خێزانە زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلاریان لە ڕێگەی "سوشیاڵ"ەوە بە ناوی هەژارییەوە وەرگرتووە، لەگەڵ زیاتر لە ١.٩ ملیۆن دۆلاری دیکەی داهاتی شاراوە.

لە ئێستادا خێزانەکە لەلایەن پۆلیسەوە گیراون و بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە، کارکردنی نایاسایی، ساختەکاری دادگایی دەکرێن.

18/02/2026

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەپڵیکەیشنی KRDPass بۆ مۆڵەتی نوێی شۆفێری، لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئەپڵ وەکو دەروازەی ئەلیکترۆنیی هاوڵاتییانی کوردستان بەردەستە
ئێستا هەڵگرانی مۆڵەتی نوێی شوفێریی دیجیتاڵی، دەتوانن کۆپیی ئەلیکترۆنیی مۆڵەتەکەیان لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە ببینن. هەموو وردەکارییەکانی مۆڵەتی شوفێری و کۆپییەکی دیجیتاڵی کەوتووەتە بەردەست شۆفێران.
رێنمایی شۆفێرانیش دەکات، "ئەپڵیکەیشنەکە بکەرەوە و وەشانی نوێی دابەزێنە (ئەپدەیتی بکە). پاشان لە بەشی جزدان، مۆڵەتەکەت ببینە. لەمەولا ئەگەر مۆڵەتی نوێی شوفێریت لەلا نەبوو، لەکاتی بینینی مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتوچۆ، دەتوانن کۆپیی دیجیتاڵی مۆڵەتەکەتان لەسەر ئەپڵیکەیشنی ئاماژەبۆکراو پیشانبدەن و بێ کێشە تێپەڕبن

03/02/2026

وڵاتی سوید &

یاسا سەروەرە لەگەورەوە بۆ بچوک جیاوازی نی یە
دەیڤید جۆزێفسۆن، جێگری پەرلەمانی سوید لە پارتی مۆدێراتەكان مۆڵەتی شۆفێری لەدەست دا، دوای ئەوەی لە کۆتایی هەفتەدا بە خێرایی ١١٣ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لەسەر ڕێگایەک کە خێراییەکەی ٨٠ کیلۆمەتر بوو لە کاتژمێرێکدا گیرا

26/09/2025

عقید شێخ تاهیر پیاویک پڕاوپڕ لەپاکی و ڕیز💐

17/09/2025

قایمقامیەتی کەرکوک: بۆ جاری یەکەم 25 هەزار دینارە، جاری دووەم دەبێت بە ملیۆنێک دینار و سێیەم جار دەدرێتە دادگا

Vill du placera din skola/högskola längst upp i Skola/högskola-listan i Stockholm?
Klicka här för att få din sponsrade notering.

Typ

Telefon

Webbplats

Adress


Stockholm