Parezar Rawa Muhammed
پارێزەر لە دادگاکانی ھەرێمی کوردستان ٠٧٧٠٣٥٠٧١٧٢
21/02/2026
کەی ( پیاو ) و (ئافرەت )_بۆیان هەیە داوای جیابوونەوە بکەن ؟؟
بۆ هەریەك لە پیاو و ئافرەت هەیە داوای جیابوونەوە بکەن ئەگەر یەکێك لەم هۆکارانەی خوارەوە ڕووبدات ، بەپێی ماددەی ( ٤٠ )_لە یاسای باری کەسی عێراقی ،
۱_ ئەگەر یەکێك لە هاوسەرەکان زیان بەوەی تر بگەیەنێت ، یان زیان بە منداڵەکان بگەیەنێت بەشێوەیەك نەتوانرێ ژیانی ژیانی هاوسەرێتی بەردەوام ببێت ،
خوو گرتن بە مادەهۆشبەرەکان و سەرخۆش کردن بەزیان گەیاندن دادەنرێت بەمەرجێك خووپێوەگرتنەکە بە ڕاپۆرتێکی ڕەسمی لیژنەیەکی پزیشکی پسپۆڕ بسەلمێندرێت ، وە قومار کردن لە ماڵی هاوسەرێتی بەزیان گەیاندن دادەنرێت ،
۲_ ئەگەر هەریەك لە هاوسەرەکان ناپاکی هاوسەری ئەنجام بدات یان جووت بونی پیاوەکە لە دواوە لەگەڵ ژنەکەی ( لواط )_بەهەر شێوەیەك بێت بە ناپاکی هاوسەری هەژمار دەکرێت ،
۳_ ئەگەر گرێبەستی هاوسەری ئەنجام درابێت بەرلەوەی یەکێك لە هاوسەرەکان ( ۱۸ )_ساڵیان تەواوکردبێت و وەبەبێ ڕەزامەندی دادوەر ئەنجام درابێت ،
٤_ ئەگەر گرێبەستی هاوسەرگیرییەکە لەدەرەوەی دادگا و بەشێوەی زۆرە ملێ ( اکراە )_ئەنجام درابێت وە جووتبونیشی لەگەڵ ئەنجام درابێت ،
٥_ ئەگەر پیاوەکە ( مێرد )_ژنێکی تری هێنا ئەوا ژنی یەکەم مافی جیابونەوەی هەیە ،
بههیوای سوود
پارێزهر/ رهوا محمد مامه
31/01/2026
دیارترین تاوان و ماوەی سزا و مادە یاسایەکان ⚖️:
🔷١_ شۆفێری بێ مۆڵەت :
(مادەی ٢١ هاتوچۆ) غرامە (یەکەم جار)
🔶٢_ روداوی هاتوچۆ برینداری لێ بکەوێتەوە :
(مادەی ٢٣ هاتوچۆ) ٦ مانگ تا ٢ ساڵ + غرامە
🔷٣ _ هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت :
( مادەی ٢١ چەک) 1 ساڵ کەمتر نەبێت
🔶٤_کوشتنی بە ئەنقەست :
(مادەی ٤٠٥) ٥ ساڵ تالەسێدارەدان
🔷٥_ کوشتنی هەڵە :
(مادەی ٤۱۱) ۲٤ سەعات تا ۷ساڵ
🔶٦_لێدان و بریندارکردنی ئه نقەست :
(مادەی٤۱۲) ۲٤سەعات تا۱٥سال
🔷٧_ لێدانێک مردنی لێبکەوێتەوە :
( مادەی ٤۱٠) ۲٤ سەعات تا ۲٠ سال
🔶٨_ دزی :
(مادەی ٤۳۹) ۲٤ سەعات تا ۲٠ سال
🔷٩_ زەوتکردنی سامان :
( مادەی ٤٥۲) ۲٤ سەعات تا ۱٠ سال
🔶١٠_ دەست پیسی :
(مادەی ٤٥۳) ۲٤ سەعات تا ۷ سال
🔷١١_ بەرتیل :
(مادەی ۳٠۷ ) ۲٤ سەعات تا ۱٠سال
🔶١٢_ تەزویر لە دراو :
(مادەی ٢٨٠ ) ٥ ساڵ تا سێدارەدان
🔷١٣_ تەزویری نوسراو :
(مادەی ٢٨٦ ) ٥ سال تا ۱٥ سال
🔶١٤_ هەڕەشە :
(مادەی ٤۳٠) ۲٤ سەعات تا ۷ سال
🔷١٥_ بوختان :
(مادەی ٤۳۳) ۲٤ سەعات تا ٥ سال
🔶١٦_ جوێن :
(مادەی ٤۳٤) ۲٤ سەعات تا ۱ ساڵ
بههیوای سوود
Category
Telephone
Website
Address
Penjwin
HC6W+V3G,QANATST,SULAYMANIYAH00964