Darbaz Kosrat Rasool
Head of the Relations Bureau of the PUK
The official page of Darbaz Kosrat Rasoul, former Minister of Construction and Housing of the Kurdistan Regional Government, and And the relations officer for the Patriotic Union of Kurdistan Party.
- Relations Officer for the Patriotic Union of Kurdistan Party
- Former Minister of Construction and Housing of the Kurdistan Regional Government
- Former Member of Parliament of the Kurdist
27/10/2025
لە دۆڵی ئالانەی رەنگین و سەوزی کوردستان، لە شارۆچکەی خەلیفانی سەرکەش بووین لەنێو جەماوەرە تێکۆشەرو کادیرە بە ئەمەکەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان..
26/10/2025
گوندە جوانەکانی کوردستان، ماڵی پێشمەرگە بوون لە سەردەمی خەبات و تێکۆشانی شاخ، ئەوان هاوکارو پشتیوان و بناغەدانەر بوون بۆ بونیاتنانی خەباتی مەدەنی و دیموکراسی و ئازادی، بۆ کوردستان قوربانی زۆریاندا، ئەرکی سەرشانمانە خزمەتیان بکەین و ئاوڕیان لێبدەینەوە.
سوپاس بۆ مێوانداری و وەفای دانیشتوانی گوندەکانی سنووری دۆڵی ئالانە و قەزای خەلیفان..
24/10/2025
بەسەرکردنەوەی سێ هەڤاڵ و سێ تێکۆشەرو کەسایەتی دیاری دەڤەری گۆرانەتی، هەڤاڵان عەبدولباری زێباری و حاجی فەیسەڵ کەتۆو ئاغا و حاجی فارس ئاغا ڕەشگەری.
دەڤەری گۆرانەتی رەگ و ریشەی قوڵی هەیە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تێکۆشەران و کەسایەتییەکانی ئەو ناوچەیە هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی پێشمەرگەو خەباتی کورد‌و یەکێتیی بوون.
خۆمان بەقەرزاری دەڤەری گۆرانەتی دەزانین کە ئەوان سەرمەشقی بەرخوادان و پشتیوانی یەکێتییەکەی خۆیان بوونە.
24/10/2025
له شاری هه‌ولێر پێشوازیمان كرد له به‌رێز (فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دی) كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێمی كوردستان. له دیداره‌كه‌دا دواین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
له میانه‌ی گفتوگۆكانمان سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، باسمان له گرنگی هه‌ڵبژاردن كرد بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا. له چوارچێوه‌ی قسه‌كانماندا ئه‌وه‌مان دووپات كرده‌وه، كه‌وا یه‌كێتی كۆڵەكه‌ی سه‌ره‌كی راگرتنی سه‌رجه‌م هاوسەنگییەکانە، چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه كاتێك ده‌ڵێین هێزی تۆین له بەغداد ، ئه‌مه ته‌نها دروشم نییه، به‌ڵكو ئه‌مه به‌رنامه‌ی كاری یه‌كێتی بووه، له قۆناغی داهاتووشدا هه‌ر به‌م سیاسه‌ته‌وه كار ده‌كه‌ین.
23/10/2025
لەگەڵ خەڵکە خاکی و سادەو مێوان دۆستەکەی دەڤەری هەریرو باتاس و باسرمەو سورچیایەتی، ئەوان جێگەی شانازی ئێمەن ئەوێ رۆژێ بەخوێنی خۆیان بەرگریان لە خاکی کوردستان دەکرد، هەمیشە خۆمان بە قەرزاری وەفاو خوێنی شەهیدانیان دەزانین.
23/10/2025
مێوانی هەریرو باتاس و باسرمەو گوندەکانی ئەو دەڤەرە رەنگینەبووین کە رۆژانێک لانەی شۆرش و پێشمەرگە بوون، ئەو دەڤەرە سەوزە مەڵبەندی یەکێتیە دڵسۆزەکانە، خۆڕاگری و سادەیی و تێکۆشانی خەڵکی ئەو ناوچانە لە بەرزی لوتکە چیاکان بەرزترە.
22/10/2025
ئەمڕۆ لەخزمەت کۆمەڵێک دۆست و هەڤاڵ بووین، یەکێتی خۆی بە قەرزاری ئەو هەڤاڵانەی دەزانێت کە هەمیشە داکۆکیکاری سەرسەختی حزبەکەیانن، سوپاس بۆ مێوانداری و وەفای هەولێرییە خۆشەویستەکان.
22/10/2025
ئەمڕۆ 22-10-2025 دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە “گڵێن مایڵز” باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق.
لە دیدارێکدا باس لەگۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کرا، جەخت لە گفتوگۆی بنیاتنەرانەو چارەسەری کێشەکان بە لێکتێگەیشتن کرایەوە.
پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و تەبایی هێزو لایەنە سیاسییەکان و ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و مافە دەستوورییەکانی کورد لە بەغدا، تەوەریتری گفتوگۆکان بوو.
21/10/2025
بابە گیان..
کاکی کاکان… كۆسره‌تی هه‌ولێریان
شانازی به‌وه ده‌كه‌م له هه‌موو كوچه و كۆڵانی هه‌ولێر چیرۆكی نه‌به‌ردی و ئازایه‌تیت بووه‌ته وێردی سه‌ر زمانی پیاوماقولانی گه‌رەکەکانیی هه‌ولێر.
پیره‌مێردانی موفتی، گه‌نجانی سێتاقان، ماڵ به ماڵی مه‌نتكاوه، كۆڵانه‌كانی ته‌یراوه، خه‌ڵكی ره‌سه‌نی هه‌ولێر، هه‌موو تۆیان وه‌ك سیمبولی خه‌بات و ئازایه‌تی و مرۆڤدۆستی ناسیوه. خۆزگه باری ته‌ندروستیت رێگر نه‌ده‌بوو له‌وه‌ی هه‌ولێرییه‌كان به دڵێكی خۆشه‌وه میوانداریت بكه‌ن، پیاسه‌كی قه‌رات و قه‌یسه‌ریت كردبا، بۆ ئه‌وه‌ی به چاوی خۆت دیتبات هه‌ولێریییه‌كان چ په‌رۆشن بۆ دیدارێكت، چه‌نده ئاره‌زووی ئامۆژگاری و هاوكارییه‌كانت ده‌كه‌ن.
چیرۆكه‌كانت و بیره‌ورییه زیندووه‌كانت چووته نێو ده‌ماری هه‌ولێر و هه‌میشه له‌گه‌ڵیان ده‌ژی.
“دەربازی کوڕت”
21/10/2025
دۆستان و ئازیزانمان له شاوێس و پیرزین ئه‌وه‌یان بۆ دوپاتكردینه‌وه كه‌هه‌ولێر و یه‌كێتی دوانه‌یه‌كی لێكدانه‌براون.
ئه‌وڕۆ بەمەبەستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دڵسۆزان و ئازیزانمان له نزیكه‌وه به‌دیداری کۆمەڵێک لە هه‌ولێرییه رەسەنەکان شادبووین.
هەمیشە پێمانوابووە کە نه یه‌كێتی بێ هه‌ولێر ده‌توانێ یه‌كێتی بێت، نه هه‌ولێریش بێ یه‌كێتی ده‌توانێت قه‌ڵای كوردایه‌تی و ئازایه‌تی بێت.
21/10/2025
یەکێتی، هێزی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە، حزبی تێکۆشەران و رەنجدەرانە، دڵسۆزان و خەمخۆرانی خۆی هەرگیز لەیادناکات.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil
44001