DB Kurdish Fans

DB Kurdish Fans

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from DB Kurdish Fans, Arts and entertainment, Kurdistan, Irbil.

بەخێربێن بۆ جیهانی دراگۆن بۆڵ🐉
پەیجێک کە تایبەتە بە هەوادارانی زنجیرەکە
[نوێترین هەواڵ و زانیاری دراگۆن بۆڵتان پێشکەش دەکەین]
وەک پشتگیریێک فۆڵۆمان بکەن.
وەهەروەها لە تیکتۆکیش لینک👇🏻
https://www.tiktok.com/@dbkurdishfans?_r=1&_t=ZS-96sBKrXjnNs

15/06/2026

توانای کایۆشین بە تەواوی جیاوازە لە توانای دەرھێنانی ھێزی شاراوە کە نامیکەکان و شینلۆنگ ھەیانە، چونکە توانای ئەوان تەنھا ڕێگەیان پێدەدات ھێزی شاراوە تاوەکو سنوورەکەی دەربھێنن، لە کاتێکدا کایۆشین دەتوانێت ئەم سنوورانە بشکێنێت و تێیانبپەڕێنێت.

بۆ نموونە، ئەگەر وا دابنێین جەنگاوەرێک ھەیە کە ھێزەکەی 6ـە و سنووری ھێزەکەی 10ـەیە:

نامیکەکان دەتوانن ئەو ھێزە شاراوەیەی کە بۆی ماوەتەوە دەربھێنن بۆ ئەوەی بگاتە سنوورەکەی – واتە ھێزەکەی لە 10دا دەوەستێت –

لە کاتێکدا کایۆشین دەتوانێت ئەو سنوورە تێپەڕێنێت، بیبڕێت و ھێزەکەی بەرز بکاتەوە بۆ 20.

و بۆ هەر کەسێک کە دەپرسێت چۆن سنوورەکان دەشکێنرێن، ئەوا بابەتەکە بەستراوەتەوە بە ڕاھێنان، تووڕەیی، چوونە ناو شەڕی بەهێز و کوشندە، یاخود زێنکای ئەمەش بەپێی ڕەگەز یان جۆری جەنگاوەرەکە دەگۆڕێت.

13/06/2026

چیرۆکی ئەندرو کونز: ئەو کوڕەی بە هێزی "دراگۆن بۆڵ" لە مردن ڕزگاری بوو
ڕووداوەکە لە ساڵی ٢٠١٧ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوویدا. کوڕێکی تەمەن ١١ ساڵ بە ناوی ئەندرو کونز (Andrew Kunz) لەگەڵ هاوڕێیەکی لە دەرەوە یارییان دەکرد، کاتێک بە هەڵە لە نێو کۆنە ئۆتۆمبێلێکدا هێلانەیەکی هەنگی "بکوژ" (Africanized bees)یان هێنایە لەرینەوە. بەهۆی ئەمەوە نەورەسی هەنگەکان بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە هێرشیان کردە سەریان.
ئەندرو زیاتر لە ٤٠٠ پێوەدانی هەنگی بەرکەوت! لەو کاتەدا کە لەژێر هێرشێکی وا سەختی جەستەییدا بوو، بۆ ئەوەی بەرگە بگرێت و کۆڵ نەدات، مێشکی چوو بۆ سەر کارەکتەرە دڵخوازەکانی لە ئەنیمێی دراگۆن بۆڵ، بەتایبەت "گۆکو" و "ڤێجیتا".
کاتێک دواتر لە نەخۆشخانە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرا، ئەندرو وتی:
"من تەنها بیرم لە ڤێجیتا و گۆکو دەکردەوە، و وزەی خۆم کۆکردەوە بۆ ئەوەی بەرگری بکەم. توانیم ڕزگارم بێت چونکە ماکسیمۆم چارج (Maximum Charge) م بەکارهێنا!" (مەبەستی ئەو تەکنیکە بوو کە کارەکتەرەکانی دراگۆن بۆڵ بۆ کۆکردنەوەی وزەی "کی" بەکاری دەهێنن).
پزیشکەکان سەرسام بوون کە چۆن منداڵێکی وا بچووک توانیویەتی بەرگەی ئەو هەموو ژەهرە بگرێت و لە ژیاندا بمێنێتەوە. ئەوان ئاماژەیان بەوە کرد کە تەرکیزە بەرزەکەی و کۆنترۆڵکردنی ترسەکەی لەو ساتەدا، ڕێگری لە جەستەی کردووە کە تووشی شۆکی کوشندە ببێت. ئەم چیرۆکە بوو بە نموونەیەکی کەم وێنە لەسەر ئەوەی چۆن هێزی خەیاڵ و هاندانی ئەنیمێ دەتوانێت لە جیهانی ڕاستەقینەشدا ژیانی مرۆڤ ڕزگار بکات.

13/06/2026

زۆرێک هەن هێشتا پرسیاری بەشی نوێی دراگۆن بۆڵ دەکەن بۆیە بە کورتی دەڵێم

بەشی نوێی دراگۆن بۆڵ وا لەژێر بەرهەمهێنان دایە کە ئەویش ئاڕکی مۆرۆیە یان جوانتر بڵێین بەشی مۆرۆیە کە باسی دوای ئاڕکی پاڵەوانیەتی هێز دەکات یان جوانتر بڵێین باسی دوای شەڕی گۆکۆ و جیرێن و شەڕی بڕۆلی دەکات لە ژێر ناوی (دراگۆن بۆڵ سوپەر گالاکتیک پاترۆڵ) یان (دراگۆن بۆڵ سوپەر پاسەوانی گەردوون) بڵاودەکرێتەوە بەڵام کاتی بڵاوبوونەوەی دیار نییە بەڵام بە پێی دزە پێکەرەکان لەوانەیە لە کۆتای ساڵی 2027 بێت یان 2028.

ئەوەی لە مانگی 10ی ئەمساڵ پەخش دەکرێت دووبارە درووستکردنەوەی دراگۆن بۆڵ سوپەرە بەشێوەیەکی باشتر و کورتر و کوالێتی بەرز لەگەڵ زیادکردنی کەمێک دیمەنی نوێ
ئاڕکی بیرۆس 6 ئەڵقە
ئاڕکی فریزا 5 یان 6 ئەڵقە
ئاڕکی چامپا 7 یان 8 ئەڵقە
وە هەروەها ئاڕکی گۆکۆ بلاک و پاڵەوانیەتی هێز هێشتا دیار نییە کە دووبارە درووست دەکرێنەوە یان نا چوونکە ئێستا هەر هەموو بەرهەمهێنەران و دروستکەران ڕۆیشتوون بۆ ئەوەی ئاڕکی مۆرۆ بەرهەم بێنن

12/06/2026

بەشێک لەو ئەنمیانەی کە لە مانگی 10ی ئەمساڵ پەخش دەکرێن

11/06/2026

El primer episodio del anime Dragon Ball DAIMA con doblaje Kurdo ha sido estrenado el pasado 10 de junio en el servicio/app 4AnimePlay, exclusivo de Irak 🇮🇶 (en Kurdistán Iraquí).

Un nuevo episodio se estrenará cada miércoles.

※ Aunque es un trabajo de doblaje profesional, su producción no fue autorizada por Toei Animation.

|Gracias a DB Kurdish Fans por el aviso.

11/06/2026

هۆکاری ڕاستەقینە کە وای لە تۆریاما کرد گۆکو لەگەڵ چیچی هاوسەرگیری پێ بکات

10/06/2026

ئێستا ئەڵقەی یەکەمی دراگۆن بۆڵ دایما بە دۆبلاژی کوردی لە ئەپی فۆڕئەنمی پلەی بەردەستە

10/06/2026

ئەمە بۆ زۆرێک لە کارەکتەرەکان قورسە.

09/06/2026

⁨ پاشای جەنگاوەرەکان دەگەڕێتەوە... ئەمجارە بە سەرکێشییەکی تەواو نوێوە!🐉🔥
چاوەڕوانییەکان کۆتاییان هات! هاوڕێیان و هەوادارانی سەرسەختی دراگۆن بۆڵ، ئامادەبن بۆ بینینی نوێترین شاکاری جیهانی ئەنیمی.

سبەی چوارشەممە، زەنگی دەستپێکی گەورەترین سەرکێشی لێدەدرێت و یەکەم ئەڵقەی "دراگۆن بۆڵ دایما" بە کوالیتییەکی بێوێنە و بە فەرمی لەسەر ئەپی 4AnimePlay پەخش دەکرێت! 🚀✨

📜 پوختەی چیرۆکی وەرزی نوێ:
لە ئەنجامی پیلانێکی تاریکدا، گۆکو و سەرجەم هاوڕێکانی قەبارەیان بچووک دەبێتەوە و دەگەڕێنەوە بۆسەر شێوەی منداڵی! بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم گۆڕانکارییە شێوێنەرە و گەڕاندنەوەی دۆخەکە بۆ ئاستی جاران، گۆکو ناچار دەبێت گەشتێکی مەترسیدار و نەزانراو دەستپێبکات بەرەو (جیهانی دایما) بە قەبارەیەکی بچووکەوە بەڵام بە ئیرادە و هێزێکی زەبەلاحەوە، گۆکو دارە ئەفسوناوییەکەی هەڵدەگرێتەوە و ڕووبەڕووی دوژمنی نوێ دەبێتەوە. 🌌✨
ئەمە ئەو داستانەیە کە خودی ئەفسانە (ئاکیرا توریاما) پێش مەرگی بۆی
جێهێشتووین، بۆیە چاوەڕوانی کارێکی پڕ لە نۆستالژیا و ئاکشنی بێسنوور بن!😍🔥✨

📱 هێشتا ئەپەکەت دانەبەزاندووە؟ خێرا بکە و لە ڕێگەی لینکی بایۆوە دایبەزێنە بۆ ئەوەی سبەی هیچ چرکەیەک لەدەست نەدەیت.

لە کۆمێنت پێمان بڵێ... ئامادەی بۆ بینینی گۆکو بەم شێوە نوێیەوە؟ وە ئەو هاوڕێیەت تاگ بکە کە سەرسەختترین هەواداری دراگۆن بۆڵە!👇

Photos from DB Kurdish Fans's post 09/06/2026

انشاء الله بەیانی یەکەم ئەڵقەی دراگۆن بۆڵ دایما بە دۆبلاژی کوردی پەخش دەکرێت ئەمەش زانیاریەکان وێنەکان بکەنەوە

Want your establishment to be the top-listed Arts & Entertainment in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Address


Kurdistan
Irbil