BAHA kindergarten

BAHA kindergarten

Share

باخچەی منداڵانی (بەها)ی ئینگلیزی ناحکومی
یاری دەکەین - دەدۆزینەوە - فێردەبین

باخچەی منداڵانی (بەها)ی ئینگلیزی ناحکومی
یەکەمین باخچەیە بنەمای فێربوون لە ڕێگای کردار دەبێت، قوتابی لە ڕێگای (یاریکردن، دۆزینەوە، تاقیکردنەوە، ئەنجامدان، جێبەجێکردن، ...، هتد) بابەتەکانی پڕۆگرام دەخوێندێت. بەوەش ئەوەی فێری دەبێت ڕاستەوخۆ دەتوانێت سوودی لێ ببینێت لە ژیانی ڕۆژانە.

20/06/2026

🥇باخچەی منداڵانی (بەها) پەروەردەیی
👈ناونوسین کراوەیە بۆ ساڵی نوێی خوێندن (2026 – 2027)

ئێمە بناسە لە ڕێگەی پرۆگرامە ئامانجدارەکانمان 👇
🎯بنیاتنانی کەسایەتی قوتابیان و پێگەیاندنیان بۆ داهاتوو پێویستی بە چەندین پڕۆگرام و ڕاهێنانی ئامانجدارە
🔭ئێمە لە ڕێگەی (٧) پڕۆگرامی تایبەتەوە کار دەکەین لەسەر پێگەیاندنی قوتابیەکی زانستخواز و خاوەن بەها رەوشتیە بەرزەکان کە بریتین لە:
📒"پرۆگرامی پەروەردەیی iLead ، پرۆگرامی بنیاتنانی توانا و لێهاتووییەکان، پرۆگرامی کارامەییەکانی ژیان، پرۆگرامی هۆشیاری تەندروستی و خواردنی تەندروست، پرۆگرامی گفتوگۆی زمان، پرۆگرامی خوێندن"
👈 یەکەم: پڕۆگرامی پەروەردەیی iLead
پڕۆگرامی پەروەردەیی (iLead) دەخوێنرێت. کە یەکەمین پڕۆگرامی پەروەردەییە بە زمانی شیرینی کوردی.
🌹 قوتابیان ڕۆژانە ئەم بەها پەروەردەییانە جێبەجێ دەکەن لە ڕێگای ڕاهێنانە کردارییەکانەوە وەکو (هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی ڕاستگۆیی و دەستپاکی، دەستپێشخەری، ئارامگرتن، ڕێزگرتن، متمانەبەخۆبوون، لێبوردەیی، هەرەوەزی، خۆشەویستی نیشتیمان، گوێگرتن، داهێنان ... هتد).
🎯قوتابیان ئەم دەستکەوتانە بە دەستدەهێنن کاتێك ئەم پڕۆگرامە دەخوێنن لە باخچەکەمان👇
🏅بنیاتنانی کەسایەتی قوتابیان لەسەر بەها و بنەما ڕەوشتیە باڵاکانی مرۆڤایەتی.
🏇بوون بە خاوەن کەسایەتیەکی بەهێز و متمانەبەخۆ بوو .
👩‍🎨فێربوونی هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی بەرامبەر بە خۆی و کۆمەڵگا و خێزان و دەوروبەری، هەروەها زانینی ڕۆل و مافەکانی لە ژیانی.
👨‍👩‍👧‍👦توانادار دەبێت لەسەر پەیوەندیە کۆمەڵایتیەکان.
👨‍👩‍👧‍👦 لە ڕێگەی ئەم پڕۆگرامەوە دایك و باوکان دایك و باوکان ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینن لە پەروەردەکردنی مندالەكانیان.
🤹کەسایەتیەکی داهێنەر و زانستخواز و ڕەوشت بەرز دروست دەکات لە ناخی قوتابیان.
👩‍🚀توانا و لێهاتووییەکانی گەشە دەکات چونکە بەشێوەیەکی کرداری ڕاهێنانەکان جێبەجێ دەکات بەهۆیەوە چەندین ئەزموونی نوێ فێردەبێت.
👈 دووەم: پڕۆگرامی لێهاتوویی و توانا
🔬لێهاتوویی و توانا یەکێکە لە پێداویستیە سەرەکیەکانی ئەم سەردەمە، بۆ ئەوەی قوتابیان لە داهاتووییان ببنە خاوەن کەسایەتیەکی بە توانا و لێهاتوو بە شێوەیەکی کاریگەرانە بەشداری پێشکەوتن و بنیاتنانی کۆمەڵگا و وولاتیان بکەن گشت ئەم بابەتانە دەخوێنن:
🪂کاری دەستی، دروستکردن، هۆشیاری تەکنەلۆژی، داهێنان، هونەر، دیزاین
🔬گشت ئەم بابەتانە بەیەکەوە ئامادەکراون بۆ قوتابیان بۆ ئەوەی بتوانن تواناکانیان بدۆزنەوە و پەرەی پێبدەن و ببنە تاکێکی وەبەرهێن و سود بەخش بە خۆیان کۆمەڵگاکەیان
👈 قوتابیان ئەم دەستکەوتانە بە دەستدەهێنن لە کاتی خوێندنی ئەم پڕۆگرامە👇
💻قوتابیان چەندین پڕۆژەی جۆراو جۆر دروست دەکەن بە شێوازێکی کرداری کە ئەوەش توانای دروستکردن و داهێنانیان پێدەبەخشێت.
📲 قوتابیان هۆشیار دەکرێنەوە لە چۆنیەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و سوودوەرگرتن لێیان.
✏️لە ڕێگای یارییە هزرییەکانەوە تواناکانی عەقلییەکانیان زیاتر دەبێت وەکو (چارەسەری کێشە، داهێنان، بیرکردنەوەی داهێنەرانە، بیرکردنەوەی رەخنەگرانە).
🛰لە ڕێگای وانەی هونەرەوە فێری جوانی دەکرێن و کلتور و هونەر بەیەکەوە دەخوێنن کە هۆکاری گەشەی ئەزموون و توانا و لێهاتیووییە.
🌏 فێری ئەزموونی کاری هاوبەش دەبن لەگەڵ دەوروبەریان.
✅ لە ڕێگای بابەتەکانەوە فێری دیزاین دەکرێن کە سەرچاوەی گشت داهێنانەکانە
🥳 لەگەڵ ئەوەشدا چەندین چاڵاکی ئامانجدار و چێژبەخش ئەنجام دەدەن.
🌟 تەنها لە یەك چاڵاکیدا قوتابیان چەندین سوودی جیاواز دەبینن لەوانە:
🔍 بە‌‌هێزکردنی تەرکیز
🔍یاریکردن بە گروپ
🔍چێژ بینین لە فێربوون
🌍 سێیەم: پرۆگرامی لێهاتووییەکانی ژیان
👈 ژیان پێویستی بە لێهاتوویی ڕۆژانە هەیە بۆ ئەوەی بتوانین بە باشترین شێوە کارەکانمان ئەنجام بدەین.
📚منداڵان ئەگەر هاتوو لە تەمەنێکی زوو بە پێی تواناکانیان کاریان لەسەر کرا، ئەوا لە کارەکانی ڕۆژانەیان دەتوانن پشت بەخۆیان ببەستن.
🎯قوتابیان ئەم دەستکەوتانە بە دەستدەهێنن کاتێك ئەم پڕۆگرامە دەخوێنن لە باخچەکەمان👇
👈منداڵان لەم پڕۆگرامە ڕادەهێنرێن لەسەر (پاك ڕاگرتن، جلگۆڕین، دانانەوەی شتەکان لە جێگای خۆیان، بەرپرسیارییەتی خودی، جێبەجێکردنی کارەکانیان بە خۆیان، پشت بەستن بە تواناکانیان،هەڵسوکەوتی مێوانداری، نان خواردن، چونە توالێت، دەست شووشتنی تەندروست، پاكراگرتنی جەستە، فێربوونی لێهاتوویی جوانی و ڕێك و پێکی جلوبەرگ، هەڵگرتنەوەی کەلوپەلەکانی یاری، .... هتد)
🏇دەبێتە خاوەن کەسایەتیەکی بەهێز و متمانەبەخوو بەپێی ئاستی تەمەنی.
👩‍🎨هەست بە بەرپرسیارییەتی دەکات و کارەکانی بەپێی توانای خۆی ئەنجام دەدات
🌍 چوارەم: پڕۆگرامی زمان
🎨 (کوردی، ئینگلیزی، عربی، ترکی)
🌍زمان هۆکاری سەرەکی بوون بە تاکێكی کۆمەڵایەتییە
📈ئێمە لە ڕێگای پرۆگرامی خوێندنەوە قوتابیان تەنیا ڕاناهێنین لەسەر زانینی زمان، بەڵکو قوتابیان ئەم دەستکەوتانە بە دەستدەهێنن سەرەرای فێربوونی زمان:
📢قوتابیان سەرەتا فێری هونەری گفتوگۆکردن دەکرێن کە هۆکاری سەرەکی ڕێزگرتن و تێگەیشتنە لە کاتی گفتوگۆ
🩺قوتابیان فێری رەوانبێژی دەکرێن لە ڕێگای هونەری پێشکەشکردنەوە
✏️قوتابیان فێری زۆرترین وشە دەکرێن لە ماوەی ساڵی خوێندن کە هۆکاری رەوانبێژی و ئەزمووندارییە
🎯لە ڕیگای چیرۆک و هونەرو پەروەردەوە قوتابیان بە جوانترین شێوە زمانی شیرینی کوردی بەشێوەیەکی رەوان بەهێز فێردەکرێن.
تەندروست بوون و پەروەردە بوون هەمیشە بەیەکەوەن 👩‍⚕️
یەکەم: لە ڕووی خواردنی تەندروستەوە
🟡 دوو ژەم خواردنی تەندروستیان پێشکەش دەکرێت
🟤خشتەی خواردنەکان بە پێی پێداویستی گەشەیان ئامادەکراوە
دووەم: لە ڕووی هۆشیاری تەندروستیەوە
🙆‍♂️تەندروست بوون و پاراستنی جەستە بەشێوەیەکی تەندروست پێویستی بە فێربوون و پەروەردە بوون هەیە
🍓 منداڵەکان فێری ئەوە دەکرێن کە دوورکەونەوە لە خواردن و خواردنەوە زیان بەخشەکان هەروەها خواردنە تەندروستەکانیان پێ ئاشنا دەکرێت
🩺پشکنینی سەرەتایی و چاودێری بەردەوامی تەندروستی قوتابیان لە ڕێگەی فۆرمی تەندروستییەوە
🌼تەندروستی جەستەیی هۆکارە بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن بەباشترین شێوە ئەوەی ڕۆژانە دەیخوێنن فێری ببن
👇لە باخچەکەمان قوتابیان ڕادەهێنرێن لەسەر پاراستنی تەندروستیان لە ڕێگای
👩‍⚕️وانەی تەندروستی تایبەت لە لایەن پزیشکی باخچەکەمانەوە
🔬تێکەڵکردنی بابەتە تەندروستیەکان لەگەڵ وانەکانی وەکو (هونەر، وەرزش، زانست، ... هتد)
👨‍👨‍👧‍👦پێدانی ڕۆشنبیر و زانیاری تەندروستی بە دایك و باوکان و قوتابیان لە ڕێگەی گروپەکانی پەیوەندیی نێوان کارگێری و دایك و باوکان
🔊ئاگادارکردنەوەی قوتابیان و دایك و باوکان لە پەتا وەرزییەکان و ڕێنماییەکانی پاراستنی خۆیان و ڕۆڵەکانیان
🏇ئەنجامدانی چاڵاکی تەندروستی
شەشەم: ژینگەی فێربوون
👩‍🚀قوتابیان لە پۆلەکانمان دڵخۆشن چونکە👇:
📚ژینگەیەکی هاندەر کەوا دەکات پڕۆسەی فێربوون و پەروەردە ئاسانتر و چێژبەخشتر بێت.
🔭بەکارهێنانی سەرچاوە تەکنەلۆژیەکانی سەردەم بۆ فێربوون بە پێی تەمەن و ئاستی قوتابیان.
🤹ژینگەیەکی چاڵاك و ڕێکخراو کەوا دەکات قوتابیان چاڵاکانە بەشداری وانەکان بکەن لەگەڵ هاوپۆلەکانیان.
🧑‍💻پۆلەکان دیزاین کراوە لەسەر بنەماکان و ڕێگاکانی وانەوتنەوەی سەردەم وەکو فێربوون لە ڕێگای (هەرەوەزی، گروپ، چاڵاکی کرداری، گفتوگۆی کراوە، ... هتد)
👩‍🎨 ژمارەی قوتابیان لە پۆل دیاریکراوە، ئەوەش وا دەکات گشت قوتابیان هەلی یەکسان وەربگرن لە پڕۆسەی پەروەردە و فێربوون.
💻بۆ هەر قوتابیەك تەواوی پێداویستیەکانی فێربوون لە پۆل ئامادەکراوە.
پۆلەکانمان بریتین لە:
1️⃣ ژووری وانەکانی خوێندن (کوردی، ئینگلیزی، بیرکاری، زانست)
2️⃣ ژووری چیرۆك
3️⃣ ژووری سینەما
4️⃣ هۆڵی یاری داخراو
5️⃣ ژووری یاری فکری و کاری دەستی
حەوتەم: پرۆگرامی خوێندن
لایەنی پەروەردەیی و لایەنی زانستی بەیەکەوە کەسایەتیەکی سەرکردەکان دروست دەکەن، بۆیە ئێمە گشت پڕۆگرامەکانمان کردارین و لەگەڵ ئاستی گەشەی (عەقڵی، جەستەیی، ویژدانی) قوتابیان ئامادەکراوە، کە وادەکات منداڵەکان چێژ لە فێربوون ببینن و ئەوەی فێری دەبن لە ژیانی ڕۆژانە بەکاری بهێنن.
⚽️وانەکان بە زمانی ئینگلیزی دەخوێنرێت
🥎وانە پەروەردەییەکان بە زمانی کوردی دەخوێنرێت
⚾️هەروەها پڕۆگرامی تایبەت بە گفتوگۆی زمانی ئینگلیزی ئامادەکراوە
👨‍🎨 پرۆگرامەکانمان ئامادەکراون بۆ ئەوەی منداڵەکەت توانا و لێهاتوویی زیاتر و بەهێزتر بێت
👈پەروەردە ئامادەکردنی تاکە بۆ ژیان🏡
🔵یاری دەکەین 🟠 دەدۆزینەوە 🔴 فێردەبین
📲بۆ ناونوسین دەتوانن سەردانمان بکەن یاخود پەیوەندی بکەن بە:
0751-222-2019
ڤایبەر – وەستئاپ – تلیگرام
🛞ناونیشان:
هەولێر، شەقامی ٦٠م، حدید و خشب، نزیك مزگەوتی شهید صباح
👈پەروەردە ئامادەکردنی تاکە بۆ ژیان
#پەروەردە #پێشەنگی #رەوزە #باخچە #قوتابخانە #منداڵ #باخچەی

07/06/2026

بەهای بەردەوام فێردەبین👌
ڕەنگی داوەتەوە لە تەواوی ئەندامانی ستافی دایەنگە و باخچەی مندالانی بەها، 👍
بۆ ئەوەی بە ووزەیەکی زۆرەوە خزمەت بە پەپولەکانمان بکەین❤️
بۆئەوەی تواناکانمان بەرەو پێش ببەین👌
بۆ ئەوەی شایانی پەروەردەی نەوەی داهاتو بین🤝
لە بەها
بەردەوام فێر دەبین👍
بەرەو پێش دەچین💪
لە لووتکە دەبین💯

01/06/2026
Photos from BAHA kindergarten's post 12/05/2026

📚کۆتایی بەرهەمدار شایەنی ئاهەنگ و دەربرینی خۆشییە
🌍جێگەی شانازییە ئەمسالیش بووین بە بەشێک لە پەروەردەکردن و پێگەیاندنی پۆلیك لە تاکەکانی کۆمەڵگاکەمان

🎉پیرۆزبایی لە دایك و باوکان و مامۆستایانی پەروەردەکار و ستافی دامەزراوەکەمان دەکەین
🎁ئەمسالیش بە سەرکەوتوویی سالێکی پر پەروەردە و فێربوونیان پێشکەشکردین

🎉ئاهەنگی دەرچونی قوتابیانمان (٢٠٢٥-٢٠٢٦)

🏡باخچە و داینگەی منداڵانی (بەها)ی پەروەردەیی
🔵یاری دەکەین 🟠 دەدۆزینەوە 🔴 فێردەبین
✏️پەروەردە ئامادەکردنی تاکە بۆ ژیان✏️
📲بۆ ناونوسین دەتوانن سەردانمان بکەن یاخود پەیوەندی بکەن بە:
ژمارەی باخچە:
07512222019
ژمارەی داینگە:
07510242024
ڤایبەر – وەستئاپ – تلیگرام
🛞ناونیشان:
هەولێر، شەقامی ٦٠م، حدید و خشب، نزیك مزگەوتی شهید صباح

Photos from BAHA kindergarten's post 12/05/2026

🤯 نەکەی نەکەی بڤەیە🤯
ئایا ئەو رستەیە گونجاوە بۆ هەموو حاڵەتێک?
_ بیرتان بخەینەوە کە مندال مرۆڤە تەنها قەبارەی بچوکە🕴️
لە توانای دەبێت زۆر شت بکات👌
ئەگەر دەرفەتی بۆ برەخسێت👍
ئەگەر کەسێک هاوکاری بێت 🤝
ئەگەر کەسێک ژینگەی بۆ سازبکات👌
ئەگەر کەسێک ڕێنیشاندەری بێت👈
ئەگەر کەسێک بیرکردنەوەی ئەرێنی بێت لەگەلی
هەمیشە هانی بدات بۆ فێربوون👍

لە دایەنگە و باخچەی مندالانی بەها
پرۆگرامی تایبەت بۆ بەرەو پێشبردنی کارامەییەکانی ژیان ئامادەکراوە
کە مندالان ڕا دەهێنێت لەسەر پشت بەستن بە خود💪

Photos from BAHA kindergarten's post 11/05/2026

منداڵ چی پێویستە? 🤔

مندالان جگە لە خواردن و خەو جێگای حەوانەوە و پێداویستیە ماددیەکان 👇
پێویستی بە بەرەو پێشبردنی کەسایەتیەکەیەتی
ئەوەش چەند لایەنێک دەگرێتەوە👍
یەکێک لە لایەنە دیارەکانیش
لایەنی کۆمەڵایەتی منداڵەکەیە🫂
پێویستە کات بدەین بە مندال
_یاری بکات لەگەل هاورێکەی👯
_گفتوگۆ بکات لەگەل هاوتەمەنەکانی,🗣️
_تێکەڵاوی دروست بکات و شەڕ لەسەر ویستەکانی خۆی بکات👌
_ڕای خۆی دەرببرێت👌

ئەمانە لە ژینگەیەک ڕوو دەدەن کە بایەخ بە گەشەسەندنی لایەنی کۆمەڵایەتی مندال دەدەن💪👍
🌹 دایەنگە و باخچەی مندالانی بەها🌹
ژینگەیەک بۆ بنیاتنانی کەسایەتی مندالەکەت👌

10/05/2026

🌹 پێگەیشتنی نەمامەکانمان 🌹
هەول و تێکۆشانمان بۆ گەیشتنی نەمامەکانمان
لە ڤیدیۆیەکی ئاوادا ناوترێت😥
دایک و باوکان شایەتحال و هاوکاری بەردەوامما بوون 🤝
سوپاسی دانە بە دانەیان دەکەین🤝
سەربەرزین و شانازی دەکەین بە خزمەتکردنی نەوەی داهاتوومان👌
دەرچونتان نزیکە پەپولەکانمان 🦋
لە نەمامی ساوا وە🌱
بۆ درەختێکی گەورەی پڕ بەرهەم🌴🌳

باخچەی منداڵانی بەها
یاری دەکەین🤸
دەدۆزینەوە 🧐
فێردەبین 👌

07/05/2026

📚پەرتوک نوسین گەورەترین بەهای بەخشینە
📚مندالان لای ئێمە داهێنەرن نوسەرن خاوەن کەسایەتی و بیروباوەرن
📚 توانا و لێهاتووییەکانی مندالان ئاراستە دەکرێن

🎨پەروەردە لە تەمەنی (٠-٦) بنیاتی کەسایەتی مندالە لە داهاتوو
🎯نوسین و وێنەکێشان رەنگدانەوەی پەروەردەی مندالانە

📚 بۆ ئەوەی توانای مندالەکەت بدۆزیتەوە و پەرەی پێبدەی لەسەر بنەما زانستیەکانی پەروەردە
📚 باخچە و داینگەی مندالانی بەها یەکێکە لە هەڵبژاردنە باشترینەکان

06/05/2026

📚پەرتوک نوسین گەورەترین بەهای بەخشینە
📚مندالان لای ئێمە داهێنەرن نوسەرن خاوەن کەسایەتی و بیروباوەرن
📚 توانا و لێهاتووییەکانی مندالان ئاراستە دەکرێن
🎨پەروەردە لە تەمەنی (٠-٦) بنیاتی کەسایەتی مندالە لە داهاتوو
🎯نوسین و وێنەکێشان رەنگدانەوەی پەروەردەی مندالانە
📚 بۆ ئەوەی توانای مندالەکەت بدۆزیتەوە و پەرەی پێبدەی لەسەر بنەما زانستیەکانی پەروەردە
📚 باخچە و داینگەی مندالانی بەها یەکێکە لە هەڵبژاردنە باشترینەکان
🏡باخچە و داینگەی منداڵانی (بەها)ی پەروەردەیی
🔵یاری دەکەین 🟠 دەدۆزینەوە 🔴 فێردەبین
✏️پەروەردە ئامادەکردنی تاکە بۆ ژیان✏️
📲بۆ ناونوسین دەتوانن سەردانمان بکەن یاخود پەیوەندی بکەن بە:
ژمارەی باخچە:
07512222019
ژمارەی داینگە:
07510242024
ڤایبەر – وەستئاپ – تلیگرام
🛞ناونیشان:
هەولێر، شەقامی ٦٠م، حدید و خشب، نزیك مزگەوتی شهید صباح

03/05/2026

📚پەرتوک نوسین گەورەترین بەهای بەخشینە
📚مندالان لای ئێمە داهێنەرن نوسەرن خاوەن کەسایەتی و بیروباوەرن
📚 توانا و لێهاتووییەکانی مندالان ئاراستە دەکرێن

🎨پەروەردە لە تەمەنی (٠-٦) بنیاتی کەسایەتی مندالە لە داهاتوو
🎯نوسین و وێنەکێشان رەنگدانەوەی پەروەردەی مندالانە

📚 بۆ ئەوەی توانای مندالەکەت بدۆزیتەوە و پەرەی پێبدەی لەسەر بنەما زانستیەکانی پەروەردە
📚 باخچە و داینگەی مندالانی بەها یەکێکە لە هەڵبژاردنە باشترینەکان

🏡باخچە و داینگەی منداڵانی (بەها)ی پەروەردەیی
🔵یاری دەکەین 🟠 دەدۆزینەوە 🔴 فێردەبین
✏️پەروەردە ئامادەکردنی تاکە بۆ ژیان✏️
📲بۆ ناونوسین دەتوانن سەردانمان بکەن یاخود پەیوەندی بکەن بە:
ژمارەی باخچە:
07512222019
ژمارەی داینگە:
07510242024
ڤایبەر – وەستئاپ – تلیگرام
🛞ناونیشان:
هەولێر، شەقامی ٦٠م، حدید و خشب، نزیك مزگەوتی شهید صباح

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address


Hadid W Khashab, Shoresh
Irbil

Opening Hours

Monday 08:00 - 14:00
Tuesday 08:00 - 14:00
Wednesday 08:00 - 14:00
Thursday 08:00 - 14:00
Saturday 08:00 - 13:00
Sunday 08:00 - 14:00