CMC Institute

CMC Institute

Share

CMC Institute
CMC Technical and Vocational Institute
پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی سی ئێم سی
ناونیشان شەقامی گولان، پشت هۆتێل رۆتانا

08/06/2026

دیمەنی قوتابیانی پەیمانگەی CMC دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان. هیوای سەرکەوتن و نمرەی بەرز بۆ سەرجەم قوتابییە ئازیزەکانمان دەخوازین. 🎓
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
📞 0750 606 00 33
📞 0770 606 00 33

Photos from CMC Institute's post 08/06/2026

سەردانی شاندی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ پەیمانگەکەمان...

بە مەبەستی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی کاروبارە زانستی و کارگێڕییەکان، شاندێک لە بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە سەرۆکایەتی بەرێز د. ئیبراهیم ڕەشید و ئەندامێتی بەرێزان م. کارزان کەمال، م. ئارام سابیر و م. ئیبراهیم عیزەت سەردانی پەیمانگەکەمانیان کرد.

لە ماوەی سەردانەکەدا، شاندەکە بەدواداچوونی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و کارەکانی لیژنەکانی تاقیکردنەوەی کرد و دەستخۆشییان لە ئاستی ڕێکخستن، بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی پرۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوە لە پەیمانگەکەمان دەربڕی.

هەروەها، شاندەکە پشتگیری و هەوڵەکانی پەیمانگە لە پێشخستنی کوالێتی خوێندن و دابینکردنی ژینگەیەکی ئەکادیمی باش بەرز نرخی کرد.

‎📍 ھەولێر، شەقامی گولان، پشت هۆتێلی ڕۆتانە

📞 07506060033 | 07706060033

04/06/2026

🦷 پێشبڕکێی زانستی لە پەیمانگەی CMC

لەم ڤیدیۆیەدا کورتەیەک لە چالاکییەکی پراکتیکی و سەرنجڕاکێشی قوتابییەکانمان دەبینن. قوتابیان تەنیا ٤٥ خولەکیان پێدرا بۆ دروستکردن و هەڵکۆڵینی ددان لەسەر مۆم (Wax Carving). ⏱️
ئەم جۆرە چالاکییانە بەشێکی گرنگن لە پرۆسەی فێربوون، کە یارمەتیدەرن بۆ بەرەوپێشبردنی وردبینی و کارامەیی دەستی قوتابییەکانمان. لە کۆتایی چالاکییەکەشدا، لەلایەن بەڕێز د. شاهین شێخ جواد راگری پەیمانگەی cmc ـەوە خەڵات بەخشرایە قوتابییە سەرکەوتووەکان. ✨

شانازی بە ئاست و لێهاتوویی قوتابییەکانمانەوە دەکەین!

بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندیکردن:
📍 هەولێر
📞 0750 606 00 33
📞 0770 606 00 33

02/06/2026

کورتەیەک لە دیمەنەکانی سیمینارە تایبەتەکەمان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان! 🚭✨
لە ڤیدیۆکەدا بینەری ساتە گرنگەکانی ئەو چالاکییە بن کە پەیمانگەی CMC بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ئەنجامی دا. بە ئامادەبوونی د. شاهین شێخ جواد راگری پەیمانگەی CMC، هەروەها بەشداری چالاکانەی مامۆستایان و خوێندکارە ئازیزەکانمان، جەختمان لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی شێوازی ژیانێکی تەندروست و پاراستنی ژینگەی کۆمەڵگاکەمان کردەوە.
پەیمانگەی CMC هەمیشە پێشەنگە لە خزمەتکردن و دروستکردنی کۆمەڵگایەکی هۆشیارتر. 💙

📞 07506060033 | 07706060033
ErbilEvents

Photos from CMC Institute's post 31/05/2026

وەک پەیمانگەی CMC، هەمیشە پابەندین بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و چالاکییە زانستی و کۆمەڵایەتییەکان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا. بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان، سمینارێکی تایبەتمان بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ئەنجامدا، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی گشتی سەبارەت بە مەترسی و کاریگەرییە نەخوازراوەکانی جگەرەکێشان.

لە ماوەی سمینارەکەدا، باس لە کاریگەرییەکانی جگەرەکێشان لەسەر تەندروستی تاک، ژینگە و چالاکییە وەرزشییەکان کرا، هەروەها گرنگیی هەڵبژاردنی شێوازی ژیانێکی تەندروست و دوور لە تووتن و جگەرەکێشان خراوەتە ڕوو. هیوادارین ئەم جۆرە چالاکیانە بەشدار بن لە دروستکردنی کۆمەڵگایەکی هۆشیارتر، تەندروستتر و بەرپرسیارتر.

‎📍 ھەولێر، شەقامی گولان، پشت هۆتێلی ڕۆتانە

📞 07506060033 | 07706060033

31/05/2026

پڕۆسەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان لە پەیمانگەی سی ئێم سی، بە سەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە د. شاهین شێخ جەواد بەرزنجی.
هیوای ئاستێکی بەرز و داهاتوویەکی گەش بۆ فێرخوازەکانمان دەخوازین.

☎️ ژمارەی تەلەفۆن؛
07506060033
07706060033

26/05/2026

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت! ✨
لە پەیمانگەی CMCـەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم فێرخوازان، مامۆستایان و تەواوی کۆمەڵگاکەمان دەکەین. هیوادارین هەموو ڕۆژێکتان هەر جەژن بێ و بەردەوام تەندروست و لەش ساغ بن.
جەژنێکی پڕ لە خێر، خۆشی بۆ هەموولایەک دەخوازین. 🌙🕌

☎️ ژمارەی تەلەفۆن؛
07506060033
07706060033

#پەیمانگە #پەرستاری

19/05/2026

پڕۆفیشناڵی لە کارکردندا یەکەم هەنگاوی سەرکەوتنە لە بواری تەندروستیدا! 🩺 هەرچەندە هەندێک جار ماندوویەتی یان کاریگەرییەکانی دەرەوە هەستی پێدەکرێت، بەڵام نابێت کێشە تایبەتییەکانمان بهێنینە ناو ژووری نەخۆش. سەیری ئەڵقەی چوارەم بکەن و بزانن قوتابییەکانی پەیمانگای CMC چۆن ئەم وانە گرنگە فێر دەبن. فێربوونی ڕاستەقینە بەم شێوەیەیە! 🏥👇
📞 بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی نامەوە یان سەردانمان بکەن.
☎️ ژمارەی تەلەفۆن:
07506060033
07706060033
📍ناونیشان: شەقامی ٤٠ مەتری، بەرامبەر پارکی سامی عەبدولڕەحمان.
#پەرستاری #زانکۆ #پەیمانگە

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Address


Gulan Street, Behind Rotana Hotel
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 15:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 15:00
Thursday 09:00 - 15:00
Sunday 09:00 - 15:00