Technical College of Computer and Informatics Engineering
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Technical College of Computer and Informatics Engineering, College & University, Erbil, Irbil.
The College of Technical Computing and Informatics Engineering is a pivotal institution for advancing technological innovation, fostering skilled professionals, and driving solutions in the ever-evolving digital landscape.
08/06/2026
گۆڤاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرەوپێشچوونێکی زانستی دیکەی تۆمارکرد
https://shorturl.at/c2i9g
26/05/2026
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەناوی ئەنجوومەنی کۆلێژەکەمان، پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابیانی ئازیزی کۆلێژەکەمان دەکەین.
لە خودای گەورە داواکارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ کوردستانیان و بەهیواین ڕۆژانی جەژن به خۆشی بەسەر ببەن.
ههمیشه له جهژن و خۆشیدابن.
-ڕاگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئینفۆرماتیک / زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
26/5/2026
-------------------------
23/05/2026
ڕاگری کۆلێژ بەڕێز (پ.د.کیهان زرار غفور)، بە یاوەری بەڕێز (پ.د.سەرسام خلیل شوانی) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری و بەڕێز (پ.د.مراد ئەمیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەندروستی و پزیشکی هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێز (گیلان سلیمان) بەرپرسی لقی منارەی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکڕاتی کوردستان، لە کامپەسی یەکی زانکۆ هەڵسان بەدانانی ژمارەیەک سەبەتەی کۆکردنەوەی پاشماوەی خۆڵ و خاشاک بەشێوازێکی سەردەمیانە.
ئامانج لەپڕۆسەکە، بریتییە لە هۆشیارکردنەوە و هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی لەلایەن قوتابیانەوە بۆ زیاتر خزمەتکردنی ژینگەی زانکۆ و ئاسانکردنی پڕۆسەی بەکارهێنانەوە و کۆکردنەوەی پاشماوە جۆراوجۆرەکان.
---------------------------
18/05/2026
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز پ.د.ئیدریس محمد طاهر هەرکی، بەیاوەری بەڕێز راگری کۆلێژ پ.د.کیهان زرار غفور، وە هەروەها یاریدەدەری راگر بەڕێز م. رێبین محمد رشید، سەردانی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد بۆ ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەری بەهارەی (2025-2026).
لەمیانی بەسەرکردنەوەکەدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی له ڕاگر و ستافی کۆلێژەکەمان کرد، لە پایی ڕەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم قوتابیانی کۆلێژەکەمان خواست.
------------------------------
پاراستنی ژینگە ئەرکێکی نیشتمانی و ئاینییە، پێویستە لەسەر هەموو تاکێکی کۆمەڵگەی کوردی ژینگە و خاکی پیرۆزی کوردستان بپارێزێت، هاوکات نەوەکانی داهاتوومان فێری ئەرک و بەرپرسیارییەتی پاراستنی وڵاتەکەمان بکەین.
رۆژی دووشەممە (20ی 4ی 2026) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئینفۆرماتیک بەڕێز (پ.د.کیهان زرار غفور) بەشداری لە بەرنامەی بەیانی باشی کوردستان تیڤی کرد.
لە بەرنامەکەدا ڕاگری کۆلێژ، باسی لە سەربوردی گۆڤاری پۆلیتەکنیکی هەلێر و گرنگی بەدەستهێنانی پلەی بەرزی نێودەوڵەتی گۆڤارەکە کرد لەسەر ئاستی سەرجەم گۆڤارە زانستییەکانی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە بەڕێزیان تیشکی خستەسەر نوێترین ڕیزبەندی پۆرتاڵی (SCImago Journal Rank) کە لە مانگی "نیسانی 2026" بڵاوکراوەتەوە، تیایدا "گۆڤاری پۆلیتەکنیک" (Polytechnic Journal) توانی پلەی یەکەمی ڕیزبەندەکە وەک پێشەنگی گۆڤارەکان لە هەرێمی کوردستان و وەک یەکێک لە گۆڤارە سەرکەوتووەکانی عێراق دەستنیشان بکرێت.
لە پەراوێزی بەرنامەکەدا، ڕاگری کۆلێژ وەک دەستەی کارگێڕی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ستافی گۆڤارەکە بەپاڵپشتێ بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، دووپاتی کردەوە بەردەوام دەبن لە بەرەوپێشبردنی زیاتری زانکۆکە، بەئامانجی خزمەتکردنی ڕەوتی زانست لە کوردستانی ئەزیز.
لینکی بەرنامەی بەیانی باش لە کوردستان تیڤی:
https://youtu.be/rbq0w0NcO8Y?si=KtQoCC0dXXFYPhUu
-------------------------------------------------------------------------------------
_Journal
14/04/2026
دوای دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لەناو کامپەسەکان، لە درێژەی سەردانەکانیدا بەڕێز راگری کۆلێژ پ.د.کیهان زرار غفور، بە یاوەری یاریدەدەری راگر بەڕێز م. رێبین محمد رشید، سەردانی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد بۆ ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی میدتێرم و هیوای سەرکەوتن و سەلامەتی بۆ گشت مامۆستایان و قوتابیان خواست.
13/04/2026
دوای دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لەناو کامپەسەکان، بەڕێز راگری کۆلێژ پ.د.کیهان زرار غفور، بە یاوەری یاریدەدەری راگر بەڕێز م. رێبین محمد رشید، سەردانی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد بۆ ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی میدتێرم و هیوای سەرکەوتن و سەلامەتی بۆ گشت مامۆستایان و قوتابیان خواست.
04/04/2026
#پرسەنامە
بەناوی ڕاگرایەتی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی مامۆستا لە بەشی (ICTE) (د. الهام کاظم اونيس) دەکەین، بەهۆی کۆچی دوایی برای بەڕێزیان.
پرسەکە لە شاری بەغدا دەبێت.
لەخودای گەورە داواکارین "کۆچکردوو" بە بەهەشتی خۆی شاد بکات، سەبر و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.
-ڕاگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئینفۆرماتیک / زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
4/4/2026
-------------------------
30/03/2026
ڕۆژی دووشەممە (30/3/2026) بەسەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژ "سەرۆکی ئەنجومەن" بەڕێز (پ.د.کیهان زرار غفور)، بە ئامادەبوونی بەڕێزان بڕیاردەر و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئینفۆرماتیک/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کۆبوونەوەی تایبەت بەپڕۆسەى خوێندن بەشێوازى ئۆنڵاین و دیجیتاڵى ئەنجامدرا.
لهژێر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەکۆی دەنگی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژەکەمان، بڕیاردرا کەوا بەیانی ڕۆژی سێشەممە (31/3/2026) دەست بەپڕۆسەى خوێندن بکرێتەوە بەشێوازی ئۆنڵاین، بە بەکارهێنانى یەکێک لە پلاتفۆڕمە ستانداردە جیهانییەکان، بەجۆرێک پێویستە قوتابی پابەندی وانەکان بێت بەپێی خشتەی ئامادەکراو لەلایەن بەشە زانستییەکانەوە.
لەلایەکی دیکەوە ڕاگری کۆلێژ داوایکرد، سەرەڕاى خوێندنى ئۆنڵاینى ڕاستەوخۆ، پێویستە سەرجەم وانەکان بەشێوەى ئەلیکترۆنى دەستەبەر بکرێت بۆ قوتابیان لەسەر ئەو پلاتفۆرمەى بەکارى دەهێنن.
لەم بارودۆخە هەستیارەی هەرێمەکەمان و ناوچەکەی پێدا تێدەپەڕێت، هەموولایەک لەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارییەتییەوە، بەردەوام بن لە هەماهەنگی، هاوکاری و چارەسەکردنى گرفتەکانی قوتابیان، گومانی تێدانیە قوتابیانی ئەزیزیش یارمەتیدەر دەبن لە سەرخستنی پڕۆسەی خوێندن، ئەمەش گەورەترین خزمەتە بە زانست و داهاتووی هەرێمەکەمان.
-----------------------------------------------------------
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil
44001
Opening Hours
| Monday | 08:30 - 13:30 |
| Tuesday | 08:30 - 13:30 |
| Wednesday | 08:30 - 13:30 |
| Thursday | 08:30 - 13:30 |
| Sunday | 08:30 - 13:30 |