Mohammad Q Rasul

Mohammad Q Rasul

Share

هێزی هەموو دونیامان هەبێت هێرش ناکەینە سەرکەس.
هەموو دونیا هێرشمان بکاتەسەر تەسلیم نابین.
سەرۆک ئاپۆ

26/02/2025

دەرکەوت ئەو دەسەڵاتدارانە:
* نە بەخۆپیشاندان
* نە بەبایکۆت
* نە بەمانگرتن
* نە بەڕێگری لەدزیەکانیان
* نە بەنوسین و گوتاروناڕەزایی.. هتد
گوێناگرن و حاڵی نابن ، بۆیە باشترین هەڵبژاردە لەئێستادا تەنهاوتەنها ڕاپەڕینە...

29/01/2025

دەسەڵاتدارانی کوردی...
کاربەدەستانی باڵای عێراق...
خەتاڵەتی بتانگرێت.
خۆتان و باوک و باپیرەتان
لەناو گۆڕیش نەحەسێنەوە..
من لەجێگای ئێوەبم
بەبێدەنگی خۆم دەکوژم...

21/10/2024

بەشێکی زۆر (زۆرینە خەڵک) دەڵێن زیابوونی دەنگی ناڕازی (دەرەوەی پارتی و یەکێتی) بەهۆی (خەڵکی گێل و گەمژەوەیە)، کەمێک لەخەڵک دەڵێن بەهۆی (خراپی و فیرعەونیەت و زاڵمیەتی دەسەڵاتدارانەوەیە)، لەکاتێکدا خۆیان چاک دەزانن دەنگدان بەدەسەڵات گەورەترین گێژی و گەمژەییە، هەتا دەسەڵاتداران محامی بەکرێگیراوی وەکو ئەوانەی هەبێت دڵنیابن هەرئەوان لەوپەڕی ژیانی خۆش دەژین و فیرعەون ئاسا لەگەڵ میللەتە مەڕئاساکەیان ڕەفتار دەکەن. منداڵ و نەوەکانی ئەوان هەربۆخۆشی و چێژوەرگرتنی خۆیان کەناڵی ئاسمانی دەکەنەوە بە ملیارەها دۆلاری تیاسەرف دەکەن، بۆخواردنی نانێکی ئێوارە دەچنە ئەستەمبۆل و ئەنکەرە و ئوردن و ئیماڕات، منداڵی محامیەکانیش بەحەسرەتی چونە کۆیە لاند و چاڤی لاند و سەیرانگایەکی ناوخۆی کوردستان شەو و ڕۆژ دەکەنەوە، یاخوا پیرۆزتان بێت ، میلەتێک هێندە گەمژە و گەلحۆ و گیژ و نەفام بێت هەر قابیلە وەکو مەڕ لێیخوڕیت و وەکو گاجوت بیخەیتە ژێرباری قورس و گران.

20/10/2024

دەستم دامێنتان تکایە تکایە بڕۆن بۆ دەنگدان و دژی دەسەڵاتی زاڵم و ستەمکار دەنگبدەن ، ئەو هەلە لەدەستمەدەن...
ئەمڕۆ دادگەی گەلە ...
تکایە سزای دز و گەندەڵ و مافیاکان بدەن، دوایی گلەیی لەخۆت بکە، نەک لەو زاڵمەی زوڵمت لێدەکات.

Photos from Mohammad Q Rasul's post 20/10/2024

ڕۆژ ڕۆژی تۆڵە و حەق و حیسابە...
دەنگمان کاریگەرە...
بە 15 خولەک دەتوانیت
مشتەکۆڵەیەک بدەی لەدەمی
دەسەڵاتی دز و گەندەڵ و زاڵم...
سەرکەوتن هەر بۆ ئیرادەی گەلە...

18/10/2024

ئەقڵی بچوو پووچ کەسانی سوک و کەللـە پووچ دەباتە سەر تەختی دەسەڵات ، کەسانی ژیر و خاوەن هەڵوێست هەرگیز زوڵم و ناعەدالەتی بیرناچێت.

07/10/2024

ئەرێ هاوڕێیان پرسیارێک
دۆسیەی دکتۆر کازم فاروق
بۆ کەی هەڵگیراوە؟
خۆ کەمتر لە دوو هەفتەی ماوە بۆ هەڵبژاردن...

02/10/2024

19 ڕۆژ پێش هەڵبژاردن...
70 خولەک وەستان لەسەرەی بەنزین...

16/09/2024
25/08/2024

ئەرێ کوان زماندرێژەکانی دوێنێ کە هاتنی مووچەیان دەکردە دەستەکەوتی سەرۆکە حەکیمەکەیان؟
هەرکەسێک لەسەر سندوقی دەنگدان ئەو زوڵم و ناعەدالەتیەی لەبیربچێت و دەنگ بەو دەسەڵاتدارانە بداتەوە ، با لەشەڕەف و کەڕامەت و مرۆڤبوونی خۆی بەگومان بێت.

Want your public figure to be the top-listed Public Figure in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Telephone

Website

Address


Irbil