AP - Awro Products

AP - Awro Products

Share

AP is a firm providing IT solutions to a diverse customer base.

Awro Products (AP) division is a progressive young company with a clear objective – to provide our clients with innovative and cost-effective software solutions through the efficient deployment and integration of information technology. Our portfolio of services includes software development, implementation, software maintenance and enhancements, testing and quality assurance, support services and

06/03/2015

END of the World :) :)

https://www.facebook.com/video.php?v=758522124242937

Photos 07/01/2015

كۆمپانیای ئەدۆبی : كۆمپانیایەكی ئەمەریكیە كە كاردەكات بۆ دروستكردنی سۆفتوێر بۆ كۆمپیوتەر و تا ئێستاش چەند سۆفتوێرێكی بواری دیزاین و گرافیكی بەرھەمھێناوە كە بارەگاكەیان دەكەوێتە كالیفۆرنیا.
ئەدۆبە لە سالی 28/2/1982 لە مانتین ڤییو كالیفۆرنیا لە لایەن چارلز كسچە و جان وارناك كە ھەردوكیان كارمەندی زیراكس پارك بوون دانراوە.
كۆمپانیای ئەدۆبی لە ساڵی 2005 كۆمپانیای مایكرۆمیدیای كڕی و بەم ھەنگاوە توانی دەرامەدی ساڵانەی خۆی بكەینیتە 1.966 ملیارد دۆلار .
لە ساڵی 1989 بەناوبانگترین بەرھەمیان واتە فۆتۆشۆپ كەوتە بازار و لە ساڵی 1991 ئەدۆب پریمەر ناسێنرا و بە شێوەیەكی باش لە ساڵی 2003 پیشاندرا ،و لە ساڵی 1993 ئەدۆبی فۆرمەت پی دی ئف و پاشان زۆر بەرھەمی دە بەرھەمھێنران و تا ئێستا ھە بەردەوامە لا بەرھەمھێنان

Photos 05/01/2015

کۆمپانیای ئێچ پی یان هیوڵت پاکارد ( HP) ئەم کۆمپانیا گەورەیە لە لایەن دوو کەس بەناوی بیل ھیوڵت و دیڤ پاکارد، بنیات نراوە. بۆ ھەڵبژاردنی ئەم ناوە پشتیان بە شێوەی کۆنی (شێرو خەت) بەست و بڕیاریان دا كە ناوی ھەر كامیان یەكەم دەرچو ئەوە پیتی یەكەمی ناوەكە دابنێن و لە ئاکامدا ناوی ھیوڵت دەرچوو کە دەکاتە H و پاشان پاشان پیتی P كە دەكاتە ناوی كەسی دوەم پاكارد بۆیە ناونرا HP .
بارەگای کۆمپانیای HP دەکەوێتە وولایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا ، داهاتی کۆمپانیای HP لەساڵی ٢٠١١ دا نزیکەی ١٢٠ ملیار دۆلار بووە.

سیستەمی ژمێریاری ئەوڕۆ 04/01/2015

ئەم سیستەمە ، یەکەم سیستەمە لە کوردستان کە بە ئاسانی کێشەی گەورەی زەرەر یان قازنزانج لە گۆڕینەوەی پارە لە دولار بە دینار و بە پێچەوانەوە چارەسەر دەکات.
ئەم سیستەمە بە هاوکاری ٢ ماموستای پلە بەررزی ژمێریاری درووست کراوە وە لە سەر زانسی ژمێریاری ئەمریکی ئیش دەکات.
ئەم سیستەم کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە کە لە سەر بارۆدۆخی کوردستان دروستکراوە کە جیاوازی دەکاتەوە لە سیستەمەکانی‌تر لە ناو کوردستان وەکوو الرشید، الامین، وە الذهابی، وە....
بۆ زانینی ئەم تایبەتمەندیانە پیوەندی بکەن بە کۆمپانیای ئەی.پی

Photos 31/12/2014

کۆمپانیای دێڵ ( Dell Incorporation) یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە لە خزمەتگوزاری کۆمپیوتەر و ئایتیدا خزمەتێکی گەورەی کردووە و یەکێکە لە کۆمپانیا ھەرە بەناوبانگەکانی جیھانی کۆمپیوتەرە.لە ساڵی ١٩٨٤ز لە ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا لەلایەن مایکڵ دێڵەوە دامەزراوە.
لە ساڵی 2009 ڕۆژنامەی فۆرچون كۆمپانیای دێلی لە پلەی سی و سێیەمینی ئەو كۆمپانیایانە دانا كە زۆر دەفرۆشن ،
لە ساڵی 2010كۆمپانیای دێڵ لە پلەی سێیەم ھات لە دوای ئێچپی و ایسر لە فرۆشتنی كاڵایەكانی كۆمپیوتەری .
كۆمپانیای دێڵ زیاتر لە88000 كارمەندی ھەیە لە سەرتاسەری جیھان

Photos 30/12/2014

بلاکبێری ناوی موبایلێکه که کۆمپانیای کەنەدی (Research in Motion) دروستکەریەتی کە لە ساڵی ١٩٩٩ تاوەکوو ئێستا بەرهەمی دەهێنێت. مۆبایلی بلاکبێری زیاتر ناوبانگی لەبەر شێوەی ئاسانی پۆستی ئەلیکتڕۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ھەروەھا چەندەها خزمەتگووزاری تر دەرکردووە. وشەی بلاکبێری بەمانای توو کە جۆرێکە لە میوە بۆ خواردنە بەکاردێت.
تا ئێستا کۆمپانیا کەنەدەیەکە سیستەمی Operating system بەکاردەهێنێت کە ئەم سیستەمە پەرەی پێدراوە لەلایەن RIM.

Photos from AP - Awro Products's post 26/12/2014

مایكرۆسۆفت سورفەیس(microsoft surface)
بریتیە لە تابلێتێك كە دروستكراوی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتە كە بە سیستەمی ویندۆز ئار تی و ویندۆز 8 كاردەكا بە دوو مۆدێل كەوتوتە بازار یەكەمیان سورفیس و دوەمیان سورفیس پرۆ بوو لە سالی 2012 كەوتە بازاڕەكان .
ئەم تابلێتە لە 18/6/2012 لە لایەن بەڕیوبەڕی ئیجرای كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئستیو بالمو لە لۆسانجلیس بۆ یەكەمجار نمایشكرا و لەكاتی نمایشكردنەكە سیستەمەكە لە كار كەوت .

Photos 21/09/2014

لینۆڤا (Lenovo Group Ltd) یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیایەكانی وەبەرھەنان و فرۆشتنی كۆمپیوتیەری كەسی و وەبەرھێنانی دیجیتاڵی كە بارەگای لە پەكینی پایتەختی چین و موریزویل كارولینا لە ولاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە .
ئەم كۆمپانیایە بە ناوی (لیجند) لە سالی 1984 لەلایەن لیو شوانژی لە پەكین دامەزرا و لە سالی 1993 بەھۆی پێشوەچوونی لە كۆمپانیای ای اس تی و كامپك بۆ بە گاورەترین وەبەرھینەری ناو ولاتی چین و لە سالی 1999بۆ گەورەترین كۆمپانیای لە ئاسیا (جگە لە ژاپۆن) لە بواری كۆمپیوتەر.
ئەم كۆمپانیایە لە سالی 2003ناوی (لنوو)ی بۆ خۆی ھەلبژارد كە (Le) لە (Legend) و (novo) كە بە مانای نوێبون دێ .بە پێی زانیاریەكان لینۆ لە سالی 2010بووە بە چوارەمین كۆمپانیای فرۆشتنی كۆمپیوتەر لە جیھان.
بەرھەمە بەناوبانگەكانی لینۆ بریتین لە :كۆمپیوتیری تینك پەد (ThinkPad) و تینك سینتیر(ThinkCenter).

Photos 18/09/2014

مێژووی ویندۆز دەگەڕێتەوە بۆ ئەیلولی ساڵی ١٩٨١ کاتێک کە پرۆژەکە ناو نرا بە "ڕووکاری بەڕێوەبردن"دەستی پێکرد، لە نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٨٣ (دووای lApple Lisa ، پێش ماکنتۆش) لە ژێر ناوی "ویندۆز" ، ویندۆز تا ساڵی ١٩٨٥ بڵاو نەکرایەوە ، بەرنامەکانی بریتی بوون لە ژمێرەر ،ڕۆژمێر ،Cardfile ،Notepad، Paint،Terminal،Reversi،Control panel ،نووسین ، ویندۆزی ١.٠ ڕێگە بە چەند پەنجەرەیەک نادات .ئەم تایبەتمەندیەی بە ھۆی Apple computerـەوە وەرگرت.
ویندۆز ٢.٠ لە ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٨٧ کۆمەڵێ باشکردنی تیا بوو لە ڕووکاری بەکارھێنەر و بەڕێوەبردنی بیرگە.ویندۆزی ٢.٠ ڕێگەی بە پەنجەرەکان دەدا تێکەڵ بکرێن لەگەڵ یەکتردا ، وە بە شێوەیەکی پێشکەوتو تر پیشان درا ، کورتکراوەی تەختەکیلی بۆ زیاد کرا.
ویندۆز ٢.١ بە دوو شێوەی جیاواز بڵاوکرانەوە : Windows/٣٨٦ کە I٣٨٦بەکاردەبات وە جۆری Virtual_٨٠٨٦_mode ، لەبەر کارە زۆرەکانی داوانامەکانی DOS کە بە جێی دێنن. وە بیرگە دابەش کراوە بۆ چەند پەڕەیەک بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو بیرگەیەی کە ڕێپێدراوە کاری پێبکرێت. دووەمیان Windows/٢٨٦کە ئەمیش لەسەر Virtual_٨٠٨٦_mode کاردەکات، وە دەتوانرێت سود لە ناوچەی بیرگە وەربگیرێت. وەشانە کۆنەکان تری ویندۆز تەنھا سیستەمەکە چەند ڕوویەکی جێ بەجێکار بوو بۆ بەکارھێنەر (سادە بوون)،وە زۆری لەبەر ئەوەی لە بەشی سەرەوەی MS-DOS کاریان دەکرد و بەکاردەھێنران وەک خزمەت گوزاری بۆ پەڕگەی سیستەمەکە. وەشانی ٣.٠ی ١٩٩٠ و وەشانی ٣.١ی ١٩٩٢ بریتی بوو لە باشتر کردنی دیزاین ، ئەویش بە ھۆی virtual memoryــیەوە وە ھەروەھا توانای بارکردنی Virtual Devices virtual device driver کەی ڕێگە دەدات بە پێشاندانی ئامێرە دڵخوازەکان لە نێوان پەنجەرەکاندا ،ئەم ویندۆزەش I٣٨٦ــی بەکار دەبرد کە ئەمە وای کرد چەند مێگابایتێک زیاتر بەدەست بێنن و لابردنی پابەندبوون بە بەشداری کردن لە Virtual Devices ، وە ئەم وەشانە دەیتوانی بگاتە زانیاریەکان بێ چوون بۆ DOS بە ھۆی بەکارھێنانی ٣٢bitبۆ گەیشتن بە پەڕگەکان. ویندۆز وەشانی ٩٥ لە ساڵی ١٩٩٥ بڵاوکرایەوە ، وە ڕوویەکی نوێ لە خۆی دەگرێت . وە پشگیری ناوی درێژ دەکات کە دەگاتە ٢٥٠ پیت وە ھەروەھا تووانای ئاشکرا کردن و وە بەستنەوەی ئامێر و کارپێکردنی . وە لە بنەڕەت ناتوانێت داوانامەکانی ٣٢ بت کار پێبکات. وە چەند تایبەتمەندیەکی زۆر لە ڕووی تەکنۆلۆجیەوە کە ئەمە زیاتر جێگیری کرد وەک لە ویندۆز ٣.١ .
وەشانی داھاتووی بریتی بوو لە ویندۆز ٩٨ کە لە ساڵی ١٩٩٨ بڵاو کرایەوە ، وە چاپی دووەمی ٩٨ لە ساڵی ٩٩ بڵاو کردەوە .
دووای ویندۆز ٩٨ ویندۆزی Me) Me وەرگیراوە لە Me standing for Millennium Edition )بڵاوکردەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٠ بڵاوکرایەوە ، کە ئەمەش بنچینەکانی ویندۆزی ٩٨ پڕدەکاتەوە ، وە ھەروەھا تووانی ھەڵبژاردنی "boot in DOS mode" لا بەرێت وە ھەروەھا تایبەتمەندیەکی تری زیاد کرد کە ئەویش بریتی بوو لە گێڕانەوەی سیستەم کە ئەمیش یارمەتی بەکارھێنەر دەدات کاتێک زانیاری لە دەس بچیت ئەم کردارە بۆی دەگەڕێنێتەوە ھی چەند ڕۆژی پێشوو.

Photos 17/09/2014

كۆمپانیای اچ تی سی (HTC) كە كورتكراوەیHigh Tech Computer Corporation لە سالی 1997 لە تایوان دامەزرا ئێستا بە زیاتر لە دوازدەھەزار كارمەند لە بواری دروستكردنی مۆبایلی زیرەك كاردەكات وە مۆبایلەكانی بە سیستەمەكانی ئەندرۆید و ویندۆز فۆن .... كاردەكەن.
چر وانگ و پیتر چو دامەزرینەری اچ تی سی بوون لە سالی 1977 .لە سەرەتادا دەستیان كرد بە دروستكردنی نوت بووك ،لە سالی 1988 اچ تی سی یەكێك لە یەكەم ئامێرە بێ تەلەكانی لەمسی دەستی دروستكرد كە مرۆڤ بە ئاسانی دەیتواكی ھەلیبگرێت ،اچ تی سی یەكەمین تەلەفۆنی سمارتی خۆی لەسەر سیستەمی ئەندرۆید لە سالی 2008 دەركرد تا ئێستاش بەردەوامە .

Photos 17/09/2014

سکایپ نەرمەواڵە یەکی کۆمپیوتەر کە بەکارهێنەرانی دەبێت سەرهێڵ بن لە ئینتەرنێت بۆ ناردنی پەیام و پەیوەندی تەلەفۆنی و پەیوەندی دەنگی و ئاخاوتن و بینین بە دەنگ و ڕەنگ ، سکایپ یەکەم دەرچووی لەساڵی ٢٠٠٣ بوو لەلایەن نیکۆلاس زینسترۆم و یانوس فریس دروستکرا ، سکایپ لەساڵی ٢٠١٠ لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەبڕی ٨ ملیار دۆلار کڕا ،نەرمەواڵەی سکایب بۆ هەر سێ سیستەمی کارگێڕی ماک و لینوکس و مایکرۆسۆفت ویندۆز ەوە هەیە و جگە لە سیستەمەکانی مۆبایل و تاتە (تابلێت) هۆشمەندەکان.

Photos 11/09/2014

مایكرۆسۆفت پاوەرپۆینت : بریتیە لە پرۆگرامەكی دەرخستن (نمایش)ی پیشكەووتو كە لە سیستەمی مایكرۆسۆفت ویندۆز و(Mac OS) دا دەبینریت، پاوەرپۆینت لە سەرەتا لەلایەن كۆمپانیای فورساوت وە بە ناوی پرزنتیر بۆ سیستەمی ماكینتۆش لە سالی 1987دروستكراوە .
لە ھەمان سال مایكرۆسۆفت توانی فورساوت بەدەست بینیت بە بری 14ملیۆن دۆلار بەم شیوەیە پاوەرپۆینت بووە بەشیك لە مایكرۆسۆفت.
پاوەرپۆینت بە شیوەیەكی فەرمی لە سالی 1990 لەگەل دەرچونی ویندۆز 3،0 پەرەپیدرا تاوەكو ئیستاش زۆر بەرەو پیشچونی بەخۆوەدیوە لە سیستەمی ویندۆز و مكینتۆش كە نویترینیان ڤیرژنی 15،0بو كە لەگەل ئۆفیس 2013 كەوتە بازارەكانی جیھان.

Want your business to be the top-listed Computer & Electronics Service in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Address


Irbil