HMS
#تەندروست_ماڵ
خزمەتگوزاری پشکنین لەمالەوە | خدمە سحب منزلي
لە تیکتۆک لەگەلمان بن
https://www.tiktok.com/@homemedicalservices24?_t=ZS-8x5BKo3wHo8&_r=1
05/04/2026
جیاوازی بەرزی #پشکنینی #فیریتین بە نسبەی خوێنەوە:
بەرزبوونەوەی ڕێژەی فریتین (Ferritin) — کە ئەو پڕۆتینەیە بەرپرسە لە عەمبارکردنی #ئاسن لە خانەکانی لەشدا — مەرج نییە بە واتای بەرزبوونەوەی ڕێژەی خوێن (هیمۆگلۆبین یان خڕۆکە سوورەکان) بێت.
لە ڕاستیدا، زۆر جار دەکرێت کەسێک فریتینی بەرز بێت، بەڵام ڕێژەی خوێنی ئاسایی بێت، یان تەنانەت کەمخوێنیش بێت.
لێرەدا هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی فریتین دەخەینە ڕوو کە پەیوەندییان بە بەرزی ڕێژەی خوێنەوە نییە:
* هەوکردن و نەخۆشییە درێژخایەنەکان: فریتین بە یەکێک لە پرۆتینەکانی قۆناغی کتوپڕ (Acute-phase reactants) دادەنرێت. واتە کاتێک لەش تووشی هەوکردنێک (Inflammation)، ئینفێکشن، یان نەخۆشییەکی درێژخایەنی وەک ڕۆماتیزم دەبێت، ڕێژەی فریتین زۆر بەرز دەبێتەوە بۆ بەرگریکردن، تەنانەت ئەگەر کەسەکە کەمخوێنیش بێت.
* کێشەکانی جگەر: بەشێکی زۆری فریتین لە جگەردا عەمبار دەکرێت. هەر کێشەیەک لە جگەردا هەبێت (وەک چەوری جگەر، هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر، یان کێشەی کحوول)، دەبێتە هۆی دزەکردنی فریتین بۆ ناو خوێن و بەرزبوونەوەی ڕێژەکەی لە پشکنیندا.
* قەڵەوی و کۆنیشانی زیندەپاڵ (Metabolic Syndrome): قەڵەوی، بەرگری ئەنسۆلین، و شەکرەی جۆری دووەم زۆرجار هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی فریتین بەبێ ئەوەی ڕێژەی خوێن بەرز بێت.
* نەخۆشی هیمۆکرۆماتۆسیس (Hemochromatosis): ئەمە نەخۆشییەکی بۆماوەییە کە تێیدا لەش ئاسنێکی زۆر لە خواردن هەڵدەمژێت و لە ئەندامەکاندا کۆی دەکاتەوە. لێرەدا فریتین زۆر بەرزە، بەڵام مەرج نییە خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەرز بن.
05/04/2026
زۆربەمان لە وەرزی زستان و بەهاردا تێبینی دروستبوونی پەڵەی ڕەش یان سەوز لەسەر دیوار و گۆشەکانی ماڵەکەمان دەکەین، بەڵام ئایا دەزانیت ئەمە تەنها کێشەیەک نییە لە دیکۆری ماڵەکەت، بەڵکو هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر تەندروستیت؟
کەڕووی سەر دیوار چۆن کار دەکات؟
کەڕووەکان تەنۆلکەی زۆر ورد (Spores) دەخەنە ناو هەواوە کە بە چاو نابینرێن. کاتێک ئێمە هەناسە دەدەین، ئەم تەنۆلکانە دەچنە ناو سییەکانمان و دەبنە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی.
⚠️ مەترسییە #تەندروستییەکانی ڕتووبەت و کەڕوو:
١- کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە: دەبێتە هۆی کۆکەی بەردەوام، پژمین، و توندبوونی سنگ.
٢- هاندەری #ڕەبۆ (Asthma): بۆ ئەو کەسانەی ڕەبۆیان هەیە، ڕتووبەت بارودۆخیان خراپتر دەکات و نۆرەکانیان لێ زیاد دەکات.
٣- #حەساسییەتی #لووت و چاو: سووربوونەوەی چاو، خوران، و گیرانی لووت.
٤- کاریگەری لەسەر پێست: دروستبوونی خوران و ئەکزیما لە هەندێک کەسدا.
٥- لاوازکردنی سیستەمی #بەرگری: بەتایبەت لە منداڵان و کەسانی بەساڵاچوودا، کە دەبێتە هۆی ئەوەی زوو زوو تووشی نەخۆشی ببن.
💡 چۆن ماڵەکەت بپارێزیت؟
• هەواگۆڕکێ (Ventilation): ڕۆژانە پەنجەرەکان بکەرەوە تا هەوای #پاک بێتە ژوورەوە و شێی ناو ماڵەکە بڕوات.
• چاککردنی دزەکردنی ئاو: ئەگەر بۆرییەکی ئاو یان سەقفەکەت تەڕی دەکرد، بە زووترین کات چاکی بکە.
• بەکارهێنانی #ئامێری وشککەرەوە: لەو شوێنانەی زۆر شێدارن، ئامێری هەڵم مژ (Dehumidifier) بەکاربهێنە.
• پاککردنەوەی کەڕووەکە: ئەگەر کەڕوو لەسەر دیوارەکە دروست بوو، بە تێکەڵەیەک لە (فاست و ئاو) یان ماددەی تایبەت پاکی بکەرەوە (بەڵام ئاگاداربە دەمامک ببەستە).
💡پەیامی میهرەبانی:
ئەگەر بەهۆی ڕتووبەتی ماڵەکەتەوە تووشی کێشەی هەناسەدان بوویت، پزیشکانی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی میهرەبانی ئامادەی خزمەتکردنی ئێوەن.
هەمیشە تەندروستبن 🤍
#تەندروستی #کەڕوو
زۆربەمان بە منداڵی لە "بێشکە"دا گەورە بووین، بەڵام ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە بە چاوێکی زانستی سەیری ئەم دابونەریتە بکەین؟ لێرەدا چەند ڕاستییەک دەخەینە ڕوو کە ڕەنگە بۆچوونت بگۆڕێت:
١. جومگەی حەوز و قاچەکان:
منداڵ ٩ مانگ لە سکی دایکیدا قاچەکانی نوشتاوەتەوە و ڕانی نوساوە بە سنگییەوە. ئەمە سروشتیترین پۆزیشنە بۆ گەشەی جومگەی حەوز. کاتێک ئێمە دێین بە بێشکە و قوماتی توند قاچەکانی ڕێک دەکەینەوە، لە ڕاستیدا "دەرچوونی حەوز" دروست دەکەین و ڕێگری لە گەشەی ئاسایی جومگەکان دەکەین.
٢. مەترسی خنکان و "شەوە":
لە کۆنەوە بیستوومانە دەڵێن منداڵەکە "شەوە" بردوویەتی (واتە بەبێ هۆکار گیانی لەدەستداوە). بەڵام لە ڕووی پزیشکییەوە، بەستنەوەی توندی منداڵ لە ناو بێشکەدا دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی، بەتایبەت ئەگەر کەمێک هەوکردنی سنگی هەبێت. مەترسییە گەورەکە لێرەدایە: ئەگەر منداڵەکە بڕشێتەوە، بەهۆی ئەوەی توند بەستراوەتەوە و ناتوانێت بجوڵێت، ڕشانەوەکە دەچێتە بۆری هەناسەی و دەبێتە هۆی خنکانی دەستبەجێ!
٣. ئازاری سک و غازات:
کاتێک ئێمەی گەورە تووشی سک ئێشە دەبین، وەک کاردانەوەیەک قاچەکانمان بەرەو سکمان دەچەمێنینەوە بۆ ئەوەی ئازارەکەمان کەم بێتەوە. منداڵیش ڕێک پێویستی بەم جوڵەیەیە بۆ ئەوەی غازاتی ناو سکی دەربکات. کاتێک تۆ توند دەیبەستیتەوە، لە ڕاستیدا دەرفەتی کەمکردنەوەی ئازارەکەی لێ دەسەنیتەوە. ئایا تۆ پێت ڕەوایە کاتێک سکت دێشێت دەست و قاچت ببەستنەوە؟
٤. گەشەی مێشک و جەستە:
منداڵ پێویستی بەوەیە دەست و قاچەکانی بجوڵێنێت تاوەکو کۆئەندامی دەماری و ماسولکەکانی گەشە بکەن. بێشکە ئەم گەشەیە پەکدەخات و منداڵەکە تەنها وەک "تەختە"یەکی لێ دێت.
💡 قسەی کۆتایی:
پێش ئەوەی کۆرپەکەت بخەیتە بێشکە، بیری لێ بکەرەوە؛ ئایا دەتەوێت تەنها بۆ ئەوەی بخەوێت یان ژیربێتەوە، تەندروستی و سەلامەتی بخەیتە مەترسییەوە؟
دە فەرموون ئێوە بڕیار بدەن.. ئایا هێشتا لایەنگری بێشکەیت یان دژی؟
✍️ بە نووسینی کۆمێنتێک و بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە، دایکان و باوکان ئاگادار بکەرەوە.
#لانک
19/09/2025
#تەمەرهیند بەری ئەو #درەختەی لە زۆر شوێن هەیە و بەربلاوە سودەکانی بزانە
١- دەوڵەمەندە بە پۆلیساکارید و #ڕیشاڵ کە پاڵپشتی جوڵەی #ڕیخۆڵەکاندا دەکات و #قەبزی ناهێلێت
٢- یارمەتی لەش دەدات لە نەهێشتنی #ژەهرەکان لە کاتی #هەرسکردندا.
٣- #ڤیتامین (C, B-complex) و #کانزاکانی (مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم) لەخۆدەگرێت.
٤- ڕێژەیەکی زۆر لە دژە #ئۆکسێنەری تێدایە لە فشاری ئۆکسجینی و تێکچوونی DNA دەپارێزێت.
٥- #تەمرهیند و #مایکرۆپلاستیک
• لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە دەریدەخەن کە پۆلیساکاریدەکانی تەمرهیند لە تاقیکردنەوەکانی #تاقیگەدا دەتوانن بە مایکرۆپلاستیکەکانەوە ببەسترێتەوە.
لە تاقیکردنەوەکانی بنەمای ئاودا، دەرهاویشتەکانی یارمەتی لابردنی تا ~90%ی مایکرۆپلاستیکەکانی دا.
#فەحسی #پیسایی بۆچی دەکرێت؟
سەرەتا پێویستە ئەوە بزانیت کە #پشکنینی پیسایی بە تەنها ناتوانێت هەموو شتێک دەربخات، بەڵام دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ زانینی زۆر شت.
ئەگەر بۆ مەبەستی ئەوەی ئایە ڕیخۆڵەکانت تەندروستن و سوود لە خۆراکەکانت وەردەگرن، دەتوانیت ئەم شتانە لە فەحسەکەدا دەرکەون:
#چەوری لە #پاشەڕۆ: ئەمە دەتوانێت نیشانەی ئەوە بێت کە #ڕیخۆڵەکانت بە باشی چەوری هەڵنامژن.
ئاستی #ئەنزیمەکانی هەرس: هەندێک پشکنین دەتوانن ئاستی ئەنزیمەکانی هەرس لە پاشەڕۆدا بپێون، کە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ زانینی ئەوەی ئایا ڕیخۆڵەکانت بە ڕێکی خۆراک تێکدەشکێنن یان نا.
#بوونی خ..وێن: بوونی خ..وێن لە پاشەڕۆدا دەتوانێت نیشانەی #هەوکردن یان کێشەی تر بێت لە ڕیخۆڵەکاندا یان برینی ریخۆلە.
#پشکنینی بۆ دەرخستنی #مشەخۆرەکان:
بۆ دۆزینەوەی بوونی #بەکتریا زیان بەخشەکان و مشەخۆرەکان کە ڕێگری دەکەن لە هەڵمژینی خۆراک.
پشکنینی (Calprotectin):بۆ دۆزینەوەی هەوکردن لە #ڕیخۆڵەکاندا.
بەلام بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەوەی کە فەحسەکەت زۆرترین زانیاریت دەداتێ لەبارەی نەخۆشیەکەت، پێش ئەنجامدانی پشکنینەکە قسە لەگەڵ پزیشکی تایبەتمەند بکە دەربارەی نیشانەکانت و مەبەستت لە پشکنینەکە.
لەوانەیە پزیشکەکەت پێشنیاری پشکنینی تر بکات،
کورتکراوەی 100 #پشکنین بە زمانی کوردی 😊
لایک و کۆمێنت 😊❤
1- ESR پشکنینی #ئلتیھابی ناو خوێن 🖤💜
2- Pcv & Hbg 💜پشکنینی رێژەی خوێن
3- TG پشکنینی #چەوری ژێر پێست 💛
4- Cholesterol پشکنینی چەوری ناو خوبن💛
5- HDLپشکنینی چەوری باش 💛
6- LDL پشکنینی چەورى خراپ 💛
7-VLDL پشکنینی هاوسەنگی چەوری💛
8-CHO/HDL پشکنینی رێژەی چەوی خوێن و 💛چەوری باش
9- Blood urea پشکنینی تایبەت ئیش کردنی 💛 #گورچیلەکان
10- BUN پشکنینی تایبەت بە ئیشکردنی 💛گورچیلەکان
11- creatinine پشکنینی فرمانی گورچیلەکان💛
12- Uric acid داء الملوک💛
13-Serum Albumin پشکنینی رێژەی #ئەلبۆمین تایبەت بەگورچیلە
14-Albumin in Urine پشکنینی ئەلبۆمین لەمیز
15-Serum Total Protine پشکنینی رێژەی پرۆتینی گورچیلەکان💛
16-Protien in Urine پشکنینی #پرۆتین لە میز
17-T3 پشکنینی غودە💛
18- T4 پشکنینی غودە💛
19-TSH پشکنینی هاوسەنگی #غودەی دەرەقی 💛
مافی بڵاوکردنەوەی پۆستەکانی تاقیگەی پزیشکی خێرخوازی پیرەمەگرون پارێزراوەو ڕێگەپێدراونیە بەبێ ناوهێنان و روخسەت وەرگرتن
20- AST پشکنینی ئەنزیمی #جگەر کەبەچەوری جگەر ناسراو💛
21-ALT پشکنینی ئەنزیمی جگەر کەبەچەوری جگەر ناسراو 💛
22-TSB پشکنینی #زەردویی💛
23-Direct TSB پشکنینی جۆرەکانی زەردووی 💛
24-Indirect TSB پشکنینی جۆرەکانی زەردووی💛
25-Anti Phospholipid IgG & IgM پشکنینی کێشەکانی #منداڵ لەبارچوون💛
26- Anti Cardiolipid IgG & IgM پشکنینی کێشەکانی منداڵ لەبارچوون💛
27- WBC پشکنینی پێوانی ڕێژەی خڕۆکە سپیەکان
28-CBC پشکنینی گشتی پێکھاتەکانی خوێن
29-(Rose Bengal test) Brucella پشکنینی تای ماڵتا
30- Widal پشکنینی گرانەتا
31- blood sugarپشکنینی شەکرە
32- RBS پشکنینی #شەکرە دوای نان خواردن
33-FBS پشکنینی شەکرە پێش نان خواردن
34- HbA1C پشکنینی شەکرەی سێ مانگی💜
35- S. calciumبڕى کالیسیۆم لە لەشدا نابیت 💛
36- CRP Titer پشکنینی رێژەی ڕۆماتیزم💜💛
37- ASO ئەم پشکنینە بریتیە لە دیاری کردنی دژە تەنی بەکتریایی💛
38- RF پشکنین رۆماتیزمی جومگەکان
39- Anti CCP پشکنینی رۆماتیزم
40- B. Group دیارى کردنى جۆرى خوێن 💜
مافی بڵاوکردنەوەی پۆستەکانی تاقیگەی پزیشکیی خێرخوازی پیرەمەگروون پارێزراوەو ڕێگەپێدراونیە بەبێ ناوهێنان و روخسەت وەرگرتن
41- Bleeding time بۆ دیارى کردنى خوێن بەربون
42- Clotting time بۆ دیارى کردنى کاتى خوێن بەربون
Coagulation testing
43-PT پشکنینی خەستی خوێن 💙
44-PTT پشکنینی خەستی خوێن💙
45-INR پشکنینی خەستی خوێن💙
D-Dimer💙
APTT
46- HIV #ڤایرۆسى ئایدز 💛
47- HBS پشکنینی ڤایرۆسى جگەر جۆری بى 💛
48- HCV پشکنینی ڤایرۆسى جگەر جۆری سی 💛
49- LH پشکنینی هۆرمۆنی هێلکەدان💛
50- FSHپشکنینی هۆرمۆنی #هێلکەدان💛
51- Testosterone #هۆرمۆنی موو لەهەردووک رەگەزدا هەیە💛
52-Free Testo پشکنینی سەربەستی #هۆرمۆنی موو 💛
53-B-HCG پشکنینی هۆرمۆنی سکپڕی💛
54- prolactin ھۆڕمۆنی💛 ڕێکخستنی دەردانی شیر
55- S. Ferritin رێژەی ئاسنی خەزن 💛
56- Total Ironبڕى ئاسنی ناو خوێن💛
57- Vitamin D #ڤیتامین دی 💛
58- H.pylori in blood پشکنینی #بەکتریای معیدە لەخوێن💜
59- H.pylori in Stool پشکنینی بەکتریای معیدە پیسایی
60- P.T in blood پشکنینی سکپری لەخوێن💛
61-P.T in urine پشکنینی سکپری لەمیز
62-CMV IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بەگرفتەکانی #سکپری💛
63-Rubella IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بەگرفتەکانی سکپری💛
64- Herps I IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەتبەکێشەکانی منداڵ لەبارچوون
65- Herps II IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەتبەکێشەکانی منداڵ لەبارچوون
66- Toxoplasma IgG &IgM نەخۆشی دەردەپشیلە 💛
67- Toxoplasma Titer پشکنینی ڕێژەی نەخۆشی پشیلە💛
68-Progestron پشکنینی هۆرمۆنی منداڵدان
69-SFA پشکنینی سپێرم
70- SFA Culture پشکنینی زرعی سپێرم
71-FOB پشکنینی #قۆڵۆن=کۆڵۆن
72-GSE فەحسی پیسایی
73-IgE پشکنینی هەستیاری
74-TB پشکنینی سیل
75-D-Dimer پشکنینی خەستی خوێن
76-CK-MB پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ💜
77-Myoglobin 💜پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ
78-Troponin💜 I پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ
79-Fibronogen پشکنینی خوێن بەربوون لەئافرەتان
مافی بڵاوکردنەوەی پۆستەکانی تاقیگەی پزیشکی خێرخوازی پارێزراوەو ڕێگەپێدراونیە بەبێ ناوهێنان و روخسەت وەرگرتن
80-Platelate Count پشکنینی پێوانی ڕێژەی پەڕەکانی خوێنە
81-PSA پشکنینی پرۆستات
82-S.Calicium پشکنینی کالیسۆم
83-Typhoid IgG پشکنینی گرانەتا
84-Typhoid IgM پشکنینی گرانەتا
85-2ME پشکنینی #حمەی ماڵتا
86- GUE پشکنینی میز
87-GUE Culture پشکنینی زەرعی میز
88- MID پێوانی ڕێژەی مۆنۆسایتەکانە
89- GRA پێوانی ڕێژەی گرانۆلۆسایتەکانە
90- LYM پێوانی ڕێژەی لیمفۆسایتەکانە
91- HGB پێوانی ڕێژەی #هیمۆگلۆبینە
92- HCT پێوانی ڕێژەی خوێنە
93- RBC پێوانی ڕێژەی خڕۆکە سورەکانە
94- MCV پێوانی تێکڕای قەبارەی خڕۆکە سورەکانە
95- MCH تێکڕای بڕی هیمۆگڵۆبینە لە خڕۆکەیەکی سووردا
96- MCHC تێکڕای خەستی هیمۆگڵۆبینە لە خڕۆکەیەکی سوردا
97- RDW بڕی گۆانی قەبارەی خڕۆکە سورەکانە
98- MPV پێوانی قەبارەی پەڕەکانی خوێنە
99- PDW فراوانی دابەشبونی پەڕەکانی خوێنە
100- LPCR پێوانی تێکڕای خەستی پەڕە گەورەکانی خوێنە
05/08/2025
#پشکنینی #تەندروستی #مندالان گرنگە بۆ دڵنیا بوون لە گەشە و پەرەسەندنی دروست، وە گەورەبوونی بە تەندروستی. ئەم پشکنینانە بەشێکە لە چاودێری یاسایییەکانی تەندروستی کە پێویستە بکرێن لە ماوەی تەمەنی تایبەتیدا.
✅ پشکنینی پێویست بۆ تەندروستی و گەشەی مندالان:
1. پشکنینی بەراوردی #گەشە (Growth Monitoring)
وەک
* ڕاستەوخۆ تاقی کردنەوەی: قەبارە، کێش، بەرزی.
* بەکارهێنانی نەخشەی گەشە (growth chart) بۆ بەراوردکردن بە تەمەنی وەکخۆیان.
* دڵنیابوون لەوەی مندال سەقامگیری گەشەی فیزیکی هەیە.
2. پشکنینی تەندروستی گشتی (General Physical Examination)
* تاقیکردنەوەی: چاو، گوێ، دەم، دڵ، قژ و پێست، ئەندامەکانی جەستە بە گشتی،
* دۆزینەوەی هەر نەخۆشییەکی درەنگ ئاخاوتن، جولەی زۆر نیشانەکانی رەگەزی بەرامبەر ، گەشەی نەگونجاو، یا ناخۆشییە جەنتیکییەکان.
3. تاقیکردنەوەی خــ.ــ.وێن (Blood Tests)
* CBC (Complete Blood Count): بۆ دۆزینەوەی کەمخۆینی یان هەر ناخۆشییەک.
* Ferritin و Iron: بۆ دۆزینەوەی کەمی ئاسن.
* Vitamin D، B12، و Calcium: بۆ پشتگیری لە گەشە و پاراستنی .
4. پشکنینی گەشەی #مێشکی و زانستی (Developmental Screening)
* بەرەوپێشچوونی گەشەی بیرکردنەوە، قسەکردن، هەستکردن.
* ئەمە بە تایبەتی لە تەمەنی 9، 18، و 30 مانگدا پێویستە بە وردی بکرێت.
5. پشکنینی ڕەفتار و هەست (Behavioral & Emotional Health Screening)
* دۆزینەوەی دژخۆیی، توڕەیی، جولە و ترسی زیاتر لە ئاسایی، (ADHD, Autism).
6. پشکنینی #چاوو و #بینین (Vision Screening)
* دەستپێکردن لە تەمەنی 3 ساڵ بۆ دۆزینەوەی رەنگکوێری ، نزیکبین، دووربین و هتد.
7. پشکنینی گوێ و #بیستن (Hearing Screening)
#گورچیلەکان ڕۆڵی سەرەکی لە خاوێنکردنەوەی خوێن، هاوسەنگی شلەمەنییەکان، و دەرکردنی ژەهرەکان لە جەستەدا دەگێڕن. بە پاراستنی تەندروستییان دەکرێت لە نەخۆشییەکانی نەخۆشیی گورچیلەی درێژخایەن، بەردی گورچیلە، و نارێکی فەرمانی گورچیلە دووربین.
پاراستنی گورچیلە پەیوەستە بە ژیانێکی چالاک، خواردنی هاوسەنگ، چاودێری پزیشکی بەردەوام، و خواردنەوەی بڕی گونجاو لە ئاو. پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانە ڕێگری لە ٨٠٪ی کێشەکانی گورچیلە دەکات.
ئەم ڕێنماییانەش پێکدێن لە:
✅١: گۆڕانکارییەکانی ژیانی ڕۆژانە
- #وەرزشی بەردەوام:
وەک ڕاکردن یان ڕۆشتن بۆ ٣٠ خولەک لە ڕۆژێکدا، ٥ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و مەترسی نەخۆشیی گورچیلە کەم دەکاتەوە .
- کۆنتڕۆڵی #کێش: پاراستنی کێشی تەندروست (BMI لە نێوان ١٨.٥–٢٤.٩) بارستایی گورچیلە کەم دەکاتەوە .
- واز هێنان لە #جگەرە و کحول: جگەرە بۆرییە خوێنڕاگەکان تێکدەدات و خوێنی گەیشتن بۆ گورچیلە کەم دەکاتەوە؛ کحولیش ژەهراویە بۆ خانەکانی گورچیلە .
✅ ٢. #چاودێری پزیشکی
- پەستانی خوێن و شەکر: پەستانی خوێنی بەرز (>١٤٠/٩٠) و شەکری کۆنتڕۆڵ نەکراو سەرەکیترین هۆکاری نەخۆشیی گورچیلەن. پشکنینی مانگانە و بەکارهێنانی دەرمان پێویستە .
- بەکارهێنانی #دەرمانی ئارامکەر: دەرمانە ئازارشکێنەکان (وەکو ڤۆڵتارین) ئەگەر بۆماوەی درێژخایەن بەکاربهێنرێن، زیان بە گورچیلە دەگەیەنن. بۆیە پێویستە کەمترین ماوە و بڕ بەکاربهێنرێن .
- #پشکنینی ساڵانە یان بەپێی پێویست: ئەوانەی تەمەنیان لە ٦٠ ساڵی زیاتره، قەڵەون، یان مێژووی نەخۆشی گورچیلەیان لە خێزاندا هەیە، پێویستە پشکنینی میز و خوێنی ساڵانە بکەن .
✅ ٣. خواردنەوەی #شلەمەنی
- بڕی پێویست: ١.٥–٢ لیتر #ئاو لە ڕۆژێکدا (نزیکەی ٨–١٠ پەرداخ). لە کاتی گەرما یان وەرزشدا ئەم بڕە زیاد دەکرێت .
✅ ٤. #خواردنی #تەندروست
خواردنەکانی خاوەن سوودی تایبەت بۆ گورچیلە:
| خواردن | سوود | وریاییەکان |
|----------------|--------------|--------------|
| ماسی چەوری | ئۆمیگا-٣ کەمکەرەوەی هەوکردن و پەستانی
خوێن | کەمکردنەوەی فۆسفۆر لە نەخۆشی پێشکەوتوو |
| سیر و پیاز | دژە هەوکردن و پاراستنی بۆری خوێن | - |
| سەوزەی گەڵاتۆخ | دابینکەری ڤیتامین و دژەئۆکسیدان | پۆتاسیۆمی زۆر؛ کەم بەکاربهێنرێت لە نەخۆشی گورچیلە |
| قرنابیت| یارمەتیدەر بۆ خاوێنکردنی ژەهر | پۆتاسیۆم و فۆسفۆری زۆر؛ بەکەمی بەکاربهێنرێت |
| توت و سێو | ڕێگری لە هەوکردنی میزڵدان و کەمکردنەوەی شەکر | - |
✅ ٥. #خۆلادان لە مەترسییەکان
- مێژووی خێزانی یان نیشانەکان وەک پشت ئێشە ئەگەر
هەبێت پێویستە پشکنین زووتر ئەنجامبدرێت .
…….
#زانیاری
Category
Website
Address
Irbil