Kurdstan Post
post
16/11/2023
خوای گەورە بەرەکەت بخاتە تەمەنتەوە سەرۆک و ڕابەرم 🙏🥰
مباشر.. بحضور الرئيس بارزاني.. افتتاح معرض الشرق الأوسط للتربية والتعليم
31/05/2023
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆککۆماری تورکیا دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئایاری 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆککۆماری تورکیا.
25/05/2023
دەقی وتاری سەرۆک مسعود بارزانی لە ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان کە لە باڵەکایەتی خوێندرایەوە
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
جەماوەری خۆشەویستی دەڤەری باڵەكایەتی
ئامادەبووانی ئازیز
ئەم كاتە و هەموو كاتێكتان باش
بە بۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دەستپێكردنی شۆڕشی گوڵان پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و هەموو ئەو قارەمان و پێشمەرگە و تێكۆشەرانە دەكەم كە ڕۆڵیان لە شۆڕشی گوڵاندا هەبووە. پێزانینم بۆ فیداكاری و خۆڕاگریی گەلی كوردستان هەیە كە لە قۆناغێكی هەستیاردا پاڵپشتی شۆڕشی گوڵان و پێشمەرگە بوون.
كردنەوەی ئەو یادە لێرەدا مانای تایبەتی خۆی هەیە، ناوچەی باڵەكایەتی ناوچەیەكی خودان شەهیدە كە لەپێناو شۆڕشدا قوربانییەكی زۆری داوە، هەمیشە لەژێر گوشاری شەڕ و بۆردومانی دوژمن بووە و بە هەزاران پێشمەرگە و ئاوارەی حەواندۆتەوە و قەڵا و سەنگەری سەركردایەتیی شۆڕش بووە. هەروەها ناوچەی باڵەكایەتی لە شۆڕشی گوڵانیشدا خاڵی دەستپێكی شۆڕش و قوربانیدانی گەلی كوردستان بووە. یەكەم شەهیدی شۆڕشی گوڵانیش، شەهید سەید عەبدوڵڵا بوو كە ڕۆڵەی ئەو ناوچە سەربەرزەی كوردستانە. ئێمە بە هەموو شێوەیەك قەرزاری خەڵكی تێكۆشەری ناوچەی باڵەكایەتین.
سوپاس بۆ خۆڕاگریتان....
سوپاس بۆ قارەمانێتیان.
شۆڕشی گوڵان قۆناغێكی هەرە گرنگی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستانە و هەڵگری ئەو پەیامە بوو كە سەرباری بوونی پیلانگێڕی و هەڕەشە و بەهێزیی نەیاران و كۆسپی گەورە، بەڵام ئیرادەی بەردەوامی و شۆڕش لە ناخی مرۆڤی كوردستانیدا هەر زیندووە. شۆڕشی گوڵان، تەحەداكردنی هەموو ئەو دیكتاتۆر و ستەمكار و دوژمنانە بوو كە وایان مەزندە كردبوو، بە نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئیتر تا هەتایە كۆتایی بە شۆڕش و بەرخودانی گەلی كوردستان دێت. بەڵام شۆڕشی گوڵان ئەو خەونەی ناحەزانی لە گۆڕ نا و گەلی كوردستان لە خەباتی خۆی بەردەوام بوو و سەرشۆڕی و شكست بۆ دوژمنان مایەوە.
لەو یادە پیرۆزەدا جەخت لەوە دەكەمەوە كە بەرژەوەندیی كوردستان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكی ترە و هیوادارم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بتوانن ناكۆكییە سیاسییەكانیان تێبپەڕێنن و هەموویان بە ڕۆحێكی نیشتمانپەروەرانە و برایانە گرفتەكان چارەسەر بكەن.
لە كۆتاییدا هەزاران سڵاو بۆ شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و هەموو شەهیدانی كورد و كوردستان دەنێرم كە بە خوێنی خۆیان مێژوویان بۆ گەلەكەیان تۆمار كرد و هەر هەموویان نموونەی قارەمانێتی و خۆبەدەستەوەنەدان و خۆنەچەماندنن.
زۆر سوپاسی ئامادەبوونتان دەكەم
بمێنن لە خێر و خۆشیدا
مسعود بارزانی
25ی ئایاری 2023
08/07/2022
کوردی / Kurdî / عربي
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان فراوانتر ببێت و، ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.
جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی...
مسعود بارزانی
٨ـی تەمموزی ٢٠٢٢
……………………………..
Peyama Serok Barzanî ya bi helkefta cejna Qurbanê
Bi navê xwedayê mezin û dilovan
Bi helkefta hatina cejna Qurbana pîroz germtirîn pîrozbahiyên xwe pêşkêşî hemû misilmanên Kurdistan û Iraq û cîhanê dikim. Pîrozbahiyê li malbatên serbilindên şehîdan û Pêşmergeyên qehreman û hemû welatiyên xweşdiviyên Kurdistanê dikim.
Li vê helkefta pîroz da ji xwedayê mezin hêvîdarim xêr û bereket û selametiyê ji bo hemû xelkê Kurdistanê pêkbîne. Hêvîdarim birayetî û tebayî û pêkvejiyana li welatê me berfirehtir bibê û ev cejna pîroz bibê sedema berqerarbûna aştî û aramiyê li navçeya me û hemû cîhanê da.
Cejna we pîroz bê û bimînin bi xêr û xweşiyê da...
Mesûd Barzanî
08.07.2022
……………………………..
رسالة الرئيس بارزاني بمناسبة عيد الأضحى المبارك
بسم الله الرحمن الرحيم
بمناسبة حلول عيد الأضحى المبارك، أتقدم بأحر التهاني والتبریكات لجميع المسلمين في كوردستان والعراق والعالم.
كما اوجه التهاني لأسر الشهداء الكرام والبيشمركة البواسل، سائلا الله القدير
أن يمن على شعب كوردستان بالخير والبركة والأمان، متمنيا أن تتوطد اواصر الأخوة والوئام والتعایش في بلدنا، وأن يكون هذا العيد سببا للسلام والاستقرار في منطقتنا وحول العالم.
وكل عام وانتم بالف خیر ودوام السعادة.
مسعود البارزاني
٨ تموز ۲۰۲۲
15/11/2021
ئەمرۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil