Karger Sabr omer
کارگێر صابر عمر
ده رچووی کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی هەو?
26/05/2019
هۆکار و چارەسەری گه‌رم بوونی پێی مرۆڤ
نوسینی د.هەڤین کەمال شاە محمد
--- گرنگترین هۆکار و نیشانه‌کانی :
--- شێوازی ده‌ست نیشانکردن و چارسه‌کردنی :
ــــ هه‌ستکردن به بوونی گه‌رمی له پێ دا دیارده‌یه‌کی زۆر باوه و ئه‌و که‌سه بێزار ده‌کات به‌ڵام له هه‌مان کات دا گه‌لێک حاڵه‌ت وه‌ک پێویست هۆکاره‌کانی نادۆزرێنه‌وه و ده‌ست نیشان و چاره‌سه‌ر ناکرێن ۰
گرنگترین هۆکاره‌کانی پێی مرۆڤ :
۱ ـــ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کان به بۆنه‌ی تێک چوونی ده‌ماره‌کانی پێ و قاچه‌کان ڕوو ده‌دات له‌به‌ر هۆکاری جیاوازه‌وه له‌وانه :
---- نه‌خۆشی شه‌کره : به تایبه‌ت کاتێ ئاستی شه‌کره‌ی نه‌خۆشه‌که زۆر ناڕێک بێت و زوو زوو به‌رز بێته‌وه؛ هه‌روه‌ها دوای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند ساڵێک به سه‌ر بوونی نه‌خۆشی شه‌کره ۰
---- که‌می ڤیتامین تایبه‌ت : ڤیتامین : ( B6 ) ، ( B12) ,( Folic Acid)
---- سستی گورچیله یان وه‌ستانی گورچیله ۰
---- زۆر خواردنه‌وه‌ی مادده کحولهیهکان ۰
---- سستی غودده‌ی ده‌ره‌قی ۰
---- ژه‌هراوی بوون به جیوه ، زه‌رنیخ له کارێکاری ناو کارگه‌کان ڕوو ده‌دات ۰
---- نه‌خۆشی ئایدز ، نه‌خۆشی ( Lyme disease ) ، ( Erythromelalgia ) ، ( Chronic inflammatory demyelinating polyneuropathy (CIDP) نه‌خۆشی کۆنیشانه‌ی گۆلیان بێری ۰
---- بوونی فشار له سه‌ر ده‌مارێکی دیاریکراو له قاچ ۰
---- به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان وه‌ک : میتڤۆڕمین ، ئه‌مایۆداڕۆن ، ئایزۆنایه‌زاید ، ده‌رمانی چاره‌سه‌ری کیمیاوی ، بڕێکی زۆر له ڤیتامین ( B6) ، هتد ۰
----
۲ ـــــ نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کانی پێ و قاچ یان هه‌وکردنی خوێنبه‌ره‌کانی پێ و قاچ ۰
۳ ـــــ نه‌خۆشی هه‌وکردنی په‌نجه و پێ به هۆی که‌ڕووه‌وه ( athlete's foot ) ۰
٤ ــــ دوای نه‌خۆشی بڕینی گه‌دده بۆ چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی ۰
که‌ی پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت ؟؟؟؟
۱ ـــ به‌رده‌وام بوونی هه‌ستکردن به بوونی گه‌رمی له پێ دا زیاتر له دوو هه‌فته ۰
۲ ـــ زیادکردنی گه‌رمی پێ له‌گه‌ڵ ئازاری زۆر ۰
۳ ـــ هه‌ستکردن به بوونی گه‌رمی له قاچ دا ۰
٤ ـــ نه‌مانی هه‌ست له په‌نجه و پێ دا ۰
ــ فه‌حسکردنی نه‌خۆش له لایه‌ن پزیشکه‌وه بۆ دیارکردنی هۆکار و جۆر و قۆناغی نه‌خۆشیه‌که و هه‌بوونی ئاکام و ده‌رئه‌نجامی مه‌ترسیدار
۲ ــ فه‌حسی خوێن :
--- فه‌حسی گشتی : CBP & ESR : ڕێژه‌ی خوێن ، ، ئاستی شه‌کره ، فه‌حسی گورچیله ، چه‌وری خوێن ، ئه‌نزیمه‌کانی جگه‌ر
--- فه‌حسی ڤیتامین ؛ به تایبه‌ت ڤیتامین ( Folic Acid) (B6 ) ، ( B6 ) ۰
ـــ فه‌حسی هۆرمۆن : غوده‌ی ده‌ره‌قی ۰
ـــ زه‌رعی خوێن بۆ بوونی هه‌وکردن ، فه‌حسی کۆئه‌ندامی به‌رگری ، نه‌خۆشی بۆماوه‌یی ۰
۲ ـــ هێڵکاری ماسوولکه‌کانی قاچ وپێ ( ) ۰
۳ ـــ ده‌رهێنانی ئاوی پشت : بۆ فه‌حس و زه‌رع
٤ ـــ وه‌رگرتنی نموونه له ده‌ماره‌کان له هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌ت ۰
شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
۱ ـــ نه‌هێشتنی هۆکاری سڕبوونه‌که ئه‌گه‌ر ( یان که‌مکردنه‌وه‌ی ) به ڕێگه‌ی شیاو بۆ نموونه :
--- کۆنتڕۆڵ کردنی نه‌خۆشی شه‌کره له ڕێگه‌ی ده‌رمان و پارێزی خواردنه‌وه ، هه‌روه‌ها هه‌موو نه‌خۆشیه‌کانی تر ۰
--- گۆڕینی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌بنه هۆی سڕ بوون به جۆرێکی تر گونجاو ۰
--- چاره‌سه‌رکردنی که‌می ڤیتامین ۰
--- چاره‌سه‌ری حاڵه‌تی هه‌وکردنی په‌نجه و پێ به هۆی که‌ڕووه‌وه ( athlete's foot ) له ڕێگه‌ی حه‌پ و مه‌ڵحه‌می پێویست ۰
۲ ـــ له ڕێگه‌ی ده‌رمانه‌وه وه‌ک :
amitriptyline (Elavil)
carbamazepine (Tegretol)
desipramine (Norpramin)
duloxetine (Cymbalta)
gabapentin (Neurontin)
pregabalin (Lyrica)
topiramate (Topamax)
venlafaxine (Effexor XR)
--- تێبینی : به‌کارهێنانی ده‌رمان پێویسته له لایه‌ن پزیشکه‌وه دیاری بکرێت و سه‌رپه‌رشتی ماوه‌ی به‌کارهێنانی بکات
.د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی ئه‌کادیمیایی ئه‌مریکی بۆ ئازار شکاندن
بابی شێت کرد 😂😂
یەک سەعاتە دەیەوێ پێی بلێ بابە ، هەر دەلێ عبود😃😃
〰〰〰〰〰〰⚘⚘〰〰〰〰〰〰
Karger S. Omer
☺☺
17/06/2017
جیاوازی نێوان
⚘Fasting & starvation⚘
زاراوەی (Fasting) واتە خۆگرتن لە خواردن و خواردنەوە:
- بە ویستی خۆتە (ویستدارە).
- بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە (کەمتر لە ۲٤ کاتژمێر).
- بۆ مەبەستێکی پۆزەتیڤە (حالەتێکی تەندروستە).
وە (Starvation) خۆبرسیکردنە یان برسیبوونە بە هۆکارێک:
- بە ویستی خۆت نیە یان بە زۆرەملێ یە.
- ماوەکەی نادیار و درێژخایەنە (زیاتر لە ۲٤ کاتژمێر).
- بۆ مەبەستێکی نێگەتیڤە (حالەتێکی ناتەندروستە).
〰️〰️〰️〰️〰️〰️⚘⚘〰️〰️〰️〰️〰️〰️
د. دلێر قادر گەڵاڵی
دکتۆرا_لە_فیزیۆلۆجی_پزیشکی
07/06/2017
(کەیفم پێت دێت) شەرعیترە!🙄🙄
یەکێ دەگێڕێتەوە:
کوڕێکم دەناسی ئیسلامی زۆر بە توندی گرتبوو،ماوەیەک عاشقی کچەکی ببوو، هەندێک جار تەلەفۆنی لەگەڵ کچەکەی دەکرد،
شەوێک کچە تەلەفۆنی کرد ئەها ژن ئەگەر حەزی لە ناز کردن بوو بە پیاوی دەڵێ (سەرم دێشی،پشتم دێشی،سەرم دەسوڕێ و ئەو قسە قۆڕانە) خۆی نەخۆش نیە ئەوە دەیەوێ نازی هەڵگری!
کچە دەیوت: ئەحمەد گیان سەرم زۆر دێشی, چاوەڕێی ئەوەی دەکرد ئەحمەد خۆی لۆ بکوژی و برێ خوا شیفات دات گیانەکەم،لەبەرت بمرم و ئاگات لەخۆت بی و لەو جۆرە قسانە!
کوڕەش بە هەموو قوەت و هەستی دەیوت حەبەکی پاڕاستۆڵ بخۆ حەبەکی پاڕاستۆڵ ههههه،وەک ئەوەی کچەی فەقیر ئەقڵی پێ نەشکی حەبی بخوا!
پاش ماوەیەک خوا بەنسیب یەکتری کردن و بوونە ژن و مێرد،
ئەوجا بەردەوام دەبێ و دەڵێ منیش بۆ پیرۆزبایی چوومە لایان و بە ژنەم وت ئەرێ براژن ئێستاش ئەحمەد کە سەرت دێشێ پێت دەڵێ پاراستۆلان بخۆ؟!
ووتی: بریا هەر حەبی پاڕاستۆڵ با، شەوەکی ووتم ئەحمەد دڵم زۆر توندەو نازم بەسەردا دەکرد،کەچی هەر دەیوت سوڕەتی (إنا أعطيناك الكوثر) بخوێنە و سەد جاری بڵێ سبحان الله!
ئەوە بێجگە لەوەی هەموو سەحیحی (موسلیم و بوخاری) بەسەرمدا دەخوێندەوە!
ئاخر وتم ئەحمەد بەقەدەر تۆ لە دین دەزانم و جێبەجێی دەکەم وەڵلا بۆ ژیانی ژن و مێرداتیش ئەوها توند و بێهەست بی ڕاست دەمرم!
جا لە هەمووی خۆشتر دەیوت هەتا مارەی نەکردم نەیۆت خۆشمدەوێی هەر دەیوت کەیفم پێت دێ!
وتم باشە بۆ ناڵێی خۆشمدەوێی؟!
دەیوت ئاخر (کەیفم پێت دێ) شەرعیترە!!!!
〰〰〰〰〰〰⚘⚘〰〰〰〰〰〰
Karger S. Omer
☺☺!
منداڵێکی کورد داوا لە موسڵمانان دەکات نزای بۆ بکەن
دەڵێت "یەک دەرزی بە 400 دۆلار دەکڕم"
〰〰〰〰〰〰⚘⚘〰〰〰〰〰〰
Karger S. Omer
22/05/2017
چووە ژوورەوە و تەماشای کرد ژنەکەی دەگرى
ووتی:ئەوە بۆچی ئەگریت؟
ژنەکەی ووتى: وەختێک لەماڵەوە لەچکم بەسەرەوە نیە,چۆلەکەکانی سەردارەکە تەماشام دەکەن و ئەو وەختە تووشی سەرپێچی خوا دەبم، ... پیاوەکەش نێوچاوانی ماچ کرد لەبەر داوێن پاکی و ترسی لەخوای گەورە، پاشان هەستا دارەکەی بڕیەوە.
دوای هەفتەیەک لە وەختێکی زوودا گەرایەوە لە کار,تەماشای ژنەکەی کرد وا خەوتووە لەباوەشی خۆشەویستەکەیدا، ... بۆیە هیچی نەکرد، هەرچی پێویست بوو هەڵی گرت و ئەوشارەی بەجێ هێشت، گەشتە شارێکی دوور، بینی خەڵکی لەدەوری کۆشکی پادشا کۆبوونەتەوە،
پرسی ئەوە چ باسە؟! ... ووتیان: خەزێنەى پادشا دزراوە.
لەو وەختەدا پیاوێکی بینی کە لەسەر نووکی پێی دەڕۆشت بەرێگادا، پرسیاری کرد ئەوە کێیە؟
ووتیان ئەوە شێخی شارەکەمانە بۆیە وادەڕوات ئەترسێت پێیەکانی بخاتە سەر زەوی و مێروولەکان بکوژێت، ئەو وەختە توشی سەرپێچی خوا دەبێت! ... ووتی: دزەکەم دۆزیەوە، بمبەن بۆلای پادشا.
کە بردیانە لای پاشا پێی ووت پاشا: شیخ خەزێنەکەی تۆی دزیەوە، ئەگەر وانەبوو ئەوە لەملم بدەن ... سەربازەکان شێخیان ئامادەکرد، ئەویش دانی نا بە دزیەکەدانا! ... پادشا ووتی: چۆن زانیت ئەوە دزەکەیە؟!
پیاوەکە ووتی: کاتێک قسەکردن لە باشەى خۆت زیاد لەپێویست دەبێت، ئەوە بزانە کە دەتەوێت تاوانێک دابپۆشیت.
په‌یجی (كورته‌چیرۆك)
⚘⚘⚘⚘⚘⚘⚘⚘⚘⚘⚘⚘⚘⚘
Karger S. Omer
☺☺
03/02/2017
ڕۆحت شاد بێت فەرماندە واحید کوڤلی 😔😔
انا لله وانا اليه را‌جعون
21/01/2017
ناوی زانستی :
Glyceryl guaiacolate 50 mg
Chlorphenirmaine 1 mg
Phenylephrine 2.5 mg
ناوی بازرگانی : Soolan
بەکارهێنان:
بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی کۆکە و حەساسیەت و هەلامەتی توند بە تایبەتی لای مندالان
کاریگەری لاوەکی :
کاریگەری لاوەکی وای نیە جێگای ترس بێت ئەگەر هەژبێ کەمە وەکو دروست بونی هەستیاری و خەوالوو بوون.
ژەم :
🔸بۆ تەمەنی خوار یەک سال نیو کەوچکی چا سێ جار لە ڕۆژێکدا.
🔸بۆ تەمەنی یەک سال بۆ شەش سال یەک کەوچک سێ جار لە ڕۆژێکدا.
🔸بۆ تەمەنی شەش سال بۆ دوانزە سال دوو کەوچک سێ جار لە ڕۆژێکدا.
بە هیوای تەندرووستیەکی باش 🖒🖒
〰〰〰〰〰🌷🌷〰〰〰〰〰〰
😊😊
20/01/2017
سڵاو ✋
🔸لە کاتی پێدانی ceftriaxone بە شێوەی I.V 💉 پێویستە بە ھێواشی بێت بە لایەنی کەم لە ماوەی 3 تا 5 خولەک بۆ ئەوەی تووشی ناڕێکی لێدانی دڵ arrhythmia نەبێت
🔸 rifampicin
پێویستە پێش نان خواردن بە 30 تا 60 خولەک وەربگیرێت لەگەڵ کوپێک ئاو 🍶، وە ئەو دەرمانە ڕەنگی میز دەگۆڕێت بۆ سوورێکی پڕتەقاڵی باو
بە ھیوای تەندروستییەکی باش ☺☺
😍👶😍
12/01/2017
قەستەرەی دڵ چییە و چۆن ئەنجام دەدرێت؟
Cardiac Catheterization
〰〰〰〰〰〰🌷🌷〰〰〰〰〰〰
قەستەرەی دڵ كردارێكە، پشكنینێكە، كە بە هۆیەوە سۆندەیەك (Catheter) ڕەوانە دەكرێت بۆ ناو دڵ لە ڕێگای خوێنبەر یان خوێنهێنەرێك لە پەلەكان و لەگەلیدا لێدانی ماددەیەكی ڕەنگاوڕەنگ (Contrast) بۆ ڕەنگ كردنی بۆشاییەكانی دڵ و موولوولە خوێنبەرەكان(Coronary Angiography) بۆ قەستەرە كردنی سكۆلەی چەپ و موولوولە خوێنبەرەكانی دڵ،
كەواتە قەستەرەی دڵ چارەسەركردن نییە بەڵكو هۆكارێكە و پشكنینێكە بۆ دیاریكردنی نەخۆشی.
* چۆن قەستەرە دەكرێت؟
دوای ئەوەی نەخۆش بەنجێكی كەمی دەدرێتێ و قەستەرەكە (سۆندەكە) لە ڕێگای خوێنبەری پەلەكان (خوێنبەری قاچ یان خوێنبەری دەست)، سۆندەكە دەخرێتە خوێنبەرەكەوە و لەو ڕێگایەوە سۆندەكە پاڵی پێوە دەنرێت تا دەگاتە شاخوێنبەر و دواترسكۆلەی چەپ، بە هۆی كامێراوە (fluroscopy) چاودێری چۆنیەتی
سازدانی قەستەرەكردنەكە دەكرێت.
* بەكارهێنانەكانی قەستەرە:
1. پێوانی فشاری ناو بۆشاییەكانی دڵ، فشاری ناو بۆشاییەكانی دڵ بەرز دەبێتەوە بە هۆی كەم كاركردن وخراپی فەرمانەكانی دڵ.
2. پێوانی ڕێژەی خوێنی هەڵگری ئۆكسجین (هەوا) لە بۆشاییەكانی دڵ.
3. دۆزینەوە و دیاریكردنی شێرپەنجەكانی دڵ.
4. دۆزینەوە و دیاریكردنی نەخۆشییەكانی زمانەكانی دڵ.
5. پێوانی كار و چالاكی سكۆلەی چەپ، ئەویش بە پێوانی ڕێژەی فشاری خوێن لە سكۆلەی چەپ كە زیاترە لە (50%) لە قەبارەی خوێن.
6. دۆزینەوە و دیاریكردنی نەخۆشی ڕەقبوونی خوێنبەرەكانی دڵ.
7. دۆزینەوە و دیاریكردنی نەخۆشییە زگماكییەكانی دڵ.
* ماكەكانی (ئاڵۆزییەكانی) قەستەرەی دڵ:
1. ڕاوەستان و لە كار كەوتنی دڵ (Heart Attack).
2. ناڕێكی لە كارەباییاتی دڵ (خێرا لێدانی سكۆلەكان و لەرزینی گوێچكەلەكان و...هتد).
3. بوورانەوە بە هۆی هەستەوەری بە ماددە ڕەنگاوڕەنگەكە (Contrast).
4. هەوكردن ئەگەر ئامێرەكان خاوێن نەبوون.
5. مەیینی خوێن و دروست بوونی قەتماغە.
* چۆنیەتی ئامادە كردنی نەخۆش بۆ قەستەرەكردن: كەسێك قەستەرەی بۆ بكرێت بەمجۆرە ئامادە دەكرێت:
1. گوێڕایەلی بوون بەوەی كە هیچ بە دەم نەخوات (NPO) لەدوای دوانزدەی شەو.
2. پشكنینی خوێنی بۆ بكرێت، وەك: پشكنینی خوێن بۆخەپلەكانی خوێن و پشكنینی مەیینی خوێن و كاتی مەیین (PT &PTT).
3. ڕاگرتنی ئەو دەرمانانەی كە خوێن شل دەكاتەوە پێش دوو سەعات لە نەشتەرگەرییەكە.
4. ڕوون كردنەوە و باسكردنی قەستەرەكە چۆن بۆ نەخۆشەكە دەكرێت.
5. قەستەرە كردن ماوەی دوو سەعات تا چوار سەعاتی دەوێت.
6. لە كاتی قەستەرە كردنەكە دەبێت نەخۆشەكە خۆ نەجولێنێت و لە شێوەی ڕاكشان لە سەر گازەری پشت (SUPINE POSITION)بێت.
7. لەوانەیە نەخۆشەكە هەست بە زیاد بوونی لێدانی دڵ بكات بەتایبەتی، كە: سۆندەكە دەگاتە ناو سكۆلەی چەپ یان هەست بە گەرمییەك بكات یان بە سەرئێشان بەتایبەتی دوای لێدانی ماددە ڕەنگاوڕەنگەكە (Contrast).
8. ئەگەر نەخۆشەكە ڕاڕا بوو، وە دەترسا، ئەوا: دەتوانرێت لە شەوی پێش نەشتەرگەرییەكە شورنقەی هێوركەرەوەی وەك ڤالیۆمی بدرێتێ.
9. تراش كردنی مووی پێست لەو شوێنەی قەستەرەكەی لێوە دەچێتە ژوورێ.
10. دەتوانرێت دەرمانەكانی كە دەبێتە هۆی كشانی موولوولە خوێنەكان (vasodilators)بەگوێرەی پێویست بدرێت بە نەخۆشەكە.
11. قەستەرەی دڵ لە شوێنی پێویست و دیاریكراو دەكرێت.
* چاودێریكردنی نەخۆش دوای قەستەرە:
1. نەخۆش دوای قەستەرە تەواو ئارام بێت و بحەوێتەوە.
2. ئەو شوێنەی سۆندەی قەستەرەی لێ چووەتە ژوورەوە چاودێری بكرێت نەوەك تووشی خوێن بەربوون یان خوێن تێزان بێت.
3. گرتن و چاودێری كردنی لێدانی دڵ لە خوار شوێنی چوونە ژوورەوەی قەستەرەكە.
4. پلەی گەرمی لەش و پلەی گەرمی ئەو قاچەی قەستەرەكەی لێكراوە وەربگیرێت.
5. نیشانەكانی، وەك: ئەگەر نەیدەتوانی پەنجە بجولێنێتەوە یەكسەر بۆ پزیشك بگووترێت.
6. چاودێری كردنی نیشانە زیندەگییەكانی نەخۆشەكە (وەك: لێدانی دڵ و فشاری خوێن و هەناسەدان).
7. زوو دەست نیشان كردنی هەر ناڕێكییەك لە لێدانی دڵ و چارەسەركردنی.
8. نەخۆش ئامۆژگاری بكرێت زۆر نەجولێتەوە چونكە لەوانەیە ببێتە هۆی خوێنبەر بوون.
سەرچاوە:
1. 5 minute clinical medicine,2011.
2.Davidsons Principles&Practice of Medicine,2010.
3.Harrisons Principles&Practice of medicine2008.
💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊
Pzishk magazine
06/01/2017
چی نیعمه‌تێكه تۆ پێشوازی له به‌یانیه‌ك بكه‌یت به له‌شێكی ساغ و ده‌رونێكی ته‌ندروسته‌وه،
نیعمه‌تێكه كه‌س هه‌ستی پێ ناكات ته‌نها ئه‌وكه‌سه نه‌بێت كه ونی كردوه كه‌واته تۆ پڕ به‌دڵ سوپاس گوزاری خودابه
Click here to claim your Sponsored Listing.
Telephone
Website
Address
Shorsh
Irbil