Inkurdish
This website translates text from English to Kurdish.
ئەم وێبسايتە نووسينى ئين? Features:
1. Mouse over underlined words shows synonyms.
3. Mobile interface.
9.
Translation of whole text from English to Kurdish similar to Google Translate.
2. Tries to recognize different word senses according to the context (in progress).
4. Spell-checking of misspelled English words.
5. Dictionary style word list.
6. Google Chrome extension (http://chrome.google.com/webstore/detail/inkurdishcom/egpnaoocallefnggbdcgmabhamffalgg).
7. Kurdish text in both Arabic and Latin s
18/05/2020
دزى
ههروهك دهزانن، دروست کردنى بهرنامهیهك کە نهك تهنها وشه، بهڵکو ڕسته له ئینگلیزى بکاته کوردى چهندین ساڵى دهوێ.
بهداخهوه ههندێك کهس ههوڵ دهدهن به چهندین شێوه دزى لهم وێبسایته بکهن. ئهم دوو بهرنامهى مۆبایله بهشێکن له ههوڵانه.
بۆ زانیارى زیاتر تهماشاى سهرنجهکان له خوارهوه بکه.
29/05/2019
یۆنیکۆدى کوردى
هەندێك کەس لە فەیسبوك و مۆبایل نووسینى کوردى بە پیتى عەرەبى دەنووسن، واتە ئەگەر ئەم نووسینە بە پیتى عەرەبى بنووسینەوە بەم شێوەیە دەبێت:
"هةنديَك كةس له فةيسبوك و مؤبايل نووسينى كوردى بة ثيتى عةرةبى دةنووسن، واتة ئةكةر ئةم نووسينةى سةرةوةى كه بة ثيتى كوردى يونيكؤد نووسرا بوو، ئيَستا ئاواى ليَ هاتووه. جونكة ثيتةكانى عةرةبى جةندين ثيتى كوردى تيدا نية وةك ۆ، ێ، پ، گ، ڤ، چ، ژ، ه".
بۆ ئەوەى له مۆبایل بە پیتى کوردى بنووسیت، کیبۆردى گووگل (گیبۆرد) دابگرە که چهندین تایبهتمهندى گرنگى ههیه، بۆ نموونه: ئهگهر یهکدوو پیت بنووسیت، وشهکه تهواو دهکات (autocomplete).
01/08/2018
خولى فێر بوونى زمانى ئینگلیزى
ڕێکخراوى 'فێر بوون بۆ ژیان' خولێکى فێربوونى زمانى ئینگلیزى دەست پێ دەکات لە ڕۆژى ١٥ ئابى ٢٠١٨ کە بۆ ماوەى ٦ مانگ بەردەوام دەبێت و تەنها ڕۆژانى چوارشەممە سەعات ٢ تا ٦ى پاش نیوەڕۆ. یەکێك لە دەرئەنجامەکانى خولەکە ئەوە دەبێت کە کتێبێك بۆ سەر زمانى کوردى وەر دەگێڕیت. لەو ماوەیە پێویستە ڕۆژانە بەلاى کەم ١-٢ سەعات لە ماڵەوە بخوێنیت. خولەکە لە لایەن د. وەلى عومەر دەگوترێتەوە.
بۆ زانیارى زیاتر، تکایە تەلەفۆن بۆ ئەم ژمارانە بکە:
0750-471-1600
0782-471-1600
بۆ ناو نووسین، تکایە ئەم فۆرمە پڕ بکەوە:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdPKng_vmSP-tOUzCbdFtH48fRiRsJl5KEIpRfpcGIkd1F-sg/viewform?usp=sf_link
01/12/2017
گلەیى
لەو ماوەیە کە بۆ چەند سەعاتێك سایتەکەمان لە کار وەستا، بە سەدان نامەمان پێگەیشت. بەڵام لە هەمان کات، تا ئێستا ژمارەیەکى زۆر بەکارى دەهێنن و تەکلیفى ئەوەندەیان لە خۆیان نەکردووە سایتەکەمان بە خەڵکانى تر بناسێنن لەڕێى 'شەیر' کردن و یان هەتا 'لایك'یشى بکەن!
سایتەکەمان هەندێك گرفتى هەیە لە مۆبایل، تکایە کۆمپیوتەر بەکار بێنن تا بەشى مۆبایلەکە چاك دەبێتەوە.
28/08/2017
بۆ دایك و باوکانى بەڕێز،
یەکەم باخچەى منداڵان بە سیستەمى مۆنتیسۆرى لە شارى هەولێر بە ناوى 'باخچەى منداڵانى ژیان' لە یەکەم ڕۆژى دواى جەژن (٥ى ئەیلول)دەست بە ناونووس کردنى منداڵان دەکات بۆ تەمەنى ٤ و ٥ ساڵى.
لە هەمان کات، خولى هاوینە بەم سیستەمە بۆ منداڵان دەکرێتەوە و تا کاتى کردنەوەى قوتابخانه (٣٠ی ئەیلول) بەردەوام دەبێت.
باخچەکەمان دەکەوێتە سەر شەقامى ئاڵا، پشت نەخۆشخانەى پار. ئەمەش شوێنى باخچەکەیە لەسەر نەخشەى گووگڵ:
https://www.google.iq/maps/place/Zhiyan+Kindergarten
بۆ زانیارى زیاتر، دەتوانن پەیوەندى بەم ژمارانەوە بکەن:
0750-471-1600
0782-471-1600
تایبەتمەندیەکانى باخچەکەمان:
١. ئەندامە لە کۆمەڵەى مۆنتیسۆرى ئەمریکى
٢. هەر پۆلێك تەنها ١٢-١٤ منداڵ لەخۆ دەگرێت.
٣. دایك و باوكان دەتوانن لە ماڵەوە هەر کاتێك منداڵەکەیان لەڕێى مۆبایلەکانیانەوە ببینن.
٤. لە هەر پۆلێك منداڵێك بە خۆڕایى وەردەگیرێت بەگوێرەى ڕێنمایی تایبەت.
سیستەمى مۆنتیسۆری چییە؟
شێوازێکى پێشکەوتنخوازى ناتەقلیدى پەروەردەییە کە لە سەر بنەماى 'فێر بوون لەڕێى کار کردن' ە. زیاتر لە سەدەیەك پێش ئێستا لە لایەن دکتۆرێکى ئیتاڵى بە ناوى ماریا مۆنتیسۆری دامەزراوە و نزیکەى ٢٠ هەزار قوتابخانهى لەم شێوەیە لە جیهان و زیاتر لە ٥ هەزار لە وڵاتەیەکگرتووەکانى ئەمریکا هەیە(٣٠٠ لەوانە حکومین). لەماوەى سەد ساڵى ڕابردوو، شێوازى پەروەردەى مۆنتیسۆرى ڕەنگدانەوەى هەبووە لەسەر پەروەردە بە گشتى و باخچەى منداڵان بە تایبەتى. لەوانەیە هیچ قوتابخانهیەکیش نەبێت کە زۆر یان کەم، لایەنێك لە لایەنەکانى مۆنتیسۆری پەیڕەو نەکردبێت. بۆ نموونە: بەشێکى زۆرى چاکسازیەکانى فنلەندا لە بوارى پەروەردە، لەسەر بنەماکانى شێوازى مۆنتیسۆرى دامەزراوە.
ژمارەیەکى بەرچاوى ناودارانى جیهان دەرچووى ئەم جۆرە پەروەردەیەن، بۆ نموونە: لارى پەیج و سێرگێى برین کە هەردووکیان دامەزرێنەرى گووگلن، جێف بێزۆز دامەزرێنەرى ئەمازۆن، جولیا چایلد نووسەرى کتێبى چێشت لێنانى بەناوبانگ، هێلێن هەنت و جۆرج کلوونى کە دوو ئەکتەرى ناودارن، گابریێل گارسیا مارکێز و چەندانى دیکە.
بنەماکانی سیستەمى مۆنتیسۆری:
فەلسەفەى پەروەردەى مۆنتیسۆری لەسەر چەند بنەمایەك دامەزراوە:
١. منداڵ توانایەکى یەگجار زۆرى هەیە بۆ فێربوون ئەگەر ژینگەى گونجاوى بۆ دابین بکرێت. بۆ نموونە، زۆربەى منداڵان دەتوانن چەندین زمان لە ماوەیەکى کەم فێر بن بێ مامۆستا و قوتابخانە.
٢. منداڵ وەك مرۆڤى گەورە دەبێت ڕێزى لێ بگیرێت.
٣. فێر بوون لە ڕێى کار کردن (Learning by doing).
Zhiyan Kindergarten اربيل
07/08/2017
Do schools kill creativity? Sir Ken Robinson makes an entertaining and profoundly moving case for creating an education system that nurtures (rather than undermines) creativity.
- YouTube Enjoy the videos and music you love, upload original content, and share it all with friends, family, and the world on YouTube.
هةنديك كةس له فةيسبوك و مؤبايل نووسينى كوردى بة بيتى عةرةبى دةنووسن!
هەندێك کەس لە فەیسبوك و مۆبایل نووسینى کوردى بە پیتى یونیکۆد دەنووسن!
Kurdish Keyboard Global kurdish keyboard
03/08/2017
Oprah's Visit To High Tech High with Bill and Melinda Gates New School Creation MOOC High Tech High Graduate School OF Education www.hightechhigh.org
Click here to claim your Sponsored Listing.
Telephone
Website
Address
Citadel Street
Irbil