Rami.luxe
جلوبەرگ پێناسەیە ، بۆیە جوان پێناسەی خۆت بکە ⚜️
10/06/2024
ستایلێکی هاوینەی کاژوەڵ
#فاشن #ستایل
07/06/2024
ستایلێکی هاوینەی کاژوەڵ .
#فاشن #ستایل
03/06/2024
ستایلێکی هاوینەی سمارت کاژوەڵ .
پۆستەکە سەیڤ بکە +
#فاشن #ستایل
25/05/2024
پۆستەکە سەیڤ بکە +
#فاشن #ستایل
13/05/2024
چەند ستایلێکی کەشخەی بەهاری ( فەرمی )
بۆ ئەو هاوڕێیەتی بنێرە کە نازانێ ستایل دابنێ 😂
#فاشن #ستایل
06/05/2024
ناوی تەواوی جۆرەکانی یەخە ، کەشخەترینیان بەلای تۆوە کامەیە ؟
#فاشن #ستایل
26/04/2024
دوور بکەوە لە بەکارهێنانی ئەم ڕەنگانە لەبەر ئەوەی ئەمانە زیاد لە پێویسی گەرمی هەڵدەمژن لە شوێنی ئەوە ڕەنگە ساردەکان بەکاربێنە .
#فاشن #ستایل
21/04/2024
قاتی ڕەساسی هەستێکی کلاسیکی و بەتەمەنتر دەبەخشێت کە ئەمە وادەکا هەرکەسێک لەبەری بکات بە تەمەنتر لە تەمەنی خۆی دەربکەوێ ، بۆیە لە کاتی چون بۆ شوێنێکی فەرمی هەوڵبدە قاتی ڕەساسی لەبەربکەیت
#فاشن #ستایل
17/04/2024
هەڵبژاردنی ئێکسسواراتی گونجاو دەکەوێتەوە سەر خواستی کەسی بەڵام دەبێت دڵنیابیت لەوەی کە نە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی دەکەیت نە بەتەواوی پشگوێی دەخەیت
- یەکەم : ستایلی خۆت دیاری بکە و بزانە زیاتر حەز بە چ ستایلێک دەکەیت بە گشتی تا جلوبەرگەکەت فەرمیتر بێت پێویستە کەمتر ئێکسسوارات بەکاربهێنیت بۆ نموونە لەگەڵ قاتێک کاتژمێرێک و ئەنگوستیلەیەک زۆر گونجاوە و لەوە زیاتر نەگونجاوە وە چاویلکە و کڵاویش دەکەوێتەوە سەر ئەو شوێنەی کە بۆی دەچیت
- دووەم : دڵنیابە لەوەی کە هاوسەنگی لە بەکارهێنانی ئێکسسوارات ڕادەگری بۆ نموونە ئەگەر تۆ [ کاتژمێر ، دەسبەند ، ئەنگوستیلە ] بەکاردەهێنیت دەبێت کاتژمێرەکە بە جیا لە دەستێکیانت بکەیت و دەسبەند و ئەنگوستیلەکە لە دەستەکەی ترت
- سێیەم : دڵنیابە لەوەی کە ڕەنگی ئەو ئێکسسواراتانەی بەکاری دەهێنی لەگەڵ ڕەنگی جلەکانت دەگونجێن بۆ نموونە : ڕەنگی قایشەکەت دەبێت هەمان ڕەنگی پێڵاوەکەت بێت ، ڕەنگی ئەنگوستیلەکەت هەمان ڕەنگی دەسبەندەکەت بێت ، ڕەنگی قایشی کاتژمێرەکەت لەگەڵ ڕەنگی جلەکانت نەگونجاو نەبێت …
وە زۆر زانیاری تر بەڵام لەبیرت بێت ئێکسسوارات دەکەوێتەوە سەر خواستی کەسی مەترسە لە تاقیکردنەوەی جۆری نوێ ستایلی خۆت بدۆزەوە چونکە ئەمە بەندە بە داهێنان .
تۆ تا چ ڕادەیەک ئێکسسواراتەکان بەکار دەهێنیت ؟
#فاشن #ستایل
13/04/2024
جیاوازی نێوان کراسی فەرمی و کاژوەڵ چیە ؟
کراسی کاژوەڵ :
- یەخەی کراسەکە قۆچپەی هەیە و کورتە
- کراسی کاژوەڵ لە کراسی فەرمی کورترە چونکە نابێت بیخەیتەوە ناو پانتۆڵ
- ڕەنگی قۆچپەکانی جیاوازە لەگەڵ ڕەنگی کراسەکە
- گیرفانی هەیە
- هەندێکجار دیزاینی جیاوازی بۆ دەکرێ
کراسی فەرمی :
- یەخەی کراسەکە درێژ و بی قۆچپەیە
- کراسی فەرمی درێژە
- ڕەنگی قۆچپەکانی هەمان ڕەنگی کراسەکەیە
- گیرفانی نیە
- تەواو سادەیە و هیچ دیزاینێکی زیادەی بۆ نەکراوە
#فاشن #ستایل
07/04/2024
زۆرێک لە خەڵکی پێیان وایە کە دەبێت کاتژمێر بۆ هەموو کەسێک لە دەستی چەپبێت بەڵام ئەمە هەڵەیە و شێوازە ڕاستەکەی ئەوەیە کە کاتژمێرەکەت لەو دەستەبێت کە کەمتر بەکاری دەهێنیت بۆ نموونە ئەگەر چەپان بووی ئەوا پێویستە کاتژمێرەکەت لە دەستی ڕاستت بێت و ئەگەر ڕاستە بویت ئەوا کاتژمێرەکەت لە دەستەکەی تربێت ، باشە هۆکاری ئەمە چیە ؟
ئەمە هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەگەر ویستت لە کاتی کارکردن سەیری کاتژمێر بکەیت و بە دەستی ڕاست کارت دەکرد لە ڕێگەی دەستەکەی ترەوە ( چەپ ) سەیری کاتژمێر بکەیت
#فاشن #ستایل #کاتژمێر
05/04/2024
پارەی کۆن یان Old Money ستایلێکی کلاسیکە کە دەستلێدانێکی مۆدێرنی بۆ کراوە و ئەم ماوەیە خواستی زۆری لەسەرە ، ئەم ستایلە چۆنە ؟
ئەم ستایلە بریتیە لەو جۆرە جلوبەرگانەی کە هیچ لۆگۆیەکیان پێوە نیە و سادەن کە دیزاینێکی کلاسیکی بە دەستلێدانێکی مۆدێرنیان هەیە ، لە جلەکاندا زیاتر قوماشی نەرم بەکاردێ و ئاسودەن وە بە شێوازێک دیزاینکراون کە بەشی سەرەوەی تەسک بێت وە بەزۆری ئەم ستایلە بە تیشێرتی [ POLO ] بەناوبانگە وە لە بەشی خوارەوەی ئەم ستایلە پێویستە وەک بۆڕی بێت و درێژ نەبێت وە لە زۆربەی ستایلەکان پێویستە ٢ پەنجە لە پانتۆڵەکە قەدبکرێت ، ئەم ستایلە بە گشتی لەگەڵ زۆربەی جۆرەکانی پێڵاو دەگونجێ بەڵام بەناوبانگترین جۆری پێڵاو بۆ ئەم ستایلە پێڵاوی [ Loafers ]
بۆ دەسکەوتنی جلوبەرگی کەشخە و دەگمەن سەردانی کەناڵی تیلیگرام بکە
ئەم ستایلەت بەلاوە چۆنە ؟
#فاشن #ستایل
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil