Media24
خێرایی لە گەیاندن ، ڕاستی لە هەواڵ
17/02/2026
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان
بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم مانگی ڕەمەزان، مانگی خێر و خۆشی و ئاشتیی و بەخشندەیی بێت.
لە خودای مەزن نزاکارین کە ڕۆژوو و خواپەرستیی هەموو لایەک قبوڵ بکات.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پیرۆزە...
یەکەم رۆژی رەمەزان لە هەرێمی کوردستان دیاری کرا👇
17/02/2026
🔸 لە دەسپێشخەرییەکی مرۆیی دەگمەندا کە ڕەنگدانەوەی ڕەوشتی جوامێری و بەخشندەیی دەردەخات ،خاوەن دوکانێکێکی عێراقی هەستا بە سووتاندنی تەواوی دەفتەری قەرزەکانی کڕیارەکانی و لێخۆشبوونی خۆی بۆ هەموو ئەو بڕە پارانە ڕاگەیاند کە لەسەریان بووە، ئەمەش بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە.
کۆی گشتی ئەو قەرزانەی کە لێیان خۆشبووە گەیشتە نزیکەی 35 ملیۆن دینار. ئەم هەنگاوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی باری گرانی بژێوی لەسەر شانی هاووڵاتییان و بڵاوکردنەوەی ڕۆحی هاوکاری و پشتگیریکردنی یەکتری لە ناو کۆمەڵگەدا ئەنجامدراوە.
ڤیدیۆ لە کۆمێنتە⬇️
17/02/2026
عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ ترەمپ:
🔶 وا دیارە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام دەڵێت سوپاکەمان بەهێزترین سوپای جیهانە، بەهێزترین سوپای جیهان ڕەنگە هەندێک جار ئەوەندە زلەیەکی توندی لێ بدرێت کە نەتوانێت لە جێی خۆی هەستێتەوە.
♦️بەردەوام دەڵێن ئێمە کەشتیی جەنگیمان بۆ لای ئێران ناردووە. زۆر باشە، کەشتی بێگومان ئامرازێکی مەترسیدارە، بەڵام مەترسیدارتر لە کەشتیی جەنگی، ئەو چەکەیە کە دەتوانێت ئەم کەشتییە بەرێتە قووڵایی دەریاوە.
🔷 سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە یەکێک لە قسەکانی ئەم دواییانەیدا وتوویەتی کە ٤٧ ساڵە ئەمریکا نەیتوانیوە کۆماری ئیسلامی لەناو ببات؛ سکاڵای لای گەلی خۆی کردووە. ٤٧ ساڵە ئەمریکا نەیتوانیوە کۆماری ئیسلامی لەناو ببات، ئەمە دانپێدانانێکی باشە. منیش دەڵێم: تۆش ناتوانیت ئەو کارە بکەیت.
🔸هەڵوێستی جوانی وەستایەکی ئۆتۆمبیل؛ بڕە پارەیەکی لەناو ئۆتۆمبیلی هاووڵاتیەک دۆزیوەتەوە و هەر لە شوێنی خۆی دای دەنێت.
17/02/2026
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، تاڵەبانی دەڵێت؛ نامەوێت بەبێ پارتی بچمەناو حکومەت
ڤیدیۆ؛ ئەو 11 خێزانەی چەکدارانی دا*ع*ش کە خاوەن رەگەزنامەی ئوستراڵین و دەگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەی خۆیان..
🔸 هاووڵاتیان هێرش دەکەنە سەر (کەبابی یاسین) و دەڵێن" بەهۆی ئەوەی گەراجی نیە بووەتە هۆی قەرەباڵغی رۆژانە لە سەر جاددەکەدا…
توركیا بەهۆی ئامادەبوونی مەزڵوم عەبدی كۆنفرانسی میونشنی بایكۆت كرد
بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ئەوەی بەفەرمی مەزڵوم عەبدی بۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بانگهشت کراوە، تورکیا بایکۆتی کۆنفڕانسەکەی کردوە و ئامادە نەبووە هیچ چالاكییەكی لە كۆنفرانسەكە هەبێت.
14/02/2026
🔸دەرکەوت ئەمریکا چۆن مادۆرۆی دەستگیر کرد
وردەکاری لە کۆمێنتە⬇️
کەناڵی جەزیرەی قەتەری لە شەڕی سووریا دژایەتی کوردی دەکرد، ئێستاش لە میونشن مەزڵوم عەبدی پاڵ بە مایکەکەیونۆ دەهێنێت و ناهێڵێ پرسیاری لێ بکەن..
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Telephone
Website
Address
Irbil
44001