Stopac
STOP Organization for Anti-Corruption was founded in 2013, as a civilian non-governmental nonprofit organization by a group of voluntary of various activis
20/02/2026
گفتوگۆی چڕ لەبارەی لێکەوتە نەرێنیەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر لە هەرێمی کوردستان
بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەریەکانی بەردەوامی حکومەتی کاربەڕێکەر، کارا نەبونی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان لەسەر وەزارەت و دامەزراوەکانی چاودێری، ڕێکخراوی ستۆپ لەچوارچێوەی پڕۆژەی بەهێزکردنی لێپرسینەوە و سەروەری یاسا بەپشتیوانی دامەزراوەی NED ی ئەمریکی، ڕۆژی چوارشەممە ۱٨ی۲ی۲۰۲٦ لەهەولێر گفتوگۆیەکی بەبەشداری ژمارەیەک لە بەرپرس و نوێنەرانی وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم ئەنجامدا.
24/12/2025
نوێنەری ڕێکخراوی ستۆپ ڕۆژانی ۲۳ و ۲٤ی۱۲ی ۲۰۲٥ بەشداری لە ۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژی کرد لەبارەی داڕشتنی درافتی یەکەمی پلانی نیشتیمانی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان (٢٠٢٦ ِ ٢٠٣٠) کە تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لەنێوەرانی دامەزراوە حکومی و سەربەخۆکان و دادوەریەکانی هەرێمی کوردستان تیایدا بەشداربوون.
23/12/2025
رێکخراوى ستۆپ بۆ چاودێرى پەرەپێدان و بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دیبلۆماسی لە زانکۆى تیشک بە هاوبەشی گفتوگۆیەکیان دەربارەى لێکەوتەکانى دواکەوتنى پێکهێنانى کابینەى ١٠یەمى لەسەر ئابوورى و کارایی دامەزراوەکان لە هەرێمى کوردستان رێکخست.
چالاکیەکە لە رێکەوتى ٢٢ى ١٢ى ٢٠٢٥ لە زانکۆى زانکۆى تیشک بەڕێوەچوو، سەرەتا (ئاری عەبدوڵا)، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ستۆپ کورتەیەکی لەبارەی دواین ڕاپۆرتی ڕێکخراو لەسەر بابەتەکە خستەڕوو.
دواتر دوو بابەت لە لایەن (د. نەوزاد هەمەوەندى) و (سەنگەر ڕەسوڵ) دەربارەى گرفتە ئابوورییەکان و کارایی دامەزراوەکان لە دەرئەنجامى دواکەوتنى کابینەى نوێ لە هەرێمى کوردستان خرایەڕوو. لە کۆتاییدا مامۆستایان و قوتابیانى زانکۆ و چالاکوانانى بەشداربوو چەند سەرنج و پرسیاریان ئاراستەى پانێڵستەکان کرد، دواین ڕاپۆرتیش پێشکەشی بەشداران و زانکۆکە کرا.
17/12/2025
تەواوى کۆتا ڕاپۆرت ڕێکخراوى ستۆپ تیشک دەخاتە سەر شێوازی کارکردنی کابینەی نۆیەم، هەروەها بەشێکی ڕاپۆرتەکە باسی کاریگەرییەکانی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و بەردەوامبوونی حکومەتی کاربەڕێکەر دەکات. لە بەشی کۆتاییدا، شیکاری بۆ بەڵێنەکانی لایەنە سەرەکییەکانی هەرێم کراوە کە بڕیارە کابینەی نوێ پێکبهێنن، و لە پاڵیدا کۆمەڵێک پێشنیار خراوەتە ڕوو.
لەو بەستەرە تەواوى ڕاپۆرتەکە بخوێنەوە:
https://stopmd.org/publications/26
کۆنفرانسی ساڵانەى رێکخراوى ستۆپ
09/12/2025
رێکخراوى ستۆپ کۆنفرانسى ساڵانە دەربارەى "پتەوکردنی حکومڕانی باش لە هەرێمی کوردستان" ئەنجامدا.
کۆنفڕانسەکە لە ٨/١٢/٢٠٢٥ لە شارى هەولێر بەبەشداری پەرلەمانتاران و نوێنەرانی دامەزراوە حکومی و زانکۆ و کۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەچوو.
سەرەتاى کۆنفڕانسەکە، ئارى عەبدوڵڵا، بەرێوەبەرى رێکخراوى ستۆپ، ڕاپۆرتێکى لە ژێرناونیشانى "هەڵسەنگاندنى حکومەتى کاربەڕێکەر و نەخشەڕێی کارنامەى کابینەى نوێ" خستەڕوو.
دواتر گفتوگۆى یەکەم لە ژێرناونیشانى "لێکەوتەکانى دواکەوتنى پێکهێنانى کابینەى ١٠ى حکومەتى هەرێمى کوردستان" لە لایەن فەرمان ڕەشاد بەڕێوەبرا، کە تێیدا دوو بابەت پێشکەش کرا، بەوشێوەى خوارەوە:
یەکەم: ڕابەر تەڵعەت، توێژەر و بەڕێوەبەرى ناوەندى توێژینەوەى سبەى، بابەتەکەى لە ژێرناونیشانى " لێکەتەکانى دواکەوتنى پێکهێنانى کابینەى نوێ؛ ئاستەنگ و رێگەچارەکانى" پێشکەش کرد.
دووەم: سەنگەر ڕەسوڵ، توێژەر لە بوارى ئابورى سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بابەتەکەى لە ژێرناونیشانى "لێکەوتە ئابورییەکان لە دواکەوتنى پێکهێنانى کابینەى نوێ لە هەرێمى کوردستان" خستەڕوو.
هاوکات گفتوگۆى دووەم لە ژێرناونیشانى "ڕۆڵى کۆمەڵگەى مەدەنى لە چاودێرى و هەڵەسەنگاندنى کارنامەى حکومەت" لە لایەن کامەران خدر بەڕێوەبرا، کە تێیدا دوو بابەت پێشکەش کرا، بەوشێوەى خوارەوە:
یەکەم: د. فوئاد ئەحمەد، بەڕێوەبەرى سەنتەرى توێژینەوەى پەرلەمانى کوردستان، بابەتەکەى لە ژێرناونیشانى، "هەماهەنگى رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و لیژنەکانى پەرلەمان چاودێرى و هەڵەسەنگاندنى کارنامەى حکومەت" پێشکەش کرد.
دووەم: عەبدوڵا خالید، بەڕێوەبەرى رێکخراوى ئاشتى و ئازادى، بابەتەکەى لە ژێرناونیشانى، "رێکارەکانى چاودێرى و هەڵەسەنگاندنى کارنامەى حکومەت لەلایەن رێکخراوەکانەوە، بوو خستەڕوو.
لە کۆتایی هەر گفتوگۆیەک بەشداربووان بە سەرنج و تێبینى و پرسیارەکانیان بابەتەکانیان دەوڵەمەنتر کرد.
شایەنى باسە ئەو کۆنفرانسە لە چوارچێوەى پڕۆژەى "بەهێزکردنى لێپرسینەوە و دەسەڵاتى یاسا" کە لە لایەن رێکخراوى ستۆپ بۆ چاودێرى و پەرەپێدان بە پاڵپشتى سندوقى نیشتیمانى بۆ دیموکراسى (NED)ى ئەمریکى جێبەجێ دەکرا.
10/09/2025
رێكخراوی ستۆپ: ماوه‌ی دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی (١٠)یه‌م ریكۆردی دواكه‌وتنی كابینه‌كانی پێش خۆی شكاندووه
رێكخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و په‌ره‌پێدان، لە ڕاپۆرتەکدا به‌دواداچون بۆ پرسی دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی (١٠)یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لێکەتە نەرێنی و چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو، به‌پێی یه‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان پێویست بوو له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له په‌رله‌مانی كوردستان متمانه وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌هۆی پێكنه‌هاتنی لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی نێو په‌رله‌مان، پرۆسه‌كه به رێككاره په‌یڕه‌ویه‌كانی خۆیدا تێنه‌په‌ڕێوه، له‌كاتێكدا (١١ مانگ) به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی خولی (٦)می په‌رله‌مانی كوردستان تێپه‌ڕێوه.
له‌م راپۆرته‌دا، ڕوونکراوەتەوە کە خێراترین پێكهێنانی كابینه‌ی (١)می حكومه‌تی هه‌رێم بووه، كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له سێ مانگ پێكهاتووه، له‌هه‌مووشیان دواكه‌وتوو تر پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌مه كه تا ئێستا پێكنه‌هێنراوه، به‌جۆرێك دواكه‌وتنه‌كه تا ئێستا سێ به‌قه‌ده‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی یه‌كه‌مه، ئه‌م دواكه‌وتنه لێكه‌وته‌ی زۆری له په‌كخستن و لاوازكردنی رۆڵی دامه‌زراوه‌كانی چاودێری و پرسی شه‌فافییه‌ت هه‌یه، كه له‌م راپۆرته ڕوون كراوه‌ته‌وه.
له‌كۆتاییشدا كۆمه‌ڵێك راسپارده بۆ خێراكردنی هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و جێبه‌جێكردنی بنه‌ما یاسایی و په‌یره‌ویه‌كان خراونه‌ته ڕِوو، به ئامانجی ئه‌وه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م زیاتر دوانه‌كه‌وێت، جارێكی رۆح به‌به‌ر دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كان بكرێته‌وه.
رێكخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و په‌ره‌پێدان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته، به فه‌رمی له فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كانى (حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم) تۆماركراوه، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی (به‌هێزكردنی لێپرسینه‌وه و سه‌روه‌ری یاسا له هه‌رێمی كوردستان) به‌هاوكاری دامه‌زراوه‌ی NED ئه‌مریكی، چاودێری كاروباره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی دیكه بۆ په‌ره‌پێدانی حكومڕانی باش و شه‌فافییه‌ت و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كارده‌كات.
بۆ خوێندنەوەى ناوەڕۆکى ڕاپۆرتەکە لە خوارەوە کلیک لەسەر ئەو لینکە بکە
26/04/2025
عەممان: ڕێکخراوی ستۆپ بەشداری ۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژی لەبارەی جێبەجێکردنی ستانداردەکانی EITI لە عێراق دەکات
بەسەرپەرشتی بانکی نێودەوڵەتی و سکرتاریەتی نێودەوڵەتی و نیشتیمانی ئەنجومەنی شەفافیەتی پیشەسازیە دەرهاتوەکان EITI لە عێراق، لەعەممان فەرمان ڕەشاد، نوێنەری ڕێکخراوی ستۆپ بەشداری ۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژی کرد، تایبەت بوو بە ستانداردەکانی EITI و ئاستی پاندبوونی عێڕاق پێیانەوە، ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەهێزکردنی شەفافیەت لەکەرتی نەوت و غاز لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
تیایدا جگە لەکۆمەڵگەی مەدەنی، نوێنەری وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ و بانکی ناوەندی و چەند دامەزراوەیەکی دیکەی ئیتیحادی بەشداربوون.
11/02/2025
راپۆرتی نوێی ریزبه‌ندی گه‌نده‌ڵی
به‌پێی ڕاپۆرتی ئەمساڵی رێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ریزبه‌ندی پێوانه‌ی ئاستی گه‌نده‌ڵی وڵاتان، عێراق 3 خاڵ چۆته پێش، له دوو ساڵی رابردوو عێراق 23 خاڵی هه‌بو، ئه‌مساڵ بۆته 26 خاڵ، به‌م شێوه‌یه‌ش له پله‌ی 154 وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كان، ئێستا هاتۆته ریزبه‌ندی 140، به‌مه‌ش 14 پله پێشكه‌وتووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه دوو له‌سه‌ر سێی وڵاتان كه‌متر له 50 خاڵیان به‌ده‌ستێناوه، به‌شێوه‌ی معه‌ده‌لیش 43 خاڵه، دانیمارك له پله‌ی یه‌كه‌مه و باشوری سودانیش له پله‌ی كۆتایی.
04/01/2025
سێ ڕاسپاردەی ڕێکخراوی ستۆپ دەخرێتە ناو ڕاپۆرتی كورتكراوه‌ى كۆتایى كه له لایه‌ن تیمى ئه‌نجومه‌نى مافه‌كانى مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان
میدیای ڕێکخراو
خۆشحاڵین كه تیمی ئه‌نجوومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤ كه ئه‌ركى یه‌كخستن و كورتكردنه‌وه‌ى هه‌موو شادۆ ریپۆرته‌كانى كه بۆ پرۆسه‌ى چواره‌مى (UPR ) ى له ئه‌ستۆیه, سێ راسپارده‌ى گرنگى له نێو شادۆ ریپۆرته‌كه‌ى رێكخراوى ستۆپ به‌گرنگ زانیوه‌و له‌به‌رچاوی گرتووه‌و و له نێو راپۆرتى كۆتایى رێكخراوه‌كان ئاماژه‌ى پێداوه.
ئه‌م راپۆرته كورتكراوه‌ى ریكخراوه‌كان هاوشان له‌گه‌ل راپۆرتى نیشتمانى عێراق و راپۆرتى ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌خرێنه به‌رده‌م ئه‌و ولاتانه‌ى كه ئاماده‌ى پرۆسه‌ى پانۆراماى خولى گشتگیری عیراق ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى ده‌ركردنى راسپارده‌كانیان به‌رچاو رونیان هه‌بیت سه‌باره‌ت به بارودۆخه په‌یوه‌ندیداره‌كان له عێراق لەبارەی حکومڕانی و ڕەوشی مافی مرۆڤ، ڕاسپاردەکانی ڕێکخراوی ستۆپ پەیوەندارە بە ڕەوشی حکومڕانی و بەهێرکردنی پڕۆسەی ڕووبەڕوبونەوەی گەندەڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
23/12/2024
15/12/2024
SOMD and Tishk University Mark International Anti-Corruption Day with Workshop on KRG Strategy
December 11, 2024
In celebration of International Anti-Corruption Day, the STOP Organization for Monitoring and Development (SOMD), in collaboration with Tishk University, organized a workshop titled: “Assessing the KRG Anti-Corruption Strategy Plan (2021-2025).”
The workshop aimed to promote constructive dialogue among academia, civil society, and policymakers, focusing on evaluating progress and identifying areas for improvement in the implementation of the strategy.
As part of the event, the General Manager of the Integrity Commission delivered an in-depth presentation. Following this, Farman Rashad, representing SOMD, shared an NGO perspective on the strategy’s implementation challenges and successes.
The workshop concluded with a dynamic discussion, where academics, experts, and students provided their insights and recommendations, contributing to a meaningful dialogue on combating corruption in the Kurdistan Region.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Contact the organization
Website
Address
Irbil