Plant Protection Dept.

Plant Protection Dept.

Share

زانکۆی سەلاحەددین ـ کۆلیژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان،بەشی پاراستنی ڕووەك.

10/08/2026

ئەمڕۆ 10/8/2026 بەڕێزان (پ.ی.د. رمضان يوسف) و (پ.ی.د. خالد محمود) یاوەری بەڕێز (پ.د. عماد معروف) ڕێکخەری کۆمەڵەی عەرەبی بۆ پاراستنی ڕووەکییان کرد بۆلای ڕاگری کۆلێژ، بەڕێز (پ.ی.د. جۆشان مجید) بۆ گفتوگۆ کردن و هەماهەنگی کردن سەبارەت بە ئەنجامدانی وێرک شۆپێکی زانستی تایبەت بە بواری دروستی ڕووەکە پاقلەمەنیەکان و دانەوێڵەکان کە بەنیازن لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو لە کۆلێژەکەمان ئەنجام بدرێت، پاشان سەردانی بەڕێز پڕۆفیسۆر د.کامران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدینیان کرد بۆ گەنگەشە کردن و پاڵپشتی کردنی بیرۆکەکە، بەڕێزیان بەسوپاسەوە بابەبەتەکەی لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندیەکان و ناوبراوان بەتێرو تەسەلی قسەو باسیان لەسەر کرد ،،

Photos from Plant Protection Dept.'s post 10/08/2026

لە درێژەی خولی هاوینەی قوتابیانی قۆناغی سێ یەمی بەشی پاراستتی ڕووەک، گەشتێکی زانستی بە هاوکاری کونسوڵخانەی هۆڵەندا بۆ لایی جووتیاری نموونەیی (کاک حاجی فاضل صباح) لە گوندی (هەمزە کۆر) ڕێکخرا.

بەناوی سەرۆکایەتی بەشی پاراستنی ڕووەک سوپاسی کونسوڵخانەی هۆڵەندا و کاک حاجی فازڵ دەکەین بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە زانستییە بۆ قوتابییان، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازێت لە پێناو خزمەتکردنی کەرتی کشتوکاڵ و زانست لە هەرێمی کوردستان.
دووشەممە 10/8/2026

10/08/2026

قوتابی قۆناغی سێیەمی بەشەکەمان بەڕێز (هێدی هێمن) وەکو گەنجێکی چاڵاک و سەرکەوتوو، هاوڕێ لەگەڵ چەند کەسێکیتر لە پسپۆڕی جیاواز پڕۆژەی کشتوکاڵی تایبەت بەخۆیان دامەزراندووە و زانستییانە و تەندروستانە بەڕێوەی دەبەن.
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی پاراستنی ڕووەک دەست خۆشییەکی گەرم لە قوتابی ئازیزمان و هاوڕێکانی دەکەین. هیوای سەرکەوتنی گەورەیان بۆ دەخوازین.
جێگای شانازییە زۆرینەی قوتابییان و دەرچووانی بەشی پاراستنی ڕووەک ئابوری سەربەخۆی خۆیان لە ڕێگای کشتوکاڵ و ئەو زانستە دەست پێدەکەن کە لەچوار ساڵی خوێندنی زانکۆ فێری دەبن.
دووبارە پیرۆزە

Photos from Plant Protection Dept.'s post 08/08/2026

بڵاوبوونەوەی توێژینەوەیەکی نایاب لە گۆڤاری نێودەوڵەتی Micro & Nano Letters – Wiley 🔬🌱
بە امپاکت فاکتەری 2.3
بە بەشداری هەردوو مامۆستای بەڕێزی بەشەکەمان
(پ.ی.د گۆنا سیروان شریف و پ.ی.د. تاڤگە سلیمان)

📌 ناونیشانی توێژینەوەکە: Dual Antifungal and Insecticidal Field Performance of Paulownia tomentosa-Derived Silver Nanoparticles Against Fusarium Basal Rot and Thrips in Onion

ئەم توێژینەوەیە لەسەر بەکارهێنانی Silver Nanoparticles (AgNPs) ـی بەرهەمهاتوو لە Paulownia tomentosa بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیی Fusarium basal rot و Thrips لە پیازە

لینکی توێژینەوەکە: https://ietresearch.onlinelibrary.wiley.com/doi/10.1049/mna2.70033?fbclid=IwdGRjcATj2oNjbGNrBOPaYXBkb2YFZXh0bgNhZW0CMTEAc3J0YwZhcHBfaWQMMzUwNjg1NTMxNzI4AAEeGaO0Nj86ZotJX0QhYFnx6xRGJgEZR-OntTfbgPjdrpqItkMihzwGEqd18Ec_aem_SlWZxAY5Z4YIYQcvXenZEQ

Photos from Plant Protection Dept.'s post 06/08/2026

بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری كۆلێژ و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و بەرپرسی ھۆبەی كاروباری زانستی کۆلێژ و سەرۆکی بەشی پاراستنی ڕووەك و قووتابییانی خوێندنی باڵا،نامەی ماستەری قوتابی خوێندنی باڵا / ماستەر (ڕەیان ادریس خضر ) لە ھۆڵی سیمیناراتی کۆلێژ بەسەرکەوتووی تاوتوێ کرا.
لەکۆتاییدا ڕێزو سوپاسی ڕاگری کۆلێژ لەلایەن پ،ی،د.جۆشان مجید بەخشرایە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە …

لێژنەیی تاوتوێکە بریتی بوون لەم بەڕێزانە:

1. پ.ی.د. خالد محمود احمد / زانکۆی سەڵاحەدین- هه‌ولێر/ سەرۆکی لێژنە
2. پ.ی.د. ابراهيم عيسی طاهر / زانکۆی دهۆک/ ئه‌ندام
3. پ.ی.د. زلیخا عبدالوهاب / زانکۆی دهۆك / ئه‌ندام
4. پ.ی.د. رمضان يوسف محمد / زانکۆی سەڵاحەدین- هه‌ولێر/ ئەندام وسەرپەریشتیار

بە ناوی سەرۆكایەتی بەشی پاراستنی ڕووەك گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی قوتابی ناوبراو و سەرپەرشتیارەکەی دەكەین، هیوای
سەركەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین

ڕۆژی ٥ شەممە
ڕێکەوتی ٦ـــ٨ـــ٢٠٢٦

ڕاگەیاندنی Plant Protection Dept.

Photos from Plant Protection Dept.'s post 04/08/2026

#پیرۆزبایی

بەناوی سەرۆکایەتی بەشی پاراستنی ڕووەک پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی مامۆستای بەشەکەمان بەڕێز (پ.د. نەوزاد باوکر قادر) دەکەین بە بۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بەرێزیان لە ( پرۆفیسۆری یاریدەدەر) بۆ پلەی ( پرۆفیسۆر).
ھیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین بۆ خزمەتکردنی زیاتری بەش و کۆلێژ. دووبارە پیرۆزە

Photos from Plant Protection Dept.'s post 31/07/2026

# گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی سێ یەمی بەشی پاراستنی ڕووەک بە هاوکاری کونسوڵخانەی هۆڵەندا.
ڕۆژی چوارشەممە (٢٠٢٦/٧/٢٩)، کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە چوارچێوەی خولی هاوینەی قوتابیانی قۆناغی سێ یەمی کۆلێژەکەمان. گەشتێکی زانستیی بۆ پڕۆژەی (AlRawatan Green house) بۆ قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشەکانی (پاراستنی ڕووەک، بەروبوومی کێڵگەیی و ڕووەکە پزیشکییەکان، ڕەزگەری، ئەندازەی پاڕکەکان و دارستان) ڕێکخست.
سەرۆکایەتی بەشی پاراستنی ڕووەک سوپاسی کونسوڵخانەی هۆڵەندا دەکات بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە زانستییە بۆ قوتابییان، و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازێت لە پێناو خزمەتکردنی کەرتی کشتوکاڵ و زانست لە هەرێمی کوردستان.

30/07/2026

🌱 ئەگەر گەنجەکانمان کشتوکاڵ نەخوێنن، کێ خۆراکمان لە داهاتوو بۆ دابین دەکات؟

وەکو ئاشکرایە بۆ هەموولایەک، بە بەردەوام خواست لەسەر خوێندنی کشتوکاڵی کەمتر دەبێتەوە، لە کاتێکدا جوتیارەکانمان بەدەست دەیان کێشەوە دەناڵێنن بە شێوەیەکی بەردەوام واز لەم کەرتە دەهێنن و لە بوارەکانی تر کاردەکەن. خاک و ئاو و سەرچاوە سروشتیەکانمان بەردەوام لەبەردەم هەڕەشەکانی گۆڕانکاری کەش و هەوا و کێشەکانی ترەوەن. لرلایەکی ترەوە کێشە و ململانێ نێودەوڵەتی و هەرێمیەکان بەردەوام ئاسایشی خۆراکی نەتەوەکان دەخەنە مەترسیەوە وەکو هەڕەسە لە دژی یەکتری بەکاری دەهێنن. گەنجەکانمان پێیان وایە کە دەرفەتەکانی کار لەم سێکتەرە سنووردارن. بەڵام لەڕاستیدا کێشەکە لە خودی کشتوکاڵ نییە؛ کێشەکە لەو بۆشاییەیە کە لەنێوان خوێندنی زانکۆ و پێداویستییەکانی بازاڕی کار هەیە.

کشتوکاڵ لەم سەردەمەدا تەنها چاندن و کێڵگە نییە؛ بەڵکو پەیوەندی بە تەکنەلۆژیا، داهێنان، بەڕێوەبردن، پیشەسازی خۆراک، بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، زیرەکی دەستکرد و کارگوزاری هەیە. کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک یەکێکە لەو سێکتەرانەی زۆرترین دەرفەتی کار دروست دەکەن و ئاسایشی خۆراک بۆ وڵاتەکان دابین دەکەن.

هەرێمی کوردستان توانایەکی گەورەی کشتوکاڵی هەیە، بەڵام هێشتا بە شێوەیەکی زۆر پشت بە هاوردەی خۆراک دەبەستێت. بۆیە پێویستە زانکۆکان خوێندنی کشتوکاڵ بە ئاراستەی پێداویستییەکانی بازاڕ بەرن، خوێندکاران فێری کار و ئەزموونی پراکتیکی بکەن و پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ کەرتی تایبەت دروست بکەن، تاکو دەرچووان تەنها بەدوای کار نەگەڕێن، بەڵکو خۆیان کاری نوێ و دەرفەتی کار بۆ خەڵکی دیکە دروست بکەن. زانکۆکان پێویستە پێداچوونەوە بە سیستەمی خوێندنیاندا بکەن و لە ئەکادیمیەوە بۆ پیشەیی بیگۆرن. پێویستە سیستەمەکە بە شێوەیەک دابڕێژرێتەوە کە بە ئاراستەی کەرتی تایبەت بێت نەوەک دامەزراندن لە کەرتی گشتی.

ئەزموونی هۆڵەندا نیشان دەدات کە وڵاتێکی بچووک دەتوانێت بەهۆی وەبەرهێنان لە خوێندن، توێژینەوە و نوێکاری، وە هەماهەنگی نێوان زانکۆ و حکومەت و کەرتی تایبەت، ببێتە یەکێک لە گەورەترین هەناردەکارانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە جیهان.

وەبەرهێنان لە خوێندنی ئەندازیاری کشتوکاڵی واتە وەبەرهێنان لە داهاتووی هەرێم، واتە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک، دروستکردنی هەلی کار، پشتگیری لە پاراستنی ناوچە گوندنشینەکان، پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و بنیاتنانی ئابوورییەکی بەهێزتر.

لە کاتێکدا گەلەکانی تر بیرلەوە دەکەنەوە چۆن خۆراک بۆ ١٠ ملیار کەس دابین بکەن لە داهاتوودا، ئێمە بە شێوەیەک بەردەوام لەم کەرتە دوور دەکەوینەوە. کاتی ئەوە هاتووە تێڕوانینمان بگۆڕین؛ کشتوکاڵ هەڵبژاردەی دوایین نییە، بەڵکو پیشەیەکە کە خۆراک بۆ نەتەوەکان دابین دەکات، نوێکاری دروست دەکات و داهاتوو بنیات دەنێت.
…….
وێنەکە لەگەڵ هاوکارەکانمانە لە نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هۆڵەندا لە وڵاتە جیاوازەکان.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بە سوپاسەوە وەرگيراوە لە واڵی بەڕێز (هۆشەنگ کانەبی)
دەرچووی بەشی پاراستنی ڕووەك کە لە ئێستادا ڕاوێژکاری کشتوکاڵی حکومەتی هۆڵەندايە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان .

Photos from Plant Protection Dept.'s post 30/07/2026

بەناوی سەرۆکایەتی بەشی پاراستنی ڕووەک پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی مامۆستایانی بەشەکەمان، بەڕێزان (پ.ی.د. تاڤکە سلیمان) و (م.ی. محمد جمال) دەکەین کە توانیان مەدالیای زێڕینی داهێنانی زانستی بەدەست بهێنین، دوای بەشداریکردنیان لە کۆنفرانس و پێشانگای نێودەوڵەتی داهێنان و نوێکاری، کە بە سەرپەرشتی ناوەندی توێژینەوە و پەرەپێدان – زانکۆی هەڵەبجە و کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بەغدا – زانکۆی تەکنیکی ناوەڕاست بەڕێوە چوو، و لەلایەن ڕێکخراوی حەسادی ڕووناکی بۆ پەرەپێدانی پەروەردە ڕێکخرابوو، لە ماوەی ٢٩–٣١ تەممووزی ٢٠٢٦ لە پارێزگای هەڵەبجە، هەرێمی کوردستان – عێراق.

هیوادارین ئەم سەرکەوتنە ببێتە هۆکاری بەرهەمهێنانی داهێنان و دەسکەوتی زانستیی زیاتر لە پێناوی گەشەپێدانی زانست و خزمەتکردنی وڵاتەکەمان.

ئەندامانی تیمی توێژینەوە:

🔹 پ.ی.د. تاڤگە سلیمان رشید – زانکۆی سەلاحەدین
🔹 م. محمد جمال جەلیل – زانکۆی سەلاحەدین
🔹 پ.ی.د. هێمن کاکەخان عوڵا – زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەولێر

Photos from Plant Protection Dept.'s post 28/07/2026

بەناوی سەرۆکایەتی بەشی پاراستنی ڕووەکەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێز (م. ی. بلال صالح جلال) لە بەشەکەمان دەکەین بە بۆنەی بەدەست هێنانی نازناوی زانستی مامۆستای یاریدەدەر، بە هیوای سەرکەوتنی زیاتر وخزمەتکردنی زیاتری بەشەکەمان.

سەرۆکایەتی بەشی پاراستنی ڕووەک
٢٠٢٦/٧/٢٨

Want your university to be the top-listed University in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Website

Address


Irbil
0000