Parezar Muhammad Salaey
پارێزهر له دادگاكانی ههرێمی كوردستان و ڕاییكردنی كارو باری هاوڵاتیان له سهرجهم فهرمانگهكان💼 تحب قانوون
26/10/2023
26/10/2022
کەسایەتییەك هەیە لە مرۆڤدا
کە بە نارێکی کەسایەتیش ناسراوە.
ئەویش "نارجسی یە".
کە زۆر ترسناکن. لای خۆمان زیاتر بە کەسانی "فێڵباز" ناسراون.
تایبەتمەندیەکانی کەسانی نارجسی✅
١. حەز دەکەن هەمیشە چاویان لەسەر بێت و جێگای سەرنج بن، گرنگییەکی زۆر بە روکەش دەدەن.
٢. لە پشتەوە باسی خەلک ئەکەن بەو جۆرە وا ئەزانن خۆیان بەرز ئەبنەوە گەر کەسێک بشکێنن.
٣. کەسانی بێ سۆزن و کەمترین سۆز و بەزەییان هەیە بۆ دەوروبەریان. بەلام وا نواندن ئەکەن کە زۆر بەسۆزن.
٤. لە ڕادەبەدەر موعجیبی خۆیانن، و وای ئەبینن خەلکیش وایە و دونیایەکی خەیالاویان لەسەر خۆیان دروست کردووە لە خەیالی خۆیاندا.
٥. شارەزایی باشیان هەیە لە رۆل بینین. کاتێکیش کە ئەزانن رووە راستەکەیان دەرکەوتووە بۆ کەسێك و ماسکەکەیان کەوتووە ئینجا ئاسان ئەتوانن بەرامبەر بخەنە گومانەوە لە خۆی و لە بیرو بۆچونی، و هەرگیز دان بە هەلەکانیان نانێن و هەر خۆیان پێ ڕاستە هەموو کات.
هەندێك لە هەلسوکەوت و فێڵە سەیرەکانی کەسانی نارجسی .
١. خۆ دزینەوە لە بەرپرسیارەتی و . بەرپرسیاریەتی خستنە سەر شانی کەسانی تر. ئینجا بەرپرسیاریەتی مادی بێت یان مەعنەوی.
٢. ئەنجامدانی کاری سەیر و سەمەرە بۆ راکێشانی سەرنجی کەسانی تر. واتا خۆراکی کەسانی نارجسی سەرنج و تێروانینی کەسانی ترە. هەر کاتیک هەست بکەن کەسێک وەک جاران سەرنجی نادات و لە پلەی باڵادا نایبینێت ئینجا هەر کەسێکی بێت، ئیتر هەر کۆڵ نادات و بەردەوام دەبێت لە پلانەکانی تاکو سەرنجی کەسەکە لەدەست نەدات. تەنانەت بە ئازاردانی کەسەکەش ناوەستێت و هەولی تێکشکانی ئەدات بە چەندەها رێگا.
٣. ئیستغلالکردنی کەسانی تر بە تایبەت ئەو کەسانەی میهرەبان و بە سۆزن.
٤. لە هەموو جۆرە پەیوەندییەك زۆر کێشەن و پەیوەندیەکەیان درێژخایەن نییە. بەتایبەت گەر کەسەکە وەکو خۆیان بێت ئەوە زۆر کورت خایەنە. چونکە بەس گرنگی زیاد لە پێویست بەخۆیان ئەدەن و تا ماوەیەکی دیاریکراویش بەو جۆرە سەرنجیان ئەدرێت هەر بۆیە زووزوو پەیوەندی ئەگۆرن و ژیانیان جێگیر نییە لەگەل هیچ کەسێك چونکە بەس بیر لە خۆیان ئەکەنەوە و بەخشەر نین.
٥. هەموو کات کەسانی نارجسی وەک قوربانی خۆیان نیشان ئەدەن. چونکە ئەزانن بەو جۆرە بە ئاسانی سۆزی خەلک دەجولێت.
٦. بەهۆی زۆر خودویستیانەوە هەمووکات هەولی کۆنترۆل کردنی کەسانی تر دەدەن کە سەرکەوتوو نەبوون ئەوکات کێشەیان بۆ دروسدەکەن.
تێبینی// کەسانی لەو جۆرە چارەسەریان نییە و مەحالە بگۆرێن. هەرکات بتەوێت لە هەلەکانیان ئاگاداریان بکەیتەوە بە کەسێکی زۆر هەستیار و خۆ نەگونجێن تاوانبارت ئەکەن . بەس بێدەنگ بوون لەگەڵیان چارەسەرە. تۆ کە کەسێکی بە بەزەیی بیت و بە ویژدان بیت قەت ناتوانیت دژی ئەو جۆرە کەسانە بوەستیتەوە و قەناعەتیان پێبهێنیت یان بتەوێت بیانبەزێنیت چونکە تۆ لە مناڵییەوە بەو شێوازەی خۆت ژیاویت و گەورە بویت و بە ویژدانەوە بارودۆخەکان هەلدەسەنگێنیت، بەڵام ئەو کەسانە پێچەوانەی تۆن و لە منالیەوە بەو جۆرە گەورە بوون و واقع بین نین ئیتر هەرشتێ بکەیت ئەوان براوەن. چونکە تۆ کە وزەیەکی زۆر سەرف دەکەیت لە سەلماندنی خۆت یان راستییەك، ئەوان بەلایانەوە گرنگ نییە و گوێی پێنادەن هەر بیر لە خۆیان ئەکەنەوە بەم جۆرەش تۆ لە کۆتاییدا بێئومێد دەبیت وا ئەزانیت کێشەکە تۆیت نەك ئەوان.
ئەی چارەسەر چییە؟
"بێدەنگ بون" و "سەرنج نەدانیان" باشترین چارەسەرە، چونکە خۆراکی ئەوان "کاردانەوەی تۆ" و "سەرنجی تۆیە" گەر خۆراکەکەیانت بڕی ئیتر بێئومێد ئەبن و بەدوای کەسێکی زەعیفترا ئەگەرێن تا بتوانن نواندنەکەیان بە ویستی خۆیان بکەن .
تۆش کە هەستی خۆت و کاتت لا گرنگە پێویست ناکات کاتت بە فیرۆ بدەیت لەگەڵیان و هەولی گۆڕینیان بدەیت چونکە بێسودە.
05/10/2022
سەرەنجی منداڵێک بۆ دەست و قەڵەمی دادوەر لە دۆسیەی جودابوونەوەی دایک و باوکی...
ئەو منداڵە زۆر لەوە بچوکترە لەوە تێبگات کەدوای ئەوەی لە هۆڵی دادبینی دەچنە دەرەوە چارەنووسی چی لێدێت و ژیان بەرەوە چی ئەقارێکی ناهەمواری ئەبات
⭕️ تکایە ئەگەر دامەزراو نیت لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا پێش هەموو شتێک بیر لە منداڵ خستنەوە مەکەرەوە..
#هۆڵی دادبینی یەکێک لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان
09/09/2022
پیاوێك بێ هۆكار بیهوێت ژنهكهی تهڵاق بدات
ئایا ئهو ئافرهته چۆن مافهكانی بهكاربێنێت
و زیانی پێنهگات
قەرەبووکردنەوەی تەڵاقی ناڕەوا – تعويض الطلاق التعسفي
تەڵاق یەکێکە لە مافەکانی پیاو کە لە حاڵەتێکدا کێشەکان گەیشتە بنبەست و چارەسەر نەما، پیاو دەتوانێت پەنای بۆ ببات، بە هەمان شێوە ئەو مافە بۆ ئافرەتیش دەستەبەر کراوە، بەڵام ئەگەر پیاو لە بەکارهێنانی ئەو مافە زیادەڕەوی کرد، تەلاقەکە دەبێتە ستەمکارانە و ناڕەوا و بەرپسیارێتی قەرەبووکردنەوە بۆ پیاو دروست دەکات، ئەوەش وەک شوێنەوارێکی دارایی تەڵاق لەسەر پیاو.
بەکارهێنانی ماف بە شیوەی ناڕەوا
ماددەی 7 لە یاسای شارستانی عێراقی لە بڕگەی دووەم حاڵەتەکانی دیاریکردووە کە بەکارهێنانی ماف تێیاندا نەشیاوە، لەوانە
1/ ئەگەر مەبەست لە بەکارهێنانی ماف تەنیا زیانپێگەیاندن بوو بە کەسی دیکە.
2/ ئەگەر ئەو بەرژەوەندییەی لە بەکارهێنانی مافەکە بەدەستدێت، بێ بایەختر بوو و نەدەگونجا لەگەڵ ئەو زیانەی بەر کەسی دیکە دەکەوێت.
3/ ئەگەر ئەو بەرژەوەندییانەی لە بەکارهێنانی مافەکەدا بەدیهات ناڕەوا بوون.
تەڵاقی ناڕەوا لە یاسای باری کەسی
لە ماددەی 39 لە بڕگەی سێیەمی یاسای باری کەسی عێراقی، ئاماژە بەوە دەکات : ئەگەر مێرد ژنەکەی تەڵاقدا و بۆ دادگا دەرکدەوت مێرد ناڕەوا بووە لە تەڵاقی ژنەکەی و ژنەکەش بەهۆی تەڵاقەوە تووشی زیانگەیاندن بوو، ئەوا دادگا لەسەر بڕیاری ژنەکە بڕیاری بۆ دەدات بە قەرەبووکردنەوەی لەلایەن مێردەکەیەوە، بە شێوەیەک لەگەڵ باری دارایی و ئاستی ناڕەوابوونی تەڵاقەکەی بگونجێت. کە تێکڕا دەخەملێندرێت بەوەی کەمتر نەبێت لە بژێوی ژنەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ و زیاتر نەبێت لە پێنج ساڵ، ئەمە وێڕای مافە جێگیرەکانی دیکەی ژنەکە.
ئەم ماددەیە جیاوازی نەکردووە لە نێوان تەڵاق پێش جوتبوون یان دوای جوتبوون، کەوابێت هەردوو حاڵەت دەگرێتەوە.
قەرەبووکردنەوەی تەڵاقی ناڕەوا، ژنەکە لە مافەکانی دیکە بێبەش ناکات، بەڵکو بەپێی حاڵەتەکان ژنەکە وێڕای وەرگرتنی مارەییەکەی و مافەکانی دیکەی، قەرەبووش دەکرێتەوە.
مەرجەکان:
1/ دەبێت تەڵاق لەسەر داوای پیاو یان لەلایەن پیاوەوە بووبێت، ژن ناگرێتەوە.
2/ دەبێت مێرد لە بەکارهێنانی مافی تەڵاقدان ناڕەوا بووبێت.
3/ بەهۆی تەڵاقەکە زیان بەر ژنەکە کەوتبێت.
4/ دەبێت ژنەکە لەبەردەم دادگا سکاڵا لە مێردەکەی بکات و داوای قەرەبووش بکات.
5/ دەبێت بڕیاری قەرەبووکردنەوە رەچاوی دۆخی دارایی پیاو و ئاستی ناڕەوایی بکرێت و بڕی قەرەبووەکەش لە تێکڕای بژێوی سێ سالێ ئافرەت کەمتر نەبێت و لە پێنج ساڵ زیاتر نەبێت.
پرسیار ؟ ئایا ئهگهر كهسێك ساڵیانهی سهیارهی به ناو بوو بێت مردبێت چۆن تازه دهكرێتهوه؟
یاخود تحویل دهكرێته سهر ناوی خێزانی كۆچكردوو یان ئهو منداڵهی ١٨ ساڵی تهمهنی تهواو كردوه ؟
حاڵهتی یهكهم : دهتوانێ ساڵیانه ( سنوی )نوێ بكاتهوه به ناوی كهسی كۆچكردوو بهڵام زۆر دهگمهن تاك تاك حالهتی وا دهبینرێ ئهویش به مهرجی ڕهزامهندی وهزیری ناوخۆ ( موافقه العامه)
حاڵهتی دووهم : ئهو كوڕهی كه ههژده ساڵی تهمهنی تهواو كردوه دهتوانێت بیكات به ناوی خۆی یان دایكی بهڵام له ڕێگای دادگای شهرعی كارهكه دهكرێت نهك بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆ ئهمهش چهن مهرجێك له خۆ دهگرێت .
١- دهرهێنانی بهڵگانهمهی كهسی كۆچكردوو ( حجه الوفاه)
٢-قرساندنی نرخی سهیارهكه به گوێرهی نرخی بازاڕو دابهشكردنی به پیی دابهشنامهی شهرعی
٣ دهرهینانی دابهشنامهی شهرعی
پاشان بهرزكردنهوهی داوا له بهردهم محكمهی شرعی بۆ تحویل كردنی ساڵیانهی سهیارهكه له باوكهوه بۆ كور ی سهرووی ١٨ ساڵ
دادگا نوسراو دهنیریت بۆ بهریوبهرایهتی چاودێری ناكامهكان بۆ دڵنیابوون لهوهی كه مافی ئهو كهسانه دابنرێ كه نهگهشتوونهته تهمهنی ههژده ساڵی پاشان دادگا كه دڵنیابوو مافی ئهوان پارێزراوه نوسراو دهكات بۆ بهریوبهرایهتی هاتوو چۆ بۆ به ناو كردنی سهیارهكه له كهسی كۆچكردوو بۆ كهسی سهرووی ههژده ساڵ
وه پیویسته ڕهزامهندی دایك و ههر كهسیكی تر كه سهرووی ههژده ساڵه له خوشك و براكانی بهدهستبینیت ئهگهر نا كارهكه جێ به جێ ناكرێت بهو پێیهی ئهو خاوهنی ساڵیانهكه كه دهكاتهوه خاوهنی راستهقینهی سهیارهكه له ڕوانگهی یاساوه وهك میرات سهیری ئهو سهیاره دهكرێ كه به جێی هێشتووه
به هیوای سوود
ئامادهكردنی @ پارێزهر محمد ساڵهیی
گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێل له کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر (بە هەموو جۆرەکانییەوە)
وەزارەتی ناوخۆ بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم
پێناسە
گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێل له کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، مافێکی یاسایی هەر تاکێکە، کە لە ئەنجامی کڕین و فرۆشتن یاخود هەر هۆکارێکی تر، بخوازێت خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەکەی بگوازێتەوە
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ / بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم / بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
دهبێت ساڵیانهی ئۆتۆمبێلهکه ڕهسهن (اصلی) بێت.
تهمهنی (١٨) ههژده ساڵ یان زیاتر بێت.
هاووڵاتی بیانی مافی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلی هەیە جگە لە ئۆتۆمبێلی جۆری کرێ، بە مەرجێک کارتی نشینگه یان لایهنگری شوێنی دانیشتنی هەبێت.
پێوستە ههردوو پشکنین (پشکنینی Opvi واتا ههززه) و (پشکنینی هاتووچۆ واتا پشکنینی لاشهی ئۆتۆمبێل) که ساڵی جارێک دهکرێن، ماوەکەیان بەسەر نەچووبێت.
پێویستە هەردوو لایەن یاخود بریکارەکانیان لە کاتی وەرگرتنی پەنجەمۆر ئامادەبن بە بوونی بەڵگەنامە ڕەسەنەکانیان.
بريکارنامەى تايبەت
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى) هەردوو لایەن.
کارتی زانیاری، هەردوو لایەن.
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە).
وێنهیهکی ڕهنگاوڕهنگی ئەو کەسەی کە ئۆتۆمبێلەکەی بەناو دەکرێت
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک کاتژمێر بۆ (٢) دوو کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
- ڕسوماتی به ناوکردن یان گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێلی تایبهت (١٠٥،٠٠٠) سهد و پێنج ههزار دینار.
- ڕسوماتی به ناوکردن یان گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێلی بارههڵگر (١١٠،٠٠٠) سهد و ده ههزار دینار.
- ڕسوماتی به ناوکردن یان گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێلی کرێ (٥٧،٧٧٠) پهنجاو حهوت ههزار و حهوت سهد و پهنجا دینار.
- ڕسوماتی به ناوکردن یان گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی (٥٧،٧٧٠) پهنجاو حهوت ههزار و حهوت سهد و پهنجا دینار.
- ڕسوماتی به ناوکردن یان گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێلی بیناسازی (٥٧،٧٧٠) پهنجاو حهوت ههزار و حهوت سهد و پهنجا دینار.
- ڕسوماتی به ناوکردن یان گواستنهوهی خاوهندارێتی ماتۆڕسکیل (٤٢،٠٠٠) چل و دوو ههزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز ههردوو پشکنین (پشکنینی Opvi واتا ههززه) و (پشکنینی هاتووچۆ واتا پشکنینی لاشهی ئۆتۆمبێل) که ساڵی جارێک دهکرێت، تازە دەکاتەوە ئەگەر بەسەرچووبن، لەهەر بنکەیەکی پشکنینی (OPVI).
دوای وەرگرتنی ژمارەی ئۆتۆمبێل، ئهگهر ئۆتۆمبێلهکه بارههڵگر بوو و توانای بارکردنی له (٢) دوو تهن زیاتر بوو، هەروەها بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێری جۆری کشتوکاڵی و بیناسازی، پێویسته فایلی تۆمارکردنەکە ببات بۆ بهڕێوهبهرایهتی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری، بۆ کردنەوەی فایلی پاکانهی ئۆتۆمبێلهکه و هێنانەوەی پسولەی پاکانەکە.
وەرگرتنی باجی پیشە و کارە بازرگانییەکان
دواتر خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس)، بە مەبەستی سکانکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکانی گۆڕینی خاوەنداریەتی، لە فایلی ئەلیکترۆنی تایبەت بەو ئۆتۆمبێلە تۆمار دەکرێت و دەنێردرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
سەردانی ژوورهکانی کۆمپیوتهر (دهستبهسهر داگرتن و سزادان)، بە مەبەستی زانینی سەرپێچی و سزاکانی سەر ئۆتۆمبێلهکه.
ئەگەر سزای لەسەربوو سەردانی پەنجەرەی سزادان بکرێت، بە مەبەستی دانی بڕی سزای سەر ئۆتومبێلەکە.
ژووری ئهفسهری پهنجهمۆر، بە مەبەستی وەرگرتنی پهنجه مۆر بە ئامادەبوونی هەردوو لایەن یاخود بریکارەکانیان بە بەڵگەنامە ڕەسەنەکانیان.
ژووری ڕسومات، بە مەبەستی دانی بڕی ڕسوماتهکان.
سەردانیکردنی ژووری وهرگرتنی مامهڵە، بە مەبەستی ڕادەستکردنی مامەڵەکە. دوای وردبینی کردن، ئهگهر مامهڵهکه هیچ کێشهیهکی نهبوو، خزمەتخواز له ژووری وهرگرتنهوهی ساڵیانە چاوهڕێ دەکات بۆ وهرگرتنهوهی ساڵیانهکه. ئەگەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەکە نوێ بێت، ماوهیهکی کهمی پێ دهچێت.
ئهگهر تابلۆی ئۆتۆمبێلهکه کۆن بوو، پێش ئهوهی ساڵیانهکهت وەربگیردرێتەوە، دەبێت ئۆتۆمبێلەکە ببردرێت بۆ کارگهی تابلۆی بهڕێوهبهرایهتی بۆ نوێکردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکە، پاشان ساڵیانەکە وەردەگیرێتەوە.
بۆ ئۆتۆمبێلی بیناسازی و کشتوکاڵیی پێویست بە ئامادەبوونی ئۆتۆمبێلهکە ناکات بۆ لێدانی تابلۆی نوێ.
به هیوای سوود
پارێزەر محمدساڵەیی
دابەشنامەی شەرعی .
» بۆ رایکردنی مامەڵەکانی تایبەت بە کەسێ کە لەژیان نەمابێت ، پێویستە میرات گرەکانی هەستن بە دەرهێنانی قەسام شەرعی تایبەت بە مردوووەکە جا لێرەدا یەکێ لە میراتگرەکانی یاخود هەموویان بریکار نامە دەدەنە پارێزەرێ بۆ دەرکردنی قەسام شەرعیەکە .
قەسام شەرعی بۆ پارێزگاری کردنی مافی میراتگرەکانە کە بە پێی پلەبەندیان پەیوەندیان بەمردوەکە ھەیە، ئەمەش وادەکات هیچ مامەڵەیەک نەڕوات بەبێ ڕەزامەندی و ئاگاداری سەرجەم میراتگران ،.
» چۆنیەتی دەرھێنانی دابەشنامەی شەرعی لەدادگاکاندا : بە پێی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە دەردەهێنرێت.
١-پێویستە سەرەتا میراتگرەکان بەلگەنامەی کۆچی دوایی مردووەکەیان ھەبێت واتە « شھادة الوفاة »
٢-پرکردنەوەی مامەلەکە لەلای کاتب عرائض وە دەبێت داواکاری دابەشنامەکە یەکێك لەوارسەکانی مردووەکە بێت و لەلای خبیری دابەشکردنی پشکەکان کەزۆربەی جار مۆزەفی بەلگەنامەکان یەکێکیان دەیکات و پشکەکان بەسەر وارسەکان دابەش دەکرێت .
٣-لەژووری بەلگەنامەکانی دادگای باری کەسی ئەو ناوچەیەی مردووەکەی لێمردووە کتابێك دەکرێت بۆ ھێنانی صورة القيدی خێزانی مردووەکە .
٤-مامەڵەکە دەبردرێتە بەرێوەبەرایەتی باجی داھات و ئەگەر ھاتوو مردووەکە باجی لەسەر بێت و نەیدابێت دەبێت باجەکە بدرێت لەلایەن وارسەکانی ئەگەر باجیشی لەسەر نەبوو ئەوکات مۆری لێدەدەن و کێشەی نابێت .
٥-لەم گەرەکەی مردووەکە لێی مردوە دەبێت موختاری ئەم گەرەکە مۆر لەمامەلەکە بدات
٦-دوای ھێنانی صورة القيد و مۆری موختار و باجی دەرامەت داواکاری دابەشنامەکە لەگەل دوو شاھێد سەرەتا دەچنە ژووری بەلگەنامەی دادگاکە و پاشان بۆ بەردەم دادوەر و پرسیاری ئەوەیان لێدەکات کەچەند وارس لەپاش مردووەکە بەجێماوەو بە بەراورد لەگەل صورة القيدی خێزانی بۆ دلنیا بوون لەراستی قسەکانیان واژوو لەسەر مامەلەکە دەکات و دووبارە دەچێتەوە ژووری بەلگەنامەکان و تسجیل دەکرێت لەسجلی ئەساسی بەلگەنامەکان بەم جۆرە وارسەکانی مردووەکە دەبنە خاوەنی دابەشنامەی شرعی .
پاێزەر محمد عمر مجید
♦️ماوەی راگرتن (توقیف)
🔷ماددە ۱۸۱ لە یاسای بنەماکانی دادگایی کردنی سزایی
ماوەی راگرتن بریتەیە لە ۱۵ رۆژ بۆ کەسی تۆمەتبار وە ئەو ماوەیە قابلی درێژ کردەنەوەیە بۆ هەمان ماوە، ئەگەر بە پێوست زانرا بۆ مانەوەی تۆمەتبار.
♦️مەرجاکانی راگرتن:
🔻بۆ یەکەم جار و بۆ هەر درێژ کردەنەوەیەک پێوستە بەفەرمانی دادوەر بێت.
🔻نابی ماوەی راگرتن لە یەک لەسەر چواری سزای بریار دراو بۆ تاوانەکە زیاتر بێت.
🔻نابێت بە هیچ شێوەیەک ماوەی راگرتن زیاتر بێت لە شەش مانگ ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر بوو ئەوا ئەو بار و دۆخە دەخرێتە بەردەم دادگای سزای بە مەبەستی مۆلەت دان بە درێژ کردەنەوە ئەویش یان بریاری درێژ کردەنەوە دەدات بە مەرجێک نابێ لە یەک لەسەر چواری سزای بریار دراو بۆ تاوانەکە زیاتر بێت ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر بوو ئەوا دادگا بریاری ئازاد کردنی تۆمەتبار دەدات جا بە کفالە بێت یان بێ کفالە.
🔷تێبینی. خالی۲ و ۳ ئەو کەسە ناگرێتەوە کە سزای ئەو تاوانەی کەلەسەری راگیراوە لە سێدارا دان بوو بەلکو ئەو رادەگیرێت تاکو بریاری کۆتایی لەسەر کەیسەکە دەدرێت و يةكلايي دةكريتةوة.
پاريزةر محمد عمر سالةيي
ئەگەر خانوویەکت هەیە و دەتەوێت بیڕوخێنی !و پاشان نۆژەندی بکەیەوە
پێویستت بەم ڕێکاریانەی خوارەوە دەبێت.
١- سەنەدی نوێ (تاپۆ) ٦ مانگ بەسەر دەرچوونی تێنەپەڕی بێت .
٢- چەسپاندنی سنوور ( تحدید حدود ) لەو دائیرە تاپۆیەی کە تایبەتە بە موڵکەکە یاخود موڵکەکە دەگرێتەوە.
*پاشان سەردانیکردنی ئەو شاراوانیەی کە تایبەتن بە موڵکەکە بۆ دەستپێکردن وڕاییکردنی مامەڵەکە.
*چۆنیەتی دەستپێکردن
١- داواکاری پێشکەشکردن (تقدیم العریضە هدم )
٢ -پاشان وارد کردنی مامەڵەکە بۆ نێو شارەوانی
٣-پشاندانی مامەڵەکە بە بەڕێوبەری کارگێڕی شارەوانی
٤- پاشان واژۆی بەڕێوبەری شارەوانی
٥- سەردانیکردنی بۆ ژووری نەخشەدانان وەرگرتنی زانیاری و دەستپێکردنی مامەڵەکە
٦- پاشان پشکنین (کشف) لە لایەن هۆبەی تایبەتمەند سەر بە شارەوانی دوپاتی ڕاستی و دروستی ڕووبەری زەویەکە بکرێتەوە.
٧- پاشان پێدانی سێ فۆڕم بە ژمارەکانی (٢٤-٢٣-٨) ئەم فۆرمانە بۆ دڵنیابوونە لە دانانی پارەی ئاو و کارەبا ئاگادارکردنەوەی بەڕێوبەرایەتی ژینگە پارێزی لە ڕوخاندنی ئەو خانوە.پێویستە ڕازامەندی بەڕیوبەرایەتی ئاو + کارەبا + ژینگە پارێزی تایبەت بەو موڵکە وەربگیرێت.
٨-پێشکەشکردنی نەخشەو دانانی رسومات و دانانی بڕی ٥٠٠٠٠٠ وەک و دڵنیایی
٩- پڕکردنەوەی بەڵێنامە لە ژووری یاسایی شارەوانی
*دوای ئەوەی مۆڵەتی ڕوخاندنی خانوەکەت پێدەدەن
پێویستە کۆپیەک لە مامەڵەکە ببەیت بۆ بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی ئاگادارکردنەوەییان لە ڕوخاندنی خانوەکە وا باشترە کۆپیەک لە مۆڵەتی ڕوخاندنی خانوەکە لای ئەو کەسانە هەبیت کە هەڵدەستن بەو کارە.
ئامادەکردنی پارێزەر
(محمد عمر ساڵەیی)
Parezar Muhammad Salaey پارێزهر له دادگاكانی ههرێمی كوردستان و ڕاییكردنی كارو باری هاوڵاتیان له سهرجهم فهرمانگهكان💼
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the practice
Telephone
Website
Address
Irbil