Gomaspan RCC Dam
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Gomaspan RCC Dam, Structural Engineer, Erbil/Sulaymaniah Street, Irbil.
30/10/2025
بە مەبەستی بە دواداچوونی کارەکانی قۆناغی کۆتایی پڕۆژەی دروستکردنی بەنداوی (گۆمەسپان) کە لە لایەن (گروپی کۆمپانیاکانی سێنك+ئەتاچ)ەوە ئەنجام دەدرێت ، تیمی ڕاوێژکاری تەکنیکی کۆمپانیای (سەتان) شارەزای نێو دەوڵەتی پڕۆژەکە سەردانی پێگەی پڕۆژەکەیان کردو لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەو و کۆمپانیای جێبەجێکار گفتوگۆو بەدواداچوون بۆ کارەکانی قۆناغی کۆتایی و کاری گڕاوتینگ لە پڕۆژەکە کرا .
07/08/2025
30/05/2025
بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی تواناسازی و شارەزایی و ئاگاداربوون لە دوایین پێشکەوتنە زانستیەکان و بەستنی پردی پەیوەندی تەکنیکی لەگەڵ شارەزاو پسپۆڕانی بواری بەنداوەکان ، تیمی بەڕێوەبەرانی گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بەشداربون لەکۆنگرەی ژمارە ٢٨ ICOLD کۆمیتەی نێودەوڵەتی بەنداوە گەورەکان و کۆبوونەوەی ساڵانەی ژمارە ٩٨ .
کۆنگرەکە بە بەشداری ٢٥٠٠ کەس لە ئەندازیارو جیۆلۆجی و تەکنیکی لە ٨٥ ووڵاتی ئەندام لە ڕێکخراوی ICOLD لە ڕۆژانی ١٦ - ٢٤/ ٥ / ٢٠٢٥ کە لە ووڵاتی چین شاری (Chengdu) بەڕێوەچوو. تیمە بەشداربووەکە پێک هاتبوون لە بەڕێوەبەری بەنداوی گۆمەسپان ، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک، بەڕێوەبەری تەکنیک ، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی کۆمپانیای (گروپی سێنک)جێبەجێکاری پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپان کە بەپێ ی گرێبەستی پڕۆژە ئەرکی ڕێکخستنی کارەکەیان لە ئەستۆگرتبوو .
لەم کۆنفراسە چەندین تەوەری گرنگ دەربارەی بەنداوەکان و کوگاکانی ئاو باسکران .
١) کاریگەری گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر سەلامەتی بەنداوەکان .
٢) دواین ڕێنمایی زانستی نوێ لە نەخشەسازی بەنداوەکان .
٣) بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نوێ و کەرەستە بۆ شێوازی جێبەجێکردنی بەنداوەکان .
٤) چەندین کۆبوونەوەو Work Shop تایبەت بە کێشە جۆراوجۆرەکانی بەنداوەکان .
٥) سەردانی کردنی پێگەیی بۆ پڕۆژەی بەنداوەکانی ژێر جێبەجێکردن و جۆری بەنداوی CSG Cemented Sand Gravel و RCC باسکران . سوپاس بۆ هەموو لایەک کە یارمەتیدەربوون بۆ هەلی بەشدارکردنمان لەم کۆڕبەندە زانستییە جیهانیە گرنگە .
28/05/2025
14/05/2025
ئەمڕۆ سەردانی کردنی قونسوڵی گشتی کۆماری چیک بەیاوەری چەند کۆمپانیایەکی تەکنیکی کۆماری چیک بۆ پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپان لەلایەن بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو ، بەڕێز ڕاوێژکاری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و ستافی بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی گۆمەسپان و بەڕێوەبەر و ستافی کۆمپانیای سێنک جێبەجێکاری پڕۆژی بەنداوی گۆمەسپان پێشوازیەکی گەرم کران .
29/03/2025
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز جەژن لە هەموو موسلمانان پیرۆز بێ، هیوادارم هەموو ڕۆژێک جەژن و خۆشی بێ ، خوای گەورە تاعەت و ڕۆژی هەمووان قبوڵ بکا .
18/02/2025
ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ١٨/٢/٢٠٢٥ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەنداوو کۆگاکانی ئاو بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پێشهات و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپان ، سەردانی کردین و پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە کە هاوکات بوو لەگەڵ دانانی دوا Prestressed Girder بۆ پردی سەر حەوزی هێورکەرەوەی سپیلوەی بەنداوەکە .
17/02/2025
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٧/٢/٢٠٢٥ دانانی Prestressed Concrete Girders بۆ پردی پەڕینەوەی سەر Stilling Basin لە پڕۆژەی دروستکردنی بەنداوی گۆمەسپان .
10/02/2025
ئەمڕو ڕێکەوتی ١٠/٢/٢٠٢٥ سەردانیکردنی تیمێکی هونەری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ پێگەی پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپان .
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Erbil/Sulaymaniah Street
Irbil
44001