ShaTech

ShaTech

Share

https://shafx.net
https://shalawkoy.com

📍 Based in Kurdistan | 💼 Sales Manager & Marketing Director at Roya Real Estate | 🎥 Content Creator | Passionate about business, tech & self-growth | 💬 Helping others achieve financial freedom & success

03/04/2026

⚠️ پێش ئەوەی بێیتە ناو فۆڕێکس — ئەمە بە وردی بخوێنەوە
فۆڕێکس پارەی ئاسان نییە.
فۆڕێکس بۆ هەموو کەسێک نییە.
فۆڕێکس مەترسیدارە ئەگەر تێی نەگەیت.
زۆربەی خەڵک زەرەری گەورە دەکەن...

📊 گەشەی ڕاستەقینەی فۆڕێکس (نەک خەونە ساختەکانی سۆشیاڵ میدیا)
با ڕاستگۆ بین لەگەڵ خۆمان:
• بۆ سەرەتاییەکان: 1% – 5% مانگانە
• بۆ ئاستی ناوەند: 5% – 10% مانگانە
• بۆ ئاستی پێشکەوتوو: 10% – 20% مانگانە (بە دیسپلینێکی زۆر توند پێویستە بە ساڵانێک ئەزموون و بەردەوامی هەیە)
هەر شتێک لەمە زیاتر بێت بە شێوەیەکی بەردەوام؟
👉 یان چانسی کاتییە... یان سەرکێشییەکی کوشندەیە.

💰 نموونەی قەبارەی ئەکاونت و قازانج (ڕاستییەکان)
ئەمانە ئەو ڕاستیانەن کە کەس پێتان ناڵێت:

Account: $500 | 5% Monthly: $25 | 10% Monthly: $50
Account: $1,000 | 5% Monthly: $50 | 10% Monthly: $100
Account: $5,000 | 5% Monthly: $250 | 10% Monthly: $500
Account: $10,000 | 5% Monthly: $500 | 10% Monthly: $1,000

⚠️ پاراستنی سەرمایە و لۆتی سەلامەت (Safe Lot Sizes)
گرنگترین یاسای مانەوە ئەوەیە کە هەرگیز لە 1% بۆ 2% زیاتری ئەکاونتەکەت نەکەیتە مەترسییەوە لە یەک پۆزیشندا.
نموونەی قەبارەی لۆت (Lot Size) بەپێی ئەکاونت (بۆ 30 بۆ 50 پیپ ستۆپ لۆس):

• ئەکاونتی $500: لۆتی 0.01 تەنها.
• ئەکاونتی $1,000: لۆتی 0.02 بۆ 0.03 تەنها.
• ئەکاونتی $5,000: لۆتی 0.10 بۆ 0.15 تەنها.
• ئەکاونتی $10,000: لۆتی 0.20 بۆ 0.30 تەنها.
👉 مانەوە لە بازاڕ > قازانجکردن

🏠 بەراوردی عەقارات و فۆڕێکس (ڕاستی تاڵ)
با بە ژمارە قسە بکەین. ئێمە لە بواری عەقارات (Real Estate) کار دەکەین و زۆر باش ئەم واقیعە دەزانین:
ئەگەر خانووێک بکڕیت بە 100,000$:
• کرێی مانگانە: 300$ – 500$ (ئەوپەڕی)
• ساڵانە: 3,600$ – 6,000$
• لێ دەرکردنی: چاککردنەوە، باج، بەتاڵ مانەوەی خانوو، و تێچووەکانی تر.
قازانجی سافی عەقارات لەوە کەمترە کە بیری لێ دەکەیتەوە. ئێستا ئەمە بەراورد بکە بە فۆڕێکس:
• خاوەندارێتی موڵکت نییە.
• داهاتی گەرەنتی کراو نییە.
• جێگیری نییە.
👉 فۆڕێکس پێویستی بە کارامەیی (Skill) بەرزە و زۆر مەترسیدارترە، کارێکی پاسیڤ نییە!

🚫 کێ نابێت هەرگیز بازرگانی فۆڕێکس بکات؟
• ❌ ئەگەر پارەی قەرز بەکاردەهێنیت.
• ❌ ئەگەر بە کۆتا پاشەکەوتی ژیانت بازرگانی دەکەیت.
• ❌ ئەگەر ناتوانی کۆنتڕۆڵی عاتیفەت بکەیت.
• ❌ ئەگەر دەتەوێت $100 بکەیت بە $1,000 بە خێرایی.

👉 بڕۆ بۆ گازینۆ باشترە، چونکە ئەوەی دەیکەیت قومارە نەک بازرگانی.

🔥 ئەو ڕاستییەی کەس پێت ناڵێت
فۆڕێکس دروستکراوە بۆ ئەوەی:
👉 پارە لە کەسانی بێ دیسپلین بسێنێتەوە.
👉 تەنها پاداشتی کەسانی بەسەبر و خاوەن زانست بداتەوە.
ئەگەر وەک قومار سەیری بکەیت... دەدۆڕێیت.
ئەگەر بەدوای پارەی خێرا بکەویت... دەدۆڕێیت.

☪️ تێبینییەکی شەرعی گرنگ
ئەگەر بەم شێوەیە بازرگانی بکەیت:
• چاوچنۆکی (Greed)
• ئەقڵییەتی قومار
• بێ کۆنتڕۆڵکردنی مەترسی (Risk)
👉 ئەوا تۆ وەبەرهێنان ناکەیت... تۆ قومار دەکەیت و کارەکەش لە خۆت حەرام دەکەیت.

🧠 پەیامی کۆتایی
• فۆڕێکس پیشەیەکە پێویستی بە زانستە.
• ساڵانی دەوێت نەک ڕۆژانە.
• تەنها ڕێگە بۆ سەرکەوتن فێربوونە (LEARN).
بەدوای سیگناڵ، EA، ئیندیلیتەر، و خەونی خێرا مەکەون. ئەوانە پارەت بۆ پەیدا ناکەن. تەنها ماندووبوون و فێربوونی خۆت ڕێگەی ڕاستە.
فۆڕێکس بۆ هەموو کەسێک نییە، و ئەوەش ئاساییە.

🚀 پەیامی ئێمە
ئەگەر گەشەی ڕاستەقینەت دەوێت:
👉 سەرەتا فێرببە.
👉 Risk کۆنتڕۆڵ بکە.
👉 بیر لە دوورمەودا بکەرەوە.

بمێنن بە خێر
شاڵاو کۆیی

ShaTech 📍 Based in Kurdistan | 💼 Sales Manager & Marketing Director at Roya Real Estate | 🎥 Content Creator | Passionate about business, tech & self-growth | 💬 Helping others achieve financial freedom & success

01/04/2026

⚠️ پێش ئەوەی بێیتە ناو فۆریکس — ئەمە بخوێنەرەوە یان باجەکەی بدە

فۆریکس مەترسیدار نییە.

تۆ لە مەترسی جدی دایت ئەگەر لەم بازاڕە بێ بەزەیە تێنەگەیت.

فۆریکس یاری نییە.
فۆریکس تەنیا کڕین و فرۆشتن نییە.
فۆریکس بۆ هەموو کەسێک نییە.

بۆ زۆر کەس...
فۆریکس تەنها ئەکاونتەکان سفر ناکاتەوە — بەڵکو ژیانەکانیان تێکدەدات و وێرانی دەکات!

فۆریکس خەڵک وێران ناکات.
خەڵک خۆیان لە ناو فۆریکسدا وێران دەکەن.

پێش ئەوەی تەنانەت بیر لە تریدکردن بکەیتەوە، بە ڕاستگۆیی وەڵامی ئەمە بدەرەوە:

* ئایا پارەی زیادەت لایە کە بتوانیت بە تەواوی لەدەستی بدەیت و زەرەرەکە کارت لێنەکات؟
* ئایا لەژێر فشاردا لە ڕووی دەروونییەوە جێگیریت؟
* ئایا دەتوانیت بێ کاریگەری دەروونی زەرەر بکەیت؟

ئەگەر وەڵامەکەت "نەخێر"ـە... یان ئەگەر تەنها یەکێک لەمانەت تێدایە:
(نەبوونی سەبر، تەماحی زۆر بۆ پارەی خێرا، نەبوونی دیسپلین، کۆنتڕۆڵ نەکردنی بڕیارەکانت)

دەست بە فۆریکس مەکە.

🚫 فۆریکس بۆ تۆ گونجاو نییە ئەگەر:

* باری دارایت خراپە یان لە تەنگژەی دارایی و قەرزداریت.
* هەوڵ دەدەیت بە خێرایی "ژیانت چاک بکەیت".
* فشارت لەسەرە بۆ ئەوەی بە پەلە پارە پەیدا بکەیت.
* پێتوایە ئەمە دوا هەلی ژیانتە.
* کە پارە زەرەر دەکەیت، کۆنترۆڵی دەروونت لەدەست دەدەیت.
* بەدوای قەرەبووکردنەوەی زەرەرەکانت دەگەڕێیت (Revenge Trading).
* بۆ مانەوە لە ژیان (بژێوی) پشتت بە تریدینگ بەستووە.

تۆ تریدەر نیت.
تۆ لەژێر مەترسی وێرانکردنی دارایی و باری دەروونیتدایت.

چی ئەکاونتەکەت (و ژیانت) لەناو دەبات؟

* تریدکردن بە کۆتا پارە یان پاشکەوتەکەت.
* تریدکردن بە پارەی قەرز، پارەی خێزان، یان کرێی خانوو.
* هەوڵدان بۆ "چاککردنی ژیانت" تەنها بە یەک ترید.
* زیادەڕۆیی لە تریدکردن (Overtrading) هەموو ڕۆژێک بێ پلان.
* گەورەکردنی قەبارەی لۆت دوای هەر زیانێک.
* داخڵکردنی پارە دووبارە و دووبارە دوای سفرکردنەوەی ئەکاونت.
* باوەڕبوون بەوەی "ئەمجارەیان هەموو شتێک دەگەڕێنمەوە".

ئەم ڕێگەیە هەمیشە بە یەک شێوە کۆتایی دێت:
❌ سفر بووەوە ❌ قەرزداری ❌ داڕمانی دەروونی

🚨 بەئاگا وەرە — هیچ جادوویەک لە گۆڕێ نییە

با ئەمە ڕوون بێت:
❌ هیچ AI (ژێریی دەستکرد) ڕزگارت ناکات.
❌ هیچ سیگناڵێک ڕزگارت ناکات.
❌ هیچ بەڕێوەبەری ئەکاونتێک ڕزگارت ناکات.
❌ هیچ "ستراتیژییەکی نهێنی" یان سیستمێک قازانجی مسۆگەر ناکات.

🚫 با ئاگا وەرەوە
ئەگەر باوەڕت بەمانە هەیە:

* "دەست بکە فۆڕێکس بە 25000 دینار"
* "داهاتی ڕۆژانەی مسۆگەر"
* "پارەی کەم بکە بە قازانجێکی گەورە و خێرا"
* "کۆپی ترید بکە و ئیسراحەت بکە"

تێبگە: ئەمانە هەل نین، ئەمانە تەڵەن کە کە تۆ بخەنە داوەوە و پارەکانت بخۆن!

ئێمە تریدەرمان بینیوە پڕ بوون لە متمانە و خەونی گەورە و بە ڤۆلیۆمی زەبەلاح کاریان کردووە...
بەڵام هێشتا: هەموو شتێکیان لەدەستدا و گەیشتنە سفر.

فۆریکس تەنها بۆ ئەم کەسانەیە:

* ئەوانەی سەرمایەی زیادەیان هەیە.
* ئەوانەی بە هێمنی قبوڵی زەرەر دەکەن.
* ئەوانەی دیسپلین و سەبریان هەیە.
* ئەوانەی بە توندی پەیڕەوی Risk Management دەکەن.

* ئەوانەی بیرکردنەوەیان دوورمەودایە، نەک سۆزداری.
ئەگەر ئەمە تۆ نیت... دوور بکەوەرەوە. بە جدی.

🔒 یاسای کۆتایی

ئەگەر لەدەستدانی ئەم پارەیە کاریگەری دەکاتە سەر ژیانت...
نابێت ترید پێوە بکەیت.

07/02/2026

🏆🔥 چاڵنجی بازرگانی لێهاتووی ShaFX 🔥🏆
کۆی گشتی خەڵات 1,000,000 دیناری عێراقی

ئایا ئامادەیت بۆ بازرگانیکردن بە زیرەکی، سەلامەتی و بەهێزی و خەڵات ببیتەوە؟
یەکەم پێشبڕکێی بازرگانی بۆ بازرگانە لێهاتووەکان.

💰 کۆی گشتی خەڵاتەکان: 1,000,000 دیناری عێراقی
🥇 پلەی یەکەم: 400,000 دینار
🥈 پلەی دووەم: 250,000 دینار
🥉 پلەی سێیەم: 150,000 دینار
🏅 پلەی چوارەم: 125,000 دینار
🏅 پلەی پێنجەم: 75,000 دینار

📅 ماوەی پێشبڕکێیەکە
🗓 لە 10/02/2026 تا 25/02/2026

📊 سیستەمی ڕیزبەندی
براوەکان لەسەر بنەمای ئەمانە هەڵدەبژێردرێن:
✅ قەبارەی گرێبەستەکان (Lots) (40%)
✅ ڕێژەی قازانج (40%)
✅ بەردەوامی و کۆنترۆڵکردنی مەترسی (20%)
ئەم پێشبڕکێیە بۆ بازرگانانی ڕاستەقینەیە بە ستراتیژی کاردەکەن، نەک قومارکردن.

💼 مەرجەکانی بەشداریکردن
✔️ دەبێت لەژێر وەکالەتی (ShaFX IB) تۆمارکرابیت
✔️ کەمترین باڵانس: 99 دۆلار و بەسەرەوە
✔️ تەنها ئەکاونتی ڕاستەقینە (Real)
✔️ یەک ئەکاونت بۆ هەر کەسێک

🛡 یاساکانی سەلامەتی و یاری دادپەروەرانە
❌ بەکارنەهێنانی Martingale / Grid / EA
❌ هاوبەشی نەکردنی ئەکاونت بۆ هیچ کەسێک
❌ بەکارنەهێنانی ستراتیژییەکانی قومارکردن

⚠️ زۆرترین دابەزینی باڵانس (Drawdown): %30
⚠️ گەیشتن بە Margin call = مافت نامێنێت لە هەر کاتێک و قۆناغێک بیت.
⚠️ سفر بوونەوە = مافت نامێنێت لە هەر کاتێک و قۆناغێک بیت.

📈 مەرجی چالاکی
📌 کەمترین قەبارە: 10 لۆت (Lots) لە بۆ بەشداربوون.
🔍 چاودێریکردن و پشتڕاستکردنەوە لە لایەن ئێمەوە.

هەموو بەشداربووان دەبێت:
✅ وشەی نهێنی وەبەرهێنەر (Investor Password)بنێرن بۆمان هی ئەکاونتە تازەکەیان (ئەم جۆرە ئەکاونتە ئێمە ناتوانین ترەید بکەین تەنیا مامەڵەکانت دەبینن)

📩 چۆنیەتی بەشداریکردن ئەمانەی خوارەوە بنێرە بۆ:

ناوی تەواو:
ژمارەی (ID) MT:
سێرڤەر:
وشەی نهێنی وەبەرهێنەر:

هیوای سەرکەووتن بۆ گشت لایەک.
هەر پرسیارێکت هەیە بپرسە.

09/01/2026

بڕۆکەرەکان چۆن قازانج دەکەن؟

09/01/2026

جۆرەکانی بڕۆکەر و تێگەشتنیان.

08/01/2026

ئایا پێدانی بۆنس بڕۆکەر دەکات بە سکام؟

08/01/2026

فۆڕێکس قومارە؟

08/01/2026

ڕۆژانە بە سەدان کەس سفر دەبنەوە لە #فۆڕێکس دەزانی بۆ؟

07/01/2026

بۆچی مارکێت لە ستۆپەکانی ئێمە دەدات ئینجا دەچێتە تارگێت؟ #فۆرێکس

07/01/2026

پێویستە ئاگاداری تەڵەکان بین!

Want your business to be the top-listed Finance Company in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Address


Shorsh
Irbil
44001