hallo_notes
"هەموو بەیانیەک بە هیوای دوو شت دەچین بۆ شوێنی کار، قاوەیەک لەگەڵ هاوڕێیانمان بخۆینەوە و یارمەتی دوو
01/07/2022
سەرکەوتن لە کارێک هۆکاری خۆی هەیە، تەنها شیعر و مێلۆدی نییە
29/06/2022
بە پوختی نووسینی کلیلی گواستنەوەی زانیاریەکانە بە ڕاست و دروستی، ئینجا خوێنەرەکە هەر کەسێک بێت.
سوایپ بکە و سێ تێبینی گرنگ بزانە بۆ پێداچونەوە و ڕێکخستنەوەی پەیامەکانت.
Adapted How to write concisely from HBR
24/06/2022
با بڵێین ئۆسکاری داهێنەرانی بواری مارکێتینگ و دیزاینە ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژە
چونکە کڕیارەکان بە زەحمەت جیاوازی نێوان واپەری گۆشت و واپەری ڕووەکی دەکەن، بێرگەرکینگ ئەم هەستەی کرد بە کەمپەینێکی جیهانی.
mad
04/03/2022
زۆر کەس جیاوازی لە نێوان واپەر و واپەری لە ڕووەک دروست کراو نەدەکرد، بۆیە بێرگەرکینگ بڕیار دەدات ئەم هەست و سۆزە بکاتە کەمپەینێکی جیهانی.
🥩یان🌶
25/02/2022
ئەم بابەتە پێشەکیەکە، بۆ نووسینێکی تەواو لەسەر بڕاندینگ و بڕاند.
لە داهاتوودا لە سێ زنجیرە بڵاوی دەکەینەوە.
چوارچێوەکی کارکردنمان درووست کردووە لە ٩ ڕاهێنانی بڕاندینگ پێک دێت. نموونە و تێبینی لە شوێنی پێویست نووسراوە بۆ ئەوەی ڕێگای نووسینی ستارتیژیەکە ئاسانتر بێت.
١▪️ئامانج: ئامانجێکی گەوەرتر بدۆزەوە بۆ ئەو ئیشەی ئێستا دەیکەی.
٢◾️دید: دیدێکی ڕوونت هەبێت بۆ ئەو شوێنەی دەڕۆی.
٣▪️بەها:بڕیار لەسەر بەها بنەڕەتیەکان و فەلسەفەی کارکردنت بدە.
٤▪️خەڵک:خەڵک و کڕیارەکانت بناسە بۆ ئەوەی پەیوەندیان لەگەڵ ببەستی.
٥▪️بازاڕ: لێکدانەوە بۆ منافسەکانت بکە بۆ ئەوەی بڕاندەکەت جیاواز بێت.
٦▪️ئاگەداری: ئەولەوەیەت بدە بە ئامجەکانی مارکێتینگ.
٧▪️کەسایەتی: دەنگێکی دانسقە و خۆشەویست دروست بکە.
٩▪️تاگ لاین«دروشم»: چیرۆکەکەت لە ڕستەیەکی لە بیرنەکراو جێ بکەوە.
ئەم ٩ بەشە کراوە بە ٣ گرووپ:
🟥 کڕۆکی بڕاند
🟥بڕاند پۆزیشنینگ
🟥کەسایەتی بڕاند
23/02/2022
یەڵا، مانگی دووش ئەوەندە درەنگ نییە بۆ دەست پێکردنەوە!
پێش دیجیتاڵ، بە زەحمەت کەسێک دەیتوانی قسە بکات، مەگەر لە بوارێکدا زۆر شارەزا بوایە. بێنە پێش چاوت لە هۆڵێکدا کەسێک قسەی بۆ هەمووان دەکرد، هەموو گوێیان دەگەرت.
ئێستا بە هۆی دیجیتاڵەوە؛ لە ژوورەکەدا هەموو کەسێک مایکی پێیە و قسە دەکات!
ژاوە ژاوە.
ئاسکێت بڕاندێکی جل و بەرگی سویدیە و کار لەسەر بەکارهێنانی کەمترین جل و بەرگ دەکات.
پێنچ ساڵە لەسەر یەک، ستۆر و وێبسایتەکەیان دادەخەن بۆ وەستانەوە لە دژی کەلتووری هاندانی مرۆڤ بۆ کڕینی هەموو شتێک.
بەشێکی باشی هەموو هەوڵی بزنسەکانی دونیا ئەوەیە قایلت بکەن شتێک بکڕیت، گرنگ نییە پێویستە یاخود نا!
هەمیشە هەستی پێویستیت لا دروست دەکەن!
“چونکە کڕینی و کۆکردنەوە بووە بە خووی مرۆڤی سەدەی ٢١، لە کاتێکدا بەردەوام کڕین و سەرفکردن بووە بە نۆرم. هەندێک جار باشترین شت ئەوە، هیچ نەکەی.”
کەمیش، زۆرە!
فەلسەفەی مینیماڵیزمە و ئاسکێت زۆر باش پڕاکتیزی دەکەن.
لە بلاک فڕایدەی چیت کڕی؟
14/11/2021
لە ماوەیەکی کەم کەمپەینی کۆکا کۆلا لە هەموو شار و شارۆچکەیەک دەرکەوت. کەمپەینێکی بەهێز و زۆر جوان.
وا ڕێککەوت، لەم ماوەیەدا زۆر شار و شارۆچکەی عێراق گەڕەم. خۆشبەختانە بە هەمان شێوە و لە هەموو شوێنێک جێ بە جێ کرابوو.
ڕیفرێش بڕاندی کۆکا کۆلە بۆ پلاتفۆرمی کۆک لە ژێر فەلسەفەی «سحری ڕاستەقینە» درووست کراوە.
تێبینیم کرد تەنها لە کوردیەکەی بە ساتێکی دڵڕفێن ئەنجام درا، کە هۆکار و پاڵنەرەکانی تیمی کۆکاکۆلا بۆ ئەم بڕیارە دیار نییە.
📌باشتر بوو پاڵپشتی کەمپەینە جیهانیەکە بوونایە و لە ژێر هەمان ناو، کەمپەینەکە لە کوردستانیش بەردەوام بووایە.
12/11/2021
سەلامو عەلێک، درەنگ هاتینەوە، بەڵام هاتینەوە!
01/05/2021
پێویست ناکات هەموو کات زەردەخەنە بیینین، تاکوو هەستی پێبکەین.
کەمپەینێکی نوێی (کۆڵگەیت)، لە ژێر ناوی «زەردەخەنە هەمیشە ڕێگایەک دەدۆزێتەوە تەنانەت لە کاتە سەختەکانیشدا» بڵاو کردەوە.
بەهۆی کۆڕۆنا، بەستنی ماسک بووە بەشێک لە ڕۆتینی ڕۆژانەمان. لە ناکاو بە زەردەخەنی پشت ئەو پارچە پەڕۆیە ڕاهاتین. بەڵام پێویست ناکا پێکەنین ببینی بۆ ئەوەی هەستی پێ بکەی. زەردەخەنە، زۆر زیاترە لە دەربڕینێک سەر ڕووخسار. ڕێگای بەرەنگاریە دژی ڕۆژانی سەخت و دژوار.
23/01/2021
چی ئەبینی؟
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Website
Address
Dream City
Irbil
44001