LOVA
کوالێتی و نرخی گونجاو ناونیشانمانە
08/11/2022
نرخی یەک دبەی زاهی 500 ملی لە
نەرویچ 5.64 $
ئەمریکا 3.47 $
فلیپین 6.87 $
فەرەنسا 3.12 $
صین 1.64 $
بەڵام لەلای ئێمە یەک کارتۆنی 1 لیتری بە 5 هەزار دینارە
باشە بۆ وایە ئەگەر بابەتەکە کوالێتی نەبێ ؟؟؟ 🤔
متمانەی پێ بکە و ئاسودەبە
جارێک بەکاریبێنە و بزانە کە بەرهەمی ناوخۆیمان هەیە لە کوالێتی بەرهەمە ئەوروپیەکان
LOVA تایبەتمەندیەکانی
پاککردنەوەی نایاب
نەرمکردنی دەست
نرخی گونجاو
04/10/2022
ئـەکـزیـمـا
حاڵەتێکە لە پێستدا روودەدا دەبێتە هۆی وشک بوون و سوتان و خورانی پێست کۆمەلێک هۆکار هەن دەتوانێ ببێتە هۆی ئەکزیما کە باوترینیان مەوادە پاککەرەوەکانن وەکو زاهی , سابوون , شامپۆ
هەروەها دەکرێ هەر لەرێگەی مەوادی پاککەرەوەی باش و کوالێتی ئەو کێشەیە چارە ببێ
30/09/2022
ئەو تایبەتمەدیانە چین کە پێویستە لە زاهی دا هەبن بۆ بەکارهێنان
بێ گوێدانە مارکەی زاهیەکە دەبێ هەندێ تایبەتمەندی هەبن لە زاهی تاوەکو بتوانین بەکاریبێنین و کاریگەری خراپی لەسەرمان نەبێ ئەوانیش
💦سەلامەت بێ بۆ دەست چونکە زۆر زاهی هەن توشی نەخۆشی پێستمان دەکەن
💦هەبوونی کەف بۆ ئەوەی توانای پاککردنەوەی پیسیەکانی هەبێ
💦نەرم بێ بۆ دەست تاوەکو بەکارهێنەر لەگەل بەکارهێنانی ئاسودەبێ
💦توانای پاککردنەوەی پیسیەکانی باش بێ
💦 زەرەر لە قاپ و قاچاغەکان نەدا
💦 وە نرخەکەشی گونجاو بێ
28/09/2022
ئایا هەموو جۆرەکانی زاهی سەلامەتن بۆ بەکاهێنان ؟؟؟
وەڵامەکەی نەخێر
زاهی گیراوەیەکی کیمیاویە کە لەوانەیە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێست بەتایبەت زاهیە نرخ کەمەکان بۆ ئەوەی تێچووی کەمبێ ئەو مەوادە کیمیاویانە بەکادێ کە نرخیان کەمە و زیان بەخشن وە زاهیە هەرزانەکان دەبنە هۆی کێشەی پێست وەکو نەخۆشی هەوکردنی پێست ، ئەکزیما ، پەلەی پێست بەتایبەت ئەگەر دوای بەکارھێنانی زاهیەکە جوان پێستت لە زاهیەکە پاک نەکەیەوە
بەهیوای سەلامەتی
20/09/2022
ئایا دەتوانم تایتی عادی ( تایتی دەستی ) بۆ غەسالەی تۆماتیک بەکار بهێنم ؟
وەڵامی ئەم پرسیارە بێگومان نەخێرە ❌
چونکە تایتی عادی دەتوانێ زیان بە غسالە تۆماتیکەیکەت بگەیەنێ وە کەفێکی زۆر دەکا وە غەسالە تۆماتیکیەکەت ناتوانێ تەواوی ئەو کەفە لاببا بۆیە جلەکانت تەواو پاک نابێتەوە بەتایبەت ئەگەر غسالەکەی تۆ ئاوی کەم بەکاربهێنێ
وە ئەو کەفە زۆرە دەبێتە هۆی گیرانی کونیلەی غسالە تۆماتیکیەکەت و بەمەش غسالەکەت لەکاردەکەوێ
لەماڵەکەت شوێنی پیستر هەیە لە سەرئاو😲
13/09/2022
چۆن بۆن ساردی قاپەکانت ناهێڵی 🤔
ـ بەرداغێک سرکە لەگەل بەرداغێک ئاو تێکەڵ دەکەی و قاپەکانتی دەخەیە ناو یان دەتوانی تەنیا بە پەرۆیەک قاپەکانتی پێ بشۆی ئەگەر هەندێک ئاوی لیمۆی تێبکەی بۆنی قاپەکانت زۆر خۆش دەبن
پاککردنەوەی کڵسی تکری تەنیا بە نیو بەرداغ سرکە 😌
رێگایەکی ئاسان بۆ سپیکردنەوەی قاپەکانت 😊
10/09/2022
🚨 کەی پێویستە دەستەکانت بشۆی بۆئەوەی دووربی لە توشبوون بە میکرۆب ؟؟؟
ـ پێش وە لەکاتی وە دوای ئامادەکردنی خواردن
ـ پێش وە دوای نانخوارن
ـ دوای بەریەککەوتن لەگەل نەخۆش بەتایبەت ئەوانەی سکچوون و رشانەوەیان لەگەڵە
ـ وە بێگومان دوای بەکارهێنانی سەرئاو
ـ دوای گۆخین یان پشمین
ـ دوای دەست لێدان لە ئاژەڵ یان خواردنەکەی
ـ دوای دەست لێدان لە هەر جۆرە پاشەڕۆیەک
لینکی سەرچاوە لە کۆمێنتە
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Telephone
Website
Address
Irbil