Emma Organization for Human Development
رێكخراوێكی بواری ژنانە، قازانج نەویستە لە ساڵی 2013 لەلایەن گروپێك لە ژنانی چالاكوان دامەزراوە.
ناونیشان:گوندی ئیتاڵی ٢ ژمارەی خانوو ١٣٦٠
ڕێكخراوی ئێمه وهك ڕێكخراوێكی نوێی مافی ژنان لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن چالاکوانانی ژنانەوە دامەزراوه کە لە ههرێمی كوردستانی عێراق دەستی بە سەرهەڵدان کرد.
ڕێكخراوی ئێمه ڕێکخراوێکی ناحکومی فێمینیستە و بنکەکەی لە هەرێمی کوردستانە. ڕێكخراوی ئێمه لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن کۆمەڵێک چالاکی ژن و پسپۆڕ لە بوارەکانی یەکسانی جێندەری، یاسا، پەروەردە، تەندروستی و تەندروستی دەروونی دامەزراوە. ڕێكخراوی ئێمه پشتگیری لەو ژن و کچانە دەکات کە تووشی توندوتیژی سێکسی و جێندهری و گروپە لاوازەکانی دیکە بوون.
18/05/2026
ڕێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، خولێکی تازەی دوورمان و بڕین کرایەوە له سەنتەری کۆمەڵایەتی له گەڕەکی هاوكارى، خولەكه تا ١٥,٦،٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت و لەهەفتەیەک دوو ڕۆژ بەڕێوە دەچیت..
ژنێکی ئاوارەی شەڕی داعش ، چیرۆکی سەرکەوتنی خۆی دەگەڕێتەوە، باسلە لە سوود وەرگرتنی لە رێکخراوی ئێمە دەکات کە هاوکاری بوونە لە دەستپێکردنی کارەکەی.
پۆدکاستی ئێمە
لە گفتووگۆی ئەمجارە بە میوانداری توێژەر"نەورۆز زرار ئەسعەد"، شارەزا لە بواری کارگێڕی گشتی، کارگیڕی گشتی کۆمەڵایەتی. لەبارەی هەراسانکردنی سێکسی لە شوێنی کار.
#ئێمە
#ژن
#فێمێنیزم
با بەیەکەوە گوێ لە چیرۆکی سەرکەوتنی ژنێکی ناو کەمپی ئاوارەکانی شاریا بگرین، کە چۆن دوای ئاوارەبوونی لە شەنگال بە هاوکاری رێکخراوی ئێمە بەهرەکەی گەشە پێدەدات و ئێستا خاوەنی کاری خۆیەتی.
10/05/2026
کۆبوونەوەی بۆردی"ئێمە" لە پێناو داڕشتنی پلانی ستراتیجی ئێمە بۆ ئەمساڵ و داهاتوو بەرێوەچوو
کۆبوونەوەی بۆردی رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، بەسەرپەرشتی بەرێوەبەری رێکخراو"بەهار عەلی" بەرێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی رێکخراوی ئێمە لەبارەی بەرێوەبردنی پرۆژەکان، جێبەجێکردنی ستراتیژی رێکخراوی ئێمە، پلاندانان بە داهاتوو، خەملاندنی بەربەست و ئالنگارییەکان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، بەشداربووان کاریان لەسەر داڕشتن و شێوازی بەرێوەبردنی ستراتیژ و نەخشەرێگای نوێ کرد بۆ داهاتووی کاروبارەکان.
06/05/2026
بەداخەوە کوردستان ژنێکی ناوداری لەدەستدا
رێکخراوی ئێمە بە خەمبارییەوە هەواڵی ژیانئاوایی د.سامیە چاوشلی، ناسراو بە مەشخەل رادەگەیەنێت.
#ژنە_ناودارەکان "د.سامیە چاوشلی" ناسراو بە "مەشخەل". لە ئەڵقەی ئەمجارەماندا، لە بڕگەی ژنە ناودارەکانی کورد و کوردستان، ئاشناتان دەکەین بە ژیان و خەبات و تێکۆشانی "د.سامیە چاوشلی" ناسراو بە "مەشخ...
06/05/2026
گوڵە رەسەنەکانی کوردستان"گوڵە شلێر"بپارێزن
بەداخەوە هەواڵی شێواندنی کێڵگەی گوڵە شلێرەکان لە چۆمان-باڵەکایەتی، جێگەی نیگەرانییە، هەمووان نیگەرانین بە بینینی دیمەنی شێواندنی مەڵبەندی گوڵە شلێر، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، کە گوڵی رەسەن و راستەقینەی خاکی کوردستانە، لایەنی پەیوەندیدار پێویستە وەک سەروەتێکی نیشمانی و بەرپرسیارێتی ژینگە، کار لەسەر پاراستنی ئەو سەرچاوە دەوڵەمەندەی کوردستان بکەن.
با بەیەکەوە بەشداربین لە هەڵمەتی پاراستنی گوڵە رەسەنەکەی کوردستان، گوڵی ناوچە کوێستانیەکانی کوردستان، بەڵێ بۆ پاراستنی گوڵە شلێر.
فۆتۆکان: گەلان جەبار
03/05/2026
وۆرک شۆپی جێبەجێکردنی پێوەرەکانی ڕێبازی بە چەقکردنی ڕزگاربووان لەسەر بنەمای جێندەری بۆ دامودەزگاکانی حکومەت بەرێوەچوو
رۆژی ٣٠ ی نیسان ٢٠٢٦ رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، وۆرکشۆپێکی یەک رۆژەی بۆ هەریەک لە "وەزارەتی پێشمەرگە-یەکەی یەکسانی رەگەز، وەزارەتی ناوخۆ-بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ژن و خێزان/هەولێر، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، لەبارەی جێبەجێکردنی پێوەرەکانی ڕێبازی بە چەقکردنی ڕزگاربووان لەسەر بنەمای جێندەری بۆ دامودەزگاکانی حکومەت بەرێوەبرد.
ئەم راهێنانە لەڕێگەی پڕۆگرامی (SPACE) ـەوە کۆمەک دەکرێت، لەگەڵ کۆمەکی German Federal Ministry for Economic Cooperation and Development (BMZ)، وبە پاڵپشتی the Deutsche Gesellschaft für Internationale Zusammenarbeit (GIZ) GmbH
19/04/2026
رێکخراوی ئێمە هاوخەمی بۆ شەهید "غەزال مەولان" دەردەبڕیت
رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپیدانی مرۆیی، هاوخەمی و نیگەرانی بۆ "شەهید؛غەزال مەولان" دەردەبڕێت و ئیدانەی رووداوەکە دەکات، هێرشکردنە سەر کەمپی سورداش تاوانی جەنگە کە لەلایەن رژێمی ئیسلامی ئیران ئەنجامدراوە.
رێکخراوی ئێمە داوا دەکات وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەلە بکات لە لێکۆڵینەوە لە کەمتەرخەمیەکانی بەردەم چارەسەرکردنی شەهید"غەزال مەولان" سزای نەخۆشخانەی "بەخشین" بدات کە چارەسەری بۆ ناوبراو نەکردووە.
هاوکات رێکخراوی ئێمە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئاژانسەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان و دونیا دەکات، بە وردی چاودێری هەموو ئەو هێرشە درۆنیەکان بۆ ناوچە مەدەنی و سیاسیەکان بکات کە لەلایەن رژێمی ئیسلامی ئیران و میلیشیا چەکدارییەکانی عیراق دەکرێتە سەر هەرێم، بەزاندنی سەروەری هەرێمی کوردستان جێگەی قبوڵ نیە.
15/04/2026
ڕێکخراوی ئێمە گەرمترین پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێ لە گەلی ئێزیدی دەکات و هیوای ئارامی و کەرامەت و خۆڕاگری و داهاتوویەکی پڕ لە هیوا و یەکڕیزی و خۆشگوزەرانی بۆهەمووان دەخوازێت
Click here to claim your Sponsored Listing.