Halabja Today

Halabja Today

Share

دیجیتاڵ میدیایەکى ئازادە؛ گرنگى بە هەواڵ و رووداوەکانى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە دەدات

20/05/2026

هاوڵاتی (وەنەوش عەبدولقادر) نەیجەڵەیی، خیزانی کۆچکردوو حاجی مەولودی بۆینی، دایکی کاک خەلیل و کاک مەریوان و حاجی شیروانی بەنزینخانە، کۆچی دوایی کردووە، دوای نوێژی عیشا لەمزگەوتی داروسەفا نوێژی جەنازەی لەسەر دەکرێت...
{انا للە وانا الیە راجعون}

20/05/2026

هاوڵاتی (دادە تەبە ) گورگەی خێزانی حاجی کەی خەسرەوگورگەی دایکی کاک جلال و سالم و ڕەفیق و نیازی و فرەج، کۆچی دوایی کردوە، جەنازەکەی کەمێکی کە ودەگاتە ماڵ کۆچ کردوو لەمزگەوتی مەحوی نوێژی لەسەر دەکرێ لەگوڵانی سەرو دەنێژرێ

19/05/2026

دوعای خێری بۆ بکەن
بەداخەوە کاکە هۆگر ئەحمەد فۆتۆگرافەرە ئازیزەکەی هەڵەبجە بەهۆی هەڵدێرانەوە لە شاخی شنروێ برینداربووەو لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجەیە.

12/05/2026

ڕوونکردنەوەیەک لە لیژنەی سووتەمەنیی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجەوە

​سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند پەیجێکی ناحیەکانی خورماڵ و هەورامان بڵاوکراونەتەوە، کە گوایە پشکی غازی ئەو ناوچانە ڕاگیراوە بۆ ئەوەی غازەکە بۆ ناوەندی هەڵەبجە تەرخان بکرێت؛ بۆ گشت لایەکی ڕوون دەکەینەوە کە ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستی و پڕۆسەی دابەشکردنەکە بەبێ جیاوازی بەڕێوەدەچێت. لە دوای هەڵپەساردنی کارەکانی کۆمپانیای دانا غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر لە مانگی(٣) ئازاردا، لە کۆی سێ کارگەی سنووری هەڵەبجە تەنها دوانیان غازیان لە کەرکووکەوە بۆ دابین کراوە، ئێمەش وەک لیژنە بە مەبەستی چەسپاندنی دادپەروەری، غازەکەمان وەک یەک پاکێج و بەبێ جیاوازی بەسەر ناوەندی هەڵەبجە و ناحیەکانی خورماڵ، وسیروان و بیارەدا دابەش کردووە. ئەم پڕۆسەیە بە ئاگاداری و هەماهەنگیی تەواوی بەڕێوەبەری ناحیەکان و بەپێی ڕێژەی دانیشتووان بووە، بە جۆرێک کە تاوەکو ئێستا لە ناحیەکانی خورماڵ، بیارە، سیروان و تەوێڵە بۆ هەر خێزانێک بتڵێک غاز دابەش کراوە، جگە لەو پشکەی بۆ پێداویستی ناو بازاڕ تەرخان کراوە.
​ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ناو سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەدا هێشتا چوار هەزاروپێنج سەدوشەست خێزان ماوە (بەوانەیشەوکە هاوسەگیری نوێ و ئەو خێزانانەی نیشتەجێی هەڵەبجەن بەڵام فۆڕمی شوێنێکی دیکەیان هەیە) پشکی خۆیان وەرنەگرتووە. بۆ ڕێکخستنی باشتر و خێراکردنی پڕۆسەکە، بڕیار دراوە کە لەم بەروارەوە کارگەی غازی هەورامان تایبەت بکرێت بە دابینکردنی غاز بۆ ناوچەکانی خورماڵ، تەوێڵە و بیارە، و سێ کارگەکەی دیکەش غاز بۆ ناوەندی هەڵەبجە و ناحیەی سیروان دابین بکەن. دووبارە دڵنیایی دەدەین کە دابەشکردنی غاز بەپێی ڕێژەی دانیشتووان و بە یەکسانی بەردەوام دەبێت و هیچ پشکێک لەسەر حیسابی ناوچەیەکی دیکە ڕانەگیراوە

12/05/2026

وەک تاکە پارێزگاری ژن لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق، تاچەند لە کارەکانی خاتوو نوخشە ناسیح ڕازیت؟

12/05/2026

ئاگادارییەک لە قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە / لیژنەی سووتەمەنی.
​ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەینەوە سبەینێ چوار شەممە ڕێکەوتی 2026/5/13 کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی بەدواوە غاز دابەش دەکرێت بەسەر ئەوماڵانەی کەناویان لای ئەو بریکارانەیە کەلەلیستەکەدا هاتووە. هەرماڵێک یەک بتڵ غازی پێ دەدرێت
داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت.

تێبینی /
1_ هاوڵاتی بەڕێز لەبەرئەوەی سبەی لەکارگەی هەورامانە وە غازمان بەدەست دەگات تکایە ئاگاداربن لەکاتژمێر ٨ بەدواوە غاز دەگاتە شوێنی دابەشکردن وە هیچ ماڵێک لەناوی ئەوبریکارانە کەبڵاو کراونەتەوە لەغازبێبەش ناکرێت و غازی پێویست دابین کراوە.
2- هەرهاووڵاتیەک تا کاتژمێر11:30 ئامادەنەبێت مافی ئەفەوتێت.

​لەگەڵ ڕێزدا.
لیژنەی سوتەمەنی
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە

11/05/2026

ئاگادارییەک لە قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە / لیژنەی سووتەمەنی.
​ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەینەوە سبەینێ سێ شەممە ڕێکەوتی 2026/5/12 کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی غاز دابەش دەکرێت بەسەر ئەوماڵانەی کەناویان لای ئەو بریکارانەیە کەلەلیستەکەدا هاتووە. هەرماڵێک یەک بتڵ غازی پێ دەدرێت
داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت.

تێبینی /
1- سبەینێ هەینی ئەتوانین نزیکەی ۱٤۰۰ هەزاروچوار سەد بتڵ دابەش بکەین.
2- هاوڵاتی بەڕێز تکایە لەکاتژمێر ٨ غاز دەگاتە شوێنی دابەشکردن وە هیچ ماڵێک لەناوی ئەوبریکارانە کەبڵاو کراونەتەوە لەغازبێبەش ناکرێت و غازی پێویست دابین کراوە.
3- هەرهاووڵاتیەک تا کاتژمێر11:30 ئامادەنەبێت مافی ئەفەوتێت.

​لەگەڵ ڕێزدا.
لیژنەی سوتەمەنی
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە

05/05/2026

ئاگادارییەک لە قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە / لیژنەی سووتەمەنی.
​ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەینەوە سبەینێ چوار شەممە ڕێکەوتی 2026/5/6کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی غاز دابەش دەکرێت بەسەر ئەوماڵانەی کەناویان لای ئەو بریکارانەیە کەلەلیستەکەدا هاتووە. هەرماڵێک یەک بتڵ غازی پێ دەدرێت
داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت.

تێبینی /
1- سبەینێ چوار شەممە ۹۱۳نۆسەدووسیازدە بتڵ دابەش دەکرێت.
2- هەرهاووڵاتیەک تا کاتژمێر ۱۱ ئامادەنەبێت مافی ئەفەوتێت.

​لەگەڵ ڕێزدا.
لیژنەی سوتەمەنی
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە

02/05/2026

ئاگادارییەک لە قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە / لیژنەی سووتەمەنی.
​ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەینەوە سبەینێ یەک شەممە ڕێکەوتی 2026/5/3 کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی غاز دابەش دەکرێت بەسەر ئەوماڵانەی کەناویان لای ئەو بریکارانەیە کەلەلیستەکەدا هاتووە. هەرماڵێک یەک بتڵ غازی پێ دەدرێت
داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت.

تێبینی /
1- سبەینێ یەک شەممە لەبەرکەم هاتنی غاز نزیکەی ٦۰۰شەش سەدبتڵ دابەش دەکرێت.
2- هەرهاووڵاتیەک تا کاتژمێر ۱۱ ئامادەنەبێت مافی ئەفەوتێت.

​لەگەڵ ڕێزدا.
لیژنەی سوتەمەنی
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە

01/05/2026

ئاگادارییەک لە قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە / لیژنەی سووتەمەنی
​ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەینەوە سبەینێ شەممە ڕێکەوتی 2026/5/2 کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی غاز دابەش دەکرێت بەسەر ئەوماڵانەی کەناویان لای ئەو بریکارانەیە کەلەلیستەکەدا هاتووە. هەرماڵێک یەک بتڵ غازی پێ دەدرێت
داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت.

تێبینی /هەرهاووڵاتیەک تا کاتژمێر ۱۱ ئامادەنەبێت مافی ئەفەوتێت.

​لەگەڵ ڕێزدا.
لیژنەی سوتەمەنی
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە

Want your business to be the top-listed Media Company in Halabja?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Website

Address


University Of Halabja
Halabja