Libra

Libra

Share

اخباري

05/08/2025

لە گەڕەکی فەرمانبەران ئەمشەو بەهۆی شەڕو دەمەقاڵیەوە دوو گەنج کوژراون و یەکێکیش بریندارەو ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
زانیاری زیاتر..

04/08/2025

‎گه‌ران به‌دوای ته‌رمی یه‌كێك له‌ خنكاوه‌كانی پۆینتی پریس به‌رده‌وامه

04/08/2025

#بەپەلە
دووگەنج لەپۆندەکەی پریس خنکاوە
تائێستا تەرمەکان نەدۆزرانەتەووە .

29/07/2025

"لە سبەینێوە تاوەکو چوارشەممەی داهاتوو هیچ شەپۆلێکی گەرما روو لە هەرێم ناکات"

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، نزمبوونەوەى پلەى گەرمی و کۆتاییهاتنى شەپۆلى گەرما کە بۆ ماوەى نزیکەى چەند رۆژێک بوو رووى لە ناوچەکەمان کردبوو، لە سبەینێوە لاواز دەبێت.

دەشڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە، پلەى گەرمی هەر بە بەرزى دەمێنێتەوە، لە سەنتەرى پارێزگاکان بەگشتى لە سەرووى 45 پلەى سیلیزى دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان لە 42 پلەى سیلیزى نزیکدەبێتەوە و ئیدارەى گەرمیان لە 49 پلەى سیلیزى نزیکدەبێتەوە .

کەشناسیی هەرێم باسلەوەشدەکات، سبەی چوارشەممە کاریگەریى ئەم شەپۆلە گەرمایە لەسەر ناوچەکەمان کۆتاییدێت و پلەى گەرمی دەگەڕێتەوە سەر ئاستى ئاسایى خۆى بۆ ئەم وەرزە.

پێشبینیشدەکات، پلەى گەرمی بە (3 بۆ 6) پلەى سیلیزى نزمببێتەوە و دەڵێت، لە سبەی چوارشەممەوە تاوەکو چوارشەممەى داهاتوو، هیچ شەپۆلێکى گەرما بۆ سەر ناوچەکەمان نییە .

28/07/2025

بەپێی ئەو زانیارییانەی به‌ تۆری میدیایی لیبرا دراون، ئەگەر هەرێمی كوردستان تاوەكو رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دوو مەرجەكەی بەغداد جێبەجێبكات، ئەوا مووچەی مانگی شەش بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، مەرجی یەكەم رادەستكردنی بڕی 120 ملیار دینارە وەكو داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان و مەرجی دووەمیش رادەستكردنی بڕی 100 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە.

26/07/2025

هێرشکرایە سەر دادگای شارێکی ئێران و کوژراو هەیە

25/07/2025

تەرمی هاوڵاتییەک لە ناو چاڵێك لە نزیک تەپەڕەش دۆزراوەتەوە
بەپێی زانیاریەکانمان به‌ خاكه‌ناز كوژراوه

Photos from Libra's post 25/07/2025

مووچەخۆران لەبەردەم بانكەكاندا نۆرەیان بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی پێنج گرتووە

03/07/2025

بەپەلە.. حکومەتی عێراق لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

سەرچاوەیەکی تایبەت راگەیاند، بڕیارە حکومەتی عێراق، راگەیەندراوێک سەبارەت بە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوبکاتەوە.

29/06/2025

بەغداد ئەلیەوم: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت

Photos from Libra's post 26/06/2025

ناوی دوان لەوگەنجانەی لە ڕوداوەکەی کۆڵی متکانی هەڵەبجە گیانیان لەدەست دا

وێنەی یەکەم : بونياد هيوا عابد چرۆسانەییە
وێنەی دووەم: سەیوان حەمەامین محمد چرۆسانەیی



اناللەواناالیەراجعون

Want your public figure to be the top-listed Public Figure in Halabja?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Website

Address


Halabja
847