Halabja Monument
Halabja Monument is a symbol for 5000 Victims of Chemical Bombardment in 1988.
26/05/2026
اللَّهُ أَكْبَرُ...اللَّهُ أَكْبَرُ...اللَّهُ أَكْبَر
لَاإِلَەإِلَّااللَّهُ...اللَّهُ أَكْبَرُ...اللَّهُ أَكْبر...وَلِلَّهِ الْحَمْد
بەناوی خوای گەورە
بەناوی بەرێوەبەرایەتی یادگاری هەڵەبجەوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی سەرجەم کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان و موسڵمانانی جیهان و کوردستان بەتایبەتی دەکەین. داواکارین پەروەردگار حەجی حاجیانی وەرگرتبێت و دۆعاو پارانەوەکانییانی قبوڵ فەرمووبێت، لێرەوە بە پێویستی دەزانین جەژنە پیرۆزە لە خەڵکی هەڵەبجەی شیرین و کەسوکاری شەهیدان و برینداران و تاقانەکان و پایتەختی ئاشتی بەگشتی دەکەین.
هیوادارین خوای گەورە ئارامی و ئاسایش لە وڵات وشارماندا بەرقەراربکات و هەموان دڵخۆش و شادبن. کوردستان هەمیشە ئاوەدان بێت جەژنی خۆشگوزەرانی و کۆتایهاتنی کێشەو قەیرانەکان بێت.
دوبارە جەژنی قوربان لە موسڵمانانی جیهان پیرۆز دەکەین.
ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە
26_5_2026
25/05/2026
روونکردنەوە
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی یادگاری هەڵەبجە بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و شاری شەهیدان و پایتەختی ئاشتی بەتایبەتی دەکەین.
بەڕێوەبەرایەتی یادگاری هەڵەبجە بەداوای لێبوردنەوە ئاگاداری هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست دەکاتەوە ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە کە دەکاتە 26_5 که ڕۆژی عەرەفە دەکات، و ڕۆژی چوار شەممە27_5 یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، دەوام لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە نابێت.
و ڕۆژی پێنج شەممە 28_5 دەوام لە مۆنۆمێنتەکەمان ئاسایی دەبێتەوە و لەخزمەتی هاوڵاتیان و گەشتیاراندا دەرگای مۆنۆمێنت کراوەدەبێت.
ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە
پەیکەری مناڵی ونبوو لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە دانرا
25_5_2026 لەسەر ئەرکی بەرزان عوسمان پەرلەمانتاری کوردستان و بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی لاهای، پەردە لەسەر پەیکەری مناڵی ونبووی هەڵەبجە لادرا
25/05/2026
ئەمرۆ 25_5_2026 لە ڕۆژی جیهانی مناڵانی ونبوودا، لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە دوو مەڕاسیم بەبۆنەی ئەم ڕۆژە جیهانیەوە بەڕێوەچوون.
سەعات نۆی بەیانی بەئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و بەشێک لە بەڕێوەبەری فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەکانی هەڵەبجە و کەسوکاری شەهیدان و مناڵانی ونبووی هەڵەبجە و نوسەران و روناکبیران. ڕێکخراوی لاهای پەردەی لەسەر پەیکەری مناڵی ونبووی هەڵەبجە لادا.
پاشان سەعات 11 کۆمەڵەی قوربانیانی چەکی کیمیایی مەراسیمیکی سازکرد و فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر دایکانی چاوەروانی پێشکەش کرد.
پاشان خەڵاتی رێزلێنان بە ژمارەیەک کەسایەتی بەخشرا، لەنێوانیاندا بەڕێز محەمەد حەمە سەعید بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە خەڵاتی رێزلێنانی پێدرا لە پای هاوکاریکردن و ئەرکی دڵسۆزانەو ماندونەناسانەی لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە.
ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە
25_5_2026
25/05/2026
ئەمڕۆ، 25_5_2026 کە ڕۆژی جیهانی مناڵانی ونبوە، ئەم دوو مەراسیمە لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە بەڕێوەدەچن
24/05/2026
پرسەنامەو هاوغەمی
كل نفس ذائقة الموت
لە ناخەوە دڵگرانین بە کۆچی دوایی (عبدالله محمود علی) ناسراو بە عبداللەی دێ جەواهێر، باوکی کاک (هونەر عبداللە) فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان.
هیوادارین خوای گەورە کۆچکردوو به بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری خانەوادە و بنەماڵەیان بدات.
{انا للە وانا الیە راجعون}
راگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە
24/05/2026
ئەمڕۆ یەکشەممە 24_5_2026، بە ئامادەبوونی بەڕێز نوخشە ناصح، پارێزگاری هەڵەبجە، و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی، حزبی، هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی سنوورەکە، مەراسیمی کردنەوەی سێیەمین پێشانگەی تایبەت بە خانمان بەڕێوەچوو.
پێشانگەکە لە ژێر دروشمی "ژیان بێ ژن تابلۆیەکی بێ ڕەنگە" و لە باخچەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە کرایەوە، کە لەلایەن بەشی شێوەکاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەوە ڕێکخرابوو، تێیدا چەندین بەرهەمی ناوازەی خانمانی شێوەکار نمایشکران.
هاوکات بەڕێز محەمەد حەمە سەعید، بەڕێوەبەری یادگاری هەڵەبجە و هاوڕێ لەگەڵ بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکە بەشداری پێشانگاگەی کرد.
ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە
23/05/2026
دەقی بڕیاری دادگایی عێراق بۆ لەسێدارەدانی عەجاج تکریتی
23/05/2026
ئەمرۆ شەممە 23_5_2026 بەڕێز کاک سمکۆ سالار قائمقامی هەڵەبجە بەئامادەبونی کامەران مستەفا بەرێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و محمد محمد سعید بەریوەبەری مۆنۆمێت لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیاباران هەڵەبجە خەڵاتی سەربازی ونی پێشکەش بە خاتوو کشوەر فەرمانبەری مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە کرد، کە خەڵاتێکی تایبەتە و لەچوارچێوەی بەرنامەی سەربازی ونی کەناڵی کوردستان24 دەدرێت.
کیشوەر خان و ەک سیمبول بۆ هەموو سەربازە ونەکانی مۆنۆمێنت خەلتەکەی پێبەخشرا.
بەناوی بەریوبەراتیمان پیرۆزبای لە کیشوەر خان و سەرجەم فەرمانبەرو سەربازە ونەکان بەریوەبەراتیمان دەکەین کە رۆژانە بێ وچان لە خزمەتی میوانان و کەیسی جینۆساید کردنی گەلەکەماندان
ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە
ڕزگاربویی شاڵاوەکانی ئەنفالی هەڵەبجە. کاک عەلی مەلا عارف، لە نوگرەسەلمانەوە
21/05/2026
#پرسەنامە
بەناوی بەریوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەلەبجەوە پرسە و سەرەخۆشی رادەگەیەنین بۆ بنەمالەو خزمان و هاوشاریانی شاری سەردەشتی خۆشەویست و هاو ئازار بە بۆنەی ژیان ئاوای تاقانەی کیمیابارانی شاری سەردەشت خوالێخۆش بوو(کاک مستەفا ئەسەدزادە).
هیوادارین خودای گەورە کۆچکردوی ئازیز مان لە بەهەشتی بەرین دا جێگە بکاتەوە و سەبوری خانەوادەی و کەس و کاری شەهیدان و هاورێانی بداتەوە ان شااللە.
راگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەلەبجە
٢١/٥/٢٠٢٦
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Telephone
Website
Address
Monument
Halabja
46018
Opening Hours
| Monday | 09:00 - 17:00 |
| Tuesday | 09:00 - 17:00 |
| Wednesday | 09:00 - 17:00 |
| Thursday | 09:00 - 17:00 |
| Friday | 09:00 - 17:00 |
| Saturday | 09:00 - 17:00 |
| Sunday | 09:00 - 17:00 |