Parstarm

Parstarm

Share

. سلاو من بیلالم پەرستاری چاودێری چر ، باشتر فێربە تا زیاتر رزگاربکەیت Trust me I am a nurse

15/06/2026

پەرستارەکان ئینسانی زۆر سادەنە 😂💉

14/06/2026

لە هەر دڵەڕاوکێیەکدا ئارامی، لە هەر ئازارێکدا هیوایەک، و لە هەر ژیانێکدا شوێنەپەنجەی پەرستار دەبینرێت. 💙🩺✨

08/06/2026

چۆنیەتی گرتنی پەستانی خوێن لە دەست

لە کاتی گرتنی پەستانی خوێن نابێت دەستت جولەی پێ بکەیت ، لەگەل ئەویش زۆر گرنگە لە کاتی گرتنت پەستانی خوێن تۆ لە پشوویەکی تەواو بیت چونکە کاریگەری لەسەر خوێندەوەکەی پەستانی خوێن دەبێت بە تایبەت ئەمانە { راکردن یان وەرزش ، رێگا کردن بە ئۆیۆمبێل ، پلەی گەرما ، خواردن زۆر ، کاتی رۆژ …. }

05/06/2026

#پەرستارم #پەرستاری

01/06/2026

کۆنترۆل نەکردنی بەرزی پەستانی خوێن چی لێ دەقەومێت ! 🫀

- جەلتەی دڵ و جەلتەی مێشك : لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی بەرزی پەستانی خوێن دڵ توشی پەستانێکی زۆر دەبێت بۆ ماوەیەکی درێژ کە دەبێتە هۆکار بۆ دروست بوونی جەلتە.

- پەکەوتنت دڵ : کاتێک پەستانی خوێنت بەرزە دڵ پێویستی بە ماندووبوونێکی زیاتر تا بتوانێت خوێن بگەیێنێتە ئەندامانی جەستەت کە ئەمەش وا دەکات بە پێی کات ماسولکەکانی دڵ استور بن وەک بلێن وەرزشێکی زیاتر دەکەن کە ئەمەش لە کۆتایی وای لێ دێت دڵ ناتوانێت خوێنی پێویست بدات بە جەستە .

- کێشەی گورچەلە : بەرزی پەستانی خوێن وا لە لولەکانی خوێنی گورچیلە دەکات زیاتر کار بکەن ئەمەش بە پێی کات ماندووبونێکی زیاتریان پێ دەدات کە ئەگەری هەیە زەرەر بگەیێنێت بە گورچیلە بە پێی توانای خۆی کارنەکاتەوە .

- کێشەی بیرهێنانەوە و تێگەیشتن : بەرزی پەستانی خوێن ئەگەری هەیە وا لە نەخۆشەکە بکات نەتوانێت شتی بە تەواوی بە بیربێتەوە یاخود ئاسانتر وەکو جاران لێی تێبگات.

- چارەسەرنەکردنی بەرزی پەستانی خوێن دەبێتە هۆکار بۆ دروست بوونی زۆر نەخۆشی تر کە ئەگەری هەیە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی کەسەکە هەبێت وە کاتی تەواوی پێ نەدات ، ئەم شتانە هەموو { ئەگەرە } بەلام بە دنیایەوە چارەسەرنەکردنی بەرزی پەستانی خوێن دەبێتە هۆکار بۆ توشبوون بە زۆرێک لە نەخۆشی کوشندە .

31/05/2026

لە ماوەی رابردوو FDA کە دەستەی چاودێری خواردن و دەرمانی ئەمریکا .

ئەم دەستەیە بەرپرسی
* پشکنین و ڕێگەپێدانی دەرمانەکان
* چاودێری خواردن و خواردنەوەکان
* چاودێری پزیشکی و ئامێرە پزیشکییەکان
* پاراستنی تەندروستی گشتی

کاتێک لەسەر پەکێتی دەرمانێک دەبینیت «FDA Approved»، واتە FDA پشکنینی کردووە و ڕێگەی پێداوە بۆ بەکارهێنان.

هەموو خواردنە رەنگکراوەکان دەگرێتەوە یان رەنگی تێکەل دەکرێت بە تایبەت رەنگی سور کە دەکرێتە ناو خوارد و خواردنەوە وەک ( شەربەت ، کێک ، مژ مژە ….. )

گرنگە ئاگاداری من مندالەکان بن بە تایبەت زۆر خواردنی خواردن و خواردنەوە دروستکراوەکانی تێکەل .

هەموو نەخۆشیەک لە ئەگەر رۆژێک توشی نابیت بە بە پێی ماوەی کە خواردن و خواردنەوە کەلەکە دەبێت و دەبێتە هۆکار بۆ نەخۆشی .

24/05/2026

جەژن لە دەوامیت ؟

18/05/2026

رێژەی پەستانی خوێن :

پەستانی خوێن ( زەخت ) لە دوو ژمارە پێك دێت کە ئەویش بەشی سەرەوە کە بەشی گرژبونی دڵە ، و بەشی خوارە کە سستبونی دڵە .

هەردوو ژمارە گرنگە و هەردوو ژمارە ئەگەرێکی هەیە کە تێکچوو تێدا رووبدات ، ئەم ژمارانە ئەگەری هەیە بە پێی جۆری ئامێرەکە گۆرانکاری بەسەر دابێت ، باشترین ئامێر جیوەییە بەلام ئەو پێویستی بە کارمەندی تەندروستی هەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت بەکاریبێنیت ، بۆیە جێگرەوەی ئامێری ئەلکترۆنیە کە ئەویش پێویستە بە دوای رێنمایەکان بچیت .

لەو حالەتە ( قۆناغی یەکەم ) ئەو دوانە ئەگەر نەخۆشەکە هاوکاری خۆی بکات و شێوازی ژیان کردنی ( وەرزش ، کێشی ، خواردن و خواردنەوەی ، نوستنی ) رێک بخات ئەوە دەچێتەوە حالەتی ئاسایی و پێویستی بە دەرمان نابێت .

لە حالەتی ( قۆناغی دووەم ) و زیاتر شێوازی ژیان کردن کاریگەری لەسەری هەیە بەلام هەندێک کات ئەو بەس نیە بۆ ئەوەی بتوانیت کۆنترۆلی بکەیت ، بۆیە پێویستت بە چارەسەری تەندروستی دەبێت و پێویستت بە دکتۆرێکی پسپۆری دڵ دەبێت .

چارسەر نەکردی پەستانی خوێن هۆکارە بۆ زۆر نەخۆشی تر بۆ پۆستەکانی تر باسی دەکەین 👈🏻

15/05/2026

باوترینی شوێنی گرتنی پەستانی خوێن .

یەکێك لە گرنگترین کارە کە بۆ نەخۆشێک بکرێت لە کاتی گونجاو ، چونکە هۆکاری بەرز و نزم بوون و دوای ئەوە کە چ روودات بەسەر نەخۆش شتانێکن کە ژیان دەبنە قوربانی .

گتنی پەستانی خوێن کارێکی قورس نیە و ئاسانکارییەکی زۆر کراوە لەم سەردەمەی ئێستا .

لە کاتی گرنتی پەستانی خۆێن دوو ژمارەت پێ دەدات وەک ١٢٠ / ٨٠ کە ئەمە رێژەیی ئاسایی گرتنگ پەستانی خوێنە .

بۆ پۆستی دواتر باس لە رێکەی ئاسایی و هۆکارەکانی وا دەکات پەستانی خوێن بەرز و نزم بێت .

Want your school to be the top-listed School/college in Duhok?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Address


Duhok