Tech20 Academy
Besides that, we are helping our graduated to find good jobs and start their carrier life.
Tech20 Academy Providing online courses for professional individuals, also for those who are interested to learn programming and enter the computer science world.
ماکرۆسۆفت لووپ...
مایکرۆسۆفت گۆڕانکارییەکی گەورەی لە بەشی دۆکۆمێنت و تێبینیەکانی بەرنامەکانی ئۆفیس کردووە و گەشە و گرنگییەکی تەواوی بە خزمەتگوزارییەکانی داوە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لەسەرەتای ڕاگەیاندنی بەرنامەکانی ئۆفیسەوە تاکو ئێستە ..
ئاشکرایە خزمەتگوزاری و بەرنامەکانی ئۆفیسی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی خزمەتێکی یەکجار زۆری بە بواری پەروەردە و بزنس و بازارگەری و هەموو بوارەکانی دیکە کردووە و هەموو بەکارهێنەریکی کۆمپیوتەر پێویستی پێیان هەبووە و کاری پێدەکەن ، ئەم گۆرانکارییەی کۆمپانیاکەش خزمەتێکی جیاواز و ناوازە بە بواری بزنس و پەروەردە دەکات و بە " مایکرۆسۆفت لووپ " ناوزەد کراوە .
مایکرۆسۆفت لووپ نوێگەرییەک و گۆرانکارییەکی جیاوازی " مایکرۆسۆفت فلۆید " ە کە ساڵی پار کۆمپانیاکە ڕایگەیاند بوو ، ئەم خزمەتگوزارییە بەرنامەکانی ( وۆرد ، ئێکسڵ ، پاوەڕپۆینت ) ی لە پاکێجێکدا کۆکردبوویەوە و دەتتوانی کە هەربەرنامەیەک بە شێوەیەکی جیاواز و جیاجیا بەکاربهێنیت بە شێوەی ئۆنڵاین و کاری کۆمپانیاکان و گرووپەکانی پێ بەڕێوەببەیت و ئاڵوگۆڕی زانیاری بکەیت .
وەک ماکرۆسۆفت فلۆید ، مایکرۆسۆفت لووپیش سێ کرداری سەرەکی لەخۆدەگرێت : ئاڵوگۆڕی ئامرازەکان ، ئاڵوگۆری پەڕەکان ، ئاڵوگۆڕی شوێنی کار ، کە لە هەمان ساتدا دەتوانرێت لە نێوان ئەندامانی تیمێک یان گرووپێک ئامڕاز و کردارەکان و گۆڕانکارییەکان سات بەسات ئاڵوگۆڕ بکرێن و هەموو بەشداربوویەک ئاگاداری گۆڕانکارییەکان بێت ، یاخود تێبینیەکی دیاریکراو دەتوانرێت بە کۆتا گۆڕانکارییەوە لە نێوان ئەندامەکاندا بڵاوبکرێتەوە و لە هەمان کاتدا لەڕێگەی " مایکرۆسۆفت ئاوتلووکەوە " بنێردرێت بۆ تەواوی ئەندامەکان ، یاخود لە بەشی ڕۆژژمێریاندا کاتی چاوپێکەوتنی داهاتوو دیاریبکرێت ، کە ئەم خزمەتگوزارییە زیاتر وەک بۆردێک کار دەکات کە هەموو ئەندامان ڕێگەی کارکردنیان هەیە تێیدا و دەتوانن لەلایەن خۆیانەوە بەجیا لەسەر پڕۆژەیەکی دیاریکراو گۆڕانکارییەکان ئەنجام بدەن و لە لای هەموو ئەندامان دەربکەوێت .
مایکرۆسۆفت دەڵێت کە ئەم خزمەتگوزارییەمان جیاوازە و خەونی لە مێژینەی بەکارهێنەرانی ئۆفیس بووە و هێناومانەتە دی ....
ئێوە ڕاتان چۆنە دەربارەی ؟ ئایا قەت ڕۆژێک چاوەڕێی گۆڕانکارییەکی واتان دەکرد لە مایکرۆسۆفت ؟ یاخود درەنگی کردووە بۆ ئەوە ؟
تێبینی : ئەم خزمەتگوزارییە لە " مایکرۆسۆفت ٣٦٥ ' بەردەستە .
ئامادەکردنی : پاشا محمد - ئەندازیاری کۆمپیوتەر و لێکۆڵەری تەکنەلۆجی
Pasha Muhammad
#تێکنۆستان
03/11/2021
کۆمپانیای ئەپڵ لەکارکەوتووە و لە ئێستادا ناچالاکە :(iCloud Private Relay) خزمەت گوزاری
چاودێری تایبەتی ئایکڵاودی کۆمپانیای ئەپڵ لە ئێستادا لەکارکەوتووە و بەپێی ڕوونکردنەوەی بەشی خزمەتگوزاری و ڕاژەی بەشداربووانی کۆمپانیای ئەپڵ کێشەکە لەبەشی تەکنیکی و کارەبایی سێرڤەرەکانی کۆمپانیاکەیە کە پشتگیری ئەم خزمەتگوازرییە دەکەن و بەڕێوەی دەبەن ، کە ئەم خزمەتگوزارییە لەئێستادا و لەم ساتەشدا لەکارکەوتووە و وەستاوە وە تیمی تەکنیککاران لە هەوڵی چارەسەریدان.
بەپێی هەواڵی ڕۆژانەی کۆمپانیای ئەپڵ بێت لە کاتژمێر ١١:٤٠ دەقیقەی پێش نیوەڕۆ بە کاتی نیویۆڕک، کێشەکە سەری هەڵداوە و لە ئێستاشدا هەر بەردەوامە ، ئەو بەکارهێنەرانەی کە ئەم خزمەتگوزارییەیان چالاککردووە نامەی ئاگادارییان پێگەیشتووە دەربارەی لەکارکەوتنی ئەم خزمەتگوزارییە و هەوڵ دان بۆ چارەسەرکردنی لە ماوەیەکی نزیکدا.
وە لە هەموو ئامێرەکانی ئەپڵدا کاتێک دەچیتە سەر رێکخستنی ئەم بەشە و دەتەوێت چالاکی بکەیت دەڵێت : " بەشی چاودێری تایبەتی ئایکڵاود لە ئێستدا بەتەواوی وەستاوە و بەردەست نیە، بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە ".
بەشی چاودێری تایبەتی ئایکڵاود، خزمەتگوزارییەکی کۆمپانیای ئەپڵە کە دڵنیایی دەداتە بەشی " سەفاری " لە هەموو ئامێرەکانی ( ئایفۆن . ئایپاد ، ماک ) دا و هەموو داتاکانی ناوی بە شاراوەیی دەهێڵێتەوە واتە ( Encrypt ) یان دەکات و دەیانپارێزێت لەڕێگەی ( جیاکاری دوانەیی ئینتەرنێت ) (two separate internet relays ) کە ئەم خزمەتگوزارییە بە شێوەیەکی سەرەتایی هاوشێوەی ( Two factor authentication ) لە رووی پاراستنەوە، ڕێ لە هەموو کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت و سایتەکانیان دەگرێت کە دەستیان بە زانیارییە کەسییەکان و ناونیشانی ئینتەرنێتی ( IP Address ) و شوێن و هەموو زانیارییەکان و هەنگاوێکت کە لە سەرهێڵ و ئینتەرنێت ئەنجامیان دەدەیت کە دەکرێت زانیاری تەواو بدەن بەدەستەوە دەربارەی تۆ .
شایەنی باسە ئەم خزمەتگوزارییە لەگەڵ راگەیاندنی ڤێرژنی نوێی ( ئای – ئۆ – ئێس ) دا بەردەست خرا و لەکاتی بەشداریکردنی مانگانەی خەزێنەی هەوری ئایکڵاودا چالاک دەبێت کاتێک بەشداری مانگانە دەکەیت بە ($ ٠،٩٩ ).
وابزانم کەم کەس هەیە ئەم خزمەتگوزارییەی چالاککردبێت و بەشداری تێداکردبێت ، ئایا پێشتر بەم خزمەتگوزارییە ئاشنا بوویت ؟ یان دەتزانی کە سیستەمێکی پاراستنی ئاوا هەیە لە ئەپڵدا ؟
سەرچاوە : سەنتەری خزمەتگوزاری ئەپڵ
https://www.apple.com/support
دەتوانن لێرەوە ئاگاداری چارەسەربوون و بەردەوامی کێشەکە بن :
https://www.apple.com/support/systemstatus/
ئامادەکردنی : پاشا محمد – ئەندازیاری کۆمپیوتەر و لێکۆلەری تەکنەلۆجی
٤/١١/٢٠٢١ - چوارشەممە .
31/10/2021
کۆرسی فریییی لەلایەن کۆمپانیای گووگڵ !!!
گەر هیواخوازی شەهادەی کۆمپانیای گووگڵ بەدەست بهێنیت لە بوارەکانی ( خزمەتگوزاری هەوری گووگڵ ، ئاسایشی هەوری داتا و زانیارییەکان ، ژیری دەستکرد ڕێگەی هەورییەوە ، درووستکردنی API بۆ هەموو ڕایەڵە سەهێلیەکانت لە رێگەی گووگڵەوە ...... ئەمانەو چەندین پڕۆگرام و کۆرسی پڕۆفیشناڵی تر کە لە ڕێگەی شارەزایان و پسپۆڕانی کۆمپانیای گووگڵەوە دەوترێنەوە ، ئێستا لە ماڵپەڕی ( Coursera ) دەتوانیت بە خۆڕایی بەدەستی بهێنیت و بڕوانامەی باوەڕپێکراوی گووگڵ و کۆرسێرا بەدەست بهێنیت .
بڕوانامەو خولەکانی کۆرسێرا باشترین و بەهێزترینن بەمەبەستی زیادکردنی توانا و شارەزایی لە هەموو بوارەکاندا وە بڕوانامەکانی خێراترینن بۆ دەستکەوتنی هەلی کار .
دوا کات بۆ خۆ تۆمارکردن و وەرگرتنی کۆرسەکان ( ٦/١١/٢٠٢١ ) ە کە تا ئەو کاتە کراوە دەبێت و وە ماوەی هەر کۆرسەش ( ١٨٠ ڕۆژە ) کە دەکاتە ( سێ مانگی تەواو ) .
پەلە بکەن لە وەرگرتنی 🙂
لەم بەستەرەوە دەتوانن وەریبگرن 👇
Coursera | Online Courses & Credentials From Top Educators. Join for Free Learn online and earn valuable credentials from top universities like Yale, Michigan, Stanford, and leading companies like Google and IBM. Join Coursera for free and transform your career with degrees, certificates, Specializations, & MOOCs in data science, computer science, business, and dozens of....
31/10/2021
مێتاڤێرس چیە ؟
" هیواخواز بووم هەموو ئەو وزەیەی کە بەبێ سوود لەدەستمان داوە لەم ماوەیەدا لە پڕۆژەی " مێتاڤێرس " ( جیهانی کراوەی خەیاڵی ) دا بەکارمان ببردایە "
ئەم قسەیە ( جۆن کارماک ) کردی کە ڕاوێشکاری باوەڕپێکراوی کۆمپانیای " ئۆکوڵوس " بوو لەساڵی ٢٠١٩ دا ، واتە دەتوانین بڵێین کە پڕۆژەی مێتاڤێرس پڕۆژەیەکی نوێ نیە کە تازە سەریهەڵدابێت و بوبێتە پڕۆژەیەکی سەرسامکەر و سەرنجڕاکێش وەکو " ناو" .
چونکە بیرۆکەی ئەم پڕۆژەیە زۆر لەمێژەیە هەبووە و هەیە ، بەڵام ئەوەی گرنگە کە چۆن و بەچ شێوەیەک کار لەسەر ئەم پڕۆژەیە بکرێت و چۆن بخرێتە خزمەتی بەکارهێنەران هەم لەرووی بزنس و بازارسازی و کۆمەڵایەتییەوە ، بۆیە کۆمپانیای فەیسبووک ویستی ئەم پڕۆژەیە بخاتە کار و بە وردی کاری لەسەر بکات ، کە پێشتر رایگەیاندبوو کە کۆمپانیای فەیسبووک گۆڕانکاری تێدا دەکرێت لەڕووی کار و ناو و ناوەڕۆک و ئامانجەوە، کە ئەویش بە فراوانکردنی کۆمپانیاکە و کارەکانی لە ژێر ناوی ( مێتاڤێرس ) ، بەڵام ئایا مێتاڤێرس چیەو چی پێیە و ئامانجی چیە ؟
مێتاڤێرس چیە :
مێتاڤێرس جیهانێکی خەیاڵی درووستکراوە لە شێوەی سێ دووری ( 3D ) کە دەتوانیت پەیوەندی زیاتر لەگەڵ هاوڕێیانت و کەسە نزیکەکانت درووست بکەیت و بەشێوەیەکی خەیاڵی لە شوێنێک یان لە کافێیەکدا کۆببنەوە ، یاخود دەتوانن بەشێوەیەکی خەیاڵی بچنە نێویارییەک و لەیاری و چێژی یاریکردن بەردەوام بن ، بەڵام دەکرێت ئێمە مێتاڤێرس بە شێوەیەکی تر لێکی بدەینەوە کە خزمەتگوزاری و پەیامی زیاتر و وردتر و ناوازەتری هەڵگرتووە ، لە سەرووبەندی کۆرۆنادا جۆن کارماک بیرۆکەی مێتاڤێرسی بۆ هات کە سەرەتا وەک وێنە گۆڕینەوە و ئاڵوگۆرکردنی تێکست خستیەڕوو، بۆ گەیاندن و پێکەوەبەستنی بەکارهێنەران بە یەکترەوە بەڵام لەناو جیهانێکی خەیاڵی کراوەدا ، پڕۆژەکەی ڕاگەیاند وەک بیرۆکە بەڵام نەخرایە خزمەتەوە ، بۆیە لەگەڵ کۆمپانیای فەیسبووکدا تاووتوێی کرد و دوای پێداچوونەوەیەکی تەواو فەیسبووک زیاتر گرنگی بە پڕۆژەکەدا و کە ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە ئەوەبێت لە بواری بزنس و بازارگەری زیاتر و زیاتر خزمەت بکات بەجۆرێک کە بە خەیاڵی بچینە نێو دووکانێک یان مۆڵێک یان بازاڕێک و بازاری خۆمان بکەین و کاڵاکە لە شێوەی سێ دووری ببینین هەر لە شوێنی خۆمانەوە ، ئەم ئامانجەیان بایەخێک و گرنگییەکی تایبەتی هەیە لەلای کۆمپانیای فەیسبووک و سەرنجی زیاتریان خستۆتە ئەم لایەنەیان، بەدەر لەم لایەنە مێتاڤێرس دەیەوێت جیهانی یارییەئەلیکترۆنیەکانیش بباتە ئاستێکی باڵاتر و چێژێکی زیاتریان پێبدات لەرێگەی زانستی خەیالی دەستکرد و پڕۆژەیەکەوە.
مێتاڤێرس چی پێە :
لەوانەیە بڵێین کە ئایا ئەم پڕۆژەیە چ جیاوازییەکی هەیە لەگەڵ ئەو پڕۆژە خەیاڵیانەی کە کۆمپانیا گەورەکانی تر ڕایانگەیاندووە و خزمەت دەکەن لە ئێستادا وەک ( Google Cloud Game , Microsoft Virtual Game pass ……. ) و ئەوانی دیکە کە ئەوا نزیکەی ساڵێک دەبێت خزمەتگوزاری جیهانی کراوەی خەیاڵییان ڕاگەیاندووە لە چەند وڵاتێک و ولایەتە یەکگرتووەکاندا، لێرەدا ئەوەی مێتاڤێرس جیادەکاتەوە لە ئەوانی تر ئەوەیە کە دەیەوێت هەموو لایەنەکانی ژیان بگرێتەوە و بە سیستەمێکی تەواو جیاواز لە ڕووی سێرڤەر و نێتوۆرک و زانستی سێدووری و پڕۆگرامسازی و هەموو ئەو پلاتفۆڕمانەی کە پێویستن بۆ خستنەرووی جیهانێکی ئاوا و خزمەتێکی لەم شێوەیە ، وە لە ئێستادا کۆمپانیای فەیس بووک لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی تردا گرێبەستی ئەم پڕۆژەیەیان پێکەوە گرێداوە و لە ژێر ناوی " مێتاڤێرس "دا کە دەڵێن لە داهاتوودا ( چاویلکە ، کاتژمێر ، کۆنترۆڵ ..... ) هەموو ئەو ئامێرانەی کە پێویستن بۆ چوونەناو ئەم جیهانە خەیاڵیە بەردەست دەبن و بەشێوەیەک کە بۆ هەموو خەڵکی جیهان بەردەست بێت کە بێجگە لەم جیهانە کە بە شێوەیەکی بەرجەستەیی تێیداین ، بتوانن لە جیهانی مێتا دا یەکتر بدۆزنەوە و زیاتر بەیەکەوە بن و چێژی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و بازارگەری و کاتبەسەربردنیان لەڕێگەی ئەم جیهانەوە زیاتر و زیاتر بێت .
مێتاڤێرس ئامانجی چیە :
ئەم پڕۆژەیە ئامانجی ئەوەیە کە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و خاوەنکارەکان و بازرگانەکان پەیوەندی کردنیان بەیەکترەوە زیاتر بەرەوپێش بچێت و بەردەوام لە قەبارە و قابڵۆغی تێکست و ڤیدیۆ و رەسمدا نەمێنێتەوە و هەنگاوێکی زیاتر و وەرچەرخانێکی مێژووی و کاریگەر لە ڕێبازی تۆرەکۆمەڵایەتییەکاندا بخوڵقێنێت ، کە دەتوانین بڵێین لە ئێستادا هەموو ئەو پلاتفۆرمانەی کە هەن زیاتر کۆمەڵایەتین وەک لەوەی بوارەکانی تری ژیان بگرێتەوە ، بۆیە دەکرێت لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە دەتوانین بڵێین لە داهاتوودا ئێمە مۆڵێکمان هەبێت بازاری تێدا بکەین و شارێکی یاری و ژینگەیەکی تایبەت بە یارییە ئەلیکترۆنییەکانمان هەبێت و دووکان و بازاڕێکمان هەبێت کە بەرهەمەکانمانی بە شێوەی سێ دووری نیشان بدەین بە کڕیارەکانمان و .... هتد ، لە جیهانێکی خەیاڵی کراوەدا ، واتە بە کوردی شارێکمان هەیە بەڵام خەیاڵییە و لە نێو ئینتەرنێت دەتوانین دەستمان پی بگات . .... بەڵام ئەم پڕۆژەیە هەرچەندە لایەنێکی باشی هەبێت ، بەدەرنابێت لە مەترسی، لایەنە باشەکانی ئەوەیە کە لەبەرئەوەی ئەم پڕۆژەیە زیاتر سەرنجی خستۆتە سەر بازرگانان و بسنزو بازاڕگەری دەکرێت بڵێین کە خزمەتێکی باش و یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بازرگانان و کڕیاران بۆ گەیشتن بەیەکتر بە شێوەیەکی ئاسانتر و باشتر و ئاشنابوونی کڕیار بە شێوەیەکی باشتر لە ئێستادا بە کاڵاکانی سەرهێڵ ، لە ڕووی بینین و هەڵسەنگاندن و زانینی چۆنیەتی کاڵاکان و چاوپێکەتنی بازرگانان لە سەرهێل بەشێوەیەکی خەیاڵی سێ دووری ، وە دەتوانین بڵێین کە سیستەمی خوێندن و فێربوون لە جیهانەدا گەشەسەندنێکی تەواو جیاواز بەخۆیەوە دەبینێت و قوتابخانەیەکی سەرهێڵی خەیاڵی و کاریگەر دەبێت لە گرنگیدان و بەردەوامیدان بە پڕۆسەی خوێندن و خوێندەواری و هەموو ئەو کۆنفراس و چاوپێکەوتن و پانێڵە زانستی و بازرگانی و پزیشکیانەی کەهەن و وە هەموو بوارەکانی تری ژیانیش .
مەترسییەکانی، هەر سیستەمێک کە سەرهێڵ بێت بەدەرنابێت لە هێرشی ئەلیکترۆنی و کێشەی پەیوەندی کردن و هەموو ئەو ڕایەڵانەی کە لایەنە کاراکانی ئەم جیهانە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بۆیە دەبێت زۆر زۆر بە وریای و ئاگادارییەوە بەکارهێنەرانی ئەم جیهانە لە هەربوارێکدا بن ئاگاداری مامەڵەو رەفتارەکانیان بن ، چونکە تۆ هەموو ژیانت و هەموو چرکەیەکی ڕۆژانەت و کردوەکانت و هەلسوکەوتێکی ڕۆژانەت بە ئارەزووی خۆت و ڕەزامەندی خۆت دەخەیتە نێو سێرڤەرێک و جیهانێکیەوە کە دڵنیانیت کە ئایا مامەڵە بەزانیاری تاکەکەسیت دەکرێت یان نا ؟!!! وە هەموو حەز و ئارەزووەکانت و ئەو کەسانەی نزیکی تۆن و ئەو بیروڕایەی کە هەتە لە هەربوارێکی ژیانتدا بێت پارێزراوە یاخود نا ؟؟!!، بۆیە دەبێت لە ئێستە زیاتر و زیاتر ئێمە بە وریایەوە مامەلە لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆجی و ئینتەرنێت و زانستی خەیاڵیدا بکەین و خۆمان بخەینە نێوجیهانێکەوە کە دەسەڵاتی تەواو و کۆنترۆڵی بەردەوامی ژیانمان دەکات.
ئەم ئاگادارکردنەوەیەم بۆ خۆم وە هەم بۆ هەموو هاوزمان و هاونیشتمانیانی خۆشەویستمە، کە تکایە... " بەتایبەتی خێزان و دایک و باوکان " ، ئاگادارییەکی تەواوتان هەبێت لە بەکارهێنانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و هەموو ئەو سیستەمە سەهێڵانەی کە لە ئێستا و لە داهاتووشدا بەڕێوەیە لە لایەن منداڵەکانتان و کەسە نزیکەکانتان ، چونکە هیچ سیستەمێک لەم جیهانەدا پارێزراو نیە !! وە لەو باوەڕەدا مەبن کە هەموو کۆمپانیایەکی بواری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و ڕایەڵەی زانیارییەکان زانیاری بەکارهێنەرانی پارێزراوبکات ، بۆ نموونە لەنێو کوردستانی خۆماندا ، کە هەتا ئێستە هۆشیاری بەکارهێنانی ئینتەرنێت و هیچ تۆڕێکی کۆمەڵایەتیمان نیە لەلایەن تاکی کورد و هاووڵاتیانەوە و سانسۆرێکی ئینتەرنێتی و فلتەرێکی وەها نیە کە توندوتیژی ئینتەرنێتی و خراپ بەکارهێنانی تۆرەکۆمەڵایەتیەکان وهەڕەشەی سەرهێڵی و لێکترازانی خێزانی و کۆمەڵگە ڕابگرێت و درووست بەکارهێنانی هەموو ئەوبەرهەمە خزمەتگوزارییە سەهێڵانەی کە هەن بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و بە یاسایەکی تۆکمە و پلان بۆ داڕێژراو ڕێکخرابێت و چاودێری بکرێت ، جا ئەگەربێت و کوردستان و هاووڵاتیان ئاشنا بن بەم جیهانە خەیاڵیە و مامەڵەو هەموو ژیانی ڕۆژانەیان پەیوەست ببێت بەم جیهانەوە ، ئەو کاتە و بە ئێستەشەوە گەر وریای هەنگاوەکانی خۆمان و کەسە نزیکەکانمان نەبین لە بەکارهێنانی ، ئەوا لەجیاتی خزمەت و کارئاسانی و پێشکەوتنمان ، لە نەهامەتی و کارەسات و هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگەو خیزان و داڕمانی کەسایەتی تاکی کورد هیچ سوودێکی تری لێوەرناگرین ، بۆیە تکایە ئاگاداربن .
ئامادەکردنی :
پاشا محمد
ئەندازیاری کۆمپیوتەر و لێکۆلەری تەکنەلۆجی .
٣١/١٠/٢٠٢١ – یەکشەممە .
14/10/2021
لەڕێگەی سەرچاوەیەکی دزەپێکەرەوە ، ئەوە خراوەتەروو کە لە گۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ کەوا بڕیارە ١٨/١٠ بەڕێوەبچێت ، ئەپڵ نوێتری نەوەی پڕۆسێسەری خۆی ناسراو بە ئەپڵ سلیکۆن
دەخاتەروو کە چوستییەکی نایابی دەبێت .
New apple slicon coming soon, with more bulb🥸😎
#ئەپڵ #تەکنەلۆجی
04/08/2021
ئەکادیمیای TECH20 هەڵدەستێ بە کردنەوەی خولی دروستکردنی وێبسایت بۆ ئەوانەی سەرەتان لەم بوارە، لەگەل زانکۆی جۆن هۆپکینسی ئەمریکی، ڕیزبەندی ٢٥ لە زانکۆکانی جیهان،
لەم خولەدا فێرخواز فێری ئەمانەی خوارەوە دەبێت:
HTML
CSS
JavaScript
cPanel
%٥٢ ی بەشداربووانی ئەم خولە دەستیان کردووە بەکارکردن.
%٤٦ ی بەشداربووانی ئەم خولە دەستکەوتی گەورەیان بەدەست هێناوە لە کارەکانیان
%١٤ ی بەشداربووانی ئەم خولە موچەیان زیادکراوە لە کارەکانیان یان پلەیان بەرزکراوەتەوە.
لە دوای تەواوکردنی ئەم خولە بڕوانامە دەبەخشرێت بە بەشداربووان لەلایان زانکۆی جۆن هۆپکینس.
ناوتۆمارکردن سنوردارە، تەنها ٥٠ بەشداربوو وەردەگیرێن
دوا کات بۆ ناوتۆمارکردن: ١٥-٨-٢٠٢١
خولەکە بەشێوازی ئۆنلاین بەرێوە دەچێت
بۆ زانینی نرخ، لە کۆمێنت نرخ بنوسە.
بۆ ناو تۆمار کردن تەنها کۆمێنتێک بنوسە، لینکی تۆمارکردن ئێمە بۆت دەنێرین.
🏣 Address: 1076 Budapest, Thököly u. 18
📳 WhatsApp + Viber: +964 750 425 50 11
☎️ Mobile: +36 70 719 70 87
✉️ Email: [email protected]
🌐 Website: https://tech-20.org/
19/07/2021
17/07/2021
بۆچی ویندۆزی یانزە پێویستی بە (TPM)ی ڤێرژنی دوو هەیە؟
بەشی یەکەم:
نەوە نوێیەکەی سیستەمی وەگەڕخەری مایکرۆسۆفت ئەمجارەیان زۆر جیاوازترە لە هەموو وەشانەکانی پێشووی ئەو کۆمپانیایە، ئەویش بە داواکردنی تەکنەلۆجیایەکی نوێ و گرنگ و پێویست کە زۆربەمان ئاشنا نەبووین بەم تەکنەلۆجیایە و بەم سیستەمە نوێیە ، یان ڕەنگە لەسەر کۆمپیوتەرەکانمان و مەزەربۆردەکانمان هەبێت ، بەڵام تا ئێستە پەیمان پێ نەبردبێت بەو تەکنەلۆجیایە کە ئەویش (TPM) ە کە کورتکراوەی ( Trusted Platform Model )ە ، کە ئەمەش لە ئێستادا نیگەرانیەکی زۆری درووست کردووە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە ناتوانن چاوەڕێ ببن تاکو وەشانی فەرمی لەلایەن مایکرۆسۆفت خۆیەوە بڵاودەکرێتەوە و پەلەیانە بۆ بەدەست هێنانی .
( ئایا پێویستە ( TPM ) کاربکات لەسەر کۆمپیوتەرەکەم ؟ ) ، رەنگە ئەمە پرسیارێک بێت کە هەرگیز بە مێشکی زۆربەمان نەهاتبێت ، بەڵام هەواڵە خۆشە کە بۆ ئەو کەسانەی کە کۆمپیوتەرەکانیان بەم دواییانە کڕیوە و بەردەوام لە نوێکردنەوەی هەموو تایبەتمەندیە نوێیەکانی ویندۆوزدا بوون کە ڕاگەیەنراوە ، بەڵێ یە ، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کە کۆمپیوتەرێکی کەمێک ساڵانی پێشوویان هەیە و بە دەگمەن نوێکردنەوەی تایبەتمەندیە جیاوازەکانیان کردووە لەوانەیە وەڵامەکەی کەمێک قورس بێت .
ئێستە با بزانین (TPM) چیە، کە مایکرۆسۆفت زۆرگرنگی پێدەدات و پێویستی کردووە کە بۆ ئەم وەشانە نوێیە و دەبێت کۆمپیوتەرەکان هەیانبێت لەسەر مەزەبۆردەکانیان ؟
- بە بەردەوامی (TPM) برەیتیە لە چیپێکی ( پارچەیەکی ئەلیکترۆنی – کۆمپیوتەری ) کە لەسەرزۆربەی مەزەبۆردەکان هەیە و جیاکراوەتەوە لە میمۆری و پرۆسسێسەر ، کە ئەرک و فەرمانی پاراستن و رێکخستنی هەموو کردارەکانی سەر کۆمپیوتەرەکەتە و پاراستی کۆمپیوتەرەکەت و وەڵامدانەوەی خودکارانەی هەموو ئاگادارییانەیە کە دەربارەی پاراستنی کۆمپیوتەرەکەت هەبێت لە کاتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەرەکەت ، یان دەتوانین بڵێین وەکو بەرنامەیەکی ڕێگەپێدانی پاراستن کار دەکات کە لە مۆبایلداهەیە ، لەم حاڵەتەدا ئیشپێکردنی کۆمپیوتەرەکەت و پیشاندانی یەکەم پەنجەرە کە داوای ( ناوی بەکارهێنەر و تێپەڕە ووشە ) دەکات ، گەر وەڵامەکەت درووست نەبێت ڕێگەی چوونە ناوەوەت نادات ، وە یان لە رێگەی مۆبایلەکەتەوە دەتەوێت کرداری پارەدانی سەرهێڵ ئەنجام بدەیت گەر وەڵامێکی دروستت نەبێت ، کردارەکەت ئەنجام نادات چونکە لەڕێگەی پڕۆسسێسەرەوە هەموو زانیارە شاراوەکەن بهێنرێنەوە بەردەست و بەراورد بکرێن لەگەڵ ئەو زانیاریانەی تۆ داغڵت کردوون ، وێنەی ئەمە (TPM)یش ئیش دەکات ، کاتێک کۆمپیوتەرەکەت دادەگرسێنیت یاخود پەنجە دەنێیت بە دوگمەی پاوەری کۆمپیوتەرێکی نوێدا کە سیستەمی ( Full-desk-encryption ) یاخود ( TPM ) ی تێدایە ، ئەوا ئەم پارچە ئەلیترۆنیە بچوکە کۆدێکی تایبەتی بەکاردەهێنێت کە پێی دەوترێت ( Cryptographic key ) و هەڵدەستێت بە بەراوردکردنی هەموو کۆدێک لە کۆمپیوتەرەکەت کە پەیوەندی بە پاراستن و سیکوریتی هەیە ، گەر هەموو شتێک بە ئاسانی بڕواتە پێش و هیچ کێشەیەک لە هاوتابوونی کۆدەکان نەبێت ، ئەوا بە شێوەیەکی ئاسان کۆمپیوتەرەکەت کاردەکات و دەچێتە ناو سیستەم ، گەر کێشەیەک هەبێت ( کە کە رەنگە کەسێکی نەناسراو کۆدێکی ساختەی خستبێتە نێو درایڤەکانت بە مەبەستی دەستکەوتنی زانیاریەکانت و شاردبێتیەوە ) ئەوا کارناکات و کۆمپیوتەرەکەت ناچێتە سیستەم .
بەم شێوەیە سیستەمی پاراستی ( TMP) کاردەکات ، وەلە هەندێک لە کۆمپیوتەرەکاندا ئەم سیستەمە کاتێک کاردەکات کە کۆمپیوتەرەکەت ئیش دەکات و لە کاتی کاردندایە وە سیستەمی ( outlook ، Gmail, Firefox, Chrome) هەموو ئەم سیستەمە سەرهێڵانە ئەم تەکنەلۆجیایە بەکاردەهێنن بۆ پاراستنی زانیاریە کەسیەکان ، تەنانەت ( SSL Certificate ) کە بۆ پاراستنی ماڵپەڕ و وێبسایتەکان دادەنرێت و پیویستە ،
کۆتایی بەشی یەکەم .
بە هیوای سوود .
ئامادەکردنی :
پاشا محمد - ئەندازیاری کۆمپیوتەر و لێکۆڵەری تەکنەلۆجی .
ڤیدیۆی فەرمی راگەیاندی سیستەمی هەوری ( office 365 cloud ) کە لەم سیستەمەدا مایکرۆسۆفت هەنگاوی زۆر باش و وەرچەرخانی داوە بۆ برەو دان بە سیستەم و کاری ئۆفیس کە لە هەرشوێنێک بیت و لەسەر هەرئامێریێکی کۆمپیوتەری بیت دەتوانیت کارەکانت با ئاسنترین شێوە بەرێوە ببەیت ، ئەمە جگە لەوەی بۆ هەر بەکارهێنەرێک کۆمپیوتەرێکی خەیاڵی هەیە ( Virtual Machine ) کە کارەکانت خێراتر دەکات و بیرگەیەک و چوستیەکی چالاکترت پێ دەبەخشێت ، لە ئێستادا نرخی بۆ کۆمپانیا و خاوەنکارەکان راگەیاندووە کە لە ( ٣١ $ ) ی مانگانە دەست پێدەکات، مایکرۆسۆفت سوپرایزی گەورەتری هەیە ، ئێمەش چاوەرێین .
پاشا محمد
ئەندازیاری کۆمپیوتەر و لێکۆڵەری تەکنەلۆجی
19/06/2021
زۆرێک لە ئێمە رۆژانە هەژمار دروست دەکەین لە وێبسایت و یارییەکان، زۆر جار ئەم وێبسایت و یارییانە هاک دەکرێن و زانیاری بەکاهێنەرەکانیان دەبردێت وەکو هەژماری بانکی، وێنەی کەسی، ئیمەیل و پاسسوۆرد و ... هتد.
یەکێک لەو ڕێگایانەی کە دەتوانی بزانی ئیمەیلەکەت هاک کراوە یان نا ئەوەیە کە لەم بەستەرە ئیمەیلی خۆت بنوسی https://haveibeenpwned.com/
ئەم وێبسایت چۆن ئیش دەکات؟
ئەم وێبسایتە زانیاری هەموو ئەو وێبسایت و سیستەم و گەیم و خزمەتگوزارییەکانی لەخۆگرتووە کە هاک کراون پێشترن، لەوانەیە تۆ هەژمارت دروستکردبێت لە یەکێک لەم وێبسایتانەی کە هاککراون بۆیە هەر ئێستا تاقی بکەوە و ئەگەر ئیمەیلەکت بەکارهێناوە لە یەکێک لەو وێبسایتانەی کە هاککراون ئەوا هەر ئێستا پاسسۆردی بگۆرە.
گەر بابەتەکەت بەسود بوو ئەوا لایکی پۆستەکە بکە و کۆمێنتێک بکە وەکو دەستخۆشی تا بەردەوام بین.
Many of us create accounts on websites and games on a daily basis, these websites and games are often hacked and hackers steal users information such as bank accounts, personal photos, emails and passwords and so on.
One of the ways you can check if your email has been hacked is to type your email in this link: https://haveibeenpwned.com/
How does this website work?
This website contains information about all the websites, systems, games and services that have been hacked in the past, you may have created an account on one of these hacked websites so try it now and if you have already used your email in one of those websites.
If this post was helpful then like the post and leave a comment as a compliment to keep me posted.
Don't forget to like the page to learn more about technology.
يقوم الكثير منا بإنشاء حسابات على مواقعات الإلكترونية وألعابنا بشكل يومي ، وغالبًا ما يتم اختراق هذه المواقع والألعاب واختراقها من قبل مستخدميها مثل الحسابات المصرفية والصور الشخصية ورسائل البريد الإلكتروني وكلمات المرور وما إلى ذلك.
إحدى الطرق التي يمكنك من خلالها معرفة ما إذا تم اختراق بريدك الإلكتروني هي كتابة بريدك الإلكتروني في هذا الرابط https://haveibeenpwned.com/
كيف يعمل هذا الموقع؟
يحتوي موقع الويب هذا على معلومات حول جميع مواقع الويب والأنظمة والألعاب والخدمات التي تم اختراقها في الماضي ، فربما تكون قد أنشأت حسابًا على أحد هذه المواقع المخترقة ، لذا جربها الآن وإذا كنت قد استخدمت بالفعل بريدك الإلكتروني في أحد هذه المواقع المواقع.
إذا كان موضوعك مفيدًا ، فقم بإعجاب المنشور واترك تعليقًا كمجاملة لإبقائي على اطلاع.
لا تنسى أن تعجبني صفحه لمعرفة المزيد عن التكنولوجيا.
🏣 Address: 1076 Budapest, Thököly u. 18
📳 WhatsApp + Viber: +964 750 425 50 11
☎️ Mobile: +36 70 719 70 87
✉️ Email: [email protected]
🌐 Website: https://tech-20.org/
16/06/2021
ئەمەش چەند وێنەکەیەکی وەشانەکە ........
هات .......
ڤیدیۆو زانیاری دزەپێکراوی وەشانی نوێی ویندۆوز گەیشت کە نیشانی دەدات چەند گۆڕانکارییەکی جیاواز و ناوازە کراوە لە ڕووکار و بەرنامە و وێنۆچکە و ئایکۆنەکانی وەشانی نوێی ویندۆوز ، ئەم ویندۆزە تازەیە ویندۆوز ی یانزە دەبێت ( Windows 11 ) ,بە پێچەوانەی دەنگۆکان کە ویندۆوزی ئێکس بوو ( Windows 10X ) .
شایەنی باسە ئەم وەشانەی کە دزەی پێکراوە وەشانی ( 21996.1 build. ) , ، بە ناوی ( Windows 11 Pro ) یە .
سەرچاوە : https://bit.ly/3pXZ0Os
ئەم کابرایەش شتی زۆری لەسەر وتووە لە توویتەر :
https://twitter.com/tomwarren
پاشا محمد - ئەندازیاری کۆمپیوتەر ، لێکۆڵەری تەکنەلۆجی
ڤیدیۆی بەکارهێنانی وەشانەکەی ببینن 👇👇👇
Kattints ide a szponzorált hirdetés igényléséhez.
Kategória
Weboldal
Cím
Thököly Ut 18
Budapest
1076