Parezar Rawa Muhammed
پارێزەر لە دادگاکانی ھەرێمی کوردستان ٠٧٧٠٣٥٠٧١٧٢
21/02/2026
کەی ( پیاو ) و (ئافرەت )_بۆیان هەیە داوای جیابوونەوە بکەن ؟؟
بۆ هەریەك لە پیاو و ئافرەت هەیە داوای جیابوونەوە بکەن ئەگەر یەکێك لەم هۆکارانەی خوارەوە ڕووبدات ، بەپێی ماددەی ( ٤٠ )_لە یاسای باری کەسی عێراقی ،
۱_ ئەگەر یەکێك لە هاوسەرەکان زیان بەوەی تر بگەیەنێت ، یان زیان بە منداڵەکان بگەیەنێت بەشێوەیەك نەتوانرێ ژیانی ژیانی هاوسەرێتی بەردەوام ببێت ،
خوو گرتن بە مادەهۆشبەرەکان و سەرخۆش کردن بەزیان گەیاندن دادەنرێت بەمەرجێك خووپێوەگرتنەکە بە ڕاپۆرتێکی ڕەسمی لیژنەیەکی پزیشکی پسپۆڕ بسەلمێندرێت ، وە قومار کردن لە ماڵی هاوسەرێتی بەزیان گەیاندن دادەنرێت ،
۲_ ئەگەر هەریەك لە هاوسەرەکان ناپاکی هاوسەری ئەنجام بدات یان جووت بونی پیاوەکە لە دواوە لەگەڵ ژنەکەی ( لواط )_بەهەر شێوەیەك بێت بە ناپاکی هاوسەری هەژمار دەکرێت ،
۳_ ئەگەر گرێبەستی هاوسەری ئەنجام درابێت بەرلەوەی یەکێك لە هاوسەرەکان ( ۱۸ )_ساڵیان تەواوکردبێت و وەبەبێ ڕەزامەندی دادوەر ئەنجام درابێت ،
٤_ ئەگەر گرێبەستی هاوسەرگیرییەکە لەدەرەوەی دادگا و بەشێوەی زۆرە ملێ ( اکراە )_ئەنجام درابێت وە جووتبونیشی لەگەڵ ئەنجام درابێت ،
٥_ ئەگەر پیاوەکە ( مێرد )_ژنێکی تری هێنا ئەوا ژنی یەکەم مافی جیابونەوەی هەیە ،
بههیوای سوود
پارێزهر/ رهوا محمد مامه
31/01/2026
دیارترین تاوان و ماوەی سزا و مادە یاسایەکان ⚖️:
🔷١_ شۆفێری بێ مۆڵەت :
(مادەی ٢١ هاتوچۆ) غرامە (یەکەم جار)
🔶٢_ روداوی هاتوچۆ برینداری لێ بکەوێتەوە :
(مادەی ٢٣ هاتوچۆ) ٦ مانگ تا ٢ ساڵ + غرامە
🔷٣ _ هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت :
( مادەی ٢١ چەک) 1 ساڵ کەمتر نەبێت
🔶٤_کوشتنی بە ئەنقەست :
(مادەی ٤٠٥) ٥ ساڵ تالەسێدارەدان
🔷٥_ کوشتنی هەڵە :
(مادەی ٤۱۱) ۲٤ سەعات تا ۷ساڵ
🔶٦_لێدان و بریندارکردنی ئه نقەست :
(مادەی٤۱۲) ۲٤سەعات تا۱٥سال
🔷٧_ لێدانێک مردنی لێبکەوێتەوە :
( مادەی ٤۱٠) ۲٤ سەعات تا ۲٠ سال
🔶٨_ دزی :
(مادەی ٤۳۹) ۲٤ سەعات تا ۲٠ سال
🔷٩_ زەوتکردنی سامان :
( مادەی ٤٥۲) ۲٤ سەعات تا ۱٠ سال
🔶١٠_ دەست پیسی :
(مادەی ٤٥۳) ۲٤ سەعات تا ۷ سال
🔷١١_ بەرتیل :
(مادەی ۳٠۷ ) ۲٤ سەعات تا ۱٠سال
🔶١٢_ تەزویر لە دراو :
(مادەی ٢٨٠ ) ٥ ساڵ تا سێدارەدان
🔷١٣_ تەزویری نوسراو :
(مادەی ٢٨٦ ) ٥ سال تا ۱٥ سال
🔶١٤_ هەڕەشە :
(مادەی ٤۳٠) ۲٤ سەعات تا ۷ سال
🔷١٥_ بوختان :
(مادەی ٤۳۳) ۲٤ سەعات تا ٥ سال
🔶١٦_ جوێن :
(مادەی ٤۳٤) ۲٤ سەعات تا ۱ ساڵ
بههیوای سوود
13/10/2025
شووكردنی دووەم بەبێ تەلاقی فەرمی بە شێوەیەکی یاسایی و ئیسلامی نادروستە
وەلام وەربگرە 👇
25/01/2025
زانیاری یاسایی...
تەڵاق بەبێ ئاگاداربون و ئامادە بونی ژن《طلاق غیابي》
تەڵاق غیابی.. تەڵاقدانی ژنە لەلایەن مێردەکەی بەجۆرێک
پیاو هەڵدەستێت بە تەڵاقدانی هاوسەرەکەی لە دەرەوەی دادگا یاخو لەلای مامۆستای ئاینی بەبێ ئەوەی خێزانەکەی ئاگای لێ بێت یاخود حازر بێت لە مەجلیسی طەڵاقەکەدا.
ئەمە بۆ پیاوان ڕێگە پێدراوە کە تەڵاقی خێزانی بدات بە بێ ڕەزامەندی،بەڵام ئەم جۆرە لە تەڵاق بەتەڵاقی
ناڕەوا(طلاق التعسفي)دادەنرێت.
وە ئافرەت زۆرێك لە مافە شەرعی و یاسایەکانی دەکەوێت وەک..
1..مافی ئافرەت لە وەرگرتنی مارەیی پاشەکی{مهر الموجل}
2..بژێوی ماوەی چاوەڕوانی {النفقة العدة} بۆ ماوەی سێ مانگ.
3..مافی نیشتەجێبون{الحق السکنی }بۆ ماوەی ۳ ساڵ.
4..کەل و پەلی هاوسەرگیری و ناو ماڵ.
5..منداڵ و هەروەها بژێوی بۆ منداڵەکان.
6..سەرەڕای کەوتنی هەموو ئەو مافانە لەم جۆرە لە تەڵاق ژن مافی وەرگرتنی قەرەبووی هەیە لە پای ئەو زەرەرەی کە بەری کەوتوە لەو طەڵاقە.
بههیوای سوود
پارێزهر / رهوا محمد مامه
13/12/2024
دروود و سەلام لەو پیاوەی کە زیاتر لە ١٤٤٠ ساڵە لەغیابی خۆیدا پەیامەکەی زیندووە
اللهم صل علی محمد و علی ال محمد
05/10/2024
هەڵە تێگەشتنەکانی ناو کۆمەڵگە بۆیاسا
1/ پیاو :- ژنەکەم تەڵاق نادەم باخۆی بچێت داوای جیابونەوە بکات و هەق و مافی کەمتری بکەوێت .
٭یاسا / پیاو ژن تەڵاق بدات یاخود ژن داوای تەڵاق بکات هیچ جیاوازی نیە و گرنگ کامیان خەتابار بووبن ماف بۆلایەنەکەی کەیان دەبێت .
2 / پیاو :- لە دەست گیرانداریا ژنەکەم تەڵاق ئەدەم خۆ هیچ مارەیی ناکەوێت .
یاسا / ئەگەر پیاو لەماوەی دەست گیرانداری بەبێ هۆی شەرعی ژنی تەڵاق بدات ئەوە مارەیی پێشەکی +مارەیی پاشەکی دەکرێت و دواتر دابەش دوو دەکرێت و ئەوەی کە دەردەچێت دەبێت بدرێت کچەکە .
3/ پیاو :- ژنم خۆی هەستاوە ماڵی بە جێهێشتوە بۆیە هیچ مارەیی و نفقەی نادەمێ باجیاببێتەوە .
یاسا / ژن خەتای هەبێت یاخود نا ئەوە مارەییە حازریەکەی هەر دەکەوێت ، بۆ مارەییە قیستەکەش [پاشەکی ] وە بژێویەکە[ نفقە ] ی ، کەوتوەتە سەر ئەوەی ئایا ڕێژەی خەتا باریەکەی چەندە.
بەهیوای سوود
13/07/2024
🔺چهند زانیارییهك له سهر طلاقی خلعي⚖️
1.ئهم جۆره له طلاق دان به خیراترین ریگهی جیابونهوه دائهنریت لة دادگاكاندا كه له زۆربهی حالهتهكان به یهك جلسهی دادگا كۆتایی دیت
2.لهم ریگهیهدا زۆرجار ژن تنازل له ههموو ئهو مافانه ئهكات كه دوای طلاق دان بۆی دروست ئهبیت وهك تعویض طلاق و نفقه و مارهیی و هتد وه یان تنازل له بهشیك لهو مافانه ئهكات
3.ئهو طلاقهی كه له ئهنجامی ئهم جیابونهوهیه دروست ئهبیت پیی ئهلین (بائن بینونه صغری) واته ئهو ژن و میرده ناتوانن بچنهوه لای یهك مهگهر به عقدو مارهیی تازه نهبیت
4.عدهی ژن لهم حالهتهدا بریتی یه له 3 مانگ واته تاكو ئهو 3 مانگه تیپهرنهبیت له دوای جیابونهوه ئهو ژنه ناتوانیت جاریكی تر زواج بكاتهوه
5. وه بۆ ئهم جیابونهوهیه پیویسته كۆنوسیك له لایهن پاریزهرهوه ئامادهبكریت كه پیی ئهلین( كۆنوسی طلاقی خلعی ) به ئامادهبونی ههردوولایهنی داواو دوو شاهید كه پیویسته واژۆی لهسهر بكهن كه دواتر ئهم كۆنوسه پیشكهشی دادگا ئهكریت وله جلسهی دادبینی دا بريارى له سهر ئهدریت
پارێزهر / رهوا محمد مامه
20/04/2024
مەرجەکانی هاوسەرگیری کردن لەگەڵ زیاد لە ژنێک بە ڕێپێدانی دادوەر چین ؟
بەپێی بڕگەی دووەمی ماددەی سێیەم لە قانوونی احوال شخصی بریتین لە ....
1. ڕەزامەندبوونی ژنی یەکەم لەبەردەم دادگا بە ژنهێنانی دووەمی هاوسەرەکەی .
2. تووشبوونی ژنی یەکەم بە نەخۆشیەکی درێژ خایەن کە ڕێگە لە سەرجێی ژن و مێردایەتی بگرێ و ئومێدی چاکبوونەوەی نەبێ یاخوود نەزۆک بێت
3. پیاوەکە دەبێت توانای دارای باشبێت و بەبەڵگەنامەی فەرمی بیسەلمێنێ
4.دەبێت پیاوەکە پێش گرێبەستی هاوسەرگیری بەڵێننامەیەک لەبەردەم دادگا پێشکەش بکات بۆ بەدیهێنانی یەکسانی لەنێوان هاوسەرەکانی لەرووی مادی و مەعنەوی .
5. نابێت ژنی یەکەم پێشووتر لە گرێبەستی هاوسەرگیریەکەی بەمەرجی دانابێ ژنی بەسەر بێت .
بههیوای سوود
لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد.