PRDE

PRDE

Share

تایبەتە بەهەواڵ و ڕووداوەکان بەگشتی ..
لایکی پەیجەکەمان بکە و هەواڵ لەئێمە وەربگرە

18/06/2026

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە پۆستەکەی لادرا و نزار ناسر، لە شوێنی دانرا

16/06/2026

یارییەکەی عێراق کەمتر لە کاتژمێرێکی ماوە، پێشبینت بۆ ئەنجامەکەی چییە؟

16/06/2026

بەنگین ڕێکانی،
دەستی لەپۆستەکـەی کشاندەوە.
⤵️

16/06/2026

شەپۆلێکی گەرمای بەتین دەگاتە کەرکوک

زانیاری لە کۆمێنتە

15/06/2026

بەپەلە
علی حمە صالح گۆمەکەی شلەقاند
👇👇👇👇👇

15/06/2026

📌 سوپای تورکیا ڕێگری لە گەڕانەوەی دانیشتووانی 21 گوندی زاخۆ کرد

ئەمڕۆ ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، هیوای دەیان خێزانی ئاوارەی دەڤەری "سندی و گولی" لە سنووری زاخۆ، لە بەردەم بازگەیەکی سەربازیی سوپای تورکیادا کۆتایی هات، دوای ئەوەی ڕێگەیان پێنەدرا تەنانەت بۆ سەردانیش بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

🔹 کورتەی ڕووداوەکە:

بەڵێنە بێبەرهەمەکە: ڕۆژی ١٠ی حوزەیران، ئیدارەی خۆجێی ناحیەی دەرکار و باتیفا بە فەرمی بە خەڵکەکەیان ڕاگەیاندبوو کە دەتوانن ئەمڕۆ (١٥ی حوزەیران) سەردانی گوندەکانیان بکەنەوە.

ڕێگرییەکە: کاروانێکی گەورەی هاووڵاتییانی ٢١ گوند (لەوانە: سنات، ئێرە، حەفتانین، دێرەشیشێ، باجوا و گوندەکانی گەلی پساغا) کەوتنەڕێ، بەڵام لە گوندی "شەرانشی سەروو" لەلایەن بازگەیەکی سوپای تورکیاوە ڕێگرییان لێکرا.

وەڵامی سوپا: "ناوچەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدایە و ڕێگەی هاتووچۆ بۆ هیچ کەسێک نییە."

📉 پاشخان:
ئەم گوندانە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (چنگی-پڵنگ)دا لەلایەن سوپای تورکیاوە کۆنتڕۆڵکراون و دانیشتووانەکەی ئاوارە بوون. خەڵکی ناوچەکە هیوایان وابوو لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام واقیعی تاڵی بازگەکانی سەر سنوور پێچەوانەکەی سەلماند.

15/06/2026

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بابەت /بەیاننامە
بەداخ و ئەسەفەوە چەن ڕۆژێکە بابەتێکی نائەخلاقی و نالۆژیکی لە تۆڕەکانی سۆشیاڵ میدیا خراوەتە بەرباس و مامۆستایەکی ئاینی بەڕێزی پێ تۆمەتبار کراوە و بەشێکی خەڵکی پێ جەواشە کراوەو کۆمەڵگای کوردیان لەمامۆستایانی ئاینی خستۆتە گومانەوە.
لێرەوە ڕایئەگەیەنین کە ئەو تۆمەتانە دوورن لەو مامۆستا بەڕێزەو لەسەرجەم مامۆستیانی ئاینی، ئێمە دەزانین تەنها بەمەبەست لەم تۆمەتانە لێدانە لە ڕەمز و پێشەوایانی ئاین و دینی ئیسلام.
بۆیە داواکارین کە داواکاری گشتی بەجددی بێتە سەرخەت و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەی کە خەریکی دروستکردن و ڕەواجدانن بەو تۆمەتانە ڕووبەڕووی دادگا بکاتەوە و ڕاست و ڕوونی بابەتەکە بۆ خەڵکی کوردستان بخاتەڕوو.

گۆران کاکەمد
ل. بەشی ئاینی مەڵبەندی دەوروبەر
ل. ناوچەی پردێی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام.

14/06/2026

سەرۆک وەزیرانی پاکستان:
بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە ڕێکەوتنی ئاشتی لەنێوان ئێران و ئەمریکا کرا.

14/06/2026
Want your business to be the top-listed Media Company in Kirkuk?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Website

Address

Hawler
Kirkuk
00964