Kurd Electro Pc
هــەرزانـتـریـن نـرخ و بـاشـتـریــن کوالیتــی کــۆمــپــیــوتـــەر و لاپ تــۆپ.
27/09/2025
ڕێبەری قوتابیانی زانکۆ: لاپتۆپ یان تابلێت باشترە؟ 🎓
🧑⚕️ پزیشکی، پەرستاری، زانستە تەندروستییەکان ← تابلێت
بۆچی؟ کێشی سووکە، هەڵگرتنی ئاسانە، و نایابە بۆ خوێندنەوەی فایلی PDF، تێبینی نووسین لەسەری، و نووسینی خێرای تێبینی نەخۆش.
تایبەتمەندییە گونجاوەکان:
شاشەی ١٠–١٢ ئینچ بە ڕوونی Full HD
ڕامی ٦–٨ گێگابایت
بیرگەی ١٢٨ گێگابایت و زیاتر
پشتگیری لە پێنووسی ئەلیکترۆنی بکات
پاتری ٥+ کاتژمێر
🧑💻 زانستی کۆمپیوتەر، ئەندازیاری، ئایتی ← لاپتۆپ
بۆچی؟ کۆدین، سیمولەیشن ، و بەکارهێنانی سۆفتوێری قورس. تابلێت بۆ ئەم کارانە بە کەڵک نایەت.
تایبەتمەندییەکان:
CPU: i5 / Ryzen 5 یان باشتر
RAM: لانیکەم ١٦ گێگابایت
Storage: 512GB\ SSD کەمتریش دەبێت
GPU: کارتی شاشەی دەرەکی (نموونە RTX\ 3050 و بەرزتر ئەگەر کاری گرافیک یان دروستکردنی یاری دەکەیت)
Battery: ٢+ کاتژمێر
📚 زانستی مرۆی و کۆمەڵایەتی، یاسا ← تابلێت (لەگەڵ کیبۆرد)
بۆچی؟ زۆربەی کارەکان بریتین لە خوێندنەوە، نووسین، و تێبینی وەرگرتن. تابلێت کێشی سووکترە بۆ هەڵگرتن و گواستنەوە.
تایبەتمەندییەکان:
ڕامی ٨ گێگابایت
بیرگەی ١٢٨–٢٥٦ گێگابایت
پشتگیری لە کیبۆردی جیاکراوە و پێنووس دەکات
پاتری ٨–١٠ کاتژمێر
📊 کاروبار، بەڕێوەبردن، ئابووری ← لاپتۆپ
بۆچی؟ کارکردن لەسەر سپرێدشیت (spreadsheets)، پرێزنتەیشن، و ڕاپۆرت پێویستی بە کیبۆردێکی تەواو و فرەکاری (multitasking) هەیە.
تایبەتمەندییەکان:
i5 / Ryzen\ 5 یان باشتر
ڕامی ٨–١٦ گێگابایت
بیرگەی ٢٥٦–٥١٢ گێگابایت SSD
دیزاینێکی تەنک و سووک بۆ ئاسانی لە هەڵگرتن
🎨 هونەر، دیزاین، مەڵتیمیدیا ← هەردووکیان (باشتر وایە)
بۆچی؟ تابلێت بۆ وێنەکێشان و سکێچ کردن، لاپتۆپ بۆ دەستکاری (ئیدیت) و ڕێندەر کردن.
تایبەتمەندییەکانی تابلێت:
iPad\ Air/Pro یان زنجیرەی Samsung\ Tab\ S لەگەڵ پشتگیری پێنووس
ڕامی ٨ گێگابایت، بیرگەی ١٢٨ گێگابایت
تایبەتمەندییەکانی لاپتۆپ:
i7 / Ryzen\ 7
ڕامی ١٦–٣٢ گێگابایت
کارتی شاشەی دەرەکی (RTX\ 3060 یان بەرزتر)
Storage: 1TB / SSD
16/09/2025
لەگەڵتان دەبین بۆ پێشکەش کردن زانیاری زۆر بەسوودو پێویست لە دونیا تەکنەلۆژیای زانیاری کۆمبیوتەرو ئینتەرنێت
14/09/2025
پێکهاتە و بەشە سەرەکییەکانی کۆمپیتەر بریتین لەو بابەتانەی کە لە خوارەوە باسمان کردووە بۆ ئێوەی خۆشەویست بۆ بەرچاو ڕوونی و هەبوونی زانیاری زیاتر لەکاتی هەڵبژاردن و کڕینی کۆمپیوتەرە بۆ ئیش و کارەکانتان
1. CPU (Processor) → خێرای تەواوی لاپتۆپ و بەرنامەکانی پێوە پەیوەستە و گرنگترین بەشی کۆمپیوتەرە
2. RAM → ئەو کۆگەیەیە کە داتا پێویستەکانی لەناو هەڵدەگرێت بۆ کاتی ڕەنکردنی بەرنامەکانت زۆر خێراترە لە ستۆرەجی ئاستی یارمەتی خێرای کۆمپیوتەرە دەدات بە هاوکاری کردنی پڕۆسێسەرەکەت
3. Storage (SSD > HDD) → خێرای هەبوون و کۆژاندنەوەی کۆمپیوتەرەی پێوە پەیوەستە و تەواوی داتاکانی لەناو هەڵدەگیرێت
4. GPU → پارچەیەکی گرنگە بۆ نیشاندانی شتەکان لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەت بۆ ڤیدیۆ ئیدیتینگ و گەیمینگ و کاری ئەندازیاری و ٣دی مۆدڵینگ زۆر گرنگە
5. Cooling System → کۆمپیوتەرەکەت لە گەرمبوون و خاو بوونەوەو زوو خەرابوون بەڕێژەیەکی بەرچاو دەپارێزێت
6. Battery → ئەو بەشەیە کە جیاوازیەکی گەورە لەنێوان کەیسوو لاپتۆپ دروستدەکات ڕێگەدەدات بەبێ کارەبا ئیش بە ئامێرەکە بکەین بۆ ماوەیەکی دیاریکراو
7. Motherboard → تەواوی بەشەکانی کۆمپیوتەرەکەت بەیەکەوە دەبەستێتەوە و یارمەتی بەیەکەوە کارکردن و گەیاندنی کارەبا بۆ تەواوی بەشەکانی دەدات
8. Display (Resolution/Refresh) → شاشەی کۆمپیوتەرەکەمانە کە کوالیتی و ڕەنگ و خێرای نیشاندانی یاری و بەرنامەکانی پێوە پەیوەستە
9. Wi-Fi/Bluetooth Card → باشی گەیشتن و خێرای ئینتەرنێت و بلوتوسەکەمان دیاری دەکات بۆ ئامێرەکەمان بەپێی جۆر و مۆدێل دەگۆڕێن
10. Keyboard/Touchpad/Ports → ئەو بەشانەش کاری ڕۆژانەمان بۆ ئاسان دەکەن و بەپێی جۆری کۆمپیوتەرەکەمان دەگۆڕێن
🖇️ Promotion Tags:
14/09/2025
بەدڵنیاییەوە جیاواز دەبین، ڕاستگۆیی، کوالیتی، نرخی گونجاو بەشێک دەبێت لە ناونیشان و جیاوازی ئێمە
چاوەڕوان بن و ببینن.....⏳⏳🕛⏳⏳
بالتأكید سنكون مختلفین، الصدق والجودة والاسعار المعقولة ستكون جزءا من تمايزنا انتظروا.............⏳⏳🕛⏳⏳
13/09/2025
سڵاوو ڕێزو خۆشەویستی بۆ ئێوەی ئازیز....
بە ئیزنی خوای گەورە لەو پەیجەوە لەگەڵتان دەبین بۆ خستنەڕوو و نیشاندانی گونجاوترین لاپتۆپی دەستی دوو هەم لەڕووی نرخەوە هەم لەڕووی کوالیتی یەوە، چاوەڕوان بن.......⏳⏳🕛⏳⏳
Click here to claim your Sponsored Listing.
Website
Address
44001