Ranew
دامەزراوەی ڕەنێو
بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری
لێت دەپرسن دەربارەی جۆرەکانی بت و صەنەم
#ڕەنێو #پرسیار
لێت دەپرسن دەربارەی خوا بەیەکگرتن لە ڕووی زانیارییەوە
#ڕەنێو #پرسیار
وتاری هەینی: کۆکەرەوەی مسوڵمانیەتی
تەواوی وتارەکە لەم لینکەیە:
https://youtu.be/tW2p-bpN5sA?si=6P4swHkN8KSFKr_W
#ڕەنێو
14/05/2026
تیمێکی دامەزراوەی ڕەنێو سەردانی ناوەندی ڕێنوێنی کرد، لای خۆیەوە تیمەکە کۆشش و کارەکانی ڕێنوێنی لە بواری نووسین و بڵاوکردنەوەدا بەرز نرخاند، پاشان لە درێژەی سەردانەکەدا هەردوو لا بەگرینگییەوە باسیان لە بایەخی پەروەردە و پێگەیاندنی هزری لە کۆمەڵگای کوردیدا کردەوە.
#ڕەنێو
لێت دەپرسن دەربارەی خوا بەیەکگرتن لە ڕووی کرداریەوە
#ڕەنێو #پرسیار
RanewFoundation AliBapir
دیداری تیمی ڕەنێو لەگەڵ ڕێکخراوی خاڵ بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی بیروڕا و هەماهەنگیی کاری هاوبەش.
لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی خزمەتکردنی نووسەرانی کورد و پەرەپێدانی پڕۆژە هاوبەشەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە. لەلای خۆیەوە تیمی ڕەنێو دەستخۆشی و ستایشی خۆی ئاراستەی ڕێکخراوی خاڵ کرد بۆ ئەو هەوڵە ماندوونەناسانەی لەپێناو پاراستن و بڵاوکردنەوەی شاکارە ئەدەبییەکانی شاعیران و ناودارانی کورددا ئەنجامی دەدەن.
#ڕەنێو
وتاری هەینی: کاریگەری قورئان
تەواوی وتاری هەینی لەم لینکەیە: https://youtu.be/ENTn4hGd5RQ
#ڕەنێو
07/05/2026
سەردانی دامەزراوەی میدیایی ڕوون و گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگی میدیایی. هاوکات بەرزنرخاندنی ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریان و گەیاندنی سوپاس و پێزانین لە پای خزمەتی بەردەوامیان بەبێ جیاوازی.
#ڕەنێو
07/05/2026
ئایا پێغەمبەر ﷺ لەبارەی قورئانەوە چیمان بۆ ڕوون دەكاتەوە؟
لە وەڵامدا دەڵێین: پێغەمبەری خوا ﷺ چۆنیەتیی كارپێكردنی قوڕئانمان بۆ ڕوون دەكاتەوە، ئەگەرنا ئەگەر ئەركی پێغەمبەر ﷺ بووایە هەموو قوڕئان ڕوون بكاتەوە، ئێمە ئێستا تەفسیرێكمان دەبوو، بە ناوی تەفسیری پێغەمبەری خوا ﷺ بۆ قوڕئان، كە بەدڵنیاییەوە تەفسیرێكی وامان نییە، بەڵكوو تەنیا چەند وشە و ڕستەیەك پێغەمبەری خوا ﷺ دوای ئەوەی كە هاوەڵان (خوا لێیان ڕازی بێت) ئیشكالیان لەسەریان پەیدا بووە، بۆی ڕوون كردوونەوە، بۆ وێنە: ئەو ئایەتەی سووڕهتی (الأنعام) كە خوا (عز وجل) تێیدا فەرموویەتی:
﴿ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُم بِظُلْمٍ أُولَٰئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُم مُّهْتَدُونَ (82)﴾.
واتە: ئەوانەی بڕوایان هێناوە و ستەم و خراپەیان تێكەڵ بە بڕوایەكەیان نەكردووە، ئا ئەوانە دڵنیایی (سزانەدران)ـیان بۆ هەیە، هەر ئەوانەش ڕێی ڕاستگرتووانن.
چونكە كاتێك ئەم ئایەتە هاتە خوار، هاوەڵان (خوا لێیان ڕازی بێت) سەغڵەت بوون و ترسان، وەك لەم فەرمایشتەدا هاتووه:
عَنْ عَبْدِ اللهِ (رضي الله عنهما) قَالَ: لَمَّا نَزَلَتْ هَذِهِ الْآيَةُ: ﴿ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ ... (82)﴾ الأنعام، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللهِ! فَأَيُّنَا لَا يَظْلِمُ نَفْسَهُ؟ قَالَ: «لَيْسَ ذَاكَ، هُوَ الشِّرْكَ، أَلَمْ تَسْمَعُوا مَا قَالَ لُقْمَانُ لِابْنِهِ: ﴿ لَا تُشْرِكْ بِاللهِ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ (13)﴾ لقمان». أخرجه أحمد في المسند: 4031، وقال شعيب الأرناؤوط: إسناده صحيح على شرط الشيخين.
واتە: كاتێك ئەم ئایەتە هاتە خوار، لەسەر مسوڵمانان قورس بوو، گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا! كێمان وایە؟ (واتە: كێمان ستەم و خراپەی نەكردووە و تێكەڵی ئیمانەكەی نەكردووە؟) ئەویش فەرمووی: لێرەدا مەبەست لە (ظلم) شیركە، ئەدی گوێتان لێ نەبووە كە لوقمان بە كوڕەكەی گوتووە: بێگومان هاوبەش بۆخوادانان ستەمێكی مەزنە؟!
كەواتە: لێرەدا پێغەمبەری خوا ﷺ ئەو هەڵە تێگەیشتنەی مسوڵمانانی بۆ ئەو ئایەتە ڕاست كردووهتەوە و بۆی ڕوون كردوونەوە كە مەبەست لە (ظلم) گوناح و خراپە نییە، تاكوو هیچ كەس دەربازی نەبێت، چونكە هیچ كەس نییە هەڵە و گوناحی لێ ڕوو نەدات.
مەگەر پێغەمبەر ﷺ وشەیەكی وای ڕوون كردبێتەوە، ئەگەرنا پێغەمبەری خوا ﷺ تەفسیرێكی نەزەری و فیكری نەبووە بۆ قوڕئان، بەڵام ئایا قوڕئانی بە چی ڕوون كردووهتەوە؟ وەك دایكمان عائیشە (خوا لێی ڕازی بێت) گوتوویەتی: بەكردەوەكانی و بە ئاكار و هەڵسوكەوتی، قوڕئانی بەرجەستە كردووه.
كەواتە: سوننەتی پێغەمبەر ﷺ بریتییە لە بەرجەستەكردنی قوڕئان لە دونیای واقیعدا، ئەو قوڕئانە كە خوا ناردوویەتی، پێویست بەوە بووە كەسێك بەرجەستەی بكات لەسەر ئەرزی واقیع، ئنجا پێغەمبەری خاتەم ﷺ و پاشان هاوەڵان (خوا لێیان ڕازی بێت)، ئنجا ئەوانەی كە شوێن پێغەمبەر ﷺ و هاوەڵان كەوتوون، ئەوانە قوڕئانیان لە ژیانی تاكی و خێزانی و كۆمەڵایەتی و سیاسیی خۆیاندا بەرجەستە كردووە، هەر ئەوەش مەبەستە لە: ڕوونكردنەوەی قوڕئان.
لە كتێبی: (پێناسە و پێویستی و گرنگیی ڕێبازی پێغەمبەری خوا ﷺ)
#ڕەنێو #پرسیار
Click here to claim your Sponsored Listing.
Contact the organization
Telephone
Website
Address
Irbil
44001