Rojev

Rojev

Share

ڕۆژەڤــ.میدیـــــا تۆڕی میدیایی ڕۆژەڤ

08/06/2026

کوردستان ڕۆژنامەنووسێکی ڕووخۆش و بەتوانای لەدەست دا

خودا لێت خۆش بێ

06/06/2026

محمود سەنگاوی بۆی تاگ کەن

30/05/2026

"باشە ئێوە کە هەر خەبات دەکەن، بۆ داوای دەوڵەتی کوردی ناکەن؟

ئەحمەد تورک:
لەبەرنامەی پەنجەمۆری ڕووداو وتی:
جارێک چاومان بە سەرۆکی وڵاتی چیک کەوت پێی گوتین :
"باشە ئێوە کە هەر خەبات دەکەن، بۆ داوای دەوڵەتی کوردی ناکەن؟

بەراستی ئەو رۆژە زۆر ئیحراج بووم و نەمدەزانی چۆن پینە و پەڕۆی بکەم و چۆن وەڵامی بدەمەوە. بەنابەدڵییەوە هەندێک شێر و ڕێویمان بۆ هێنایەوە، بەڵام هەستم بەشەرمەزاریەکی زۆر کرد."

25/05/2026

مووچە هات
بەغدا ٩٥٠ ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانکی هەرێم

23/05/2026

سەیری متمانە و بەهێزی مەسرور بارزانی و شڵەژان و ترسی حەلبوسی بکەن لە سەردانی مەسرور بارزانی بۆ لای حەلبوسی

22/05/2026

بزانە ئەم دەنگە زوڵاڵە کێیە کە سۆشیاڵ میدیای تەنیوە و هۆنراوەکە پەسنی کێ دەدات

22/05/2026

فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق: وەک تەیف سامی ناکەم زوو پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێرم چاوەڕێی ناردنی داهاتی ناوخۆ ناکەم

18/05/2026

ئەو داماوە لەزەمەنی مالکیەوەیە جێگرە !
زەمەنێکە پێکەوەن 😄😄😄

16/05/2026

كێ دژی سلێمانییە و کێ بەرگری لێ دەکات؟

عەزیز ڕەئووف

بەڵێ سلێمانی ئەتککرا. من لە نوسینێکدا وام نوسی. ئەم گوزارشتە بۆ خەڵکی سلێمانی نییە، بەڵکو بۆ ئەو دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و چالاکوان و پاتاڵانەیە کە بە دەنگی سلێمانی بوون بە خاوەنی سەروەت و سامان و ئیستاش ڕەخنە لە من دەگرن کە گوایە من هێرش دەکەمە سەر سلێمانی.
من لە ناو دڵی سلێمانیدام و ئەم شارەم جێ نەهێشتووە و بەتەماش نیم جییبهێڵم و بەردەوام بەرگری لە سلێمانی و کۆی شارەکانی تری کوردستان دەکەم. بەڵام با قسەیەک بکەین و بزانین کێ شاری ئەتککرد.
ئەوانەی سلێمانییان ئەتککرد ئەمانەبوون:
• یەکێتی نوێ و کوڕانی بنەماڵە، کە سەرخان و ژێرخانی ئەم شارەیان داگیرکردووە و شار دەکەنە سەربازگە و سزای زیندانییەکان دەدەن
• پارتی، کە بە بوغرایی و لوتبەرزییەوە سلێمانی پەراوێز خستووە و لە بۆسەدایە بۆ شکاندنی سلێمانی
• گۆڕان و نەوشیروان مستەفا، کە دوای خۆی سەدان دۆنم زەوی و کارگەی بۆ منداڵەکانی جێهێشت و هیچی لە دنیای ئێمە نەگۆڕی
• نەوەی نوێ و شاسوار عەبدولواحید کە فێڵیان لە خەڵک کرد و خۆیان کردەوە بە ماڵە نوێیەکەی یەکێتیدا
• ئەو ئۆپۆزسیۆنە ساختەیەی بە ئاشکرا جاشی شیعەکانە و لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەرهەرێم ورتەیان لێوە نەهات
• ئەو حزبە ئیسلامییانەی کە شار وەک یەک پارچە لە ژن و پارە دەبینن و هەر یەکەیان ئەجێندای وڵاتێکن
• پارێزگاری سلێمانی کە ٢٥٠ هەزار دەنگی خەڵکی سلێمانی برد و ئیستاش ستایشی یەکێتی دەکات
• دەریایەک لە ڕۆژنامەنوسی دەربار و چاودێری ساختە و ڕۆشنبیری قەڵەمفرۆش کە ئەوەی بە تەنگیەوە نایەن سلێمانی و ناوبانگ و سومعەکەیەتی.
• ئەو قومارچی و موزیعانەی کە بە نەڕەنەڕ، دەیانوت دەیگۆڕین و بوونە پارلەمانتار و لە قومارخانەکاندا کەرامەت و ژنی خۆیان لە قوماردا دەدۆڕان ئیستا لە دەرەوەی وڵات پارەی خانەنشینی پارلەمان دەخۆن و دەیانەوێت لەسەر سلێمانی مافی پەنابەری وەربگرن. (دەبوو قەت بەم حەدە نەبوایە بۆ دنیا پەلەی مەخلوق).
من لەناو خەڵکی سلێمانیدام و ئەوە خەڵکی ئەم شارەیە پێم دەڵێن لە چەندین ئیحراجی و لە زیاد لە ویستگەیەکدا لەجیاتی هەمووان فریای ئەم شارە کەوتی. بۆیە من پرسیار لە خەڵکی سلێمانی دەکەم: ئەمانە بوون شاریان ئەتککرد یان ڕەخنەیەکی من لەم شارە؟
بەڵێ ئەم شارە بێدەنگە و دۆش داماوە بەدەست ئەم هەموو ساختەچییەوە. ئەم شارە دەبێت بەخۆیدا بچێتەوە و چیتر نەبێتە زیندەوەری تاقیگە و هەرکەسێک بێت و بەناوی ئۆپۆزسیۆن و چاودیر و ڕۆشنبیر و تەماحی پارلەمانتارییەوە فێڵی لێ بکات.
بە هیوای خاڵیبوونەوەی شار لە ساختەچییەکان.

Want your business to be the top-listed Media Company in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Website

Address

Irbil