کتێبخانەی تەفسیر Tafsir Bookstore

کتێبخانەی تەفسیر Tafsir Bookstore

Share

کتێبخانەی تەفسیر
هەولێر، شەقامی 30 مەتری، تەنیشت منارەی چۆلی
07508180865 کتێبخانەی تەفسیر
ناونیشان: هەولێر، شەقامی 30 مەتری، تەنیشت منارەی چۆلی

08/05/2026

گەشتێک بەناو ڕەگ و ڕیشەی مێژووییماندا 📚

هەمیشە پرسیار دەربارەی ناسنامە و مێژووی کورد، یەکێک بووە لە بابەتە هەرە گرنگەکان
کتێبی "کورد" سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند و وردە بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت لە ڕەهەندە جیاوازەکانی زمان، شارستانییەت و مێژووی ڕۆژهەڵاتی نزیک تێبگات.

لەوەرگێڕانی:شێركۆ ئەحمەد حەوێز

هەمیشە باشترینەکان لای ئێمە بدۆزەرەوە! 📖✨
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناونیشانی كتێبخانەی تەفسیر
30 م تەنیشت منارەی چۆلی بەرامبەر بەنزینخانەی قەساب
بۆ داواكردن نامە بۆ پەیج بنێرن 📩
یان پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بكەن👇🏻
07508180865
گەیاندنمان هەیە بۆ سەرجەم شارو شارۆچكەكان 🚚

08/05/2026

دەربازبوون لە بــــــۆسە
6 هەنگاو بۆ وازهێنان لە سەیركردنی بێئابڕووییەكان

ئامادەكردنی : د. محەمەد عەبدولجەواد
وەرگێڕانی : ڕێدار ئەحمەد

08/05/2026

پەروەردەی ڕۆحیمان
نووسەر: سەعید حەوا
وەرگێڕ: دانیار عوسمان عەزیز

ئەم بەرهەمە نایابە کە ئێستا بە ناوی «پەروەردەی ڕۆحیمان» دەخرێتە بەردەستی خوێنەری کورد، تەنیا کتێبێک نییە لەسەر پەروەردەی ڕۆحی، بەڵکوو نەخشە ڕێگەیەکی تەواوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی باڵای خۆپەروەردەکردن و پێگەیاندنی ڕۆحی.

نووسەر بە شارەزایی و لێهاتوویی خۆی توانیویەتی میراتی دەوڵەمەندی پەروەردەی ڕۆحی لە ئیسلامدا لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەمی نوێ یەک بخات و چارەسەری گونجاو بۆ کێشە ڕۆحی و دەروونییەکانی مرۆڤی هاوچەرخ پێشکەش بکات.

ئەم کتێبە خاوەنی چەندان تایبەتمەندیی گرنگە کە پێویستە لێرەدا ئاماژەیان پێ بدەین: شێوازی نووسینی هاوچەرخ و زانستی، گرێدانی تیۆری بە پراکتیک، پشتبەستن بە سەرچاوە ڕەسەنەکان، پێشکەشکردنی چارەسەری کردەیی و تێگەیشتنی قووڵ لە پێداویستییەکانی سەردەم.

Photos from ‎کتێبخانەی تەفسیر Tafsir Bookstore‎'s post 08/05/2026

🔺 كتێبی نوێ

"مرۆڤ ئاڵۆزترین بوونەوەری سەر زەوییە، بەڵام تێگەیشتن لێی مەحاڵ نییە."
تۆماس ئیریکسن لە ڕێگەی تێکەڵکردنی زانستی دەروونناسی و ئەزموونی ڕۆژانە، توانیویەتی کۆدەکانی کەسایەتیی مرۆڤ بکاتەوە و زمانێکی سادە بۆ تێگەیشتن لە ڕەفتارە ئاڵۆزەکان بدۆزێتەوە

بەرهەمەكانی نووسەر: تۆماس ئیریكسن
ئــــــێستا بــــــەردەستە

هەمیشە باشترینەکان لای ئێمە بدۆزەرەوە! 📖✨
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناونیشانی كتێبخانەی تەفسیر
30 م تەنیشت منارەی چۆلی بەرامبەر بەنزینخانەی قەساب
بۆ داواكردن نامە بۆ پەیج بنێرن 📩
یان پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بكەن👇🏻
07508180865
گەیاندنمان هەیە بۆ سەرجەم شارو شارۆچكەكان 🚚

08/05/2026

خوڵاسەی تەفسیری مەلای گەورە
ساغکردنەوە و لێکۆڵینەوە و پوختەکردن و داڕشتنەوەی:
سەیید عومەر عەبدوڕڕەحمان

ئەم خوڵاسەیە، لەڕوانگەیەکەوە سەیری ئەکەیت، تەفسیری زانایانە و زانایان ئەدوێنێت، وێنەی تەفسیرەکانی زەمەخشەری و بەیزاوی، ئەبێت وشە وشە ڕاڤە بکرێت.

لەڕوانگەیەکی ترەوە، تەفسیری هەموانە و ئاخێنراوە بە بابەتگەلی فیکری و عەقەدی و سیاسی و کۆمەڵناسی و کۆی زانستەمرۆڤایەتییەکان. بۆیە هەموان ونبووی خۆیانی تێدا ئەدۆزنەوە.

حەققەن تەفسیری جەنابی مامۆستامان، دوڕڕەی یەتیم و کیبریتی ئەحمەڕ و ئیکسیری نێو هەموو تەفاسیری قورئانە، حەقیقەتەن بە عەقڵی عالی و عیلمی خاڵیس و قەلبی خاشیع و زمانی ناسیح و زیهنی موجەڕڕەدەوە، هاتووەتە خزمەت قورئان و بە قەڵەمی، مەیدانداری کردووە لەساحەی عەڕزی عیلم و عیرفاندا.

مومکین نییە، کەسێک ئەم تەفسیرە بخوێنێتەوە و لەڕۆحی قورئان تێنەگات، دەیان و سەدان بۆچوون و خیاڵی نوێی، بۆ دروست نەبێت.

بە ئیتتیفاقی هەموو ئەوانەی خەبەرداری ئەم قەڵەم و ئاڕائانەن، ئەگەر گوێ لەم پیاوە بگیرێت و کار بە مەغزای ئەم تەفسیرە بکرێت، کار بە ڕۆحی قورئان کراوە. جارێکی تر پێی، نووری ئیمان لەئافاقدا بەیان ئەبێت، کوفر و ئیلحاد و خوڕافات و خوزەعبەلات ئاخیریان دێت و، ئەهلی ئیسلام و ئیمان، ئەگەڕێنەوە زەمەنی مەجد و قووەت و عولو…

لەم خوڵاسەیەدا، ساغکردنەوە بۆ تەواوی تەفسیری جەنابی مەلای گەورە کراوە، وشە بە وشە و پیت بە پیت، لێکۆڵینەوە لەکۆی ئەقوالەکان کراوە و تەخریجی هەموو فەرمووەدەکانیش هەروا، با مامۆستا تەنها بە واتاش ئاماژەی پێ فەرموو بێت.

لەم خوڵاسەی بەردەستتاندا، هەموو ئەوەی پەیوەندی بە تەفسیرەوە نییە، لابردراوە. هەموو وشە ناڕوونەکان و کەسایەتییەکان، ناسێنراون. بە تەواوی بێ لایەنی پارێزراوە لەگەیاندنی بۆچوونەکانی جەنابی مامۆستای موفەسسیردا، جا هەرچی بێت و لەسەر هەرکێ بێت. هەوڵمانداوە، ڕەچاوی هەموو یاساکانی ساغکردنەوە و لێکۆڵینەوە و پەراوێز و ڕێنووس و خاڵبەندی بکەین.

هەموو تەفسیرەکەمان پوخت کردووەتەوە، بەو شێوەیەی کە شایان بێت، پێی بوترێت: خوڵاسە. پاشان بە شێوازێک دامانڕشتووەتەوە، کە ئاسانتر لەخۆی، مانا بدات بەدەستەوە. بە گشتی دەق و وشەسازی و دەربڕینی مامۆستامان پاراستووە، لەهەندێک جێدا نەبێت، کە پێویست بووە، دەربڕینەکە بگۆڕین.

07/05/2026
07/05/2026

لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز کارێکی زۆر سەخت و دژوار نییە وەک ئەوەی هەندێک وا گومان دەبەن، بەڵکوو بگرە زۆر ئاسان و ئاسانکراوە بۆ کەسێک کە ڕاستگۆیانە نییەتی لێ بهێنێت و بە خۆشەویستی و لێبڕانەوە دەستی تێ بدات، هەروەها خۆی بە ڕێسای ئاڵتوونی پڕچەک کردبێت بۆ لەبەرکردنی.

ڕێسای ئاڵتوونی بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزیش بە خاوەندارێتیی یادگەی بەهێز و توانای لەبەرکردنی بڕگەی گەورە و دوورودرێژ، یاخود بەکارهێنانی ئامرازەکانی تەکنۆلۆژیای سەردەم لە کرداری لەبەرکردن، تەنانەت خۆتەرخانکردن بۆی لە ڕووی پێدانی کاتەوە نییە، بەڵکوو تەنیا پەیوەندیی بە پشوودرێژی و توانای کەسەکانەوە هەیە بۆ بەردەوامبوون.

بۆیە هەر کاتێک تۆ وازت لە کرداری لەبەرکردن و بەردەوامبوون هێنا لەگەڵ مامۆستاکەت، یاخود وازت هێنا لە وتنەوەی بەلەبەری ئەو بەشەی کە بۆ مامۆستاکەت ئامادەت کردووە، ئەوا هەرچەندە بە خۆت بڵێیت ئەم وەستانە کاتییە بەڵام شکستت بە پرۆژەی لەبەرکردنەکە هێناوە.

100 ڕێنمایی زێڕین بۆ لەبەرکردنی قورئان وەک فاتیحە
نووسەر: عادل الجوندی
وەرگێڕ: نورەددین بەهائەددین موحەممەد

07/05/2026

چاپی نوێ 2026

فیقهی نەوجەوانان (چاپی دووەم)
ئامادەکردنی: عەلی ئەبوبەکر

ئەم نووسینەی بەردەستت پوختەیەکە دەربارەی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی پەرستشە کەسییەکان کە پێک هاتوون لە پێنج بەشی سەرەکی (پاکییەتی - نوێژ - ڕۆژوو -حەج – زەکات) کە وەرگیراوە لە کتێبی (غاية الاختصار لأبي شجاع) لە مەزهەبی ئیاممی شافیعی.

لەگەڵ باسکردنی کەمێک لە پێگە و گرنگی و گەورەیی هەر بەشێکیان لە ڕوانگەی شەرع و عەقڵ و مەبەستە شەرعییەکانیانەوە، هەروەها هەندێک بابەتی دیکەی پێویست، هەوڵمان داوە بابەتەکان بە شێوەیەکی پوخت و کورت باس بکەین کە گونجاوبن بۆ ئاستی نەوجەوانان و تازەپێگەیشتووان و ئاسانرتین ڕێگە لە بەرچاو گیراوە، تاوەکوو بۆ لەبەرکردن ئاسان و ئاسانترت بێت.

ئەم نووسینە بۆ مەبەستی خوێندن و فێربوون نووسراوە، لەبەر ئەوە مانای هیچ ئایەتێک، یان فەرموودەیەکمان نەنووسیوە، تا مەجالێک بۆ مامۆستایان و خوێنەران بهێڵینەوە بە مەبەستی بەدواداچوون و مانەوەی چێژی فێربوون.

07/05/2026

«خۆلاسەی تەفسیری نامی» کە دانراوی عەللامە مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسە،
تەفسیرێکی پوخت و ڕەوانی قورئانی پیرۆزە. تەفسیرێکی سەربەخۆیە لە «تەفسیری نامی» و کورتە و پوختەی ئەو تەفسیرە نییە، وەک ئەوەی هەندێک وای بۆ دەچن.

جیاوازیی ئەم چاپە لەگەڵ چاپەکانی پێشتری تەفسیرەکە لەوەدایە کە «نووسینگەی تەفسیر» ئیشی جددی و چڕوپڕی لەسەر تەفسیرەکە کردووە بە پێداچوونەوە و هەڵەگری، بۆیە لەم ڕووەوە نووسخەیەکی پاراو و کوردانە و بێ گرێوگۆڵی خستووەتە بەردەست خوێنەرانی.

خۆلاسەی تەفسیری نامی
دانراوی: عەللامە مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس

07/05/2026

🔺 كتێبی نوێ

ڤــــــەژین

نووسەر: عەبدالسلام مــــــدنی

هەمیشە باشترینەکان لای ئێمە بدۆزەرەوە! 📖✨
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناونیشانی كتێبخانەی تەفسیر
30 م تەنیشت منارەی چۆلی بەرامبەر بەنزینخانەی قەساب
بۆ داواكردن نامە بۆ پەیج بنێرن 📩
یان پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بكەن👇🏻
07508180865
گەیاندنمان هەیە بۆ سەرجەم شارو شارۆچكەكان 🚚

07/05/2026

دوو بەرهەمی نوێ و پڕبایەخی
وەرگێڕ: بەرزان محەمەد

کە بە وردی تیشک دەخاتە سەر وێستگە هەستیارەکانی مێژووی ئیسلام

هەمیشە باشترینەکان لای ئێمە بدۆزەرەوە! 📖✨
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناونیشانی كتێبخانەی تەفسیر
30 م تەنیشت منارەی چۆلی بەرامبەر بەنزینخانەی قەساب
بۆ داواكردن نامە بۆ پەیج بنێرن 📩
یان پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بكەن👇🏻
07508180865
گەیاندنمان هەیە بۆ سەرجەم شارو شارۆچكەكان 🚚

Want your business to be the top-listed Shop in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address


Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 19:00
Tuesday 09:00 - 19:00
Wednesday 09:00 - 19:00
Thursday 09:00 - 19:00
Friday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 19:00
Sunday 09:00 - 19:00