Kurd Video
Your future is shown to us
19/05/2026
دوای گفتوگۆیەکی توند و پڕ ململانێ، حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی پێک هێنرا، لە عێراق شتێکی زۆر جیاواز هەیە، دەستوور بەس نییە بۆ وەرگرتنی ماف، بەڵکو لێرە وەرگرتنی ماف بە بە هێزە، هێزیش پێویستی بە یەکهەڵوێستی هەیە.
بەغدا بە هەموو شێوەیەک هەرێمی کوردستانێکی لاواز و گوێڕایەڵی دەوێت، حکومەتێکی هەرێمی کوردستانی دەوێت، بەردەوام چاوی لە دەستی هاوکاری بەغدا بێت. پارتی وەکو هێزی کورد و لایەنی نەتەوەیی ئەمە قبوڵ ناکات، بەڵام لەولاوە یەکێتی هەموو شتێکی تێکدا و وەکو کاری هەمیشەیی خۆی پشتی لە یەکهەڵوێستی کورد کرد و دەستی لەگەڵ دژە کوردەکان تێکەڵ کرد.
سیاسییەکانی عێراق لەناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ژوورە داخراوەکاندا، سەریکی دابەشکردنی پۆستەکان بوون، داهات و سنووری دەستەڵاتەکانیان دابەشدەکرد، بڕیاریان دەدات سنوورێک بۆ بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان دابنێن، سەرکردە عێراقییەکان بە ئاشکرا دژایەتی بۆ هەرێمی کوردستان دەرنابڕن، بەڵام هەر فایلێک کە پەیوەندی مافەکانی هەرێمی کوردستانە، خراونەتە ژێر مێزەکان و لە جیاتی چارەسەرکردن ئیدارە دەدرێن، پۆڵۆ شاڵاو عەلی عەسکەریسەرکردە عێراقییەکان بە سوننە و شیعەوە، پێشکەوتنەکانی کوردستان قبوڵ ناکەن، کە ئێستا لە رووی جوانی و پاک و خاوێنییەوە لەپێش بەغدا و بەسرەوەن.
لە بەغدا پارتی کا بۆ بەهێزکردنی هەرێی کوردستان دەکەن، بە بەغدا دەڵێن بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان، لە خزمەتی دەوڵەتی عێراقیشدا، بەڵام بەغدا بە تاکڕەوی کاردەکات و دەیەوێ هەرێمێکی کوردستانی لاواز و گوێڕایەڵ دروست بکات، بێ گومان ئەویش بە هاوکاری یەکێتی و موشتەقاتەکانی.
حاکم فارووق، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ: عێراق دەستەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان زەوت دەکەن، پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان بە رەوا نابینن، بۆیە پارتی وەکو لایەنێکی کوردستانی دەیەوێ ئەو تاکڕەوییەی بەغدا رابگرێ.
ئاڤێستا مام یەحیا، دەڵێ: ''پارتی تاکە لایەنی کوردە کە شەڕی مانەوەی هەرێمی کوردستان دەکات''. بەم پێیە بێت لایەنەکانی دیکە تەنیا بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتێک و یاخود هەر ئیمتیازاتێکی دیکە، ئامادەن هەموو مەرجەکانی سەرکردە دژە شیعەکان قبوڵ بکەن. ئەوەش بە روونی دیارە، چونکە یەکێتی پۆستێکی خۆی دایە سروە عەبدولواحید، کە تاوەکو سەر ئێسقانی دژی هەرێمی کوردستانە.
خۆ پارتیش دەتوانێ وەکو یەکێتی بێت و پۆستی باشیش وەردەگرێ لە بەغدا، بەڵام ئەوکاتە هەرێمی کوردستانە دەتوێتەوە. ئاڤێستا دەڵێ ''بۆ ئەوە خەباتمان نەکردووە لەناو شیعە و سوننە بتوێینەوە''.
گوتارەکانی یەکێتی زۆر جیاواز بوون، زۆر عێراقیانە بوون، بەردەوام ئەوە دەڵێنەوە، کە کێشەکان خەتای هەرێمی کوردستانە، دیلان غەفووری، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێ ''60% کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان، خەتای هەرێمی کوردستانە'' دکتۆر رێکەوت حەمەڕەشید، کە پێشتر وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بووەو ئێستا ئەندامی پەرلەمانی عێراقە، لە فراکسیۆنی یەکێتی، لێیوەردەگرێتەوەو دەڵێ '' لە 60% زیاتر خەتای هەرێمی کوردستانە''.
یەکێتی دەڵێ، دەمانەوێ وەزیری زیاترمان هەبێت، بۆ ئەوەی بەرگری لە ماف و یاساکانی پەیوەست بە کورد بکەین. بەڵام ئەوان سروە عەبدولواحیدیان کردە وەزیر.
یەکێتی دەڵێ هەرێمی کوردستان پابەندی دەستوور نییە، بۆیە ئەو کێشانەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دروستبوون. ئەگەرچی پەرلەمانتارێکی شیعە دەڵێ ''90% بەڵێنەکان جدیین و مووچەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، وەکو بەسرە و بەغدا لەکاتی خۆیدا دابەش دەکرێت''. بەڵام تاوەکو ئێستا هەرێمی کوردستان ئەو متمانەیەی بۆ دروست نەبووە، کە بەڵێنەکان وەکو خۆی جێبەجێ بکرێن، چونکە ئەو وەزیرانەی یەێتی دایناون، تا سەر ئێسقان دژە کوردن و لە هەڵوێستەکانی پێشووتریان بە روونی دەردەکەوێت.
18/05/2026
لە شاری وانی باکووری کودستان هەرێمێک دروستکراوە بەناوی ڤانستان، ئەو ڤانستانە بۆ شوێنگرتنەوەی کوردستانە بە پشتگیری حکومەتی تورکیا.
حکومەتی تورکیا دەیەوێ بەم ڤانستانە بە جیهان بڵێ ئێمە مافی تەواومان داوەتە کورد و هەرێمێکی سەربەخۆمان بۆ دروستکردوون، ناویشیان لێناوە کۆماری ڤانستان، و شاری ''وان'' وەکو پایتەختی کۆمارەکە دیاریکراوە.
کۆماری ڤانستان، پڕۆژەیەکی سیاسییە و چەند ئامانجێکی هەیە:
ئامانجی یەکەمیان لێدانە لە ناسنامەی کورد، ئاڵاکەیان هەمان ئاڵای کوردستانە، لە جیاتی رەنگی سوور، رەنگی شینیان داناوە، کە هێمای نەتەوەی تورکمانە.
ئامانجی دووەمیان دابەشکردنی دەنگی کوردە، دەیانەوێ ناسنامەیەکی جیاواز دروستبکەن و گەنجانی کورد لە خەباتی نەتەوەیی راستەقینە دووربخەنەوە.
ئامانجی سێیەمیان لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستانە، لە مێژووی دروستکراوی خۆی، هەرێمی کوردستان وەکو دوژمنێکی ئایینی نیشان دەدەن و وێنەی هەرێمی کوردستان ناشیرین دەکەن.
کۆماری ڤانیستان پڕۆژەیەکە بۆ دروستکردنی "کوردستانێکی کۆنترۆڵکراو" کە لەژێر هەژموونی دەوڵەتی تورکیادا و هیچ مەترسییەکی بۆ سەر یەکپارچەیی تورکیا نییە.
لە هەمان کاتدا، زمانی کوردی زمانی فەرمی هەرێمەکەیە لە چوارچێوەی ئەو مەرجانەی تورکیا بۆی دیاریکردوون. هەروەها ئالا و پاسپۆرتی کۆماری ڤانستان لە تورکیا دانپێدانراوە.
ئاسۆ فەرەیدوون: هەڤاڵ ئەبووبەکر بەعسی بوو
هەڤاڵ ئەبووبەکر: ئەگەر یەک کەلیمەم بۆ بەعس نوسیبوو لەسێدارەم بدەن.
ئاسۆ فەرەیدوون: ئەوەتە بەڵگە
هەڤاڵ ئەبووبەکر: ئێوە داڵدەی بەعسییەکانتان دا.
ئەمڕۆ هەڤال ئەبووبەکر: یەکێتی دیدێکی شارستانیانەی بۆ سلێمانی دروست کردووە.
17/05/2026
رۆژی پێنجشەممە لە دادگای سلێمانی، چیرۆکێک باسکرا، کە ئەوەی دڵۆپێک ویژدانی هەبی، هەتا ماوە نەفرەت لە بافڵ و قوباد و ئاساییشی یەکێتی دەکات.
گەنجێکی جوانی شارەکە، لەبەر ئەوەی لەلایەن لاهوور پاسەوان بووە، لە پیاوەتی خراوە، لەژێر ئەشکەنجە و هەڕەشە لەترسی خۆی دانی بە هەندێک شت ناوە، کە نەیکردووە.
هەر لەژێر ئەشکەنجە و هەڕەشە داوای لێدەکەن بچێتە دادگا و لە دژی لاهوور شایەتی بدات. حەمە رەش دەبردرێتە بەردەم دادوەر، راستییەکی کاریگەر ئاشکرا دەکات.
بەرپرسانی یەکێتی چاوەڕێی ئەوەی حەمە رەش هەموو دانپێدانانەکانی دژی لاهوور بێت، بەڵام پێچەوانەکەی روویدا، حەمە رەش، کە لە پیاوەتی خراوە، لەبەردەم دادوەر پیاوەتی خۆی سەلماند، راستییەکانی ئاشکرا کرد. گوتی : لەکاتی لێکۆڵینەوە رووبەڕووی ئەشکەنجەیەکی قورس بوومەوە، ددانم شکێنراوە، سەر و پشتم بریندارە و تەقەڵی هەیە، ئەوەی کە زۆر ئازاری داوم لەژێر ئەشکەنجە لە پیاوەتی خراوم. هەروەها هەموو دانپێدانانەکانم لەژێر هەڕەشەدابوو، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەشکەنجە نەدرێمەوە، هەرچی گوتیان گوتم راستە.
ئەم قسانەی حەمە ڕەش مشتومڕێکی فراوانی لەبارەی مانای "پیاوەتی" دروست کردووە. هەرکەسێک دەبینی دەڵێ پیاوەتی ڕاستەقینە لە جورئەتی گوتنی ڕاستیدایە، ئەگەرچی لە ژێر ئەشکەنجە و زۆرداری ''لە پیاوەتی خراوە''، بەڵام بەهۆی ئازایەتییەکەیەوە هێشتا پیاوە.
دۆسیەی حەمە ڕەش پرسیاری جددی لەسەر سەروەریی یاسا و بێلایەنیی دەسەڵاتی دادوەری لە سلێمانی دروست کردووە. دادگا چ بڕیارێک دەدات. بەپێی زانیارییەکان دەڵێن دوای ئەوەی حەمە رەش براوەتەوە زیندان، لەسەر ئەم قسانەی لە دادگا کردوویەتی دووبارە ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە، دوگترێ لەژێر هەڕەشە جارێکی دیکە ڤیدیۆیەک دەکات و دەڵێ ئەو قسانەی لە دادگا گوتم راست نەبوون، هەروەها رەنجە راپۆرتێکی ساختەی پزیشکی بۆ حەمە رەش بکرێت و بڵێن درۆیە و لە پیاوەتی نەخراوە.
16/05/2026
لە بەغدای پایتەختی عێراق، کچێکی تەمەن 15 ساڵ لەبەر ئەوەی مێردی بە ئامۆزا 60 ساڵەکەی نەکردووە، کوژرا.
دوای کوشتنەکەی خانەوادەکەی لە جیاتی پرسە، بەم بۆنەیەوە ئاهەنگ و خۆشی دەردەبڕن.
کەوسەر بەشار حسێجاوی، کچێکی تەمەن 15 ساڵان، لەبەرئەوەی رازی نەبوو بە زۆر بەشووبدرێت، لەلایەن خێزانەکەیەوە، کوژرا. کەوسەر، دانیشتووی ناوچەی نەهرەوانی رۆژهەڵاتی بەغدا بوو.
دوای ئەوەی کەوسەر گوشارەکانی خێزانەکەی بۆ بەشوودانی بە زۆر رەتکردەوە، ماڵی بەجێهێشت، بەڵام دواتر گەڕایەوە. دوای گەڕانەوەی، لە رۆژی سێشەممە، 12ـی ئایاری 2026، مامێکی بردوویەتییە شوێنێکی دوورەدەست و بە پاساوی "شەرەف" کوشتوویەتی.
دوای کوژرانی، خێزان و کەسوکارەکەی نەک هەر پەشیمان نەبوون، بەڵکو بە گوتنەوەی گۆرانیی میللی (الأهازيج الشعبية) ئاهەنگیان بۆ مردنەکەی گێڕاوە و گرتەی ڤیدیۆیی خۆشییەکانیان بڵاوکردووەتەوە.
لەبەرامبەر ئەم تاوانە گەورەیەدا، حکومەت ناتوانێک هیچ کەسێک دەستگیر بکات و لێپێچینەوەش لە بکوژ ناکرێت، چونکە ئەمە لەلایەن عەشیرەتەوە کراوە. عەشیرەتەکانیش لە عێراق زۆر دەستەڵاتدارن، بەتایبەت دوای رووخانی رژێمی بەعس لە عێراق لە 2003، عەشیرەتە عەرەبەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بوونەتە خاوەنی 7 ملیۆن پارچە چەک، ئەمەش وایکردووە بەشێوەیەکی مافیایی بژین و حکومەت و پۆلیس ناتوانن تۆمەتباران دەستگیر بکەن.
کوشتنی ژنان بە پاساوی "شەرەف" یەکێکە لەو کێشە کۆمەڵایەتیانەی کە لە عێراقدا بەربڵاوە. بەپێی ماددەی 409ـی یاسای سزادانی عێراق، سزای ئەو کەسانەی بەم پاساوە تاوان دەکەن، زۆر سووکە و لە سێ ساڵ بەندکردن تێپەڕ ناکات، ئەمەش وایکردووە رێگری لە زیادبوونی تاوانەکان نەکرێت.
ڕوانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ساڵانە نزیکەی 150 بۆ 200 کچ و ژن لە عێراق بە ناوی "شەرەف"ـەوە دەکوژرێن، لە کاتێکدا ژمارەی راستەقینە لەوە زیاترە، چونکە زۆربەی تاوانەکان پەردەپۆش دەکرێن و تۆمار ناکرێن.
13/05/2026
بۆ تێگەیشتن لە سیاسەتی دەرەوەی قەتەر، پێویستە لە دیدێکی جیاوازەوە سەیری بکەین، نەک تەنیا وەک "هاوپەیمان" یان "دوژمن". قەتەر پەیڕەوی لە ستراتیژێکی زیرەکانە دەکات کە دەتوانین ناوی بنێین "دەستگێڕی سیاسی".
دەستگێڕی سیاسی چییە؟
قەتەر، وەک بازرگانێکی سیاسی کار دەکات. ئەم وڵاتە نە سیخوڕی کەسە و نە فەرمانی هیچ لایەنێک جێبەجێ دەکات، بەڵکو سێ شت بە وڵاتان دەفرۆشێت: یەکەم، زانیاریی نهێنی کە کەس نایزانێت. دووەم، پەیوەندی و دەستڕاگەیشتن بەو شوێنانەی کە وڵاتانی دی ناتوانن پێی بگەن. سێیەم، پێدانی شەرعییەت و ناوبانگ بە گرووپەکان بۆ ئەوەی وەک لایەنێکی سیاسی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، نەک تەنها هێزێکی چەکداری.
جیاوازییەکی بنەڕەتی لەنێوان ستراتیژی ئێران و قەتەردا هەیە. ئێران، گروپە چەکدارەکانی وەک حەماس، حزبوڵڵا و حوسییەکان دروست دەکات و چەکیان پێ دەدات بۆ ئەوەی شەڕی بۆ بکەن. بەڵام قەتەر، چەک نادات، بەڵکو پارە، شوێنی نیشتەجێبوون و نووسینگەی دیپلۆماسییان بۆ دابین دەکات.
کێشەکە لێرەدایە کە ئێران پێی وابوو قەتەر وەک "بریکار"ێک خزمەتی بەرژەوەندییەکانی دەکات، لە کاتێکدا قەتەر تەنیا بازرگانی بەو گروپانەوە دەکرد و لە هەمان کاتدا مامەڵەی لەگەڵ ئەمریکاشدا دەکرد.
لە فەلەستین، ئێران چەک و مەشقی سەربازی بە حەماس دەدات، قەتەریش مانگانە ملیۆنان دۆلاری نەختینە دەگەیەنێتە غەززە و سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختەکەی میوانداری دەکات. قەتەر بەم کارە هەم حەماس لە خۆی ڕازی دەکات و هەم لەلای ئەمریکاش وەک "نێوەندگیرێکی گرنگ" خۆی نیشان دەدات.
لە لوبنانیش، ئێران مووشەک دەداتە حزبوڵڵا، قەتەریش دوای شەڕەکان پارە بۆ ئاوەدانکردنەوە دابین دەکات و پشتگیریی سیاسییان لێ دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا دەگوترێت زانیاریی دارایی هەمان گرووپ دەداتە ئەمریکا.
قەتەر، تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کار ناکات، بەڵکو ملیاران دۆلاری لە زانکۆ گەورەکانی ئەمریکا وەبەرهێناوە و خاوەنی میدیایەکی بەهێزی وەک "جەزیرە"یە. لە ڕێگەی ئەم پارە و دەسەڵاتە میدیاییەوە، وای کردووە کە لە ناوەندی بڕیاری ئەمریکادا کەسانێک هەبن بەرگری لە سیاسەتەکانی بکەن، بێ ئەوەی وەک دوژمن تەماشا بکرێت.
قەتەر، نایەوێت ئێران ئەوەندە بەهێز بێت کە ببێتە مەترسی لەسەری، لە هەمان کاتدا ناشیەوێت ئێران بڕووخێت، چونکە ئەو کاتە ڕۆڵی قەتەر وەک نێوەندگیرێک گرنگیی نامێنێت. ئامانجی قەتەر ئەوەیە ئێرانێک هەبێت کە هەمیشە لەژێر گەمارۆ و فشاردا بێت، تا وڵاتانی ڕۆژئاوا ناچار بن هەمیشە پێویستیان بە قەتەر بێت وەک پردێک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ تاران.
وا دیارە ئێران لەم دواییانەدا هەستی بەوە کردووە کە قەتەر هاوڕێی ڕاستەقینەی نییە و تەنها بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاری دەهێنێت. بۆیە هێرشکردنە سەر ناوچەی "ڕاس لافان"، کە سەرچاوەی سەرەکیی دەوڵەمەندیی گازی قەتەرە، پەیامێکی توندی ئێران بوو بۆ دەوحە کە "چیدی یاریی دووفاقیمان لەگەڵدا مەکە."
قەتەر، وڵاتێکی بچووکە بەڵام توانیویەتی بە زیرەکی، پارە و پەیوەندییە دژبەیەکەکانی بەکار بهێنێت، تا وای لێ بکات هەم ئێران و هەم ئەمریکا پێویستیان پێی بێت. بەڵام ئەم یارییە مەترسیدارە و ڕەنگە لە داهاتوودا نە ئێران و نە ئەمریکاش ئامادە نەبن ئەم ڕۆڵەی قەتەر قبووڵ بکەن.
12/05/2026
ئێمە لەیلامان هەیە
ئەوانیش سروەیان هەیە
12/05/2026
کورد تاقمێکی بەرژەوەندیخواز و تیرۆریست و پارەپەرست نییە، کورد نەتەوەیەکی زیندووی زیاتر لە 50 ملیۆن کەسە.
کاتێک باس لە کورد دەکرێت، باس لە هێزێکی مرۆیی گەورە و خاوەن مێژوو دەکرێت، خاک و ناسنامەیەکی رەسەنن، باسکردن لە کورد وەکو تاقمێکی بچووک یاخود لکاندنیان بە کەسایەتییەکی دیاریکراو لەلایەن دۆناڵد ترەمپ بێڕێزییە بە ئیرادەی نەتەوەیەک.
لە شەڕی داعشدا، کورد سەڵماندوویەتی کە هاوپەیمانێکی بە وەفایە، کورد وەکو هاوپەیمانێکی راستەقینە و بێوێنەی ئەمریکا لە مەیدانی جەنگی دژی داعش مایەوە، هەزاران کوڕ و کچی کورد گیانی خۆیان بۆ پاراستنی نەک هەر نەتەوەی خۆیان، بەڵکو بۆ پاراستنی جیهانیش بەخت کردووە.
ئەو خوێنەی کورد لە شەڕی دژی تیرۆردا رشتی، گەورەترین بەڵگەی وەفاداری و هاوبەشییە لەگەڵ واشنتن.
ترەمپ لەلایەن کۆمەڵێک نێوەندگیرەوە چەواشەکراوە، کە لەپێناو پارە و سەفەقاتی گەورەی دژە کورد باسی کورد وەکو کارت دەکات، نەک وەکو نەتەوە.
بۆ ئەم مەسەلانە "تۆم باراک" دەبێت وەڵامی ئەوە بداتەوە کە لەسەر چ بنەمایەک ڕاوێژی بە کۆشکی سپی داوە؟ پشتی بە کێ بەستووە کە وای کردووە بەرژەوەندییە باڵاکانی ئەمریکا و هاوپەیمانە دڵسۆزەکانی (کورد) بکاتە قوربانیی یارییە سیاسییەکانی خۆی؟
کورد هێزێکی گەورەی ناوچەییە و دەکرێت پشتی پێ ببەسترێت. هەر شکستێک لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کورددا، پێش ئەوەی شکستی کورد بێت، شکستی ئەو نێوەندگرانەیە کە ڕاستییەکانیان بۆ مەرامی تایبەتی شێواندووە.
ئەگەر ترەمپ دەیەوێت جارێکی دیکە متمانەی بۆ بگەڕێتەوە، دەبێت ئەو دەستە و کەسانە دووربخاتەوە کە کورد وەک "کارت" دەبینن، نەک وەک "نەتەوە".
11/05/2026
دوای دەستگیرکردنی مادۆرۆی سەرۆکی فێنزویللا و کوشتنی ژمارەیەکی زۆر سەرکردەی فەڵەستینی و ئێرانی لەلایەن ئەمریکا، کۆریای باکووری دەستوورەکەی هەموارکردەوە.
بەپێی بەندێکی دەستوورەکەی هەرکاتێک کیم جۆنگ ئون، رێبەری کۆریای باکوور بکوژرێت، راستەوخۆ چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنرێت.
سلێمانی ئازادییەکەی ئەوەندە بەهێزە کەس ناتوانێ دەستی بۆ ببا.
تەنیا یەکێتی خۆی نەبێت.
ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەڵێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر بە سێ مووشەک بۆردوومان کراون، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the public figure
Address
Irbil
44001