TevinData

TevinData

Share

تەڤن داتا ڕوونکردنەوەت پێدەدات لەسەر فرۆشتن، تێچوون و ئەدای کارکردنت- بۆئەوەی بڕیارەکانت هەمیشە لەسەر داتای دروست بدرێت.

22/05/2026

چۆن فرۆشتنت بەرز بکەیتەوە لە جەژندا — بەبێ داشکاندنی گەورە؟

٣ داتای جەژنی پار. هەمووی لە بزنسەکەی خۆتدایە.

١. چەند کاتێک کاڵاکەت تەواو بوو — ئامادەکاری بکە بۆ ئەو ژمارەیە
٢. کێ زۆرترین پارەی خەرج کرد — پەیوەندی پێوە بکە پێش ڕکابەرەکانت
٣. چی پێکەوە کڕاوە — بەندڵی حازر بکە بۆ جەژنی ئەمساڵ

ئەم پۆستە سەیڤ بکە. پێویستت دەبێت.
ئەگەر ئەم داتایانەت ئامادە نین — نامەمان بنێرە.

#جەژن

Photos from TevinData's post 19/05/2026

زۆربەی بزنسەکان بەم شێوازە ئامادەکاری بۆ جەژن دەکەن: بڕی زیاتر لەو کاڵایانە داوا دەکەنەوە کە ساڵی ڕابردوو "هەستیان دەکرد" باش بووە.

بەڵام ئەو بزنسانەی گەشە دەکەن، جیاواز ئامادەکاری دەکەن؛ ئەوان سەیری داتاکان دەکەن بۆ ئەوەی بزانن: کێ کڕیویەتی، چییان پێکەوە کڕیوە، و چی لە مەخزەندا زوو تەواو بووە.

لەم کارۆسێلەدا، ٣ هەنگاوی داتایی دەخەینە ڕوو کە ژمارەکانی ساڵی ڕابردووت دەگۆڕن بۆ پلانی فرۆشتنی سەرکەوتووی ئەمساڵ.

ئەم پۆستە پێش جەژن لای خۆت سەیڤ بکە. ئەگەر دەتەوێت بزانیت داتاکانی خۆت چی دەربارەی بزنسەکەت دەڵێن — نامەیەکمان بۆ بنێرە. پێشکەشکردنی هەڵسەنگاندنەکە بەخۆڕاییە و بێ هیچ پابەندبوونێکە.

#بزنس #کوردستان #داتا #هەولێر

15/05/2026

Spotify Wrapped تەنها کەمپەینێکی داهێنەرانە نەبوو، بەڵکو ستراتیژییەتی داتا بوو.
لە ٢٤ کاتژمێری یەکەمدا، ٢٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر بەشدارییان تێدا کرد. ٥٠٠ ملیۆن جار بڵاوکرایەوە. هەموو ئەمانە بەبێ خەرجکردنی یەک دینار بۆ ڕیکلام.
سپۆتیفای نەیگوت "متمانەمان پێ بکەن"، بەڵکو ڕاستییەکانی هەر تاکێکی پیشانی خۆی دایەوە — بە شێوازی چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش.
ئەوان هاوکێشەکەیان پێچەوانە کردەوە: کۆکردنەوەی داتا گۆڕدرا بۆ شتێکی بەهادار و چێژبەخش.

#بزنس

13/05/2026

بگە بە ئاستی ٤ و ٥ — کۆمپانیاکەت با لە پێش هەمووان بێت.

لە ڤیدیۆی پێشوودا باسی ئاستەکانی ١ تا ٣مان کرد. ئەمڕۆ چۆنیەتی گەیشتن بە لوتکە (ئاستی ٤ و ٥) ڕوون دەکەینەوە.
ئاستی ٤:
هەموو داتاکان بە یەک کلیک لەبەردەستن. پێش کڕیار دەزانیت چی دەوێت. پلاندانان بۆ وەرز و گۆڕانکارییەکان پێشوەختە دەبێت، نەک دوای ڕووداوەکان.

ئاستی ٥:
داتا و ژیریی دەستکرد (AI) دەبنە ناسنامەی کۆمپانیا و سەرچاوەی سەرەکی داهات. هەمیشە هەنگاوێک لەپێش بازاڕەوە دەبیت.

سەردانی ماڵپەڕی تەڤن داتا https://tevindata.com/assessment/ بکە و بە وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێک بزانە چۆن دەگەیت بەم ئاستانە.

#هەولێر

Photos from TevinData's post 11/05/2026

خاوەنکارێکی زۆر لەکۆتایی مانگ ژمارەیەکی دەبینێت — بەڵام ئەو ژمارەیە ڕاستی تێنیە. چونکە دوای خەرجییە ڕاستەقینەکان، هەندێک کاڵا زەرەرە نەک قازانج. و لە کۆگادا؟ پارەی بێجووڵە تێدایە — کاڵایەک کە مانگانە دێت بەڵام نازانرێت کامیان دەڕوات و کامیان دەمێنێتەوە.
ئەمە دوو کێشەی سەرەکین کە زۆرینەی خاوەنکارانی کوردستان ڕووبەڕووی دەبنەوە — و هەردووکیان چارەسەری داتایان هەیە.
ئەو کۆمپانیانەی ئەمیان چارەسەر کرد بە شیکاری داتا — ئێستا بەرهەمدارترن.

#هەولێر

08/05/2026

کاتێک دەگەیتە شوێنی سەیرانەکە و دێتە بیرت گۆشتەکەت لەبییرکردوە!
بەڵام ناتوانی کات بگەڕێنیتەوە…
ئەمەش یەکێکە لە هەزار مەوقیفێک کە دیجیتاڵ بوون دەیانتوانێت ڕێگری لێ بکات.
بۆ ئەوەی دەیان مەوقیفی تری وەکو ئەوە بەسەرمان نەیەتەوە، ماڵپەڕێکمان ئامادە کردوە — بۆ ئەوەی هەموو شتومەکەکانت پێش چونە دەرەوە بەبیرت بێنێتەوە.
ئێستا دەتوانی لە ڕێگەی لینکی ئەم لینکەوە https://seyran.netlify.app/
پێش هەر سەیرانێک پێداچوونەوەیەک بکەی — بۆ ئەوەی هیچت لەبیر نەچێت.

‏ #کوردستان #دیجیتاڵکردن #ئەربیل #سەیران

06/05/2026

کۆمپانیاکەت لە کام ئاستی داتا دایە؟

٥ ئاست هەیە. هەر ئاستێک کۆنتڕۆڵی زیاتر، بڕیاری باشتر، قازانجی زیاتر.

بەڵام گرنگترین شت ئەمەیە — بازدان لە ئاستی یەکەم بۆ ئاستی کۆتایی بەبێ ئامادەکاری بنەمایی، زیانی پارەیی زۆری لەگەڵدایە. کۆمپانیای GE ئەمەی تاقیکردەوە و ٧ ملیار دۆلاری خەرجکرد و شکستی هێنا.

لە مەاڵپەڕی تەڤن داتا ئەمڕۆ بزانە تۆ لە کام ئاستدایت

https://tevindata.com/assessment

#بزنسی _کوردستان #هەولێر

Photos from TevinData's post 04/05/2026

کۆمپانیای جی ئێی ٧ ملیار دۆلاری بۆ گۆڕینی دیجیتاڵی خەرج کردووە. دەستپێشخەرییەکە تا ساڵی ٢٠١٩ بە تەواوی شکستی هێنا — کۆمپانیاکە ناچارکرد دابەشی بکات بۆ ٣ لایەنی جیاواز تەنها بۆ ئەوەی بەردەوامبێت.
تەکنەلۆژیا کێشەکە نەبوو. کێشەکە ئەوە بوو کە بناغەکەیان بەجێهێشت. لە ئاستی یەکەمەوە بۆ ئاستی پێنجەم بازیان دا بەبێ ئەوەی سەرەتا ئاستەکانی ناوەڕاست بنیات بنێن.
5 ئاستی پێگەیشتنی داتا هەیە. زۆربەی بزنسەکان لە کوردستان و عێراق لە ئاستی یەکەم یان دووەمدان — و نایزانن. ئەو بۆشاییە ڕێک هۆکارێکە بۆ ئەوەی 70%ی پڕۆژەکانی گۆڕینی دیجیتاڵی پێش ئەوەی ئەنجامەکانیان پێشکەش بکەن شکست دەهێنن.
پێش هەر وەبەرهێنانێک لە سیستەم، AI، یان تەکنەلۆژیادا — بزانە لە کوێ وەستاویت.
#هەولێر

01/05/2026

سیستەمەکەت "تۆمارکەرە" یان "بڕیاردەر"؟
زۆرێک لە کۆمپانیاکانی هەولێر و کوردستان خاوەنی سیستەمی پێشکەوتوون؛ داتا تۆمار دەکەن، ژمارە کۆدەکەنەوە و ڕاپۆرتیش دەردەکەن. بەڵام کێشەکە لێرەوە دەست پێ دەکات: **سیستەمەکە هێشتا یارمەتی خاوەن کارەکە نادات بە ئاسانی بڕیار بدات ؟

ئەوەی بەهای ڕاستەقینە دەبەخشێت، تەنها کڕینی سیستەم نییە، بەڵکو تێگەیشتنە لە داتاکان:
* کام کاڵایە قازانجی ڕاستەقینەی تێدایە؟
* لە کام بەشەدا پارە بەفیڕۆ دەچێت؟
* کێ کڕیاری هەمیشەیی و دڵسۆزتە؟
* چ گۆڕانکارییەک پێویستە بۆ ئەوەی بازاڕەکە بگریت؟
هاوکێشەی سەرکەوتن:
سیستەم + شیکاری داتا + ستراتیژی = بڕیاری ڕاست و گەشەی خێرا.

ئەو سیستەمەی تۆ هەتە، ڕێگانیشاندەرە یان تەنها ژمارەکان کۆدەکاتەوە ؟

نامەمان بۆ بنێرە، ئێمە پێت دەڵێین داتاکانت چی دەڵێن و چۆن داتاکانت کلیلی گەشەسەندنتە.

#هەولێر #بزنس

Want your business to be the top-listed Computer & Electronics Service in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00