Rast For Tech
بۆ بڵاوكردنهوهی زانیاری گشتی لهسهر جیهانی تهك?
05/08/2021
سێ فێرکاری گرنگ⚠️⚠️
چۆنیەتی دانانی سیکوێرتی بۆ فەیسبوک سودی سیکوێرتی ئەوەیە ئەگەر کەسێک پاسوۆردو ئیمێڵ یان ژمارە مۆبایلیشت بزانێت ناتوانێ فەیسبوکت بکاتەوە
https://youtu.be/uPggoHZrHPM
چالاک کردنی ئاگادارکەرەوە هەرکەسیک داخلی فەیسبوکت بوو یەکسەر ئاگادارت دەکاتەوە
https://youtu.be/kiHsSLsKb3s
دانانی پاسوۆردی دووەم بۆ فەیسبوک ئەگەر هاک کرا یان لێت دزرا بەدوو خولەک بیهێنەوە
دانانی سیکوێرتی بۆ فەیسبوک چۆنیەتی دانانی سیکوێرتی بۆ فەیسبوکئەگەر هەر کەسێک پاسوۆرد و ژمارە مۆبایلیشت بزانێت ناتوانێت بچێتە ناو فەیسبوکت!!
تا ئێستا لەبیرتە ئادد بۆ کێ ناردووە
ئەو ئادانەی ناردووتە بۆ خەڵکی و وڵامیان نەداوەتەوە ئەم لینکەی خوارەوە داگرە دەزانی چەند ئادد ناردووە قبوڵ نەکراوە الغای بکەرەوە چونکە تۆ زۆر لەوە گەورە تری لە شوێنی چاوەڕوانیدابیت تا کەسی بەرامبەر قبوڵت دەکات ☟☟☟☟
فەرمون بەژداربن با ئەوانەی تۆیان قبوڵ نەکردووە تۆیش
بییانخەرە تەنەکەی خۆڵەوە و خۆتان بکڕنەوە ok لەسەر ئەم لینکە بکەن گشت ئەوکەسانە کاصڵ بکەرەوە کە ئادد بۆناردون ☟ ☟ ☟ ☟
https://m.facebook.com/friends/center/requests/outgoing/...
چۆنیەتی دەسکەوتنی فێرکاری
وەک دەزانین رۆژانە لە ئێمە لە کاتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیادا توشی چەندین گیر و گرفت دەبینەوە وە هەمووکات پەنا دەبەین بۆ هاوڕێکانمان یان خزمانمان رەنگە کەسی بێگانەش ….وە بێزاریان دەکەین بۆیە لەم بابەتەدا من فێری ئەوەتان ئەکەم کە چۆن فێرکاری و چارەسەری کێشە و گرفتەکانمان بکەین چیتر پێویستمان بە کەس نەبێت وە کەسیش بێزار نەکەین. ئێستاش با دەست پێ بکەین:
سەرەتا ئەگەر خۆت کەمێک ئینگلیزی یان عەرەبی بزانی ئەوە زۆر بەسوود دەبێت بۆت ئەگەر نەشزانی دەتوانی فەرهەنگەکان بەکاربهێنی.
١-یەکەم شت ئەو دەستەواژانەی کە بەکار دێن بەشێوەیەکی گشتی ئەمانەن:
-how to:چۆنیەتی
-how do:چۆنیەتی کردنی
-how to fix:چۆنیەتی چاکردنەوەی
-how to crack:چۆنیەتی کراک کردنی
-how to get:چۆنیەتی بەدەستهێنانی
-how to update:چۆنیەتی نوێکردنەوەی
-how to remove:چۆنیەتی سڕینەوەی
-how to delete:چۆنیەتی سرینەوەی
– how to upgrade:چۆنیەتی بەرزکردنەوەی(نوێکردنەوەی)
-how to change:چۆنیەتی گۆرینی
-how to install:چۆنیەتی دابەزاندن(دامەزراندنی)
-how to uninstall:چۆنیەتی سڕینەوەی دامەزراندەکە
-how to download:چۆنیەتی داونلۆد کردنی
-how to replace: چۆنیەتی گۆڕینی (ئەمەیان زیاتر بۆ پارچەکانی مۆبایل و کۆمپیتەر بەکاردێت)
-how to clear: چۆنیەتی پاکردنەوەی
-can I:ئەتوانم؟
ئێستاش چۆنیەتی بەکارهێنانەکەی:
-بۆ نمونە تۆ ئەتەوێ شتێک بسڕیتەوە ئەوا دەستەواژەی how to delete یان remove ەکە بەکار دێنی پاشان ناوی ئەو شتە ئەنوسی
کە ئەتەوێ بیسریتەوە لە دوای دەستەواژەکان وەک: how to delete facebook account یان how to remove page
-یان بۆ گۆڕینی شتێک ئەوا دەستەواژەی how to change بەکاردێت بۆ نموونە ئەتەوێ کۆدی وای فای یەکەت بگۆرێ ئەوا دەنووسین
how to change wifi password
-یان کۆمپیتەرەکەت کێشەی هەیەلە پانکەکەی و دەنگە دەنگ دەکات ئەوا دەستەواژەی how to fix بەکاردێنین و دەنووسین:
how to fix laptop fan noisy
بەمشێوە بە پێی حاڵەتی کێشەکەت یەکێک لە دەستەواژەکان بە کار دێنین و پاشان ناوی شتەکەی بە دوادا دەنووسین
٢-ئێستاش با بێینە سەر ئەو وێبسایتانەی بە شێوەیەکی سەرەکی بە کاردێت:
١- google
٢- youtube
٣- هەموو ئەو ماڵپەرە کوردیانەی کە بۆ خزمەت دروست کراون وەک:tech eye و چەندانی تر
05/08/2021
هەندێک دەستەواژەی گرنگی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت
ROM
کورت کراوەی read only memory واتای بیرهوهریهک که تهنها دهخوێنرێتهوه کە هەندێ زانیاری تیایە دەتوانرێ تەنها بخوێنرێنەوە ناتوانرێ دەسکاری بکرێ
Scanner
سکانەر دەتوانرێ بەکاربهێنرێ بۆ گەڕان بەدوای دۆکیۆمێنتێک کە دەکرێ دۆکیۆمێنتەکە ڕسم بێ یان شتی تر و دەتوانێ کۆپیەک لە وێنەکەش دروست بکات
Spam
زاراوەی Spam بە هەرجۆرێکی نەویستراوی گفتوگۆی سەرهێلی دێت بە واتایەکی تر واتە پۆست و ئیمەیڵی نەخوازراو.
Spyware
بەرنامەكانی سیخوڕی بریتییە لەو بەرنامانەی كە شوێنت دەكەونو زانیاری لەبارەت كۆ دەكەنەوە، تەنها جوڵەت لەناو تۆڕی نتو سەردانەكانت بۆ ماڵپەڕەكان چاودێری ناكات بگرە وشە نهێنییەكانت و ژمارەی ماستەر كاردو كریدت كاردەكەیشت دەبات، سپای وێر مەترسیدارترین جۆرەكانی ئەدوێرە، ئەو كەسەی بەرنامەكەی چاندووە دەتوانێت بگاتە تەواوی زانیارییەكانی ناو كۆمپیوترەكەت .
Trojan
بەرنامەیەكی بچوكە خۆی وە فایلێك دەخاتەڕوو كە كاری باش دەكات یان ئابدەیتی كۆمپیوترەكەت دەكات، بەڵام لەگەڵ داگیرساندنی دەستدەكاتە تێكشكاندن یان سیخوڕیكردن . خسڵەتی كاركردنی ئەوەیە كە خۆی گرێنادات بە هیچ فایلو بەرنامەیەك بۆیە كاری خۆی بە بێدەنگی ئەنجام دەدات .
USB
یو ئێس بی کورت کراوەی universal serial bus کە بەکاردێ بۆ کۆنێکت کردنی شتێک بە کۆمپیوتەرەکەت
USB flash drive
زەخیرەیەکی دەرەکیە کاردەکە لە ڕێگەی کۆنێکت کردن بە یو ئێس بی
Virus
پرۆگرامێكی بچوكە بەڵام زۆر كاریگەرە، بەئاسان نادۆزرێتەوە، خێرا بڵاو دەبێتەوە، هەروەها دەتوانیت خۆی بگوازێتەوەو ئەوانی تر تووش بكات .
Wi-Fi
سیستەمی وای فای “WiFi” کە ئێستا بە شێوەیەکی بەربڵاو بۆ شەیرکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بەکاردێت، کورتکراوەی“Wireless Fidelity” یە، بە واتای بڵاوکردنەوەی ئینتەرنێتی وایەرلێس دێت بە کوالێتییەکی بەرز.
Windows
سیستەمێکی کارە بە بەکاردێ بۆ ئاسانکردنی کاری خەڵکی
World Wide Web (WWW)
زاراوەی WWW کورتکراوەی (World Wide Web)ـە و بریتییە لە ناوە هۆستی باو بۆ سیرڤەری وێبەکان و کەسایەتیەک بەناو تیم بێرنەرس لی لە ١ی ٨ی ١٩٩١بە خەڵکی ناساند
Worm
بەرنامەی كۆمپیوتەری سەربەخۆن (واتا لەگەڵ هیچ بەرنامەیەكدا دانابەزن)، لەسەر ئامێری كۆمپیوتەر بە مەبەستی زیان گەیاندن بڵاو دەبنەوەو توانای گواستنەوەیان هەیە
10/07/2021
#کوردی #عربی
ئەداپتەری سۆهۆ دۆک HDMI& Display Port
پشتگیری HDMI و Display Port و USB-C دەکات
خێرایی ١٠ گێگابایت لە چرکەیەکدا
پشتگیری 4K دەکات لە 60Hz
پشتگیری USB-C دەکات کە لەگەل لاپتۆپیش کاردەکات
خێرایی ١٠ گێگابایت لە چرکەیەکدا لە USB-C بۆ هۆست
پشتگیری میمۆریSD Card و Micro SD Card دەکات
پشتگیری USB دەکات
USB-C laptop compatible
100W PD charging
10Gbps USB-C to the host
1 x DisplayPort 1.4 & 1 x HDMI 2.0 (single 4K display at 60Hz; or dual 4K at 30Hz)
1 x USB-C (10Gbps)
1 x USB-A (10Gbps)
1 x USB-C Power Delivery
SD Card Reader (UHS-II)
microSD Card Reader (UHS-II)
زانیاری زیاتر لەم بەستەرەی خوارەوە بخوێنەوە
https://www.techadvisor.com/review/caldigit-usb-c-soho-dock-3798350/
———————
ادابتر سوهو دوك HDMI&Display Port
يدعم HDMI مع Display Port مع USB-C
سرعة ١٠ جيجابايت/ث
يدعم 4K مع 60Hz
يدعم USB يشتغل مع لابتوب
سرعة USB-C ١٠جيجابايت/ث الى هوست
يدعم ميموري SD Card مع Micro SD Card
يدعم USB
USB-C laptop compatible
100W PD charging
10Gbps USB-C to the host
1 x DisplayPort 1.4 & 1 x HDMI 2.0 (single 4K display at 60Hz; or dual 4K at 30Hz)
1 x USB-C (10Gbps)
1 x USB-A (10Gbps)
1 x USB-C Power Delivery
SD Card Reader (UHS-II)
microSD Card Reader (UHS-II)
لمزيد من معلومات على مواصفات يمكنك زيارة هذا رابط
https://www.techadvisor.com/review/caldigit-usb-c-soho-dock-3798350/
#بيع #شراء #اربيل #کرین #فروشتن #هەولیر #هەولێر #بغداد #حاسوب #حاسبات #کۆمپیوتەر #بنات #تحويل #سليمانيه #سليمانية #كركوك
01/06/2021
هوونەری گەڕان بە گۆگل دا
ڕەنگە زۆربەمان ڕۆژانە لە گۆگل بەدوای ئەو شتانێکدا بگەڕێین کە پێویستمانە و نایان دۆزینەوە، جا هەر شتێک بێت وەک سیمینار ڕاپۆرت یان شعر یان هەرشتێک بەپێی پێوداویستی خۆت، جا لێرەدا ئێمە باسی هەندێک ڕێگا ئەکەین کە هەر جارە و هەر بابەتێکت ویست بە کەمترین ماوە بیدۆزیتەوە
1- دەستەواژە ” “
گەر ویستت لە گۆگل بەدوای هەر دەستەواژەیەک بگەڕێی ئەوا ئەو دوو هێمایە بەکاربهێنە لە پێش و پاشی ئەو سەرە بابەتەی دەتەوێ بۆ نموونە.
“ژیانی پێشوو”
ئێستا هەر شتێک لە گۆگل دا بڵاو کرابێتەوە کە دەقی ژیانی پێشوو لەخۆ بگرێت هەر هەموویت بۆ ئەهێنێ
2- دورخستنەوە –
بۆ نموونە لە سێرچی گۆگل بەدوای پەڕەگرافێک دەگەڕێیت جا کە سێرچت کرد هەندێ پەڕەگرافی فەیسبووکت بۆ دێنێ و لەگەڵ پەڕەگرافی ماڵپەڕەکانت بۆ دێنێ جا گەر دەتەوێ تەنها پەڕەگرافی ماڵپەڕەکانت بۆ بێنێ و فەیسبووک دوربخەیتەوە بنووسە
-facebook
بۆ نموونە من بەدوای پەڕەگراف دەگەڕێم لەسەر کوردستان
“kurdistan” -facebook
بەم شێوەیە… ئەتوانی ناوی ئەو ماڵپەڕ و شتانەش بنووسی کە ناتەوێ پەڕەگرافەکانیان ببینیت
3- گرتنەخۆ +
ئەم هێمایە بەپێچەوانەی بابەتی دوورخستنەوەیە بۆ نموونە
“kurdistan” +facebook
ئێستا زیاتر بابەتی فەیسبووکم بۆ دێنێ
4- بابەتی هاوشێوە ~
گەر بەدوای بابەتێک گەڕایت ئەتوانی وایلێبکەی بابەتی هاوشێوەت بۆ بێنێ بۆ نموونە من بەدوای زانیاری یان وێنەی مۆبایل دەگەڕێم
mobile ~phone
گۆگل لە ئەنجامدا وێنە یان بابەتمان لەسەر مۆبایل پێدەدات و هەروەها لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکانیش وەک وایەرلێس و پۆرت و یو ئێس بی و هی تر…
5- دوو بابەتی یان دوانە وشەیی OR
گەر ویستت لە گۆگل بەدوای دوو بابەت بگەڕێیت پێویست ناکات دووجار گەڕان ئەنجام بدەیت بە یەک جار هەردوو ڕستەکە بنووسە تەنها وشەی OR بکە نێوانیان تەواو بۆ نموونە من بەدوای پەڕەگرافێک دەگەڕێم لەسەر کورد و هەولێر بە زمانی کوردیش بۆ ئەوەی شتەکە ڕون بێت
کورد OR هەولێر
ئێستا گۆگل لە ئەنجام دا بابەتمان لەسەر هەردوو وشەکە بۆ ئەهێنێ
6- مەودای ژمارەکان …
لێرەدا ئەم سێ نوختەیە بەکاردێ بۆ دۆزینەوەی مەودای ساڵەکان نموونەی زیندوو بۆ نموونە لە گۆگل سێرچ دەکەین بزانین باڕەک ئۆباما لە ساڵی ٢٠٠٠ هەتا ٢٠٠٥ چی کردووە یان چۆن ژیانی بەسەر بردووە
barack Obama 2000…2005
جا پێویست ناکە بنووسین باڕەک ئۆباماو هەموو لینکەکان بکەینەوە تا زانیاریمان دەست بکەوێ ئەم سێ هێمایە خۆی ئەنجامی تەواوت بۆ دێنێ و کاتیشت بۆ دەگەڕێتەوە
7- دۆزینەوەی واتای دەقەکان یان پێناسەکردنیان
گەر ویستت بەدوای وشەیەک دا بگەڕێی کە گۆگل پێناسەت بۆ بکات یان واتاکەی بدۆزیتەوە بنووسە
define: وشەکە
بۆ نموونە پێناسەی ئینتەرنێتم دەوێ
define:internet
بەم شێوازە
8- دۆزینەوەی بابەت لە وێبسایتەکاندا
لەوانەیە وێبسایتێک بکەیتەوە و بەشی گەڕان’ی نەبێت یان بە هەر هۆکارێک بتەوێ لەناو وێبسایتێک دا بگەڕێیت، ئەوا پێویستت بەم دەقە ئەبێت
ناوی بابەت site:ناوی سایت
بۆ نموونە من بەدوای بابەتی جۆرە باوەکانی ماڵوێر دا دەگەڕێم لە وێىسایتی پەیمانگەی کۆمپیوتەری هەولێر ئەوا بەم جۆرە لە گۆگل سێرچ ئەکەم
جۆرە باوەکانی ماڵوێر site:hioc.info
9- بەکارهێنانی گۆگل بۆ شیکارکردنی پرسیاری بیرکاری
گەر ویستت گۆگل پرسیاری بیرکاریت بۆ شیکار بکات ئەوا یەکسەر پرسیارەکە بنووسە بۆ نموونە 8 + 12 – 15 یانیش sin(pi/3) یانیش هەر پرسیارێکی ترت لابوو تەنها بینووسە خۆی بۆت شیکار ئەکات
10- گەڕان بەدوای فایل
لە گۆگل دا هەر فایلێکت بوێ دەتوانی بەدوای بگەڕێیت، تەنها بە نووسینی پاشگری فایلەکە بۆ نموونە بەدوای کتێبێک دا دەگەڕێیت لەسەر کۆمپیتەر بێگوومان کتێبیش پاشگرەکەی بریتیە لە pdf بۆیە ، تەنها بنووسە
کۆمپیوتەر.pdf
بۆ دۆزینەوەی ڕاپۆرت
کۆمپیوتەر.doc
بۆ دۆزینەوەی سیمینار
کۆمپیوتەر.ppt
و هەر فایلیکت ویست پاشگری ئەو فایلە بنووسە
19/04/2021
ئا ئەوەیە مارکێتینگ 👌
دوو رۆژ لەمەبەر QR کۆدێکی زەبەلاح لە ئاسمانی شەنگهای بڵاوکرایەوەوە وخەڵکەکە لە رێگەی مۆبایلەکانیانەوە سکانی کۆدەکەیان دەکرد، دەرچوو یاریەکی ئەلیکترۆنییە ودتوانی دیمۆیەکەی دابەزێنی ویاری پێبکەی، ئەوە بووە هۆی ناوبانگێکی گەورە ویاریەکە بە شێوەیەکی فراوان بڵاوکرایەوە!
لە رێگەی ١٥٠٠ درۆن کە لێدی لێ بەسترابوو ئەو کیو ئاڕ کۆدەیان پێ دروستکردبوو.
وەرگیراوە لە
Fouad Zada | فوئاد زادە
چۆنیەتی کارپێکردنی شاشەی مۆبایلەکانمان لەسەر کۆمپیتەر
لینکی ڤیدیۆ
24/03/2021
ئێستا لەپەیجی راست فۆر تێک بەگونجاوترین نرخ و بە باشترین شێواز سپۆنسەر بۆ پەیجەکەت یان بۆکاڵاکەت بکە
لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی (فەیسبوک-انستاگرام-گۆگل سێرچ- یوتیوب-سناپ چات-کورتە نامەی مۆبایل)
ئێستا نرخی سپۆنسەر کردنمان بەم جۆرەیە
یەک دۆلار تا ١٠$ بە ١٦٥٠ دینار
١٠$ تا ٥٠$ بە ١٦٠٠ دینار
٥٠$ تا ١٠٠$ بە ١٥٥٠ دینار
١٠٠$ بۆ سەرەوە بە ١٤٥٠دینار
هەرکەسێک رێکلامی کورتەنامەی مۆبایلی دەوێ پەیوەندیمان پێوە بکات تاکو نرخ و زانیاریەکانی بدەینێ
ناونیشان:هەولێر - بنەسڵاوە - بازاری سەرەوە - فۆتۆکۆپی هاوکار
بۆ زانیاری زیاتر نامە بنێرن بۆ پەیجەکەمان📩
25/02/2021
ئەم پیاوە ئەناسن ؟؟؟
ئەم پیاوە ناویEthan Zuckerman"ە
داهێنەری رێکلامە لەناکاوکانە لەنێو
یاری و ئەپەکان و گۆگل و یوتیوب .....
25/02/2021
بوو ئەوەی بزانی کامە بەرنامه کێشەی تیایە ئەمە دابەزێنە downdetector
بوو أندرويد:
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.serinus42.downdetector
بوو ئایفون نازانم هەیە یان نە❤️
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Irbil
44001