BazarPress
Bazar Newspaper,Daily news from Kurdistan & World Economy Welcome to the Bazar Newspaper Facebook fan page!
10/07/2013
راسپارده ته‌ندروستییه‌كان بۆ رۆژووانان له مانگی ره‌مه‌زاندا
له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا نابێت شێوه‌ی خواردنمان له‌گه‌ڵ پێشوو زۆر جیاواز بێت و ئه‌گه‌ر بكرێت ده‌بێت ساكارتریش بكرێته‌وه. رێجیمی خواردن ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كێش دانه‌نێت و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه كێشیان زۆره ده‌توانن له‌و مانگه‌دا ده‌رفه‌تێكی باش بقۆزنه‌وه بۆ لاوازبوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ كێشی نۆرماڵ.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی كاته‌كانی برسیبوون، ده‌بێت پارشێوان خواردنێك بخۆین كه به ئه‌سپایی هه‌رس بێت، ئه‌و خواردنانه به گشتی چه‌ند كاتژمێرێك له كۆئه‌ندامی هه‌رسكردندا ده‌مێننه‌وه، له حاڵێكدا ئه‌و خواردنانه‌ی خێرا هه‌رس ده‌بن ته‌نیا 1 تا 2 كاتژمێر له گه‌ده‌دا ده‌مێننه‌وه.
ئه‌و خواردنانه‌ی هه‌رسیان هێواشه
• ئه‌و خواردنانه‌ی دره‌نگتر هه‌رس ده‌بن بریتین له: دانه‌وێڵه‌كان وه‌ك جۆ، گه‌نم، لۆبیا، نیسك، ئارد، برینجی پاكنه‌كراو و .. كه پێیان ده‌وترێت كاربۆهیدراته‌كان.
ئه‌و خواردنانه‌ی زوو هه‌رس ده‌بن.
• خواردنه زوو هه‌رس بووه‌كان بریتین له: ئه‌و خواردنانه‌ی قه‌ندیان تێدایه، ئاردی سپی و.. كه به‌و گرووپه كاربۆهیدراته پاڵێوراوه‌كان ده‌وترێت.
خواردنه فایبرداره‌كان
• ئه‌و خواردنانه‌ی فایبریان هه‌یه بریتین له: ئه‌و خواردنانه‌ی پێسته‌كانیان وه‌رنه‌گیراوه وه‌ك گه‌نمی په‌لكه‌دار، دانه‌وێله‌كان، سه‌وزییه‌كان وه‌ك لۆبیای سه‌وز، نۆك، گه‌نمه‌شامی، سپێناغ، گه‌ڵا چه‌وه‌نده‌ر، میوه به په‌لكه‌وه، میوه وشككراوه‌كان وه‌ك قه‌یسی، هه‌نجیری وشك، هه‌لوژه‌ی وشك، باوی و ...
• ئه‌و خواردنانه‌ی به‌كاریان ده‌هێنین ده‌بێت هاوسه‌نگییه‌كان هه‌بێت و له هه‌موو گرووپه خواردنه‌كانی تیا بێت وه‌ك میوه و سه‌وزه‌وات و گۆشت و مریشك، ماسی، نان، دانه‌وێڵه و پێكهاته‌كانی شیر. خواردنه سووركراوه‌كان ده‌بێت كه‌م بكرێنه‌وه چونكه شێواوی له هه‌رسكرندا دروستده‌كات و دڵه‌كزه و چوونه سه‌ری كێشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
خۆ له‌م خواردنانه به‌دوور بگرن
- خواردنه چه‌ور و سوركراوه‌كان.
- ئه‌و خواردنانه‌ی قه‌ندیان له‌سه‌ره.
- خواردنی چێشت به راده‌ی زۆر به تایبه‌ت له پارشێودا.
- خواردنه‌وه‌ی چای زۆر به تایبه‌ت له پارشێودا، چا هۆكارێكه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی راده‌ی میزكردن و له‌و رێگه‌یه‌وه خوێ كانزاییه‌كان كه جه‌سته به درێژایی رۆژ پێویستی پێیه‌تی له جه‌سته ده‌چێته ده‌ره‌وه.
- جگه‌ره: ئه‌گه‌ر ئێوه جگه‌ره‌كێشن و ناتوانن وازی لێبێنن له هه‌وتووه‌كانی به‌ر له هاتنی ره‌مه‌زان هه‌وڵ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بده‌ن.
چ خواردنێك بخۆین؟
1 - كابۆهیدراته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له پارشێودا كه ماوه‌یه‌كی زیاتریان بۆ هه‌رسكردن ده‌وێت و هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر برسی بن.
2 - گه‌نمی كوڵاو و گۆشت به یه‌كه‌وه وه‌ك هه‌ریسه سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی پرۆتینن و له‌و خواردنانه‌یه كه به ئاسپایی هه‌رس ده‌بێت.
3 - خورما سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی قه‌ند، فایبر، كاربۆهیدرات، پۆتاسیۆم و مه‌نزیۆمه.
4 - ناوكی باوی ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتین و فایبر و كه‌مترین چه‌وری هه‌یه.
5 - موز سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌سوود له پۆتاسیۆم، مه‌نزیۆم و كاربۆهیدراته.
6 - خواردنه‌وه‌ی زۆری ئاو یان ئاوی میوه و ئه‌گه‌ر بگونجێت له مه‌ودای نێوان به‌ربانگ و كاتی نووستن ده‌توانێت به باشی ئاوی پێویستی جه‌سته دابین بكات.
قه‌بزی
قه‌بزی ده‌توانێت هۆكاری چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌ك بواسیر و بای سگ و باش هه‌رس نه‌كردن بێت و به چه‌ندین هۆكار رووده‌دات وه‌ك: خواردنی كاربۆهیدراته پاڵێوراوه‌كان، كه‌م خواردنه‌وه ئاو و راده‌ی كه‌می فایبر له خواردنه‌كان. بۆ چاره‌سه‌ر باشتره خۆمان له خواردنی زۆری كاربۆهیدراته پاڵێوراوه‌كان به‌دوور بگرین، خواردنی ئاو زۆر بكه‌ین و نانێك بخۆین كه له گه‌نمی پاكنه‌كراو دروست كرابێت و په‌لكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بێت و ئه‌گه‌ر بكرێت له ئاردی قاوه‌یی به‌رهه‌م هاتبێت.
هه‌رس نه‌كردنی خواردن
هۆكار: زیاده خۆری، خواردنی زۆری چێشته چه‌وه‌ره‌كان و سووره‌وه‌كراوه، چێشتی تیژ و ئه‌و خواردنانه‌ی بای گه‌ده ده‌هێنن وه‌ك هێلكه، كه‌له‌رم، نیسك و خواردنه‌وه غازداره‌كان وه‌ك پێپسی.
چاره‌سه‌ر: خۆتان له زۆرخواردن به‌دوور بگرن، ئاوی میوه یان ئاو بخۆنه‌وه، سووره‌وه‌كراوه مه‌خۆن.
بیتاقه‌تبوون (هاتنه خواری زه‌ختی خوێن)
نیشانه‌كان: ئارقه‌ی زۆر، بیتاقه‌تبوون، ماندوویی، كه‌مبوونه‌وه‌ی وزه، سه‌رسووڕان به‌تایبه‌ت كاتی وه‌ستان، رواڵه‌تی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاو و هه‌ستكردن به‌وه‌یكه زه‌ختی هاتووه‌ته خوار كه زیاتر له كاتی نیوه‌روان رووده‌دات.
هۆكار: به‌كارهێنانی كه‌متری شله‌مه‌نییه‌كانی وه‌ك ئاو و كه‌م به‌كارهێنانی خوێ.
چاره‌سه‌ر: بۆ شوێنی گه‌رم مه‌ڕۆن و خواردنی خوێ و ئاو زیاتر بكه‌ن.
سه‌رنج: ته‌نیا به بوونی نیشانه‌كان دڵنیا مه‌بن و زه‌ختتان لای كه‌سێكی شاره‌زا بگرن. ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌ختی خوێنیان به‌رزه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه پێویست بكات دوكتۆر عیلاجه‌كانیان بۆ رێكبخاته‌وه.
ژانه‌سه‌ر
هۆكار: به‌كارنه‌هێنانی كافێئین و ته‌نباكۆ، كاری زۆر به درێایی رۆژ، كه‌م خه‌وی و برسێتی به درێژایی رۆژ زیاتر ده‌بێت و له كۆتایی رۆژ خراپتر. ژانه‌سه‌ر كاتێك له‌گه‌ڵ زه‌ختی خوێن تێكه‌ڵ بێت ده‌توانێت بگاته ژانه‌سه‌رێكی یه‌كجار زۆر و ته‌نانه‌ت حاڵه‌تی رشانه‌وه له كاتی به‌ربانگدا.
چاره‌سه‌ر: ئه‌گه‌ر كافێئین و ته‌نباكۆ به‌كارده‌هێنن دوو هه‌وتوو به‌ر له ره‌مه‌زان یان كه‌می بكه‌نه‌وه یان واز بێنن. چای سه‌وزی و بێ كافائین ده‌توانێت شوێنگره‌وه‌یه‌كی باش بێت. هه‌روه‌ها به‌رنامه‌كانتان به شێوه‌یه‌ك دابڕێژن كه له‌درێژایی ره‌مه‌زان كه‌م خه‌و نه‌بن.
دابه‌زینی قه‌ندی خوێن
سه‌ره‌گێژه، بێتاقه‌تی، كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رنج، ئاره‌قه‌ی زۆر، هه‌ست به له‌رز، نه‌بوونی توانا بۆ كاره جه‌سته‌ییه‌كان، ژانه‌سه‌ر و دڵه‌كوته له نیشانه‌كانی دابه‌زینی قه‌ندی خوێنه.
هۆكار له‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دیابێت یان شه‌كره‌یان نییه: خواردنی زۆری قه‌ند وه‌ك كاربۆهیدراته پاڵێوراوه‌كان له كاتی پارشێودا ده‌بێته هۆكار تا جه‌سته راده‌یه‌كی زۆر ئه‌نسۆلین دروست بكات و ببێته هۆكارێك بۆ دابه‌زینی قه‌ندی خوێن.
چاره‌سه‌ر: خواردنی چێشته‌كان له كاتی پارشێودا و كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌كان و ئه‌و خواردنانه‌ی قه‌ندیان زۆره.
سه‌رنج: ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه ده‌بێت له‌گه‌ڵ پزیشكی پسپۆڕ راوێژ بكه‌ن.
ئیلتیهاب و برینی گه‌ده، دڵه‌كزه
چوونه سه‌ری راده‌ی ئه‌سید له گه‌ده‌ی به‌تاڵی مانگی ره‌مه‌زاندا هۆكارێكن بۆ زیادكردنی ئه‌و كێشانه. زیاتر به شێوه‌ی هه‌ست به سووتانه‌وه له به‌شی گه‌ده و ژێر په‌راسووكان به‌دیارده‌كه‌وێت و ره‌نگه تا گه‌روو په‌ره بسێنێت. خواردنه تیژه‌كان، قاوه و كۆلا ئه‌و حاڵه‌ته خراپتر ده‌كات. چاره‌سه‌ری بۆ كۆنتڕۆڵی راده‌ی ئه‌سیدی گه‌ده له بازاڕدا بوونی هه‌یه و ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه هاتوون له‌گه‌ڵ پزیشكی خۆیان راوێژ بكه‌ن.
به‌ردی گورچیله
به‌ردی گورچیله له‌وانه‌یه له‌و كه‌سانه‌دا كه كه‌م ئاو ده‌خۆنه‌وه دروست بێت، بۆیه به‌كارهێنانی زۆری شله‌مه‌نییه‌كان بۆ پێش‌گرتن له دروستبوونی به‌رد پێویسته.
له‌به‌ربانگ و پارشێواندا... چ جۆره خۆاكێك بخۆین؟
باشتره به ئاوێكی گه‌رم و خورما رۆژووكه‌تان بشكێنن و دواتر هه‌ندێ خواردنی سووك، كه‌م و ئاسان هه‌رسبوو له گرووپه خوارده‌مه‌نییه‌كانی شیر و پێكهاته‌كانی، سه‌وزه، نان و دانه‌وێڵه و میوه‌كان بۆ چوونه سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی شه‌كری خوێن راسپێردراوه. خوارده‌مه‌نی گه‌لێك وه‌ك نان و په‌نیر و سه‌وزی، فڕنی، شیربرینج، سوپ و حه‌لیم به‌بێ رۆن هۆكارێكن بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی ئاو و مادده كانزاییه‌كان له كه‌سی رۆژوواندا. به‌كارهێنانی سه‌وزه‌وات و میوه‌كان له كاتی به‌ربانگدا و هه‌روه‌ها مه‌ودای نێوان به‌ربانگ تا پارشێو به‌و هۆیه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی باش له ئاو و فایبر و ڤیتامیناتن بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس زۆر به‌سووده و پێش له قه‌بزبوون ده‌گرێت. چای خواردنه‌وه‌یه‌كی به‌سووده، به‌ڵام چونكه میزهێنه‌ره ده‌بێت له خواردنیدا زیاده‌ڕۆیی نه‌كه‌ین.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تونییه‌تی له مانگه ره‌مه‌زاندا چی بكه‌ین؟
تونیه‌تی یه‌كێك له كێشه‌كانی تاكی رۆژووان به‌تایبه‌ت له مانگه گه‌رمه‌كانی ساڵدایه. كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی خوێ له ژه‌مه‌كانی به‌ربانگ و پارشێو له‌و ماوه‌یه‌دا یارمه‌تیده‌رێكی باش ده‌بێت. جگه له‌وه خواردنی میوه و سه‌وزی ده‌توانێت تا راده‌یه‌كی به‌رچاو پێش له تونی بوون بگرێت. له خواردنی چێشتی پڕ پرۆتینه‌كان به‌تایبه‌ت گه‌ر وشكیش بن وه‌ك كه‌باب، له پارشێودا خۆ بپارێزن، چونكه خواردن به پرۆتینی زۆر هانده‌رێكه بۆ تینوویه‌تی له رۆژدا.
12 راسپارده‌ی گرنگ بۆ رۆژووانان
1 - باشتره كشمیش و خورما بكه‌نه شوێنگره‌وه‌ی پاقلاوه و زولبیا.
2 - خواردنه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری ئاو له به‌ربانگدا شێواوی له هه‌رسكرنی خواردن له گه‌ده‌دا دروست ده‌كات.
3 - له پارشێودا چێشتی وشك و پڕ به‌هارات مه‌خۆن، چونكه تونیه‌تی ده‌هێنن. خواردنی ساسی مایۆنز، خامه، سۆسیس و باسترمه له به‌ربانگ و پارشێودا ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
4 - بۆ پێش‌گرتن له دڵه‌كزه خوتان له راكشان پاش به‌ربانگ كردنه‌وه به‌دوور بگرن.
5 - راسپێردراوه رۆژووانان نوقڵ و كێك و بسكیت و ...تد له نێوان به‌ربانگ و پارشێودا نه‌خۆن، چونكه ئه‌و ماددانه دره‌نگ هه‌رس ده‌بن و ده‌بنه هۆكارێك تا له پارشێودا به هۆی پڕبوونی گه‌ده نه‌توانن خواردن بخۆن.
6 - مێرمنداڵان ده‌بێت له پارشێودا به راده‌ی پێویست ئاو بخۆنه‌وه و له ئاوی میوه‌ی تازه وه‌ك ئاوی گێزه‌ر و ته‌ماته له مه‌ودای به‌ربانگ و پارشێودا كه‌لك وه‌ربگرن. ئاوی سه‌وزه و و میوه‌كان وه‌رده ورده له گه‌ده‌دا و ریخۆڵه‌كان وه‌رده‌گیردرێت و به‌و شێوه‌یه تاك ده‌رنگتر هه‌ست به تینوویه‌تی ده‌كات.
7 - گه‌ده‌ی به‌تاڵ له كاتی به‌ربانگدا توانای چێشتی زۆر قۆرس ناكات بۆیه زیاده خۆری له به‌ربانگدا كی~چشه‌تان بۆ دروست ده‌كات.
8 - باشتره له بڕی خواردنی سووره‌وه‌كراو و چه‌ور له خواردنه كوڵاوتووه‌كان سوود وه‌ربگرن.
9 - به‌ربڵاوترین كێشه‌ی هه‌رسبوون له رۆژووانان تووشبوون به قه‌بزییه كه به رێجیمێكی باش و خواردنه‌وه‌ی پێویستی ئاو له نێوان به‌ربانگ و پارشێودا و هه‌روه‌ها خواردنی میوه و سه‌وزه‌ی تازه وه‌ك هه‌لوژه و هه‌نجیر، خۆخ و قه‌یسی ده‌كرێت پێش به‌و نه‌خۆشییه بگرن.
10 - ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن وه‌ك شه‌كره، نه‌خۆشی دڵ و ده‌مار، گورچیله و هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زینی زه‌ختی خوێنن ده‌بێت پاش راوێژ له‌گه‌ڵ دوكتۆر و ئیزنی ئه‌وان رۆژو بگرن.
11 - به هیچ شێوه‌یه‌ك ژه‌می پارشێو لا مه‌ده‌ن. نه‌خواردنی پارشێو ژانه‌سه‌ر، ئێشی ماسولكه‌كان و بۆنی پیسی ده‌م ده‌هێنێت. رۆژووانان ده‌بێت پارشێو وه‌ك نانی به‌یانییه‌كی ته‌واو یان نیوه‌رۆیه‌كی سووك بزانن و خواردنه پێویسته‌كان بخۆن.
12 - زیاده‌خوۆری له پارشێودا نه‌ك ته‌نیا پێش له برسێتی له رۆژدا ناگرێت به‌ڵكو پاش پارشێو زه‌ختێكی زۆر ده‌خاته سه‌ر گه‌ده و كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن و تاك تووشی ژان و بای گه‌ده ده‌كات.
10/07/2013
دابه‌شكردنی ئه‌ركی ماڵ له نێوان مێینه و نێرینه‌كاندا
چوارچێوه‌ی ماڵ به مانای شوێنێكی هێمن و ئارام دێت كه ئه‌ندامانی یه‌ك خێزان له خۆی ده‌گرێت تا به‌یه‌كه‌وه به ئاسووده‌یی بژین و هه‌ست به حه‌سانه‌وه بكه‌ن. بێشك ئه‌و چوارچێوه‌یه له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و جه‌ماوه‌ری تیایدا ده‌ژین هه‌ندێ خزمه‌تگوزاری و كاری ده‌وێت تا ئه‌و هێمنییه‌ی تیا ده‌سته‌به‌ر بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پرسیاره ئه‌وه‌یه كه ئایا هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان له پاككڕاگرتن و خاوێنكردنه‌وه به‌شدارن یان ته‌نیا ره‌گه‌زێك؟ ئه‌گه‌ر ئه‌ركه‌كان خراونه‌ته سه‌ر شانی ره‌گه‌زێك هۆكار چییه؟ چه‌ندین پرسیاری په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته هه‌وێنی ئه‌و راپۆرته‌یه:
تێڕوانینی پیاوانه
ئه‌ركه‌كانی ماڵه‌وه له ئه‌ستۆی مێینه‌كانه
هیوا ئه‌ركه‌كانی ماڵه‌وه به كارێكی ئافره‌تانه ده‌زانێت و پێیوایه كه كوڕان شوێنگره‌وه‌ی باوكیانن و له‌داهاتوو ئه‌ركی به‌خێوكردنی ماڵیان له‌ئه‌ستۆ ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بێت بۆ ئه‌و ئه‌ركه په‌روه‌رده بكرێن و كچانیش ماڵ به‌ڕێوه ده‌به‌ن و منداڵ په‌روه‌رده ده‌كه‌ن، ئه‌وا ده‌بێت له ماڵی باوانیان فێری ئه‌و ئه‌ركانه بن. له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كاره تایبه‌تییه‌كانی هیوا گوتی: كاری تایبه‌تی من خۆ مه‌به‌ستت جل شوشتن و ئوتی و رێككردنی ژوور نییه؟ چونكه ئه‌وانه كاری ئافره‌تانه‌یه و منیش بۆ دایك و خوشكمی ده‌هێڵمه‌وه. ئه‌وان به‌ته‌واوی كاره‌كانی ناو ماڵ هه‌ڵده‌ستن و كارێكی ده‌ره‌وه‌یان هه‌بێت بۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌م.
كلتووری وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی
خه‌بات كه به‌شی كۆمه‌ڵناسی ته‌واوكردووه پێیوایه ئه‌وه كلتوورێكی رۆژهه‌ڵاتییه و پیاوانی رۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی پێیان شه‌رمه له‌كاره‌كانی ماڵه‌وه یارمه‌تی خێزانی خۆیان بده‌ن و گه‌ر بیكه‌ن به ده‌یان ناو ناتۆره‌یان لێده‌ده‌ن، بۆیه پێیان شه‌رمه هاوكاری ئافره‌ته‌كانیان بكه‌ن،
خه‌بات زیاتر گووتی: ده‌بێت پیاوان ئه‌وه قبۆڵ بكه‌ن كه ئیتر سه‌رده‌می دابه‌شكردنی كار نه‌ماوه و ئێستاكه ئافره‌ت وه‌ك پیاو هاوبه‌شه له كاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و له هه‌ر پێگه‌یه‌ك ده‌بینرێت، ئیتر ئافره‌ت نابه‌سترێته‌وه به گۆشه‌ی ماڵ و چێشتخانه و هه‌ندێجار له‌مه‌یدانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماده ده‌بێت، هه‌ربۆیه ئیتر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی نییه كه ئه‌ركه‌كانی ماڵه‌وه‌ش راپه‌ڕێنێت و ئه‌گه‌ر پیاو له‌و كاته‌دا هاوكاری نه‌بێت ئه‌وه ناتوانێت به ته‌نیا كاره‌كان رایی بكات. جا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و پیاوانه‌ی به‌تایبه‌ت كه خێزانی فه‌رمانبه‌ریان هه‌یه، یارمه‌تیده‌ریان بن و كاره‌كانی ماڵه‌وه‌ش وه‌ك كاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به هاوبه‌شی ئه‌نجام بده‌ن.
پیاو پیاوه و ژن و ژن
حه‌مدیه ئافره‌تیكی ماڵه و ته‌مه‌نێكی به‌ڕێكردووه و رایوایه كه پیاو ده‌بێت پیاو بێت و ژن و ژن و پێی شه‌رمه كه پیاوێك یارمه‌تی خێزانه‌كه‌ی بدات و به كه‌مایه‌سی ده‌زانێت و ده‌ڵێت: تۆ خواتان ئافره‌تانی ئه‌مڕۆی بۆ ئه‌وه‌نده زێده‌خوازن. ته‌نانه‌ت ده‌یانهه‌وێت كه پیاو هاته‌وه قاپ و قاچاغیشیان له‌گه‌ڵ بشوات. سه‌رده‌می ئێمه‌ش، ئافره‌ت كاری پیاوانه‌ی ده‌كرد و ده‌چوونه سه‌ر مه‌زرا و به‌ر مه‌ڕ و ماڵات و ته‌نانه‌ت چاندن و باخه‌وانیش و كه ده‌گه‌ڕاینه‌وه ماڵیش نان و شیومان ده‌كرد و منداڵمان به‌خێو ده‌كرد، به‌ڵام ژنی ئه‌مڕۆ هه‌موو شتێكی بۆته كاره‌بایی له گسگ و جل شوشتن و هه‌ر شتێكی‌تر به نیازن له‌و تۆزه كاره‌ی كه بۆشیان ماوه‌ته‌وه پیاو یارمه‌تیان بدات.
شوكری ره‌مه‌زان كه ته‌مه‌نێكی مامناوه‌ندی هه‌بوو به‌مشێوه‌یه دوا: من له به‌یانی تا دره‌نگ له دووكان و به‌ر گه‌رما و سه‌رما له دووكان ده‌وه‌ستم و گوناهه كه دێشمه‌وه كار بكه‌م. ئینجا من ژن و دوو كچم هه‌یه یانی به‌و هه‌مووانه ناتوانن خزمه‌تی ماڵه‌وه بكه‌ن.
شوكری به ته‌علیقه‌وه باسی له رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان ده‌كرد و ده‌یوت ئه‌وه پیلانی ئه‌وانه و په‌كی ئافره‌تانیان خستووه. پرسیارمكرد گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ی فه‌رمانبه‌ریش بوایه هه‌مان هه‌ڵوێستی ده‌بوو؟ له وه‌ڵامدا گوتی: بۆیه ژنی فه‌رمانبه‌رم نه‌هێنا تا ئه‌وه‌م به‌سه‌ر نه‌یه‌ت.
گه‌نجانی رۆشنبیر
له میانه‌ی راپۆرته‌كه‌دا تووشی هه‌ندێ گه‌نج بووم كه نه‌ك ته‌نیا ئه‌و هاوكارییه‌یان پێ شه‌رم نه‌بوو به‌ڵكو بڕواشیان پێی هه‌بوو و رایان وابوو كه ژیانی ئه‌مڕۆ جیاوازی تاك قبوڵ ناكات و هه‌م ئافره‌ت له ده‌ره‌وه هاوكاری پیاوه و هه‌میش ده‌بێت پیاویش به هه‌مان شێوه یارمه‌تیده‌ری خێزانی بێت له ماڵه‌وه.
كارزان تۆفیق ده‌رچووی زانكۆیه و راشكاوانه ده‌ڵێت: من كاتێك گه‌نجتر بووم و له ماڵی باوان بووم بڕوام به‌و كاركردن و هاوكارییه نه‌بوو، ئه‌ویش به‌هۆی په‌روه‌رده‌ی ماڵه‌وه‌مان، به‌ڵام ئێستاكه كه ژیانی هاوسه‌ریم پێكهێناوه و خێزانم سه‌رقاڵی خوێندنه ته‌واو له ئه‌ركه‌كانی ماڵ یارمه‌تی ده‌ده‌م و رووبه‌ڕووی تانه‌ش بوومه‌وه به تایبه‌ت له‌لایه‌ن دایك و خوشكه‌كانم و دڵگرانم له‌وه‌یكه كاتی خۆی غه‌درم له خوشكه‌كانم كردووه و كاره تایبه‌ته‌كانی خۆشم خستۆته ئه‌ستۆی ئه‌وان.
هه‌ردی فه‌رمانبه‌ر ئاماژه‌ی پێداو كه ئه‌و كات خێزانیشی نه‌بووه هاوكاری دایك و خوشكه‌كانی كردووه و زۆرجار له‌گه‌ڵ براكانیتر لێیان بۆته كێشه و پێیان وتووه ژنانی و پێیان وتووه كه حه‌زی له كاری ژنانه، و ده‌گێڕێته‌وه كه: هه‌مووكات بڕوای به یه‌كسانی هه‌بووه و قه‌ت غه‌دری له دایك و خوشكه‌كانی نه‌كردووه و هه‌میشه به‌وه دڵخۆشه و لای ئه‌وانیش هه‌ر به‌و بۆنه‌وه خۆشه‌ویسته. ئێستاكه‌ش كه خێزانی هه‌یه هه‌رده‌م و له هه‌موو كاره‌كان یارمه‌تی خێزانی ده‌دات و خۆشحاڵه كه ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان به‌و هاوكاری و یه‌كسانییه هه‌یه له زۆربووندان.
بێزاری كچانی گه‌نج
كه رۆژ ده‌بێته‌وه باوكم و كوڕه‌كان هه‌ر دێن و ده‌ڕۆن و فه‌رمان ده‌ده‌ن و ماڵ پیس ده‌كه‌نه‌وه و داوای جۆره‌ها خواردن و خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش به دایكمه‌وه تا نوێژی نیوه‌ڕۆ ده‌بێت فه‌رمان و ده‌ستووره‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێ بكه‌ین. ئه‌وانه قسه‌ی هاژه بوون كه دوو ساڵه خوێندنی ته‌واوكردووه و ماڵه‌وه رێگریان لێكردووه كه بچێته كۆلێژ.
هاژه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گله‌یی له باوك و براكانی هه‌بوو و پێیوابوو كه ئه‌وان به‌چاوی خزمه‌تكار ده‌بینن و ته‌نانه‌ت ناتوانن جل و به‌رگیان كۆبكه‌نه‌وه. هاژه ده‌ڵێت: كه نێرینه له ماڵی ئه‌وان پاشایه‌تی ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام له گه‌ڕان و پارك و جادده‌ن و مێینه‌ش ده‌بێت ئه‌ركی ره‌گه‌زی نێرینه راپه‌ڕێنێت و خزمه‌تیان بكات.
له كۆتایی به دڵێكی ته‌نگه‌وه وتی: له‌و بڕوایه‌دام ماڵه‌وه ته‌نیا له‌به‌ر كاری ماڵه‌وه ڕییان نه‌دا بچمه كۆلێژ ئه‌گینا من له قوتابییه سه‌ركه‌وتووه‌كان بووم و بێشك له كۆلێژیش هه‌ر به‌وه شێوه‌یه ده‌بووم.
یارمه‌تی له هه‌ندێ كار
هێمن فه‌رمانبه‌ره و ده‌ڵێت: من راشكاوانه ده‌ڵێم هه‌موو كارێك ناكه‌م وه‌ك قاپ شوشتن و ئاماده‌كردنی خواردن و كاری له‌و شێوه‌یه، به‌ڵام له ئوتیكردن و هه‌ندێ پاككردنه‌وه یارمه‌تی ده‌ده‌م.
به پێكه‌نینه‌وه باسیكرد كه به‌و چه‌ندكاره‌ش تووشی ره‌خنه‌ی دایكی ده‌بێته‌وه و ته‌نانه‌ت خوشكه‌كانیش پێی ده‌ڵێن كه نه‌یكات و ئه‌و كارانه بسپێرێته خێزانه‌كه‌ی. هێمن باسی له‌وه‌كرد: كه له خوشكه‌كانم ده‌پرسم حه‌زناكه‌ن هاوسه‌ره‌كانی خۆتان یارمه‌تیتان بدات كه‌وا پێش له‌من ده‌گرن و یه‌كێان نه‌بێت ئه‌وانیتر حه‌زده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان یارمه‌تیده‌ریان بێت كه‌چی حه‌زناكه‌ن من یارمه‌تی خێزانی خۆم بده‌م.
10/07/2013
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه
له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زاندا، پێویسته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی پابه‌ند ئه‌نجامدانی ئه‌و په‌رستشه، كۆمه‌ڵێك زانیاری هه‌یه له‌باره‌ی رۆژووه‌وه بیزانن و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر جه‌سته و شێوازی مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ خواردنه‌كاندا ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه‌وه ده‌ناڵێن، ده‌بێت ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان بن، لێره‌دا رێنمایی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه و به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، باشتره به‌پێی ئه‌م رێنماییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌سته و رۆژانی ره‌مه‌زاندا بكه‌ن. سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین كه ئه‌نسۆلین بریتییه له‌و هۆڕمۆنه‌ی به‌رپرسیاره له کۆنتڕۆڵ کردنی بڕی شه‌کره له خوێن، به شێوه‌یه‌کی ئاسایی، ئه‌نسۆلین له خانه‌ی تایبه‌ت له په‌نکریاس ده‌رده‌چێت، ئه‌م ده‌رچوونه له که‌سێکی ته‌ندروست هانده‌درێت له‌گه‌ڵ خواردن «زیادبوونی رێژه‌ی شه‌کره له خوێن»، ئه‌میش ده‌بێته هۆی خه‌زن کردن و کۆکردنه‌وه‌ی گلوکۆز «شه‌کر» له جگه‌ر و ماسولکه‌کان دوای گۆڕینی شه‌کره‌که بۆ مادده‌ی «گلایکۆجین»، گلایکۆجین بریتییه له جۆرێک له کاربۆهیدرات «شه‌کر» شێوه‌ی بنچینه‌یی «شه‌کری» خه‌زن کراوه له جه‌سته.
له کاتی به‌ڕۆژووبوون بڕی شه‌کری ناو خوێن که‌م ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی ده‌رچوونی ئه‌نسۆلین، له هه‌مان کاتدا دوو هۆڕمۆنی تر ده‌رده‌درێن له‌لایه‌ن جه‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستن به به‌کارهێنانی شه‌کری خه‌زنکراوه که به‌شێوه‌ی «گلایکۆجین» له جگه‌ر و ماسولکه‌کان خه‌زنکراوه. دوای چه‌ند کاتژمێرێک دوای به‌ڕۆژووبوون، شه‌کری خه‌زنکراو به شێوه‌ی «گلایکۆجین» ته‌واو ده‌بێت، له هه‌مان کاتدا که‌می ئاستی ئه‌نسۆلین له خوێن ده‌بێته هۆی به‌کارهێنانی ترشه چه‌وری له چه‌ورییه خانه‌کانی جه‌سته. ئۆکساندنی «سوتاندنی» ئه‌م ترشه چه‌ورییانه «چه‌وری جه‌سته» ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئاوێته‌ی ئه‌ندامی که پێیان ده‌وترێت «کیتۆن»، ئه‌م «کیتۆنانه» به‌کارده‌هێندرێن له‌لایه‌ن خانه‌کانی جه‌سته‌وه بۆ ده‌ستکه‌وتنی وزه‌ی پێویست بۆ به‌جێهێنانی کار و چالاکییه بنچینه‌ییه‌کانیان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خانه‌کانی مێشک ته‌نها توانای به‌کارهێنانی شه‌کری جۆری «گلوکۆز»یان هه‌یه بۆ به‌جێهێنانی کار و چالاكییه بنیچینه‌ییه‌کانی، بۆیه ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه «به‌کارهێنانی چه‌وری له‌لایه‌ن خانه‌کانی تری جه‌سته» ده‌بێته هۆی به‌رده‌وام هه‌بوونی «گلوکۆز» بۆ خانه‌کانی مێشک بۆ به‌کارهێنانیان.
له که‌سێکی ئاسایی «نه‌خۆشی شه‌کره‌ی نه‌بێت» ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه رێک ده‌خرێت به‌هۆی هاوسه‌نگی ئاستی هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین له خوێن له‌گه‌ڵ چه‌ند هۆڕمۆنێکی تری کاری پێچه‌وانه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی گلوکۆز له سنورێکی ئاسایی بمێنێته‌وه. به‌ڵام له که‌سێکی نائاسایی «نه‌خۆسی شه‌کره‌ی هه‌بێت»، ده‌رچوونی هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین ده‌شله‌ژێت، له‌وانه‌یه تووشی هه‌ندێک له ئاڵۆزییه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره بێته‌وه وه‌ک که‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن، یا زیاد بوونی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن، نه‌خۆشی شه‌کره‌ی کیتۆن ترشی- «زۆر ده‌رچوونی کیتۆن له ئه‌نجام که‌می ئه‌نسۆلین» و هه‌روه‌ها وشک بوونه‌وه «که‌م بوونی ئاو له جه‌سته» و مه‌ینی خوێن. ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌م ئاڵۆزییانه له نه‌خۆشێک بۆ یه‌کی تر جیاوازه و به‌نده له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشی جه‌سته‌ی نه‌خۆش.
زۆر گرنگه بزاندرێت به‌ڕۆژووبوون مه‌سه‌له‌یه‌که په‌یوه‌ندی هه‌یه به خودی که‌سی نه‌خۆش، هه‌ره‌وه‌ها مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاینییه و خه‌ڵکی ده‌توانن بڕیاری خۆیان بده‌ن دوای راوێژی کردنی ته‌واوی که‌سانی شاره‌زا له ئاین و هه‌روه‌ها چاو خشاندنه‌وه‌ی ته‌ندروستی جه‌سته‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ پزیشکی پسپۆڕی پیشه‌گیری نه‌خۆشی دیاری کراو. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌ڕۆژووده‌بن، پێویسته له‌سه‌ریان زۆر ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان بن له مه‌ترسی روودانی ئاڵۆزییه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره. لێره چه‌ند رێنوومایه‌ک ده‌خه‌مه‌ڕوو؛
پێش ره‌مه‌زان: پێویسته له‌سه‌ر که‌سانی نه‌خۆش له پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زان یا به‌ڕۆژووبوون خۆیان ئاماده بکه‌ن ئه‌گه‌ر به نیازی به‌ڕۆژووبوونن. خۆ ئاماده‌کردن بریتییه له سه‌ردانی پزیشکی پسپۆڕی پیشه‌گیر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ته‌ندروستییان و راوێژیکردن. راوێژی کردن له‌باره‌ی چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ده‌رمان و ئه‌نسۆلین به گوێره‌ی جۆری نه‌خۆشییه‌که‌یان «جۆری یه‌ک یا دوو».
له کاتی به‌ڕۆژووبوون:
- زوو زوو ئاستی شه‌کره‌ی خوێن بپێورێت؛ زۆر گرنگه که‌سانی نه‌خۆشی شه‌کره ئامێری پێوانی رێژه‌ی شه‌کری خوێنیان هه‌بێت له ماڵه‌وه و رۆژانه له کاتی به‌ڕۆژووبوون چه‌ند جارێک ئاستی شه‌کره‌ی خوێنیان بپێون. نرخی ئه‌م ئامێره زۆر گران نییه، له‌و بڕوایه‌دام هه‌موو که‌سێکی نه‌خۆشی شه‌کره ده‌توانێت دانه‌یه‌ک بکڕێت.
- خۆراک؛ خۆراک له مانگی ره‌مه‌زان نابێت زۆر جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ خۆارکێکی هاوسه‌نگ و ته‌ندروست. مه‌به‌ست له‌مه مانه‌وه‌ی کێشی جه‌سته له بارێکی جێگیر. له‌کاتی خۆرئاوابوون «دوای شکاندنی رۆژوو» به پێویست ده‌زاندرێت خۆراکێک که کاربۆهیدراتی ساده‌ی تێدابێت بخورێت. به‌باش ده‌زاندرێت خواردن و خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی زیاد بکرێت له کاته‌کانی «به‌رۆژوو نه‌بوون – له دوای خۆرئاوابوون بۆ خۆرهه‌ڵاتن» و ژه‌می پاشێو چه‌نده دوابخرێت باشتره «واته پاشێو پێش خۆرهه‌ڵاتن بخورێت نه‌ک چه‌ند کاتژمێرێک پێش خۆرهه‌ڵاتن».
- جووڵه و ئیش و کار؛ ده‌کرێت جووڵه و ئیش و کاره‌کان له ئاستێکی ئاسایی بهێلدرێته‌وه به‌ڵام وه‌رزش کردن و ئیش و کارێکی زۆر له کاتی به‌ڕۆژووبوون «به تایبه‌تی له چه‌ند کاتژمێری پێش خۆرئاوابوون – رۆژوو شکاندن» مه‌ترسی روودانی ئاڵۆزییه‌کانی نه‌خۆشیه‌که زیاد ده‌کات به تایبه‌تی «که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن به زۆری».
- شکاندنی رۆژوو؛ ده‌بێت هه‌موو نه‌خۆشان بزانن هه‌رکاتێک ئاستی شه‌کره‌ی خوێنییان له کاتی به‌ڕۆژووبوون نزمتر بوو له 60 ملی گڕام له دێسلیترێک خوێن، پێویسته کت و پڕ رۆژوو بشکێنن، چونکه که‌س نازانێت ئایا ئاستی شه‌کره‌ی خوێن نزمتر ده‌بێت یان نا. هه‌روه‌ها رۆژوو ده‌بێت بشکێندرێت ئه‌گه‌ر ئاستی شه‌کره‌ی خوێن گه‌یشته 70 ملی گڕام له دێسیلیترێک له خوێن له چه‌ند کاتژمێری سه‌ره‌تای به‌ڕۆژووبوون «دوای خۆرهه‌ڵاتن» به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌نسۆلین یا ده‌رمانی که‌م که‌ره‌وه‌ی شه‌کره‌ی خوێن وه‌رگیرابێت له کاتی پاشێو. له کۆتاییدا نه‌خۆش ده‌بێت رۆژوو بشکێنێت ئه‌گه‌ر ئاستی شه‌کره‌ی جه‌سته‌ی زیاتر بوو له 300 ملی گڕام له دێسیلیترێک له خوێن. هه‌روه‌ها به‌باش ده‌زاندرێت که نه‌خۆش له‌و رۆژانه‌ی ته‌ندروستی ته‌واو نییه به‌ڕۆژوونه‌بێت.
له‌ماڵپه‌ڕی ته‌ندروستییه‌وه
10/07/2013
ئیبراهیم تاتلیساس له‌هه‌ولێر كۆنسێرت سازده‌كات
بڕیاره دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی، هونه‌رمه‌ندی ناسراو (ئیبراهیم تاتلیساس) یه‌كه‌م كۆنسێرتی له‌شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان سازبكات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له شاری هه‌ولێر، (ئیبراهیم تاتڵسێس) گوتی: له‌مه‌ودوا سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان هی منه، هه‌موو تواناكانم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی باشترین‌و جوانترین كار پێشكه‌ش به‌گه‌لی عێراق بكه‌م، چونكه گه‌لی عێراق شایه‌نی ئه‌وه‌ن.
له‌باره‌ی ده‌رچوونی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی‌و سازكردنی كۆنسێرت، تاتڵسێس جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی، ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌م دوای سێ مانگی دیكه ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه‌و دوو گۆرانی به زمانی كوردی تێدایه، یه‌كه‌م كۆنسێرتێشیم له‌شاری هه‌ولێر ده‌بێت.
جێی باسه، له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، كۆمپانیاكه‌ی تاتلیساس بۆ عه‌قارات و نیشته‌جێبوون، به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی هه‌بوو، هونه‌رمه‌ند خۆیشی تێێدا ئاماده بوو، له سێیه‌م رۆژی پیشانگاكه‌ش به ئاماده‌بوونی رۆژنامه‌نووسان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد، تێیدا باسی له كاروچالاكییه‌كانی خۆی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
جێی باسه، دوای ئه‌وه‌ی له(14/3/2011)دا به‌ده‌مانچه هێرشكرایه سه‌ری‌و به‌سه‌ختی برینداركرا، تائێستا (ئیبراهیم تاتڵسێس) هیچ ئه‌لبوومێكی نوێی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌و كۆنسێرتیشی سازنه‌كردووه، چونكه به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه، لای چه‌پی جه‌سته‌ی ئازاری پێگه‌یشتووه‌و هاوشێوه‌ی ڕابردوو ناتوانێت بجوڵێت‌و ڕێبكات، به‌ڵام بڕیاریداوه یه‌كه‌م كۆنسێرت له‌دوای ڕووداوه‌كه‌یه‌وه له‌هه‌ولێر سازبكات.
10/07/2013
ئاراس فاتیح، سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی راگه‌یاند
(كوردستانی من)، تازه‌ترین به‌رهه‌می گۆرانیبێژ ئاراس فاتیحه، كه به سپۆنسه‌ریی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهاتووه.
كوردستانی من.. گۆرانییه‌كی نیشتمانییه، به‌شێك له تێكسته‌كه‌ی له نووسینی شاعیری كورد عه‌بدوڵڵا په‌شێوه‌وه نووسراوه، ئاوازه‌كه‌شی له‌لایه‌ن هۆگر فاتیح ره‌سووڵه‌وه دانراوه.
ئه‌م گۆرانییه له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی یادی 25 ساڵه‌ی جینۆسایدی خه‌ڵكی كوردستان، كه له‌ژێر دروشمی (له فرمێسكه‌وه بۆ هیوا) به سه‌رپه‌رشتیی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان به‌رێوه‌چوو، وه‌ك ڤیدیۆ كلیپێك به‌رهه‌مهاتووه، نزیكه‌ی چوار هه‌زار منداڵ له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و كه‌ركووك وێنه‌ی گیراوه. كاره ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌م ڤیدیۆ كلیپه له‌سه‌ر شێوازی كورته فیلمێكی سینه‌مایی، له‌لایه‌ن ستافێكی پرۆفیشناڵه‌وه به تازه‌ترین ته‌كنیك جێبه‌جێ كراوه.
سیناریۆی ئه‌م كلیپه، باس له‌وه ده‌كات كه چه‌ند كچ و كورێكی قوتابیی كورد، به‌هاوكاریی مامۆستاكه‌یان كه ئاراس رۆڵه‌كه‌ی ده‌گێڕێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی پرس به كه‌س بكه‌ن، ئاهه‌نگی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ساز ده‌كه‌ن.
10/07/2013
که‌یوان ساکێت کۆنسێرتێكی له ئیلام سازكرد
کۆنسێرتی موزیکی ژه‌نیاری ناسراوی ئێران که‌یوان ساکێت، له شاری ئیلام به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و کۆنسێرته ماوه‌ی دوو کاتژمێری خایاند، له به‌شی یه‌که‌مدا چه‌ندین پارچه موزیکی کوردی و له به‌شی دووه‌مدا چه‌ندین پارچه موزیکی لوڕی پێشکه‌شکران. ئه‌و پارچه موزیکانه‌ش له به‌رهه‌مه‌کانی موزیکزان و ژه‌نیاری تار و سێ‌تار که‌یوان ساکێت بوون که بۆ ئۆرکێستڕا ئاماده کراون.
کۆنسێرته‌که به هاوکاریی ئیداره‌ی گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای ئیلام بۆ ماوه‌ی دوو شه‌و له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی ئیداره‌ی گشتیی هونه‌ری و پیشه‌یی شاری ئیلام به‌رده‌وام بوو.
10/07/2013
زیاتر له 2600 كۆمپانیای بیانی لقی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه
سه‌رۆكی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كودستان ئاشكرایده‌كات، 2620 كۆمپانیای بیانی لقی له كوردستان هه‌یه، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقیش ته‌نها 850 كۆمپانیای بیانی لقی هه‌یه، ئه‌م رێژه‌یه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ بواری وه‌به‌رهێنان و بازرگانی كردن له به‌ره‌و پێشچووندایه.
ئه‌و وتانه‌ی سه‌رۆكی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی كۆنفرانسێكدا بوو پاش ئه‌وه‌ی وه‌فدێكی بازرگانی رۆمانی سه‌ردانی شاری سلێمانییان كردبوو به‌مه‌به‌ستی بازرگانیكردن و وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستاندا. دوای كۆنفرانسه‌كه شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: 2620 كۆمپانیای بیانی له هه‌رێمی كوردستان لقی هه‌یه، ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستی 3 پاریزگا، به‌ڵام له باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق ته‌نها 850 كۆمانیا لقی هه‌یه كه ئه‌م رێژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی 15 پارێزگایه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی ورد بكه‌ین ده‌بینین بواری وه‌به‌رهێنان و بازرگانی له هه‌رێمی كورستان زۆر به‌ره‌وپێشچووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندی بازرگانی هه‌رێم و وڵاتانی ده‌ره‌وه رۆژ به‌رۆژ له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه به‌زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان.
جێی باسه، ئه‌و وه‌فده بازرگانییه‌ی هاتبوونه شاری سلێمانی زیاتر له 10 كۆمپانیان و باڵیۆزی رۆمانیاشیان له‌گه‌ڵدا بوو، ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌و 10 كۆمپانیایه گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانن له وڵاتی ڕۆمانیا.
10/07/2013
به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی
له‌دوای بڕیاری ده‌رچوونی عێراق له‌ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌های دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی.
له لێدوانێكیدا بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق، (سه‌یف حیلفی) ئه‌ندامی یه‌كێتی بانكه ئه‌هلیه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، تێكڕای به‌های دۆلارێكی ئه‌مریكی له هه‌زار و 120 دیناردا جێگیربووه، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌های دینار زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه، گوتیشی: له‌دوای ئه‌و بڕیاره‌وه دینار ئاستی ئاسایی خۆی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
حیلفی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ده‌رچوونی عێراق له‌ژێر به‌ندی حه‌وت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر باشبوونی ئابووری وڵات ده‌بێت، و له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و یه‌ده‌گه گه‌وره‌یه‌ی عێراق له‌دراودا هه‌یه‌تی، ئێستا هه‌موو لایه‌ك متمانه‌ی به دیناری عێراقی هه‌یه.
باسی له‌وه‌شكرد قۆناغی داهاتوو كۆمپانیا و وه‌به‌رهێن و هاوڵاتیان زیاتر ڕوو له ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان به دیناری عێراقییه‌وه ده‌ده‌ن، گوتیشی: خواستی گه‌وره له‌سه‌ر دینار، به‌هاكه‌ی له به‌رامبه‌ر دراوه‌كانی تر به‌رزترده‌كاته‌وه.
10/07/2013
فه‌ره‌ح یوسف، سه‌رقاڵی خۆشه‌ویستییه
دوای دابڕانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له هاوڕێ و خانه‌واده‌كه‌ی، فه‌ره‌ح یوسف وێنه‌یه‌كی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ "سه‌رقاڵی خۆشه‌ویستیم".
فه‌ره‌ح یوسف، كچه به‌شداربووی سووری به‌رنامه‌ی (ئه‌ره‌ب ئایدڵ)، كه پله‌ی سێیه‌می له به‌رنامه‌كه به‌ده‌ستهێنا و ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه له هاوڕێ و خانه‌واده‌كه‌ی دووركه‌وته‌وه، له یه‌كه‌م په‌یامیدا له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه وێنه‌ی خۆی‌و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی (بولاند ئه‌لجه‌راح)ی بڵاوكرده‌وه‌و له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیبووی: بیرتان ده‌كه‌م، به‌ڵام سه‌رقاڵم به رۆژنامه‌و هاوڕێكانم و خۆشه‌ویستییه‌وه.
فه‌ره‌ح یوسف یه‌كێك بوو له‌و به‌شداربووانه‌ی هانده‌رێكی زۆری هه‌بوو، به‌وپێیه‌ی تاوه‌كو دوا قۆناخی به‌رنامه‌كه مایه‌وه‌و ركابه‌ریی هه‌ریه‌ك له محه‌ممه‌د عه‌ساف-ی فه‌ڵه‌ستینی و ئه‌حمه‌د جه‌مال-ی میسری كرد، به‌ڵام دواجار به‌پێی ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌ڕێی كورته نامه‌وه پێیاندرابوو، محه‌ممه‌د عه‌ساف پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناو ئه‌حمه‌د جه‌مال و فه‌ره‌ح یوسف بوونه دووه‌م و سێیه‌می به‌رنامه‌كه.
10/07/2013
کۆمپانیای گه‌ڵف کیستن: له ڕۆژانی داهاتوودا ڕۆژانه 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌رده‌هێنین
کۆمپانیای گه‌ڵف کیستۆن که بنکه‌ی سه‌ره‌کی له به‌ریتانیایه بڵاویده‌کاته‌وه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڕۆژانه 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له کێلگه‌ی نه‌وتی شێخان ده‌رده‌هێنێت.
سایتی ئیکۆنۆمیک تایمز بڵاویکرده‌وه که وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه سرووشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاندووه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه کۆمپانیای گه‌ڵف کیستن که بنکه‌ی سه‌ره‌کییان له‌به‌ریتانیایه وه‌کو یه‌که‌م هه‌نگاو ده‌ست ده‌که‌ن به ده‌رهێنانی 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و وابڕیاره له سێ ساڵی داهاتوودا 150 هه‌زار به‌رمیل ده‌ربهێنن و له‌ساڵی 2018دا 250 هه‌زار به‌رمیل ده‌ربهێنن.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌که‌ی ئیکۆنۆمیک تایمز به‌و بڕه نه‌وته‌ی که کۆمپانیاکه له‌بلۆکی شێخان ده‌ریده‌هێنێت یارمه‌تیده‌رێکی باش ده‌بێت بۆ به‌رزکردنه‌وه و گه‌یاندنی بڕی نه‌وتی ڕۆژانه‌ی هه‌رێم بۆ ملیۆنێك به‌رمیل له کۆتاییه‌کانی 2015دا و هه‌روه‌ها بۆ 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه له کۆتاییه‌کانی 2019دا .
10/07/2013
40 كۆمپانیای ئه‌ڵمانی له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن
كارسازانی ویلایه‌تی بادن ڤویرتمبێرگی ئه‌ڵمانی بڕیاریانداوه جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پلانه ئابوورییه‌كانیان، سه‌رۆكی ژووری ئه‌ندازیارانی ئه‌و ویلایه‌ته‌ش ده‌ڵێت ئێمه دره‌نگ كه‌وتین له هاتنمان بۆ كوردستان، گوتیشی: ده‌ستبه‌رداری بازاڕی كوردستان نابین.
شاندێكی كارسازانی ویلایه‌تی بادن ڤویرتمبێرگی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌رۆكایه‌تی نیلس شمید، وه‌زیری كاروباری دارایی و ئابووری له كۆتایی مانگی رابردوو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد. له‌و شانده‌دا بێجگه له یۆرگ فریتس و یۆئاخیم كۆسله‌ر په‌رله‌مانتارانی ویلایه‌ته‌كه، زۆر كارسازی ئه‌ڵمان و نوێنه‌ری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن چاودێری پێشڤه‌چوونی كه‌رتی ئابووری هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
به‌پێی راپۆرتێكی نووسینگه‌ی ئابووری ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر، پێشڤه‌چوونی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی رابردوودا به رێژه‌ی 12% مه‌زه‌نده ده‌كرێت. بودجه‌ی ساڵی 2012ی هه‌رێمی كوردستان 12.5 ملیار دۆلار بووه. 40%ی دانیشتوانی كوردستان له‌ژێر ته‌مه‌نی 14 ساڵیدان. ژماره‌ی بێكارانیش به 6% مه‌زه‌نده ده‌كرێت. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌پێناو راكێشانی كۆمپانیا بیانییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان، ئاسانكاری ده‌كات له‌بواری باج و پێدانی زه‌وی.
هه‌ر به‌پێی ئاماری ئه‌و نووسینگه‌یه، نزیكه‌ی 17 هه‌زار كۆمپانیا له كوردستان هه‌ن كه 2000یان بیانین، ژماره‌ی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كانیش به 40 كۆمپانیا مه‌زه‌نده كراوه و له‌نێو ئه‌و كۆمپانیا ئه‌ڵمانیانه‌دا كۆمپانیای (BMW)، (Grohe)، (Mercedes) و (Siemens)هه‌ن.
دانیێل سانده‌ر، سه‌رۆكی ژووری ئه‌ندازیارانی ویلایه‌تی بادن ڤویرتمبێرگ ده‌ڵێت ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانیان جارێكی دیكه‌ش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه، به مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی هه‌لی كار بۆ كارساز و بازرگانه‌كانیان. سانده‌ر گوتیشی: ئێمه كه‌مێك دواكه‌وتین، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه ده‌ستبه‌رداری بازاڕی كوردستان ببین.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Website
Address
Erbil