هاوڵاتی ژیر
هاوڵاتی ژیر roj gull dr

كۆنترین هاورێت كێ یە #تاگـی بكە👬

بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ و گالانت دەركرد
" 97 کەس لە یەک ماڵدان "
لەگەڕەکی فەیلەق لە شاری کەرکوک تیمەکانی سەرژمێری دەچنە ماڵێک و دەبینن کە 97 کەسی تیادا دەژین .!
لە کاتژمێر ١٢ ئەم شەوەوە قەدەغەی هاتووچۆ نێوان شارەکان دەست پێ دەکات بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبیت..
کەشێکی ناسەقامگیر هەرێم دەگرێتەوە👇👇

بەلای منەوە خۆشتر بووە
ئەوەی دەڵێت، کورسیم براوە، دەکڕوزێتەوە، کەرامەتی هەبێت، ناچێتە پەرلەمان. شاسوار واحید👇
ڕۆژباش ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ ھەینی
☀️ ٤ی گەڵاڕێزان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٥ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٢ی ربیع ثان ١٤٤٦ھ
أّلَلَهِمَ صٌلَ عٌلَى مَحٌمَدِ وِأّلَ مَحٌمَد ﷺ
﴿ عَلَيهِ تَوَكَّلتُ وَعَلَيهِ فَليَتَوَكَّلِ المُتَوَكِّلونَ ﴾
🌼
فەیسەکەمان ئەکتیڤی کەن 🙏🏻
دۆلار هارەی کرد
١٥٣/١٠٠
چیت هەیە بۆ ئەم کوریە ڤیدۆ

ـ ❪❪ لە بـیــرت بێــــت ❫❫ ـ
هەموو ڕاستییەک دیوێکی دووەمی هەیە کە شاراوەیە و لێت دیار نییە، کە زانینی دەکرێت ڕاستیەکە پێچەوانە بکاتەوە و بیرکردنەوەت بگۆڕێ.
هەمیشە بیرت بێت، تۆ هەموو شتێک نازانیت، گەر کەمێکیش بزانیت، ئەوا ئەوەی تۆ دەیزانیت بەشێکە لە هەمووی، زانینی ئەم کەمینەیە با وات لێ نەکات بڕیار لەسەر شتەکان بدەیت، چونکە بە زانینی بەشە نەزانراوەکانی دیکەی ئەو شتە، دەکرێ بیرکردنەوەت بگۆڕێ.
زۆربەی کات ئەوانەی تۆ بەلاتەوە واقیع و حەقیقەتن، تەنها بیرکردنەوەی تاکەکەسی خۆتن و کاردانەوەیەکن بۆ شڵەژانێکی نەرێنی هەستەکانت، زۆربەی کات کۆمەڵە بیرکردنەوەیەک دەربارەی واقیع و حەقیقەت درووست دەبن لات و کۆمەڵە عەقڵیەتێک دەبنە واقیع و حەقیقەت لات، کە لەسەر بنەمای شتانێک درووست بوونە کە تۆ خۆت [پێت وایه] کە ڕاست بن، ئەگینا لەوانەیە ڕاست نەبن، بەڵکو تەنها لێکدانەوەی تاکەکەسی خۆت بوونە.
گوومان کردن ڕاستی نییە، پێش ئەوەی تەواوی ووردەکارییەکانی شتێک نەزانیت، قسەی تیا مەکە، بە خراپ بیری لێ مەکەوە، بڕیاری لەسەر مەدە. دەکرێ تۆ خۆت بەهەڵە تێی گەشتبی، دەکرێ ئەوەی تۆ زانیوتە هەڵە بێت، دەکرێ زۆر شت هەیە نەیزانیت، دەکرێت زۆر شت هەیە لەپاڵ ئەمەی زانیوتە ئەوانیش بزانیت، بیرکردنەوەت بگۆڕێت.
هیچکات بە زانایانە لەخۆت مەڕوانە و بڕیاری موتڵەق و ڕەها لەسەر هیچ شتێک مەدە، هیچ شتێک لەم دنیایەدا جێگیر و نەگۆڕ نییە، مرۆڤ هەمیشە نەزانە لە ئاستی زانیندا و هەمیشە عەقڵی لە گۆڕاندایە.
ئەوەی ئێستا بە ڕاستی دەزانیت، درۆی بەیانیتە.
ئەوەی ئێستا بەلاتەوە درۆیە، ڕەنگە بەیانی بەلاتەوە ڕاست بێت.
ئەمڕۆ شتێکت پێ باشە کە بەیانی لات خراپە و بە پێچەوانەشەوە.
سا هەرچەندێک بزانیت، هەمیشە مەجالێک بهێڵەوە بۆ گەڕانەوە و گۆڕان، مەجالێک بهێڵەوە بۆ هەموو شتێک کە دەکرێت بەهەڵە زانیبێتت، یان بەتەواوی و درووستی نەتزانی بێت، چەق بەستوو و کەلەڕەق مەبە بۆ زانین، هەمیشە ئامادەی ئەوەبە و لات ئاسایی بێت کە کۆمەڵە ڕاستییەکی تازە فێر ببیت کە دژی عەقڵیەتت بن و ڕاستییەکانی پێشووت بە درۆ بخەنەوە.
ئەوانەی لامان زانراو و ئاشکران چەندان دیوی نەزانراو و شاراوەیان هەیە.
هیچ شتێک مەکە بەسەرچاوەی یەکلاکردنەوەی ڕاستی و درۆ، باش و خراپ، حوکم دان، جگە لەخودا، ئێمە بە لۆجیکێکی مەحدوودەوە بیردەکەینەوە لە شتانێک کە ئەزموونە هەستی و ژینگەییەکانمان دەستی تێدا وەردەدەن،
عەقڵی مرۆڤ سنوورداره و هەمووشتێک نازانێت، لەڕاستیدا زۆر شت نازانێت، ئەوەشی ئەیزانێت هەڵەی زۆری تێدایە، مێشکیش تا سنوورێک ئەتوانێت بزانێت، لەدەرەوەی ئەو سنوورە نەزانە و هەندێک شت ناتوانرێ بزانرێت، بەشێکیش لە ڕووداوەکان، ئەزەلییەن غەیبین، ( دەرەوەی سنوورەکەن کە دەتوانرێ بزانرێن )، کە ئەمرێکی خودایین و حیکمەتی غەیبیی خۆی لە پشتەوەیە کە هەم خودا سەتریەکات ( ئەیشارێتەوە تا کاتی خۆی )، هەم عەقڵ ناتوانێت پەی و درکی پێ بەرێت و لێی تێبگات، چونکە خواییە، تۆش ناتوانی بە بوونی مەنتقێکی مەحدودی ئینسانیانە، بە مەنتقێکی خواییانە بیر بکەیتەوە، تا بڕیار بدەیت.
کاری ئێمە تەداخول کردنی مەعریفیان نییە، چوون مەعریفە عەقڵه، عەقڵیش پێکهاتەیەکی فیزیایی مەحدوودی ئەزموونە، ئەزموونیش ماددییە، غەیبیش سەروو فیزیایە و نامادییە.
بەعەقڵێکی فیزیکی ناتوانیت تێبگەیت لە بنچینەی ڕووداوێک کە سەرچاوەکەی فیزیایی نییە، سەروو فیزیاییە و تۆش خوار فیزیاوە بیت و کەمتر بی لێی.
کە ناشتوانی لێی تێ بگەی، کەواتە ناشبێ بڕیاری لەسەر بدەی.
کەواتە ئێمە بەشی خۆمان، نەزانینێکی موتڵەقمان هەیە، دەبێ ئیعتراف بەوە بکەین کەوا ئێمە زۆر شت نازانین و زۆر شتیش ئەسڵەن هەر ناتوانین بیزانین.
لەو بەشە دنیاییەشی کە ئەیزانین، وە لەوانەیە بتوانین بیزانین، زانینەکە پەیوەستە بە ئەزموونەوە، ئەزموونەکە عەقڵیەتی درووست کردووە، عەقڵیەتیشە کە حوکم و قەرارەدات لەسەر باشه و خراپه، ڕاستی و درۆ. سەرچاوەی عەقڵیەت و مەعریفە و هۆشیاریش، ئەزموونە.
جا ئیتر ئەزموونێکی هزری بێت، یان جەستەیی، یان ژینگەیی.. بابەتەکە ئەوەیە، بێگوومان مەرج نییە ئەوەی ئێمە ئەزمونمان کردووە گشتگیرانە ماف بداتە ئەوەی بکرێتە نوێنەری هەموو نموونەکان و هەمووان هەمان یاسای ئەمیان بەسەر بسەپێ، وە بەدڵنیاییەوە ئێمە هەموو ئەزموونێکمان نەچەشتووە، جگە لەوەش کەوا زۆربەی کاتەکانیش هەستە نەرێنییەکانی عەتف و غەریزە عەقڵیەت دەگۆڕن و دەبنە پاڵنەری گۆڕانی دیدگای تێگەشتنی مرۆڤ بۆ ڕاستیەکان و بەرەو بازنەیەکی ناواقیعی دەبەن کە وەکو واقیع و ڕاستی دەردەکەوێت بەهۆی پشتگیری هەستەکانەوە، کە لەڕاستیدا جگە لە هەڵچوون و خۆدۆزینەوە، یان بەرپەرچدانەوەی دژیەکییەکی هەستەکان لەگەڵ ڕووداوەکە، هیچی تر نین و ڕاستی و واقیعی نین.
ئێمە بە پێی تێگەشتنی خۆمان بۆ شتەکان، لە شتەکان تێ دەگەین و بە شتەکان دەڵێین واقیع و حەقیقەت لە ڕوانگەی بیرکردنەوەی خۆمانەوە، نەک بە پێی واقیع و حەقیقەتی شتەکان لەڕوانگەی ناوەڕۆکە حەقیقیەکەی خۆیانەوە.
ئەرکی ئێمەش قەرار دان و بڕیار دان نییە لەسەر واقیع و حەقیقەت، باشە و خراپ، ڕاستی و درۆ،
ئەمە سوڵتەی خالقە (خودا) نەک مەخلووق (مرۆڤ). ئەرکی ئێمە، وەکو مرۆڤ:
١. کارلێککردنێکی نابەرپرسیارانەیە دوور لە تەداخول و حوکم دان.
٢. کارلێککردنێکی پیشەییانە و مرۆڤایەتی خوازانەیە بە ئامانجی (بەستن/پتەوکردنی پەیوەندی، پێکەوە ژیان، ژیان)، لەچوارچێوەی ئەو واقیع و حەقیقەتەی هەمانە و بۆمان دانراوە.
پەیامی ئەم تێز و تیۆرە فەلسەفییانەم، کورتەکەمەوە لەم بڕگەیەدا:
هیچکات لە دوورەوە بڕیار لەسەر هیچ شتێک مەدە، ئەوەی لە دوورەوە بەلای ئێمەوە سپیە، دەکرێ لەنزیکەوە بیبینیت خۆی ڕەش بێت و تیشکی ڕووناکیەکی دیکە، وای کردبێ سپی دەرکەوێت.
وە ئەوەی لە دوورەوە ڕەش ئەچێتەوە، ئەکرێت لە نزیکەوە بیبینیت خۆی سپی بێت و سێبەری چواردەورەکەی وای کردبێ ئەم ڕەش دەرکەوێت.
بڕیاردان کاتیە، بەڵام ئەنجامەکەی هەمیشەییە، کاتیش هەرگیز ناگەڕێتەوە و هیچ هەڵەیەکیش چاک ناکرێتەوە و هیچ گۆڕانێکیش وەکو خۆی (پێشووی) لێنایەتەوە. بۆیە بە وریاییەوە، بە زانینی زانیاری زۆر و بەڵگەدار و سەلمێندراو و بەرچاوگرتنی لێکەوتەکان و داهاتوو، بە وریاییەوە، دوای چەند جارێک بیرکردنەوە لە سۆنگەی جیاجیاوە، ئینجا بڕیار بدە...
چونکە پەشیمانی هیچ سوودی نییە...
* کەمێک بەقووڵی ئەم دوو بڕگەیەی کۆتایی بخوێننەوە. 👆
محمد داود ...
. ئەوەش ئەکاونتی خۆی

ئایا خودا ئیسڕائیلى مهزن كردووه؟
له سوڕهتى (ئهلبهقهڕه) ئایهتى (47) هاتووه "خودا ئیسڕائیلى بهسهر جیهانیان پایهدار كردووه". پاشان له سوڕهتى (ئهلمائیده) ئایهتهكانى (20+21) هاتووه "كاتێك مووسا به نهتهوهكهى وت: ئهى نهتهوهكهم؛ نازى خوداتان لهبیر بێت، پهیامهێنانى لهئێوه داناوه، پادشاكانى لهئێوه داناوه، ئهوهى به ئێوهى بهخشیوه به هیچ یهك له جیهانیانى نهبهخشیوه* ئهى نهتهوهكهم؛ بڕۆنه نێو ئهو خاكه پیرۆزهى (ئۆرشهلیم/ قودس) خودا بۆ ئێوهى نووسیوه، بۆ دواوه ههڵمهگهڕێنهوه، ئاخر بهدۆڕاوى دهگهڕێنهوه".
ئینجا وشهى ئیسڕائیل (43) جار له قورئانى پیرۆزدا هاتووه، هیچ نهتهوه و ئومهتێك بهم رێژهیه ناوى نههاتووه، بهمهیش ئیسڕائیل یهكهمى بێ ركابهره. ئیدى ئهمه ویستى خودایه، رازی بیت یان سهغڵهت، پێشینیان وتهنى: هیچ لهگهڵ كارى خودا ناكرێت.
Cliquez ici pour réclamer votre Listage Commercial.
Vidéos (voir toutes)
Site Web
Adresse
Lyon